كه‌لێنی ئه‌ندامه‌تیی توركیه له یه‌كیه‌تی ئورووپادا
هه‌ر به‌رفره‌وانه
شه‌ریف بێهرووز
ئه‌ندامانی پارلمانی ئورووپا رۆژی دووشه‌ممه، پێشوازییان
له رێفۆرمی یاسای بنچینه‌یی ئه‌م دواییانه‌ی توركیه كرد
و به‌هه‌نگاوێك به‌ره‌وه‌پێش له‌قه‌ڵه‌میان دا و له گه‌ل
ئه‌وه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فره‌كار
ماوه بكرێ كه رێزگرتنی ته‌واو له مافه‌كانی مرۆڤ له‌م
وڵاته‌دا مسۆگه‌ر بكرێ. به‌رچاوترین نیگه‌رانییه‌كان كه
له‌و كۆبوونه‌وه گشتییه‌ی
پارلمان‌دا باسیان لێوه كرا بریتی بوون له
به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ئازادیی میدیا، ده‌ستبه‌سه‌ركردن له
سه‌ر بیروڕا و بارودۆخی كه‌مایه‌تیی كورد.
له ساڵی ١٩٦٣وه به‌م لاوه كه توركیه وه‌ك ئه‌ندامێكی
هاوكار بۆ كۆمه‌ڵگای ئورووپا كه ئێستا بۆته یه‌كیه‌تیی
ئورووپا وه‌رگیرا له هه‌وڵی ئه‌ندامه‌تیی ته‌واو له‌و
ئورگانه‌دا بووه كه له كۆمه‌ڵێك وڵاتی ئورووپایی كه
ده‌وڵه‌مه‌ندترین و سه‌ركه‌وتووترین بلووكی ئالووێری
نێونه‌ته‌وه‌ییه پێك هاتووه.
به‌ربه‌سته سیاسییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌ندامه‌تیی توركیه
له‌م یه‌كیه‌تیه‌دا نیگه‌رانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و
نێوخۆیی وڵات بووه. به‌م هۆیه كه‌م ئه‌م بلووكه
ئورووپایی یه شانازیی به‌وه ده‌كات كه مه‌كۆیه‌كی
دێموكراسییه و سه‌ركوتی بێ به‌زییانه به‌تایبه‌تی دژی
كه‌مایه‌تیی كوردی وڵات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی
ئه‌رته‌ش و حكوومه‌ته‌كانی سیڤیلی یه‌ك به دوای یه‌كدا
له پاش كوده‌تای ١٩٨٠ زیاتر یه‌كیه‌تیی ئورووپای
هه‌ژاندووه.
ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا هه‌روه‌ها تێبینی
تایبه‌تیان له سه‌ر پێشینه‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤی توركیه
هه‌یه. دوو رێكخراوی به‌ناوبانگی چاوه‌دێری مافه‌كانی
مرۆڤ، لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی راپۆرتی به‌رده‌وامی
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤیان وه‌ك گرتنی بێ مۆڵه‌ت،
بێشوێنبوون، كوشتنی بان یاسایی و ئه‌شكه‌نجه له زیندان و
سانسۆریان بڵاو كردۆته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا خۆشحاڵیی خۆی له
به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له بواری مافی مرۆڤدا له توركیه
ده‌ربڕیوه و به‌تایبه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و"كرانه‌وه‌ی"
كه به نیسبه‌ت ئه كێشانه‌ی كه ساڵانێكه وه‌ك "بڤه"
له نێو كۆمه‌ڵگای توركیه‌دا سه‌یریان كراوه، ئێستاش
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌و بڕوایه دان
كه توركیه مه‌ودایه‌كی زۆری ماوه، به‌تایبه‌تی له
بواری مافی كه‌مایه‌تییه‌كان، بۆ چێژتنی تامی ئه‌ندامه‌تی
ته‌واوی له یه‌كیه‌تیی ئورووپادا.
هاوكات له گه‌ڵ پێشوازیكردن له هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رینی
له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌وه بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی
هاووڵاتییانی، به‌تایبه‌تی كورده بێ به‌شكراوه‌كان،
نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له جێگای
خۆیه‌تی، هه‌ر وه‌ك:
•سه‌دان
رۆژنامه‌ڤان، شاره‌دار، كوردی ئه‌ندام پارلمان و كه‌سانی
پایه‌به‌رزی لایه‌نی سه‌ر به رێكخراوه كوردستانییه‌كان
به زۆر راكێشی دادگا كراون بۆ داكۆكی له خۆكردن به
تۆمه‌تی ته‌بلیغ بۆ "رێكخراوی تیرۆریستی".
