نووسينى ح.س.سۆران
هۆنراوه :
"کورد"به وردی یانی "گورد"ه،چه‌شنی رۆله‌ی زاڵه کورد،
خالیس‌و
خاوێن‌و بێگه‌رد چه‌شنی زێڕی قاڵه " کورد"
میلله‌تێکی
کۆن‌و ئه‌سڵی به‌ربه‌یانی مێژوه،
خاوه‌نی
مێژوی له مێژی چه‌ند هه‌زاران ساڵه کورد
گه‌رده‌پرسی بۆ
هه‌ژار‌و بێ به‌ش‌و ئاواره‌یه ؟،
من ده‌ڵیم هۆی
هه‌ر نیفاقه، وا ژیانی تاڵه کورد
ئێستا لێره‌دا، راڤه‌یه‌کی کورت تان سه‌باره‌ت به مانای
وشه‌ی "کورد" پێشکه‌ش ده‌که‌م، که به هیوام به خشڵی
سه‌رنجی بیرمه‌ندان بڕازێته‌وه‌و ببێته
ده‌سته‌چێله‌یه‌کی زمان ناسی کوردی:
به بۆچوونی من، وشه‌ی "کورد " هه‌ر هه‌مان وشه‌ی " گورد"
ه، که به مانای پاڵه‌وان، مێرخاس، قاره‌مان‌و جوامێره،
به‌ڵام وشه‌که عاره‌بێندراوه. یانی چون له زمانی
عاره‌بی دا، پیتی " گ" نیه، له جێگه‌ی پیتی "گ"، پیتی
"ک" دانراوه‌و له باتی "گورد "، وتوویانه " "کورد "و
له زمانی کوردیش دا، که ژێر چه‌پۆحکه‌ی زمانی عاره‌بی
بوه، ئه‌وه بووه به باو‌و ورده‌ورده که‌وتوه‌ته سه‌ر
زاران. پێویسته له بیرمان بێ، بۆ ئه‌و پیته بیانیانه‌ی
که له زمانی عاره‌بىدا نین، زۆرتر ئه‌و کاره کراوه‌و
عاره‌بێندراون، وه‌ک پاڕلمان = به‌ڕله‌مان ؛ پاریس =باریس
؛ چین = سین ؛ جاپان = یابان ؛ نۆڕوێژ = نه‌رویج و....
ئه‌گه‌ر ده‌ڕوانینه مێژوو، ئاوێنه‌ی ئاکار‌و
سه‌رگوریشته‌ی ئه‌م گه‌له، به چه‌شنی زانستی‌و
راسته‌قینه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، که ئه‌م وشه‌یه،
وشه‌یه‌کی زۆر شیاوه‌و کورد وته‌نی " له‌م نه‌ته‌وه‌یه
ده‌کاڵیته‌وه ".
دیاره به هه‌مو زمانیکیش وشه‌ی کورد، وه‌ک یه‌ک
ده‌رنابڕن ( ته‌له‌ففوز ناکه‌ن )، بۆ وێنه :
فه‌ڕانسه‌ییه‌کان ده‌نووسن "
kurde
"، به‌ڵام وه‌ک " کیوغد " ده‌ری ده‌بڕن.
ئینگلیسیه‌کان ده‌نووسن "Kurd
"، به‌ڵام وه‌ک " که‌رد" ده‌ری ده‌بڕن.
ئه‌لمانیه‌کان ده‌نووسن
Kurd”"،
به‌ڵام ده‌ڵێن "کوڕد".
عاره‌به‌کان زۆر جار به چه‌شنی کۆ ده‌ری ده‌بڕن‌و ده‌ڵێن
" ئه‌کڕاد ".
یۆنانیه‌کانیش له مێژودا وشه‌ی " کاردۆخ، کاردۆک، کاردۆ
و... یان به‌کار بردوه.
تورکه عه‌نه‌دۆڵه‌کانیش له‌م وشه‌یه وه‌ک مڵۆزم سڵ
ده‌که‌ن‌و پێیان بڤڤه‌یه !!!.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن وڵاتی کوردستانی گه‌وره‌ش به‌و
ده‌ڤه‌ره ده‌ڵێن، وا له نێوان پێنج وڵاتی تورکیا،ئێران،
عێڕاق،سووریا‌و ئه‌رمه‌نستان دا به‌ش کراوه، نزیکه‌ی 50
میلیۆن حه‌شيمه‌تی هه‌یه، که ده‌گوترێ گه‌وره‌ترین گه‌لی
ناسه‌ربه‌خۆی ( بێ ده‌وڵه‌تی) جیهانه:
تێبینی:به‌ڵام پێم وایه کاتێک به زمانی فارسی ده‌نووسین
" کردستان"، وا جوانتره بنووسین " کوردستان ".