بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

شەبەکەی "خبر"‌و "سەحەر"ی ئێران چیان لە کورد دەوێ؟

 

هێمن

ئەوەی پارتی دێموکراتی کوردستان عێراق سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران گویەتەی:

" ئه‌وه‌ی ماڵی له‌ شوشه‌ بێ نابێ به‌رد له‌خه‌ڵك بگرێ."

نەک هەر واقەعییەتێک لە سرووشت‌و خسڵەتی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیرانە بەڵکوو سیاسەتی بەرد لە خەڵک گرتن وە دەستتێواەردان لە ناو ماڵی دراوسێیەکانی‌و دەستدڕێژکردن، هەست ونەست‌و حەزوو ناحەزی ئەو نیزامەیە.

شەبەکەی "خبر"ی کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران کورد تۆمەتبار دەکا بەوەی لە گەل ئیسرائیل‌و ئەمەریکا‌و ئەم ئەو پەێوەندی گرتوە یاخۆ هەنوکە بەتەمای سازدانی ڕابەتەگرتن لەگە دامەزراوی جوولەکەیە.

یەکەم پرسیار لە ڕابەتە ئەوەیە، ئایا سازادانی پەێوەندی نێوان کوردو جوولەکە تاوانە؟

یاخۆ کورد بۆ پەێوەندی گرتنی دەرەکی نیازی بە ئیزن وەرگرتنی کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران هەیە؟

باشە ئەی بۆ کەس نییە ئەو پرسیارە لە کۆماری ئیسلامی شیعە بکا، ئایا تائیستا ئێرانی ئیسلامی شیعە بۆ گرتن وگرە بستدانی پەیوەندییەکانی لە هیچ کەس‌و دەولەتێک‌و ناوەندییەک ئیزنی وەرگرتوە کە هەرێمی کوردستان بۆ ڕابەتە درووستکردنی دەرەوەی داوای ئیزنی ئێران بکا؟

ئێران کە بە زەررەبین‌و تەلەسکۆپ لە خڕەی زەوی بەئارەزوو‌و مێلی خۆی دەگەڕێ‌و هەڵسووڕان دەکا‌و هەموو پیاو خەراپی بەکردەوەو وڵاتانی گرژ بە رووشت بۆ بەرژەوەندییەکان خۆی هەڵبژاردەن دەکا‌و لە هەموو ئاژاوەیەکی دونیاد بەشداری دەکا، بۆ لە کەسێک‌و دەوڵەتێک‌و ناوەندییەکی داوای ئیزنی گرەبستدان‌و وەگەردخستنی ڕابەتەی کردوە کە کورد تۆمەتباری دامەزاندنی پەێوەندی لە گەڵ ئیسرائێل‌و ئەمەریکا‌و ئەم‌و ئەو دەکا؟

کورد چ گۆناهێکی کردوە، تەنانەت چۆنکۆ کوردە‌و بە کوردی قسەدەکا‌و سۆز‌و هەست‌و ئارەزووی کورد بوون دەکا مەحکوم بە ژێردەست بوونە ؟ کوردیش دێخۆازی وەک فارس‌و عەرەب‌و تورکی رەگەز پەرەست خاوەنی حکومەتی سەر بەخۆیی خۆی بایەو‌و ئیزنی پەێوەندی سازادانی ئەو سێ میللەتەی دابا!!!!!

ئائا کاتی ئەوە نەهاتووە دوژمنانی کورد ئەوە قەبوول بکەن کە کورد چیتر پێویستی بە ئیزن وەرگرتن‌و ئیجازدانی دوژمنانی‌و ئەم‌و ئەوی نییە‌و خۆی بڕیار دەر دەکا لە گەڵ چ وڵاتێک چ پەێوەندیەک دابەمەزرینی؟

دوژمنانی داگیرکەری کوردستان پێیان خۆش یان ناخۆشی بێ کورد ئەورۆ لە گۆرەپانی سیاسی دەرەوە خاوەنی جێگەی پێ خۆیەتی‌و درەنگ یان زۆر دوژمنانی داگیرکەری کوردستان دەبێ ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکن کە خاکی کوردستان ئی کوردەو کورد نەتەوەیەکی جیاوازە‌و هەڵاواردێکی یکجار زۆری لە رووشت‌و کردار هەست‌و نەست‌و حەزو‌و فەرهەنگ‌و نەریت لە گەڵ فارس‌و عەرەب‌و تورک هەیە‌و خاوەنی فەرهەنگ‌و مێژووی سەر بەخۆ‌و دێرێنەی خۆیەتی.

نەتەوەی کورد پێویست ناکا لە دوژمنانی داوای ئیزن بۆ کاروباری خۆی بکاوخۆیی خاوەنی ئەوەندەی دەسەڵاتی تەشخیسە کەبتوانی لەگەڵ کێ‌و کەێ‌و لە کوێ چۆن‌و چ پەێوەندیەک بکا.

