راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زرانی ماڵپه‌ڕی
"هه‌ڵۆی
كوردستان"
هاونیشتمانانی به‌ڕٍێز
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
له كاتێكدا راگه‌یاندن ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
ده‌گێڕٍێ‌و رێژیمه دیكتاتۆره‌كان وه‌كوو
دژبه‌رێك
كه ده‌توانێ مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان
هه‌بێ سه‌یری ده‌كه‌ن، ده‌توانین به‌و ئاكامه
بگه‌ین كه راگه‌یاندن چ رۆڵێكی له دابین بوونی
دێموكراسی هه‌یه. ماڵپه‌ڕ به‌شێكه له جیهانی
راگه‌یاندن‌و بێ‌گومان شوێنێكی دیاری له
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و بردنه‌سه‌ری ئاستی
وشیاریی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، به‌ڵام گه‌لۆ هه‌موو
ماڵپه‌ڕێك زانیاریی درووست بڵاو ده‌كاته‌وه؟ گه‌لۆ
رێژیمه دیكتاتۆره‌كان به‌تایبه‌ت رێژیمی تیرۆریست‌و
تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و
پێوه‌ندییه‌دا بێ‌لایه‌ن داده‌نیشێ‌و ده‌ست له
كاروباری هێندێ ماڵپه‌ڕ وه‌رنادا كه كاریان بۆته
ئاژاوه نانه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و
به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا‌و كاركردن به دژی
حیزبه ره‌سه‌نه‌كان؟ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه كه بۆ كه‌س
روون نیه كێ به‌ڕێوه‌یان ده‌بات‌و كێ بڕیارده‌ری
سیاسه‌ته‌كانیانه‌و بوونه‌ته شوێنی قسه‌و قسه‌ڵۆك
به كه‌سایه‌تی‌و به حیزبه‌كان، چه‌نده ده‌توانن
جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك بن؟
ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌و ده‌یان پرسیاری دیكه كه بۆ
زۆر كه‌س هاتۆته پێش‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داخوازیی
سه‌دان كوردی نیشتمانپه‌روه‌ر له كوردستان‌و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به‌و ئاكامه گه‌یشتم كه
ماڵپه‌ڕێك به‌ناوی "هه‌ڵۆی كوردستان" دابمه‌زرێنم.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"، ماڵپه‌ڕێكه دوور له
هه‌ر چه‌شنه درۆ، زانیاریٍی ناڕاست‌و بێ رێزی به
كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كان.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له چوارچێوه‌ی قازانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی
كورددا هه‌نگاو ده‌نێ‌و پێشوازیی ده‌كا له هه‌ر
وتار‌و بابه‌تێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردی تێدا
بێ‌و تایبه‌ت نیه به به‌شێك له كوردستان، به‌ڵكوو
ماڵپه‌ڕی هه‌موو كوردستان‌و هه‌موو كوردێكه.
ئه‌گه‌ر چی خۆم به شانازییه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی
كوردستان‌م، به‌ڵام ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ماڵپه‌ڕێكی
سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به هیچ حیزب‌و
رێكخراوێك‌و كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ته‌وه نیه.
ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بوونی ئه‌وپه‌ڕی ئازادیی
راده‌ربڕینه كه بتوانم بێ هیچ له‌مپه‌رێك،
ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنم.
هیوادارم خوازیارانی راستییه‌كان‌و زانیاریی درووست
به ره‌خنه، پێشنیار، بابه‌ت‌و وتاره‌كانیان
یارمه‌تیده‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریخوازیمان
بن.
جێگای خۆیه‌تی كه سپاسی ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه
منیان هاندا بۆ دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕ‌و هه‌روه‌ها
ئه‌و كه‌سانی كه له دامه‌زراندنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا
چ له‌ڕووی ماددی‌و چ له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه، هه‌م
له نێوخۆی كوردستان‌و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا
یارمه‌تییان داوم.
