وتووێژی گۆڤاری "ئاره‌ش" له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی سی ساڵ به‌سه‌ر
شۆڕشی رێبه‌ندانی 1357دا
وه‌رگێڕان له فارسیییه‌وه: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
ئاره‌ش: هۆكاره‌كانی راپه‌ڕینی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی
ئێران‌و شۆڕشی 1357 بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كیی ئه‌و سه‌رده‌مه
چۆن بوو؟
مسته‌فا
هیجری: گه‌نده‌ڵیی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری،
نه‌بوونی ئازادی، ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت‌و
سامانی وڵات له لایه‌ن گرووپێكی چووكه‌ی
گرێدراوی ده‌زگای پاشایه‌تی‌و بێبه‌شیی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌گشتی، له‌و هۆكاره
سه‌ره‌كییانه ده‌ژمێردرێن كه بواریان خۆش كرد بۆ
دروستكردنی كه‌لێن له نێوان گرێدراوانی رێژیمی
په‌هله‌وی له لایه‌ك‌و خه‌ڵكی دیكه
له‌لایه‌كی‌تره‌وه. ئه‌م كه‌لێنه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ
قووڵتر‌و به‌ربڵاوتر بۆوه. ئیسڵاحاتی ئه‌رزی كه
سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی چل به‌ڕێوه چوو، هه‌رچه‌ند
ماوه‌ی چه‌ند ساڵ هیوای به وه‌رزێران به‌خشی‌و
له زوڵم‌و زۆری ده‌ره‌به‌گه‌كان رزگاریان هات،
به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌رنامه‌ڕێژیی دروستی
وه‌رزێری له وڵات‌و له ئاكامدا داهاتی كه‌م،
گوندنشینان به‌ره‌به‌ره زه‌وی‌و زاره‌كانیان به‌جێ
هێشت‌و به هیوای دیتنه‌وه‌ی كار روویان له
شاره‌كان كرد‌و له شاریشدا به جێگه‌ی دیتنه‌وه‌ی
كار‌و داهات، په‌یوه‌ست بوون به خێڵی بێكارانی
شاره‌كانه‌وه. له‌م نیوانه‌دا دوو لایه‌نی فیكری
زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، به‌ستێنێكی له‌باریان بۆ
راكێشانی خه‌ڵك‌و بوون به باسكه‌كانی شۆڕشی
ئیسلامی خۆش كرد. یه‌كه‌م، بیری ئیسلامیی شیعه كه
چه‌ند ده‌یه له‌وه‌پێش وێڕای سه‌ركوتكرانی له
لایه‌ن رێژیمه‌وه، نه‌ك هه‌ر نه‌فه‌وتابوو، به‌ڵكوو
وه‌ك ئاگری بن خۆڵه‌مێش چاوه‌ڕێی كزه‌بایه‌كی
ده‌كرد تا بڵێسه بستێنێ. له‌م بڕگه‌یه‌دا ته‌نیا
ئۆرگانیزاسیۆنێك بوو كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له
مزگه‌وته‌كان‌و رێكخستنی باش له لایه‌ن
ئاخونده‌كانه‌وه، ده‌یتوانی له رووخاندنی شادا
خه‌ڵك رێنوێنی بكا. له‌م نێوانه‌دا رۆڵی خومه‌ینی‌و
له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به ناوی ئه‌وه‌وه
ئه‌ركه‌كانیان له ورووژاندن‌و به‌سیجكردنی خه‌ڵكدا
به باشی راپه‌ڕاند، نابێ له‌بیر بكرێ.
