بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمەریکا هەستی بە خەتری دەسەڵات بەسەردا بوونی ئێران لەناوچەی لوبنان کردوە

 

هێمن

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکان خاتوو کلینتون لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ای بی سی نیوز نیگەرانی وڵاتەکەی لە هەڵویستی ئەحمدی نەژاد لە باشووری لوبنان وقسەکان‌و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند‌و دەڵێ پشتیوانی کردن ئێران لە تیرۆریست‌و تەقەلای بۆ گەیشتنی بە تکنەلۆژی چەکی ناوەکی نەک هەر جێ نیگەرانی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبیە بەڵکوو مەترسییەکی جیدی لەسەر ئەمریکاوڵاتانی غەربی‌و ئیسرئێلە.

لەو ڕابەتەدا خاتو کلینتون ئاوادەڵێ:

« به هر حال حرکات‌و راهی که ايران دنبال می کند، نگرانی به همراه دارد‌و نه تنها آمريکا که حتی فلسطينی ها‌و خيلی از سران کشورهای عربی برخلاف ادبيات جمهوری اسلامی موضع گرفته اند‌و با آن همراه نيستند‌و نگران تهديدی هستند که ايران با حمايت از تروريسم‌و تلاش برای دستيابی به بمب اتمی آن را ايجاد می کند

ئەو قسەی خاتوو کلیتون ڕاستە‌و بێگومان ئێران جێی نیگەرانی ناوچەی خۆراهەڵاتی ناوە ڕاستە‌و ئێران بە چەکی ناوەکی مەترسییەک لەسەر هەموو جیهان‌و یارمەتی کردنی گروپەکانی تێرۆریستی خەترێکی جیدی لەسەر هەموو زەندوەرێکە.

بڵام ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکان باسی لێی ناکا ڕێچارە کێشەی‌و پێشگری لە ملهۆری ئێرانە، تائێستاکەش داموودەزگای ئۆباما بە بەراوری دەوڵەتانی پێشوو ئەمەریکا هەڵوێستێکی ئەوتۆ بەرامبەر بەئێرانی لە خۆی نیشان نەداوە‌و لە قسەکردن زیاتر جی پێ نەکراوە.

ڕاستە گەمارۆی چوارەم لە سەر ئێران داسەپاوەو ئەمەریکاش هەوڵێکی زۆر بۆ ئەو قەزییە دا بەڵام ئەسەراتی گەمارۆکە گۆشارێکی ئەوتۆ کە سیستێمی ئابووری ئێران پەک بخا نێ بووە‌و پێناچێت کە لە کۆرت ماوەدا شوێنەواری‌و کارتێکردنی ئەوتۆ دابنێ.

خاتوو کلیتون لە هەڵوێستگرتن بەرامبەر بە کردەوەکانی سەرکردەکانی ئێران نەک هەر شەفاف نیە بەڵکوو سەرلێشیواو سەرگردان‌و پەشێو لێدوان دەدا، ئێرانیش هەستی بەو لاوازیەیی داموو دەزاگای ئۆباما کردوە‌و بە کەێف‌و ئارزووی خۆی گەمە بە زلهیزکان دەکا‌و بەردەوام لە دەوڵەمەندکردنی ئۆرانیوم‌و دەستێوەردانی کێشەکانی ناوچە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و دراوسێیەکانەیەتێ.

لە لایەک بە پێ هەواڵەکانی پێشوو‌و نەزری زانایان‌و پسپۆرانی تکنەلۆژی ناوەکەی نێونەتەوەیی ئێران تەنانەت ساڵێکی پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی.

و ڵایەکی دیکە بە گوێرە ڕاپۆرتەکانی چەند مانگی پێشووی دەزگاکانی سیخوری دەرەوە لە چەند مانگی داهاتوودا ئێران دەبێ بگاتە قۆناخی بەر هەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

کەوابوو ئێران هەموو هەوڵێک بۆ درێژە پێدانی ماوەی دانوستان‌و گەرانەوە بۆسەر مێزی موزاکەرە لە تەک ولاتانی ١+٥ یەک دەدا، لانی کەم بۆ ئەوەیەکە تائێستا توانیویەتی ماوە بۆ گەیشتن بە قۆناخی بەرهەمهێنانی چەکی ناوە بەخۆڵقێنی.