شەڕی هەنوک عەجەم لە گەل کورد شەڕ لە گەل پارتی دێموکراتی کوردستان نیە، بڵکو جەنگی لە بەین بردن‌و کاوەل کردن تۆزقاڵە ده‌سه‌ڵاتی سەر بەخۆیی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستانە کە دوژمنانی توانایی دیدنیان نییە.

کۆمار ئیسلامی شیعەی ئێران لە ڕیگای پڕپاگەندەکردنی مەزهەبی بە تەمای وۆرژاندنی هەست موسوڵمانی کوردە‌و دەێهوێت لە کوردستان ئاژاوەی بەنێتەوەو کورد بخاتە ژێرچاپۆکی خۆی‌و ئەوەندە کەشوهەوای کە لە باشوور کوردستان سازی داووە بڕووخێنی.

ئێران‌و دوژمنانی کورد چاو دیدنی تاکە فێدڕاڵی نەتەوەی کوردیان لە باشووری کوردستان نییە‌و باش ئاگادارن کە چارە نووسی باشوور بمزووانە ئەوانیش دەگرێتەوە‌و ئاگری هەست‌و سۆزی سەر بەخۆیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵسەدەکاو شەوق دەداتەوە.

شەبەکەی "خبر"ی سەر بە کۆماری زیدی کورد بمشیوەیە‌و لەو ڕیگایەوە دەێهەوێت تۆزقاڵە دەسەڵاتی پێکهاتوی کورد لە باشووری کوردستان کەوڵ بکاو کۆتای بە هەرێمی کوردستان بەهێنی، چۆن بەردەوامی هەرێمی باشووری کوردستان بەمانای کەزی‌و لاوازی زیاتری نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی شیعە ئێرانە.

ئەگەر ناوەندی خەبەری "سەحەر" هێرش دەکاتە سەر کوردو له‌ به‌رنامه‌یەکی بە مەبەست‌و مەنزوورەوە سازدراوی تەلەفیزیۆنی دا به‌ فه‌رمی پارتی به‌ كپكردنی ده‌نگی نارازییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان تاوانبار ده‌کا‌و هاوكاتیش نمونه‌ی ئه‌و دادگایانه‌ی ده‌هێناوه‌ كه‌ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌‌و رۆژنامه‌نووسانه‌،‌ سكاڵای تۆمار كردووه‌ وەک بەڵگە دێهێنیتەوە باشترە لە خۆی پرسیارەبکا:

ئایا شەبەکەی خەبەری‌و ناوەندی تەلەفیزیۆنی سەحەر لە کاتەکانی ناکۆکیی پاش ماوەکانی دەهەمین خۆلی هەڵبژادەنەکانی سەرۆکۆماری ئەو ئیزن‌و ئیجازەیان پێی بوو، تەنانەت بۆ جارێک ڕاستییەکانی ڕووداوە دڵتەزێنەکانی ئێران باس بکەن کە ئێستا بۆنەتە وەکیل مودافەعی کورد لە باشووری کوردستان؟

ئایا لەسێدارەدانی شیرن عەلەم عۆڵی، فه‌ر‌زاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیکلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان‌و مه‌هه‌ی ئیسلامیان ئازار‌و نادادپەروەری ئەوەند نە بوو کە شەبەکەی خەبەر‌و داموودەزگای سەحەر مەتەقیان نکردو هەنوکە باسی سکالای لە سەر ڕۆژنامە وانان لە هەرێمی کوردستان دەکەن؟

بێگومان مافی ڕۆژنامەوانی ئازاد نەک لە هەرێمی باشووری کوردستان بەڵکوو لە ئێرانێش هەقی موسەلەمی هەموو نوسەر‌و سەرنوسەر‌و ڕۆژنامەوان‌و هەواڵگەرو هەواڵنێرێکە، ئەی بۆ شەبەکەی خەبەری‌و ناوەندی سەحەر باسی لە دەیان‌و سەدان سکالاکانی تۆمارکراوی ڕۆژنامەوانان ونەسەران‌و سەرنوسەرانی دژی بە کۆماری ئیسلامی‌و زیندانی کردنیان لە ئێران ناکەن؟

تۆخوا ئەوە وێژدانە کە ئێران هەموو زۆڵمکردن‌و پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مڕوڤ بەخۆ ڕەوا دەبینی بڵام کورد تۆمەتباری دامەزراندن وسازادانی ڕابەت لەگەڵ ئیسرائیل‌و ئەمەریکا‌و ئەمو‌و ئەو دەکا؟ ئایا گرژی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشێلکردنی مافی مڕوڤ لە کاتی ڕووداوەکانی سەر شەقامەکان‌و زیندانەکانی ئێران لە مەڕ خەڵکی بێ گۆناە ئەوەندە نەبوون کە شەبەکەی خەبەری‌و ناوەندی سەحەر بێدەنگیان لێیکرد‌و مەتەقیکیان نەکردو ئێستاکە ئەو هەقە بە خۆیان ڕەوا دەزانن کە باسی سکالای لە سەر نەسەو‌و ڕۆژنامەوانان لە باشووری کوردستان بکەن؟