بژی كورد‌و كوردستان
نه‌مان بۆ دیكتاتۆر‌و تیرۆریستان
هه‌ڵۆ جانانی
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
www.heloykurdistan.com
info@heloykurdistan.com
009647706412615
هه‌ڵۆی كوردستان كێیه؟
كاتێك كه وێبلاگم بوو، له‌به‌ر زۆر هۆی تایبه‌تی،
ته‌نیا وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران خۆم ده‌ناساند، به‌ڵام ئێستا كه
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌م رێك خستووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر
قسه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌كرێ كه كه‌س
نازانێ هی كێیه، ناچارم خۆم بناسێنم. پێشتریش
به‌ڕێوه‌به‌ر‌و دامه‌زرێنه‌ی چه‌ندین وێبلاگ بووم، بۆ
نموونه
www.heloykurdistan.blogfa.com
كه له‌لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه
یه‌كه‌م جار فیلتێر‌و دواجار به‌سترا.
"هه‌ڵۆی
كوردستان"
من، هه‌ڵۆ جانانی، كوڕی محه‌ممه‌د، له‌دایكبووی 1361/2/13،
له فه‌یزوڵڵابه‌گییه‌كانى شاری 11 ئه‌ستێره‌ی
سه‌قزی خوێناویم‌و راده‌ی خوێنده‌واریم دیپلۆمه.
بنه‌ماڵه‌ی دایك‌و باوكم دوو بنه‌ماڵه‌ی ناسراو،
نیشتمانپه‌روه‌رو شۆڕشگێڕن‌و له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا
چه‌ندین پێشمه‌رگه، شه‌هید، بریندار‌و زیندانی
سیاسی بووه.
یه‌كه‌مین خۆپیشاندانێك كه دژی رێژیم به‌شداریم تێدا
كرد خۆپیشاندانێك بوو كه ساڵی 1374 به‌بۆنه‌ی
گرانییه‌وه پێكهات‌و ته‌نیا 13 ساڵ ته‌مه‌نم بوو.
هه‌روه‌ها له خۆپیشاندانه‌كانی ره‌شه‌مه‌ی 1377دا
چالاكانه به‌شداریم كرد‌و یه‌كێك له برینداره‌كانی
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌م. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی
رێژیم هه‌ڵسوكه‌وتم كردووه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیشم بۆ
رێژیم نه‌كردووه.
رێكه‌وتی 1381/11/29، خۆم به ناوه‌ندی وه‌رگرتنی
پێشمه‌رگه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ناساند‌و له‌و رۆژه‌وه به بێ هیچ پسانه‌وه‌و
لادانێك، درێژه به خه‌بات ده‌ده‌م‌و ئێستاش كادرێكی
حیزبم.
سیاسه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
ئه‌گه‌رچی به شانازییه‌وه خۆم پێشمه‌رگه‌یه‌كی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانم، به‌ڵام
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" ماڵپه‌ڕێكی حیزبی
نیه‌و ماڵپه‌ڕی هه‌موو كورد‌و كوردستانییه‌كه. له
بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار‌و بابه‌تدا، سه‌ربه‌خۆم‌و هه‌ر
كه‌س هه‌ر وتار یان بابه‌تێكم بۆ بنێرێ، سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی‌و هتد... به‌و مه‌رجه‌ی كه
له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورددا
بێ، له‌م ماڵپه‌ڕه بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و
سووكایه‌تیكردن‌و بێحورمه‌تی به هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك
له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا جێی نیه.
"هه‌ڵۆی
كوردستان" له به‌رامبه‌ر روانگه‌و نێوه‌ڕۆكی ئه‌و
وتار‌و بابه‌ت‌و وتووێژانه‌ی كه له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا
بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت
به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ر نووسراوه‌كه‌ی‌دا.
به‌هیوای هاوكاریی چر‌وپڕی هه‌موو ئازادیخوازان
"هه‌ڵۆی
كوردستان"