لە شێوازی قسەکردنی وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکان وادەردەکەوەی کە ئێران بە چەکی ناوەکی لە لایەن ئەمەریکا قەبووڵ کراوەو سیاسەتی داموودەزاگای ئۆباما هەنوکە لە سەر ئەو بنەمایە دارژاوە چۆن ئەمەریکا لە گەڵ ئێرانێکی خاوەن بە چەکی ئەتۆمی هەڵسوکەوت بکا تاکوو پێشگرێ لە گەیشتنی بە چەکی ناوەکی.

خاتوو کلیتون لە ئیدامەی قسەکانی دەڵێ:

« از اين رو وقتی رئيس جمهوری ايران به لبنان می رود که ما می دانيم (مقامات ايران) هرطور که می توانند از حزب الله حمايت می کنند،‌و در همسايگی مرز اسرائيل‌و مناطق فلسطينی حاضر می شود، اين ديگر يک موقعيت ثبات متزلزل‌و انباشته از خطر است

لەو بەشە لە ووتارەکەی خاتوو کلیتۆن ئاشکرا دێتە دی کە ئەمەریکا نیگەران پەرەساندی نەفۆزی سەرکردەکانی نیزامی ئێران لە ناوچەی لوبنانە، بڵام ئەوڕۆشی دەگەڵ بێت داموودەزگای ئۆباما لە مەڕ ئێران نێتوانیەوە سیاسەتێکی شەفاف‌و روون لەخۆی بنوێنی‌و ئەو وەزعەش قازانج‌و بەرژەوەندی سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێرانی لێی کەوتۆتەوە.

بە پێی ووتارەکەی خاتوون کلیتۆن سەرکردەکانی ئێران لە یارمەتێدان‌و پشتیوانی کردنی سازمانەکانی تیرۆریستی‌و گەیشتن بە تکنەلۆژی چەکی ناوەکی بەردەوامن‌و هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ درێژەپێیدانی ماوەی گەرانەوە بۆسەر مێزی دانوستانی وڵاتانی ١+٥ یەک، بەو حاڵەشەوە سەێر ئەوەیە داموودەزاگای ئۆباما ڕۆژ لە گەل ڕۆژ لاوازتر لە پێشوو بەرامبەر بەئیران هەڵوێست دەگرێ‌و لە مەڕ ئێران لێدوانە دەکا.

 روون‌و ئاشکرایە سیاسەتەی داسەپاندنی گەرۆماری چوارەم لە لەلایەن سازمانی میلل لەسەر ئێران کارتێکردنی لە درێژماوەدا لە سەر پێکەرو ساختاری ئابووری وڵات دەبێت، بڵام لە نەهایەت دا قۆرسایی‌و فشاری بەرزبوونەوە نرخی کەل‌و پەل دەکەوێتە سەر شان‌و ملی خەڵکی هەژار‌و دەستنەنگی ئێران بەگشتی.

و سەرکردەکانی نیزام کە لە هەموو ئیمکانات ماڵی‌و ئاسایشی بەخۆردارن‌و تائێستا لە گەیشیتن بە پێویستییەکان بو بەردەوامی پێشرەفتی تکنەلۆژی ناوەکی نەکەوەتونە ژیر فشارێکی ئەوتۆ، ئەرۆشی دەگەڵ بێت توانیویانە لە ڕێگای وڵاتانی عێراق‌و تورکیە وچین‌و دراوسێیەکانی تر نیازەکانی خۆیان جێ بە جێ بکەن‌و لاوازی زلهێزەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بقۆزینەوە.

لە ئیدامەیووتارەکەی دا وەزیری کاروباری دەرەوەی ولایەتەیەکگرتووەکان سەبارەت بە داوای گەرانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان ئیشارە بە سیاسەتەی دووهەستی سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێرانی کردوەو‌و دەڵێ:

« البته از سوی ديگر هم ايرانی ها می گويند ما خواهان بازگشت به مذاکره با آمريکا‌و اروپا هستيم‌و از سوی ديگر هنوز به نافرمانی دست می زنند. به شکل عجيبی طرف شدن با آنها کار سختی است ولی ما هر روز با اين مسئله روبرو هستيم‌و تلاش می کنيم تا جلوی هرگونه دستيابی آنها (تهران) به بمب اتمی را بگيريم چرا که اگر بمب اتمی به دست چنين دولتمردانی بيفتد، نتايج بسيار بی ثبات کننده ای در پی خواهد داشت

لەو بەشە لە قسەکانی وەزیردەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکان دەردەکەوەی داموودەزگای ئۆباما چەندە بێ هەڵوێست‌و لاواز بەرامبەر بە ئێران عەمەل دەکا.