گواستنه‌وه‌ی خومه‌ینی له نه‌جه‌فه‌وه بۆ
فه‌رانسه‌و ره‌خسانی كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی له‌بار
بۆی‌و له ئه‌نجامدا گوێزانه‌وه‌ی خێرای هه‌واڵ‌و
وانه‌كانی ناوبراو له لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه بۆ
نێوخۆ‌و بڵاوكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌كانی
ده‌ره‌وه، رۆڵێكی به‌رچاویان له توند‌وتۆڵ‌كردن‌و
خێراكردنی رێكخستنه‌كاندا هه‌بوو‌و رۆژ به‌ڕۆژ
ده‌سه‌ڵاتی پتر ده‌بوو. له‌م بڕگه زه‌مه‌نییه‌دا
ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك له گیران‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی
حكوومه‌تیش شكابوو، كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی
ئاواته‌خواز بوون كه به‌هۆی به‌شداری له
رێپێوانه‌كان‌و بێزاری ده‌ربڕین له رێژیم بگیرێن تا
له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن ده‌نگ‌و ناوێك بۆخۆیان
وه‌ده‌ست بێنن. به‌م چه‌شنه بوو كه خێڵی پێڕه‌وان‌و
خۆبه‌خشانی مه‌زهه‌بی له ژێر ئاڵای خومه‌ینیدا كۆ
بوونه‌وه‌و به مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی
حكوومه‌تی ئیسلامیی له هیچ هه‌وڵێك درێغیان نه‌كرد.
ئاره‌ش: كام چینی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشی ئیسلامی‌دا ته‌وه‌ر بوو‌و رۆڵی خومه‌ینی تا چ
راده‌یه‌ك كاریگه‌ر بوو‌و ئایا ده‌كرا شۆڕش "غه‌یره
ئیسلامی" بێت؟
مسته‌فا هیجری: بۆچوونی چه‌پی ماركسیستی. ئه‌م
به‌ریانه كه هه‌وێنی هزریی رووناكبیران،
زانكۆیی‌یه‌كان‌و لایه‌نگرانی سوسیالیزمی پێك
ده‌هێنا‌و زۆرتر له ژێر هێژمونیی بیر‌وبۆچوونی
حیزبی تووده‌دا بوو، گوێڕایه‌ڵی شۆڕشی ئیسلامی
بوو، به‌م چه‌شنه ئه‌و هێزه‌ی كه ده‌بوایه له
به‌رانبه‌ر دواكه‌وتوویی‌و نه‌زانیدا رابوه‌ستێ‌و
له پێناو روونكردنه‌وه‌ی بیر‌وڕای گشتیدا به
ئامانجی رزگاركردنی شۆڕش له زاڵبوونی ئیدئۆلۆژیی
مه‌زهه‌بی به‌سه‌ریدا، لانیكه‌م پێڕه‌وانی خۆی كۆ
بكاته‌وه، كه‌وته پێداهه‌ڵگوتنی ئه‌و بار‌ودۆخه‌و
به‌م شێوه‌یه، هیچ جۆره به‌ربه‌رستێك له رێگه‌ی
مه‌زهه‌بییه‌كاندا نه‌ما. به‌ڵگه‌ی حیزبی تووده بۆ
پاساودانی بۆچوون‌و كرده‌وه‌كانی خۆی له
داكۆكی‌كردن له ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌م لێكدانه‌وه
ساویلكانه‌یه راوه‌ستابوو كه: له‌سه‌ر بنه‌مای
دروشمه‌كانی "مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا"و "نه شه‌رقی نه
غه‌ربی، جمهووریی ئیسلامی" كرده‌وه‌كانی كۆماری
ئیسلامی شۆڕشگێڕانه‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌یه‌و ده‌بێ
پشتگیریی لـێ بكرێ‌و له‌گه‌ڵی بن. له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه، ئه‌و حیزبه
گه‌وره‌ترین زه‌بری له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ‌و
به‌گشتی له شۆڕشی ئێران دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه
ئه‌م شێوه بیر‌وبۆچوونه هه‌رچه‌شنه خۆڕاگرییه‌ك به
دژایه‌تیكردنی شۆڕش له قه‌ڵه‌م ده‌دا‌و دژی
راده‌وه‌ستا. له ئاكامدا بینیمان كه ئه‌و حیزبه
چه‌پانه‌ی جیاواز له‌و بۆچوونه بیریان ده‌كرده‌وه،
رۆژ به‌ڕۆژ لێكدابڕان‌و لاواز بوون، ته‌نانه‌ت حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش له زیانه‌كانی ئه‌م
بیرۆكه‌یه بێبه‌ش نه‌بوو‌و جیابوونه‌وه‌ی دوای
كۆنگره‌ی چواره‌می به خۆیه‌وه بینی. هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌یكه دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن، ئاخوونده‌كان،
توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و ده‌وڵه‌تدارییان نیه‌و
ده‌چنه‌وه مزگه‌وته‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات
ده‌ده‌نه تووده‌یی‌یه‌كان‌و به‌م جۆره یۆتۆپیاكه‌ی
ئه‌وان كه حكوومه‌تێكی گوێڕایه‌ڵی سۆڤیه‌ت ده‌بێ،
وه‌دی دێ. به‌م چه‌شنه بوو كه خه‌ڵكی ئێران دژی
رێژیمی شا راپه‌ڕین، رێژیمێك كه ماوه‌ی چه‌ند
ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی به‌ڕێوه
ده‌برد، رووخێندرا به‌و هیوایه ئه‌وه‌ی بنیات
ده‌نرێ خواسته‌كانیان وه‌دی بێنێ، به‌م شێوه بوو
كه نه‌ده‌بایه ببێ. له به‌ستێنی ئه‌م جۆره
بۆچوونانه‌و ئه‌م دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا‌و
هێژمۆنیی دوو روانگه‌ی ئیدئۆلۆژیی ئایینی‌و چه‌پی
ـ به‌و پێناسه‌یه‌ی لێیان كرا ـ لانیكه‌م له‌و بڕگه
مێژوویی‌یه‌دا، شۆڕشی غه‌یره‌ئیسلامی ئیمكانی
نه‌بوو.
ئاره‌ش: رووناكبیران‌و هێزه سیاسییه‌كان
هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی چۆن بوو،
هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان چی بوو‌و بۆچی كۆماری ئیسلامی
توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌می دوای شۆڕشدا، ئه‌و
هێزانه سه‌ركوت بكا؟
مسته‌فا هیجری: رووناكبیران‌و زۆربه‌ی هێزه‌كانی
دیكه به كۆماری ئیسلامی سه‌رسام ببوون‌و هه‌ركام
به شێوه‌یه‌ك پاساویان بۆ شۆڕش ده‌هێنایه‌وه. چونكه
هه‌ركامیان بۆخۆیان له رێژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتوودا خه‌یاڵاتێكیان له‌سه‌ردا بوو‌و ئه‌م
خه‌یاڵانه كاتێك ئاڵۆز بوون كه رێژیم یه‌ك یه‌ك
ده‌ستی كرد به سه‌ركوتكردنیان. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه
ئه‌گه‌ر رێژیم له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنه‌وه ئاڵای سه‌ركوتی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ڵ‌دابوو‌و له
پێش چاوی ئه‌واندا، ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان
له هیچ جینایه‌تێك دریغی نه‌كرد، ئه‌وان بێده‌نگ‌و
چاولێكه‌ر بوون. پاشان كه نۆره گه‌یشته موجاهیدین،
گوتیان ناكرێ له‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ رێژیم
هه‌ڵ‌بكه‌ن، هه‌ر به‌م چه‌شنه بوو ره‌فتاری رێژیم
له‌گه‌ڵ تووده‌یی‌یه‌كان‌و...
