ئاوڕێكی كورت له دۆخی ئابووریی ئێران
كه‌یهان
یووسفی
ئاستی داهاتی شیاو، خزمه‌تگوزاری، خۆشبژێوی‌و
دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌منییه‌تی سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌یی‌و... ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ن كه
هاووڵاتیانی هه‌ر وڵاتێك له حكومه‌ته‌كانی خۆیان
هه‌یانه.
له وڵاتانی دێموكراتیدا له ئه‌گه‌ری مسۆگه‌رنه‌بوون‌و
ده‌سته‌وه‌ستانیی
حكوومه‌ته‌كان بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌م خواستانه، خه‌ڵك له
رێگاگه‌لی جۆراوجۆره‌وه وه‌ك سه‌ندیكاكان، مانگرتن،
پارلمان، راگه‌یاندنه‌كان‌و... گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر
حكوومه‌ته‌كان تاكوو خواسته‌كان‌و داخوازییه‌كانیان
مسۆگه‌ر بێت. به‌ڵام له وڵاتانی دیكتاتۆرلێدرا‌و‌و
تۆتالیتردا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به چه‌شنێكی دیكه‌یه.
تاكه‌كان یان خه‌ڵك ته‌نیا فه‌رمانبه‌رێكن كه له
ده‌ورگێڕی‌و شوێندانه‌رییان له كاروباری وڵات‌دا
پێشگیری ده‌كرێت، به جۆرێك كه له هه‌ر چه‌شنه ده‌ورێك
له دیاریكردنی داهاتووی وڵات‌دا بێبه‌شن.
ئه‌م حكوومه‌تانه به پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،
خۆیان به خاوه‌ن ماف ده‌زانن كه له گشت كاروباری
كۆمه‌ڵگا‌و ته‌نانه‌ت مه‌سایل‌و كاروباری تایبه‌تی
ژیانی تاكه‌كانیشدا ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن تاكوو كۆنتڕۆڵی
كۆمه‌ڵگا به‌گشتی به ده‌سته‌وه بگرن. ولاتی ئێرانیش
بێبه‌ش له‌م مه‌سه‌له‌یه نیه.
ئێران سێهه‌مین وڵاتی خاوه‌ن نه‌وتی جیهان‌و خاوه‌نی
دووهه‌مین سه‌رچاوه‌ی گاز‌و هه‌روه‌ها سامان‌و سه‌رچاوه
ژێرزه‌وینگه‌لی زۆره كه به هۆی بوونی پێكهاته‌ی
ده‌سه‌لاتی ناخه‌ڵكی‌و تۆتالیتری ئایینی، له جیاتی
پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشبژێو بۆ هاووڵاتیان،
جه‌هه‌ننه‌مێكی بۆیان درووست كردووه.
ئابووری نه‌خۆش‌و خه‌سارهه‌ڵگری ئه‌م وڵاته، به‌رنامه
ناكارامه‌و وه‌ڵامنه‌ده‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت، په‌خشان‌و
ته‌خشانی داهاتی زۆری وه‌ده‌ستهاتوو له فرۆشتنی
نه‌وت‌و ئاژاوه‌گێڕی سیاسی‌و ... بوونه‌ته هۆی ئه‌وه
كه خه‌ڵكی ئه‌م ولاته رۆژ له دوای رۆژ له مه‌ترسی
هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری‌و بژێوی ژیاندا بن كه جیا له
فه‌زای ره‌شی سیاسی ئه‌م وڵاته، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌و ناله‌باری ئابووریشدا به‌ره‌وڕوون.
له‌م رۆژانه‌دا بڕیار وابوو كه ده‌وڵه‌ت گه‌ڵاڵه‌ی
ئاژاوه‌خولقێنی ئامانجداركردنی یارانه‌كان جێبه‌جێ
بكات، به‌ڵام به هۆی هۆكارگه‌لی نادیاره‌وه بۆ مانگێك
دواخرا، له‌م ماوه‌شدا شایه‌تی لۆژانی (نوسان) بازاڕی
دراو (ارز)و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نایاسایی نرخی دراو له
بازاڕی ناوخۆییدا بووین كه نرخی دۆلاری ئا‌مریكا وه‌كوو
دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر "ریاڵی" ئێران‌دا
گه‌یشته راده‌ی هه‌ر دۆلارێك 13000 ریاڵ.