پرسیار ئەوە ئەگەر ئێران گوێگرێ لە سازمانەکانی نێونەتەوەیی بەتایبەت سازمانی میلل نییە‌و نا فرمانیە دەکا‌و دانوستان‌و رووبەروو بوونەووەی ئەوەند دژوارە‌و بەتەمای گەیشتی بە چەکی ناوەکییە، ئەێ باشە بۆ داموودەزاگای ئۆباما ئەوەندە لاواز‌و سەرلێشێواو‌و پەشێو بەرامبەر بە کردەوەکانی ئێران هەوڵوێست دەگرێ؟.

ئەوە لە کاتێک دایە کە پێشتر ئەمەریکا ئیشارەی بە خەرتی ئێران بە چەکی ناوەکی‌و یارمەتی دانی بە جووڵانەوەی تیرۆریستی کردوە‌و لەو باوەڕەدایە کە ئێران مەترسییەکی جیدی لەسەر وڵاتانی عەرەبی‌و غەربی‌و ئیسرائێل وئەمەریکایە.

هەڵبەت دەبێ بەوەش ئیشارە بکرێ لاوازی باری بەرپەرچی ئەمەرێکا لەمەڕ ئێران بێ دەلیل نییە، لەلایەک ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەرگیری شەڕی تالەبان‌و ئۆسامەبنلادەنە‌و هەنوکە لە سیاسەتێکی لاواز‌و دوو هەستی لە ئەفغانستان پەیڕەوی داک‌و لەو باوەڕەدایە کە لە گەڵ تاڵەبان‌و جووڵانەوەی ئەلقاعەدە دەبێ دانوستان‌و ڕێککەوتن بکرێ.

ئەوەش پاشگزی ئەمەریکا لە سیاسەستی تووندو تێژی پێشویی وڵاتەیەکگرتووەکان‌و هاوپەێمانانی لە مەڕ تاڵەبانە‌و ئەلقاعدەیە‌و هەرەس هێنانی سیاسەتی داگیرکەرانەیئ ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەگەێەنی‌و ئەو مەسەلەیە ئەمەریکا‌و هاوپەێمانای ناچاری بە ملکەچی لە بەرامبەر بە ئێران کردوە.

لەلایەکی تر وەزیر کاروباری دەرەوەی ئەمەریکا ئێران بە یارمەتێدانی جوولانەوەی تێرۆریستی تۆمەتبار دەکا‌و پێشی وایە کە ئێران لە گەیشتن بە چەکی ناوەکەی دەبێ پێشگری لێ بکرێ. ئەو قسانەی کلینتون تەنانەت یەک شت ڕاڤە دەکا، داموودەزگای ئۆباما لە سیاسەتی دەرەکی بەگشتی‌و بەرامبەر بە ئێران هەرەسی هێناوەو گەیشتۆتە بۆنبەست.

دەتوانیین ئەو ئاکامە وەربگرێن کە داموودەزگای ئۆباما لە سیاسەتێکی دووهەستی‌و لاوازو سەرلێشێواو لە مەڕ ئێران پەیڕەو‌و هەر بەو هۆیشەوە ئیران توانیویەتی وەزعی هەنوکە بۆ قارانج‌و بەرژەوەندییەکانی خۆی بە باشترین شیوەی مومکین بقۆزینێتەوە.

پێشتر ئەمەریکا‌و ولاتانی هاوپەێمانی بەهانە پێشگری لە پەرساندنی تیرۆریزم هێڕشیان کردە سەر ئەفغانستان‌و هەنوکەش ڕادەگەێەنی حازرن لە گەڵ تاڵەبان‌و سەرکردەکانی ئەلقاعەدە دانوستان بکەن.