.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌و به پێڕه‌وی له حیزب، خه‌ڵكی كوردستان له
ریفراندۆمی دیاریكردنی رێژیم‌دا به‌شدارییان نه‌كرد‌و
ئه‌وه‌یان به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ریفراندۆمێكی
ئازاد‌و دێموكراتیكیان ده‌زانی. ئه‌گه‌ر حیزبی
دێموكرات داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكای به
پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
ده‌زانی‌و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی مه‌حكووم ده‌كرد‌و
چه‌ندین نموونه‌ی دیكه، به‌شێك له‌وانه‌ی ئیدیعای
ئازدی‌و دێموكراسییان ده‌كرد‌و له پێداهه‌ڵگوتنی
حكوومه‌تی به‌ناو شۆڕشگێڕ‌و دژی ئیمپریالیستی‌دا
پێكه‌وه له ململانێدا بوون، حیزبی دێموكرات‌و
هێزه‌كانی دیكه كه سیاسه‌ته‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی‌یان له‌قاو ده‌دا، به پاشماوه‌ی
رێژیمی پاشایه‌تی، دژی شۆڕش‌و گرێدراوی
ئیمپریالیزم‌و جیایی‌خواز له قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام
كاتێك چنگی زوڵم‌و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌وكی‌گرتن هاواریان
به‌رز بۆوه كه ئه‌م رێژیمه دژی ئازادییه. به‌م
شێوه رێژیم توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا هێزه
نه‌یاره‌كان سه‌ركوت بكا‌و رێگه بۆ ملهۆڕییه‌كانی
خۆی خۆش بكا. بێجگه له كوردستان كه به هاوكاریی
خه‌ڵكی وشیار‌و ئاگای كورد‌و به رێبه‌ریی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران خه‌بات به‌رده‌وام بوو‌و
ئێستاش دوای 30 ساڵ سه‌ركوت‌و زه‌بر‌وزه‌نگ، رێژیم
نه‌یتوانیوه خه‌ڵك به چۆكدا بێنێ‌و له‌و رێگه‌یه‌ی
كه له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
رێژیمی دواكه‌وتووی خومه‌ینی‌یه‌وه گرتوویانه‌ته
به‌ر، پاشگه‌ز بكاته‌وه.
ده‌توانین چۆنیه‌تیی رێژیمی پاشایه‌تی‌و
هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی به یه‌كێك
له تراژیدیاكانی ئه‌م سه‌ده‌یه له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
له روودان‌و پێگرتنی ئه‌م تراژیدیه‌دا هه‌ڵه‌ی
زۆربه‌ی رووناكبیران، به‌رچاو‌و قه‌ره‌بوو
نه‌كراوه‌یه، چوونكه ئه‌گه‌ر شیعه‌كانی باوه‌ڕمه‌ند
به ویلایه‌ت، جادووكراوی قسه‌ی ئاخوونده‌كان‌و
به‌ڵێنیی چوونه به‌هه‌شت‌و دیتنی ئیمام له مانگدا
بوون، به‌شێك له‌م رووناكبیرانه ئه‌گه‌رچی بڕوایان
به هیچكام له‌وان نه‌بوو، یا له راستیدا له
ده‌ره‌نجامه‌كانی نه‌ده‌گه‌یشتن یان به شێوه‌یه‌ك
له‌و رووداوانه‌دا توابوونه‌وه كه نه‌یانده‌وێرا
دژایه‌تییان بكه‌ن‌و بێ‌ئه‌وه‌ی خۆیان بزانن تێكه‌ڵ
به له‌شكری ئه‌وكات بوون كه له ژێر ئاڵای
خومه‌ینی‌و ئیسلامه‌كه‌یدا سینه‌یان لـێ ده‌دا‌و
پێیاندا هه‌ڵ‌ده‌گوت.
ئاره‌ش: رێژیمی كۆماری ئیسلامی كه نوقمی
ناڕه‌زایه‌تیی گشتی‌و قه‌یرانه نێوخۆیی‌و
ده‌ره‌كییه‌كانه، چۆنه خۆی راگرتووه‌و تا به
ئه‌مڕۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی درێژه‌ی كێشاوه؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی‌و
بێزاریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوویه، به
ته‌واوی دروسته، به‌ڵام خه‌ڵكێكی لێكدابڕاو‌و رێك
نه‌خراو. ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌وتۆ له لایه‌ك
كورتخایه‌نه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه خێرا سه‌ركوت
ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژووی شۆڕشه گه‌وره‌و
چاره‌نووس سازه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی ئێران‌و
وڵاتانی ده‌ور‌وبه‌ر بده‌ینه‌وه، به ئاسانی بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه شۆڕشه‌كان ته‌نیا كاتێك
سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، كه له لایه‌ن
كه‌سێكی كاریزما یان حیزبه گشتگیره‌كانه‌وه رێك
خراون. شۆڕشی مه‌شرووته‌و شۆڕشی ئیسلامی له ئێران
دوو نموونه‌ی به‌رچاون. ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی
هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه
هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه سه‌ره‌به‌خۆكان ته‌نانه‌ت
ئیسلامیه‌كانیشی قه‌ده‌غه كرد‌و به
توند‌وتیژییه‌كی ته‌واوه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ
كردن، نه‌ك شتێكی به‌هه‌ڵكه‌وت‌و بێ‌خوێندنه‌وه،
به‌ڵكوو له رووی زانین‌و روانین بۆ داهاتوو به
قازانجی خۆی بوو. ئاكامی ئه‌و كاره ئه‌ه‌و بووه
كه ئه‌گه‌ر كرێكارانی شیركه‌تی ئوتووبووسڕانی،
كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، مامۆستایان‌و
... بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ڕێ ده‌خه‌ن،
جیاجیا‌و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له رێگه‌ی
جۆراوجۆره‌وه سه‌ركوت ده‌كرێن‌و خه‌ڵكی ناڕازیی
دیكه بێ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه پشتیوانیان لـێ‌بكه‌ن،
ته‌نیا په‌ژاره‌و به‌زه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن. بۆیه
ده‌بینین سه‌ركوت بۆ رێژیم دژوار نیه. له رۆژه‌كانی
شۆڕشدا شاهید بووین ئه‌گه‌ر له شارێك خه‌ڵك
ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی له شاره‌كانی
دیكه‌شه‌وه به پشتیوانیی له‌وان ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ستی پێ ده‌كرد. به‌مجۆره بوو كه رێژیمی شا
له‌م یه‌كیه‌تی‌و یه‌كگرتووییه‌ی خه‌ڵك
ده‌سته‌وه‌ستان ببوو و خومه‌ینی ئه‌م یه‌كیه‌تی‌و
یه‌كگرتووییه‌ی قۆسته‌وه‌و به جوانی له
مه‌ترسییه‌كانی بۆ رێژیمه‌كه‌ی خۆیشی گه‌یشتبوو.
ئه‌وه‌ش كه پێی ده‌گوترێ قه‌یرانه ده‌ره‌كییه‌كان،
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێژیم زۆر كه‌م بووه، چونكه
كۆماری ئیسلامی پێبه‌ندی یاسا‌و رێسا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان نیه تا ئه‌م كاریگه‌رییانه،
كارتێكه‌رییان له‌سه‌ری هه‌بێ. ئه‌گه‌ر له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا باس له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێ،
رێژیم مافی مرۆڤی ئیسلامی دێنێته به‌رباس، ئه‌و
كاته‌ی قسه له دێموكراسی ده‌كرێ خۆی به
دێموكراتترین سیستمی جیهان ده‌زانێ. به كورتی له‌م
بوارانه‌دا هه‌موو جیهان ئامۆژگاری ده‌كا‌و بۆ
رزگاریی وڵاتان له كێشه‌و قه‌یران رێنوێنیان ده‌كا.
قه‌یرانی ئابووریی كه به‌شێكی به هۆی
گه‌مارۆكانه‌وه رێژیم تووشی بووه‌و دوكه‌ڵه‌كه‌ی
له چاوی خه‌ڵك رۆده‌چێ، بۆ رێژیم گرینگ نیه،
ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه داهاته گه‌وره‌و
زۆره‌كانی نه‌فت، به‌شی به جووڵه‌ده‌رهاتنی ماشێنی
سه‌ركوت له ناوخۆ، دابینكردنی یارمه‌تیی گرووپه
تێرۆریسته‌كانی ده‌ره‌وه‌و به تایبه‌ت خه‌رجیی
تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كا. هه‌ڕه‌شه‌و گه‌مارۆ
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دژی رێژیم تا ئێستا جیددی
نه‌بوون، هه‌ر بۆیه تا ئێستا له به‌رانبه‌ریاندا خۆی
راگرتووه. رێژیمێكی ئه‌و تۆ كه له به‌رانبه‌ر
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌لكی خۆی‌و یاسا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا به‌رپرس‌و وه‌ڵامده‌ر
نه‌بێ‌و له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كی
جیددی رووبه‌ڕوو نه‌بێته‌وه‌و هه‌موو ئامراز‌و
پێویستییه‌كانی وڵات ته‌نیا به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی
خۆی ته‌رخان بكا، ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و
درێژ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و
مانایه نیه كه رێژیم ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی
دوور‌و درێژ به‌م میتۆده له ئاستی نێوخۆیی‌و
نێونه‌ته‌وه‌ییدا درێژه به ژیانی خۆی بدا، چونكه
گوشاره نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان كاریگه‌ریی خۆیان
له داهاتوودا داده‌نێن‌و رێژیم به‌ره‌و لێك
هه‌ڵوه‌شان ده‌به‌ن‌و خێرایی گه‌یشتن به‌و رۆژانه
به‌ستراوه‌ته‌وه به رێكخستنی خه‌ڵكی ناڕازیی
نێوخۆ‌و گوشاره جیدییه‌كان له ده‌روه‌ڕا.