•رێكخراوی
كۆمه‌ڵگای دێموكراتێك یان
DTP
كه پێكهاته‌یه‌كی كوردی بوو له لایه‌ن داداگای یاسای
بنچینه‌یی له ساڵی ٢٠٠٨دا به تۆمه‌تی پێوه‌ندی به پارتی
كرێكاری كوردستان داخراو رێبه‌رانی له سه‌ره‌ووه‌ی
هه‌مووان ئه‌حمه‌د تورك و ئایسل تاكلووگ حوكمی ٥ ساڵ دووری
له سیاسه‌تیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
•ته‌نیا
حه‌وتووی رابردوو، ١٥٠ كورد، كه ده‌یان شاره‌داری
هه‌ڵبژێردراویان له گه‌ڵ بوو به گومانی پێوه‌ندیان له
گه‌ڵ پ ك ك راپێچی دادگا كران و ئه‌وه له كاتێكدایه كه
ده‌وڵه‌تی ئه‌ردووغان خه‌ریكی ئاشتبوونه‌وه له گه‌ڵ
هاووڵاتییانی كوردی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
•له
سه‌ر پرسی وه‌شانی گشتی، راسته كه حكوومه‌ت هێندێك
به‌ربه‌ستی له‌هه‌مبه‌ر وه‌شان به زمانی كورد بۆ
كاناڵه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت لا بردووه، به‌ڵام
ده‌وڵه‌ت ئێستاش له هه‌وڵی داخستنی ئه‌و كاناڵه
كوردییانه‌یه كه له ئورووپاوه بڵاو ده‌بنه‌وه و
ئێستاش رۆژنامه‌ڤانان كه داخوازی ماف و ئازادی بۆ كورد
ده‌كه‌ن گرفتیان بۆ دێته پێش له چوارچێوه‌ی تۆمه‌تی
گوماناویی "تێرۆریزم"دا. یاسای ته‌نبێ ئێستاش
رۆژنامه‌ڤانانی پێ ته‌نبێ ده‌كرێ و زیاتر له ٦٠٠٠ سایتی
ئینترنێتی داخراون.
•"ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌رته‌ش ئێستاش رۆڵی گرینگی هه‌یه، دیارده‌یه‌ك كه بۆ
وڵاتێكی مۆدێرن نامۆیه." یه‌كێك له ئه‌ندامانی
یه‌كیه‌تیی ئورووپا له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌دا
وتی: ئێستاش حكوومه‌تی توركیه،
AKP
شی له گه‌ڵ بێ، له‌و بڕوایه‌دان كه پرسی كورد رێگاچاره‌ی
نیزامیی هه‌یه.
هه‌روه‌ك له شرۆڤه‌ی بابه‌تێكی سایتی ئینگلیزیی "كۆمار"دا
هاتووه "وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێستای توركیه، ئه‌حمه‌د
داوود ئوغڵوو كه وه‌ك بیرمه‌ندێكی ئیستراتیژیكی
AKP
ناسراوه، به درووستی باس له‌وه ده‌كات كه به بێ
چاره‌سه‌ریه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ پرسی كورد و تورك له
توركیه، توركیه توانایی گه‌یشتنی به ئامانجه
ته‌ماحاوییه ده‌ره‌كییه‌كانی نابێ..." ئه‌ویش
په‌یوه‌ستبوون به یه‌كیه‌تیی ئورووپایه.
درووسته، كۆمه‌ڵگای توركیه تووشی ئاڵوگۆڕێكی قووڵ بووه،
به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئێستاش گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌كانی
دامه‌زرێنه‌رانی كۆماره و تا ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێك
به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ، یه‌كیه‌تیی ئورووپا و هه‌موو
ئۆرگانه‌كانی سه‌ر به‌م یه‌كیه‌تییه هه‌موو مافێكیان
هه‌یه كه پێش به بوونی توركیه به ئه‌ندامی ته‌واوی
یه‌كیه‌تیی ئورووپا بگرن.