ئەوە لای خۆی جۆرێک گۆرینی هەڵوێست‌و پاشگزەکردنی ئەمەریکا‌و هاوپەێمانانی لە موزەعی پێشووی لە مەڕ ئەفغانستان‌و جووڵانەوەی ئەلقادەیە کە وەک حەرەکەتێکی تیرۆریزمی لە لایەن وڵاتەیکگرتوەکانو هاو پەێمانانی ناسرابووو بێگومان ئەوەش بە سوود‌و قازانجی ئێران تەواو دەبێ.

ئاکام ئەوەیە کە ئێران لە بێ هەڵوێستی‌و لاوازی شێوازی بڕیاردەکردنی ئەمەریکا ئاگادارە‌و هەربە هۆیشەوە ئێران بە میل‌و و ئارەزووی خۆی گەمە بە زلهێزکانی غەربی‌و ئەمەریکا دەکا وتوانیویەتی ژێر وڕیا لاوازی‌و کەزی سیاسەتی زلهێزەکان بۆ بەرژەوەنییەکانی خۆی بکاردەهێنی‌و زەقی بکاتەوە.

ئێران نەک هەر بە تەمای گەیشتن بە چەکی ناوەکیە بەلکوو دەشیهەوێ وەک زلهیزێکی ئیسلامی شیعە لە ناوچەی خۆرهەلاتی ناوڕاست بێتە گۆرپانی‌و مەیدانی بەربەرەکانی زلهێزکانی غەربی‌و ناوچەی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست قۆرەغ بکا‌و ئمپراتۆری کۆنی ئێران لە ئەو ناوچەیە زیندو کاتەوە.

وەزعی پەشێوو شێواوی ئابووری دونیا‌و بەبونبەست گەیشتنی ئەمەریکا‌و ئینگلێز‌و فەرانسە لە ئاکامی سیاسەتی دەستدرێژی‌و داگیرکەرانە لە ئەفغانستان‌و عێراق‌و بی نەتیجە مانەوەی ئاکامی ڕێچارەی کێشەی نێوان فەلەستین‌و ئیسرائیل‌و بێ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر بە سیاسەتی دەستدرێژی ئیسرائێل لە مەڕ خەڵکی فەلەستین لە لایەکە.

و لە لایەکەی تر کوتایی هاتنی شەڕی ساردی نێوان شەرق‌و غەرب لە ئاکامی تێکرووخانی نیزامی کۆمونیستی لە وڵاتانی سەر بە سۆفیەتی سابەق‌و درووست بوونی بۆشایی دەسەڵات لە دونیا بە گشتی‌و خۆرهەڵاتی ناوەراست بە تایبەت ئەو دەرەتان‌و هەلەی بۆ تاکە نیزامی شییعەی ئێران رەخساندوە کە ئێران وەک زلهێزیکی ئیسلامی لە ناوچەی خۆراهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بەنوێنی‌و بەربەرەکانی زلهێزکانی ئەمەریکا‌و ئیگلێز‌و فەرانسە بکا.

 هەڵبەت لاوازی‌و بێ هەڵوێستی وپەشێوی ئەمەریکا‌و هاوپەێمانانی لە مەڕ ئێران‌و ئەفغانستان‌و پاشگزەیەیان لە عێراق، لە رەخساندنی دەرفەتی پێکهاتووی موناسەب بۆ ئێران بێ تەئسیر نەبووە.

نەتیجە ئەوەیە سێ دەسەڵاتی زلهێزی ئەمەریکا‌و ئینگلێز‌و فەرانسە لە بەراوەرکردن‌و هەڵسەنگاندنی وەزع‌و بارودۆخی هەنوکە گەێشتونەتە ئەوە باوەڕە کە ئێران بەچەکی ناوەکی ڕاستییەک‌و پێشیان وایە کە دەبێ ئێرانی بە چەکی ئەتۆمەی قەبوول بکرێ، بڵام لەوەی دا چۆن بتوانن ئەو متمانەیە لە ئێران وەربگرن ئەو چەک دژ بە ئیسرائێل‌و بۆ مەبەستی تیرۆریستی بکار نەهێنی تێیدا ماونەوە.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com