ئاره‌ش: رزگاریی خه‌ڵكی ئێران له‌م رێژیمه‌و
ئه‌وه‌یكه جارێكی‌تر وه‌ك شۆڕشی 57 ئه‌م ئه‌زموونه
دووپات نه‌بێته‌وه، پێویستی به چی هه‌یه؟
مسته‌فا هیجری: هۆكاره له‌باره ده‌ره‌كییه‌كان له
كاتی خۆیدا ده‌توانن پشتیوانیی جووڵانه‌وه
نێوخۆییه‌كان بۆ رووخانی رێژیم بن. به‌ڵام به هیوای
پێكهاتنی ئه‌م هۆكارانه دانیشتن‌و چاوه‌ڕێی
موعجیزه بوون، خه‌سارێكی قه‌ره‌بوونه‌كراو له
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی خه‌ڵك ده‌دا، چونكه
ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی ئێران‌دا نیه، به‌ڵكوو
گرێدراوی دابینبوونی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌ره‌وه‌یه،
ئه‌وه‌یكه ئایا دابینبوونی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی یه‌ك ده‌گرێته‌وه یان
نا، بۆ خۆی باسێكی دیكه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له
نێوخۆ ئاماده‌یی نه‌بێ‌و ئازادیخوازان یه‌كگرتوو
نه‌بن‌و به‌رنامه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه‌یان نه‌بێت، له
هه‌لومه‌رجی پێكهاتنی هۆكاری له باری ده‌ره‌كیشدا،
كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و هۆكارانه به قازانجی ئازادی‌و
دێموكراسی ئیمكانی نابێت‌و، هیچ دوور نیه دوای
رووخانی رێژیم، گرووپێكی دیكه له ژێر ناوێكی
دیكه‌دا به بیرۆكه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ه‌وه، سواری
شه‌پۆلی گۆڕانكارییه‌كان بێت‌و هه‌تا هه‌ست پێ
بكه‌ین، ئه‌هریمه‌نێكی دیكه به ده‌سه‌ڵات بگا‌و
ئه‌و ره‌وته دووپات ببێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوای
رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی به‌سه‌رمان هات.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م هۆكارانه‌و زۆر هۆكاری تر
ده‌بێ ئێمه كاری خۆمان ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌وه‌ش
ناكرێ مه‌گه‌ر ئه‌ه‌وی خوێندنه‌وه‌یه‌كی
ره‌خنه‌گرانه‌مان له‌و 30 ساڵه‌ی رابردوومان هه‌بێت.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌دا، ره‌نگه سه‌دان
كۆبوونه‌وه‌مان له سه‌رانسه‌ری دنیادا پێك هێنابێ،
له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر‌و هێندێك
جار به‌رنامه‌ی باشییش هاتۆته به‌رباس. كه‌سانی
شاره‌زا له زۆر بواردا قسه‌یان كردووه. دروشمی
جۆراوجۆر باسی لێكراوه. باس له ئازادی، دێموكراسی‌و
مافی مرۆڤ له زۆر ساڵۆن كراوه، هێرشمان كردۆته
سه‌ر یه‌كتر‌و به جێگای ته‌حه‌موولكردنی یه‌كتر،
نكۆڵیمان له یه‌كتر كردووه، له ئاكامدا ئه‌وه‌ین
كه ئێستا هه‌ین. مه‌سه‌له‌كه زۆر ساده‌یه،
ده‌توانین چه‌ندین ساڵی دیكه ئه‌م میتۆده درێژه
بده‌ین‌و هه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه به‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتووین كه ده‌بێ ئه‌نجامێكی‌تر جیا
له‌وه‌ی تا ئێستا بووه، وه‌ده‌ست بێنین، ده‌بێ به
شێوه‌یه‌كی دیكه بیر بكه‌ینه‌وه‌و كاری بۆ بكه‌ین.