هێندێك له كارناسانی ئابووری ئه‌م مه‌سه‌له به
مانگرتنی سینفی زێڕفرۆشان‌و داخستنی بازاڕ له تاران‌و
شاره‌كانی دیكه پێوه‌ند ده‌ده‌ن به‌ڵام به ڕای
زۆربه‌ی بیرمه‌ندان‌و پسپۆڕانی ئه‌م بیاڤه، ئه‌م
هۆكاره به ته‌نیایی ناتوانێت فاكته‌ری شوێندانه‌ر بێت.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دراو له به‌رانبه‌ر نرخی
پاره‌ی وڵاتێكدا نرخی ئاوسانه. نرخی ئاوسانێك كه
به‌پێی شیمانه‌كان‌و پێشبینی كارناسان‌و ئابووریزانان
به جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجداركردنی یارانه‌كان
تا راده‌ی 50% ده‌توانێت بگات، كه ئیراده‌و ویستی
ده‌وڵه‌ت بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بۆته هۆی
ئه‌وه‌یكه چاوه‌ڕوانی ئاوسانی (انتڤارات تورمی) له
كۆمه‌ڵگادا زۆر بێت كه ئه‌مه‌ش به جۆرێك له
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی نرخه‌كان‌و له ئاكامدا
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوسان شوێندانه‌ر بووه، به له
به‌رچاوگرتنی له سه‌ره‌وه‌بوونی نرخی ئاوسانی
نێوخۆیی به به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی ئاوسانی جیهانی، بۆ
پێكهێنانی تلۆرانس‌و پاراستنی توانایی ركه‌به‌رایه‌تی
له ئاڵووێره ده‌ره‌كییه‌كاندا ده‌بێت به راده‌ی
ئیزافه‌ی نرخی ئاوسان له به‌های پاره‌ی نێوخۆیی كه‌م
بكرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
نرخی دراو.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی شوێندانه‌ر له
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دراو، كه‌مبوونی بوودجه‌ی
وڵاته، كه به‌پێی به‌رنامه‌ی بوودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی
پارلمان بۆ ئه‌مساڵ، ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی
بوودجه‌ی 213هه‌زار‌و 760 میلیارد ریاڵی به‌ره‌وڕوویه،
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینی داهاته‌كانی
ده‌وڵه‌ت كه ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه، په‌نا ده‌باته به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پاره
(اسكناس) یان قه‌رزوه‌رگرتن له بانكی ناوه‌ندی كه له
ئاكامدا ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئاوسان.
یه‌كێكی دیكه له قه‌یرانه‌كان‌و كێشه‌كانی ئابووری
نه‌خۆشی ئێران‌و سیاسه‌ته وه‌ڵامنه‌ده‌ره‌كانی
ده‌وڵه‌ت، بوونی راده‌ی به‌رزی نرخی بێكاری‌و
نه‌بوونی به‌رنامه‌و رێكاری شیاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه. نرخی بێكاری كه به‌پێی راگه‌یاندراوی
ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی 6/14% كه ئه‌مه‌ش به
چه‌شنێك له‌گه‌ڵ واده‌و ئیدیعاكانی ده‌وڵه‌ت یه‌ك
ناگرێته‌وه.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م خاڵه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه ئه‌م
نرخه به له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ره‌كانی باوی
ئابووری‌و بیروڕای كارناسانی ئه‌م بیاڤه ناتوانێت
ده‌رخه‌ری نرخی واقعی بێكاری له وڵات‌دا بێت. چونكه
ناوه‌ندی ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له حه‌وته‌دا یه‌ك
یان دوو كاتژمێر كار ده‌كه‌ن وه‌كوو بێكار له‌به‌رچاو
ناگرێت، ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌پێی یاسای
ئیداره‌ی كار كاتژمێری كاری حه‌وتووانه 44 كاتژمێر له
حه‌وته‌دایه‌و هه‌روه‌ها توێژه‌كانی دیكه وه‌كوو ژنانی
كابان، سه‌ربازان‌و خوێندكاران له ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه كاریان هه‌یه ده‌ژمێردرێ كه ئه‌مه‌ش خۆی
ده‌رخه‌ری راده‌ی به‌رزی بێكارییه تا شوێنێك كه "عباس
وگن‌پور"، نوێنه‌ری پێشووی خاوه‌نكاران له كۆڕه
جیهانییه‌كاندا، ده‌ڵێت: "من لێبڕاوانه راده‌گه‌یه‌نم كه
هه‌نووكه زیاتر له 60% هێزی ئه‌كتیڤی كاری وڵات له
دۆخی بێكاریدان، وێڕای ئه‌وه‌یكه نرخی بێكاری
به‌رده‌وام زیاتر له 25% بووه‌و ئه‌م نرخه‌ش له توێژی
لاودا ده‌گاته سه‌ره‌وه‌ی 60%".
ئه‌مانه‌ش له حاڵێكدایه كه جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی
ئامانجداركردنی یارانه‌كان‌و لابردنی یارانه‌ی وزه‌كان،
وه‌ستانی ئاوسان له به‌شی به‌رهه‌مهێناندا دروست ده‌كات
كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌های
ته‌واوبوونی شتومه‌ك كه به له به‌رچاوگرتنی
ناهاوئاهه‌نگی توانایی كڕینی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌م
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌هایه‌دا، داواكاری (تقاضا)
داده‌به‌زێت‌و له ئاكامدا راده‌ی ده‌رخستن (عرضه)یشی
داده‌به‌زێت كه به‌ره‌نجامی ئه‌م ره‌وته‌ش ده‌بێته هۆی
كه‌مبوونه‌وه‌ی كار‌و زیادبوونی بێكاری.
پێشبینی ده‌كرێت كه له داهاتوودا‌و به جێبه‌جێكردنی
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه نرخی بێكاریش زۆرتر بێت.