چۆنە هەنوکە شەبەکەی خەبەری‌و ناوەندی هەواڵی سەحەر قۆڵیان لە میللەتی کورد هەڵماڵیوە‌و بێبەزەێیانە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی کورد‌و تۆمەتباری سازدانی ڕابەت لەگەل ئیسرائیل‌و ئەمەریکا‌و هتد دەکەن؟

نەمر پێشەوا قازی مەحەممد لە دواهەمین ووتارەکانی ڕۆژەکانی ژیانی لە بەندیخانەکانی شای عەجەم ئێشارە بە گرژی دوژمنانی کورد‌و بەتایبەت دوژمنایەتی عەجەمی لە بەرامبەر نەتەوەی کورد کردەو‌و دەڵێ:

"براكانم! چیتر فریوی‌ دوژمن مه‌خۆن، دوژمنی‌ كورد له‌ هه‌ر ره‌نگ‌و ده‌سته‌‌و قه‌ومێك بێت، هه‌ر دوژمنه‌، بێ‌روحمه‌, بێ‌ویژدانه‌، روحمتان پێ‌ناكا، به ‌یه‌كترتان به‌كوشت ده‌دا، ته‌ماحو وه‌به‌ر ده‌نێ‌، به‌ درۆ‌و فڕ‌وفێل به‌گژ یه‌كترودا ده‌كا، له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد دوژمنی‌ عه‌جه‌م له‌ هه‌موویان زاڵمتر‌‌و مه‌لعوونتر‌و خوانه‌ناستر‌‌و بێبه‌زه‌ییتره‌، له‌ هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لی‌ كورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه‌، هه‌ر به‌ درێژایی‌ مێژوو له‌گه‌ڵ‌ گه‌لی‌ كورد غه‌ره‌ز‌‌و كینه‌ی‌ ریشه‌داری‌ هه‌بووه‌‌‌و هه‌یه‌تی.‌"

بێشک گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی ملنه‌دانی کورد‌و هەرێمی کوردستان بۆ داواكای ئێران له‌مه‌ڕ هاوپه‌یمانێتی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ شیعه‌كان‌و گوشارهێنان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

لەوەدا کە عەجەم خەرێکی فڕوفێل کردن لە کوردە هیچ گۆمانیک نییە، نەمر پێشەوا لە بەرردەوامی قسەکانی لە دواهەمین چرکەکانی ژیانی دا دەڵێ:

"..... دڵنیام له‌ دوای‌ ئێمه‌ش زۆر كه‌سی‌ دیكه‌ هه‌ر به‌ فێڵ‌‌و دووڕوویی‌ له‌ به‌ین ده‌برێن.

دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی‌ له‌ دوای‌ ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه‌ داوی‌ فڕ‌وفێڵی‌ عه‌جه‌مان، له‌ ئێمه‌ش زاناتر‌‌و به‌ڵام هیوادارم كوشتنی‌ ئێمه‌ ببێته‌ په‌ند‌و عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی‌ گه‌لی‌ كورد".

کورد دەبێ زاناتر لە پێشوو‌و بە تایبەت ئێستاکە کە سەرپەنایەکی لە باشووری کوردستان پێکهاناوە بێتە گۆرەپان‌و پانتای سیاسی دوژمنانییەوەو ئیجازە بە خۆ فرۆشەکان‌و دوژمنانی سوێندخۆری نادا لە کاروباری ناوخۆیی کوردستان دەست تێوەردان‌و بەرد هاوێژی بکەن.

 دۆێنی بەناوی قانعی فردو پێشمەرگەیەکی بێناو وهتد بەردیان دەهاوێشتە ماڵی کوردو ئەمڕۆ شەبەکەی خەبەری‌و ناوەندی تەلەفێزیۆنی سەرحەر ئەرکی بەردهاوێشتن بە مێژووی خەباتی کوردیان وەئەستۆ گرتوە.

عەجەم بە درێژایی‌ مێژوو له‌گه‌ڵ‌ گه‌لی‌ كورد غه‌ره‌ز‌‌و كینه‌ی‌ ریشه‌داری‌ هه‌بووه‌‌‌و هه‌یه‌تی‌و بەردەوام لە دەست تێواەردانی کاروبار ناو خۆیی کوردستانە‌و دەستیش لە بەردهاوێشتن لە ماڵی کورد هەڵناگرێ، بەڵام ئەوە کوردە کە نابێ فڕیوی دوژمنانی‌و بەتیابەت عەجەم بەخوا‌و لەداوی فڕۆفێل کەوی.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com