بۆچوون‌و كرده‌وه‌ی ئێمه ده‌بێ كار بۆ یه‌كیه‌تی‌و
یه‌كگرتوویی بێ، نه‌ك رێگه‌یه‌ك كه تا ئێستا
رۆیشتووین. ئه‌م رێگه‌یه تا ئێستا هاتووین ئه‌وه‌یه
كه ئێران یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه، كورد، تورك، به‌لووچ،
عه‌ره‌ب‌و توركمه‌نه‌كان قه‌ومن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما
پووچه، بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه
ده‌بێ سه‌ركوت بكرێ، چونكه ئه‌م بزووتنه‌وانه له
لایه‌ن دوژمنانی ئێرانه‌وه رێنوێنی ده‌كرێن،
ئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وانه دابه‌شكردنی ئێرانه.
ئه‌م بزووتنه‌وانه گرێدراوی ئیسرائیل‌و ئامریكان.
ئاكامی ئه‌و وێناكردنانه هیچ نیه جگه له‌وه‌ی
كۆماری ئیسلامی ئێستا به‌سه‌ر خه‌باتگێڕان‌و
چالاكانی مافی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران هێناوه.
خه‌ڵكی دیكه‌ش كه به رواڵه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمن
له‌م بیرۆكه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
هاوته‌ریبن. جیاوازییه‌كه ته‌نیا له‌وه‌دایه كه
كۆماری ئیسلامی توانایی كوشت‌و بڕی ئازادیخوازانی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا
ئه‌و تواناییه‌یان نیه‌و له ده‌رفه‌تی له‌باردا ـ
ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ ـ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ دوژمنانی
یه‌كیه‌تی‌و یه‌كپارچه‌یی ئیران! واته
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كه‌ن كه
رێژیم ده‌یكا. ئه‌م هه‌موو خراپ لێكگه‌یشتن‌و خراپ
بیركردنه‌وه‌یه له حاڵێكدایه كه له بنه‌ڕه‌تدا
له نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا، حیزبێكی جیددی‌و
ناسراو كه خوازیاری جیابوونه‌وه له ئێران بێت،
نابیندرێ، یان لانیكه‌م ده‌توانم بڵێم له نێو گه‌لی
كورد دا شتێكی له‌م چه‌شنه نیه. له حاڵێكدا ئه‌و
نه‌ته‌وانه له ئێران‌دا هه‌ن‌و به پێی پێناسه
باوه‌ڕپێكراوه‌كان، نه‌ته‌وه‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه كه
ئایا توركه‌كانی ئازه‌ربایجان، توركمه‌نه‌كانی
ئه‌وبه‌ری سنوور، كورده‌كان له توركیه‌و عێراق ـ
كه له عێراق كورده‌كان حكوومه‌تی فێدراڵیان پێك
هێناوه ـ عه‌ره‌به‌كانی دراوسێی سنووری ئه‌هواز
نه‌ته‌وه هه‌ن یان نین؟
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ن، بۆچی به‌شی جوغرافیایی‌و
حه‌شیمه‌تی ئه‌وان له نێوخۆی ئێران نه‌ته‌وه
ناژمێردرێن؟ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه نین، چین؟ ناكا له
به‌ر نكۆڵی كردن له نه‌ته‌وكانی ئێران، بوونی
نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێی ئێران ره‌د بكه‌نه‌وه!
به‌شێك له دۆستانی چه‌پ به پێی پره‌نسیپه
كۆمۆنیستییه‌كان ـ مافی نه‌ته‌وه‌كان تا ئه‌ندازه‌ی
جیایی‌خوازی ـ دان به فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران‌دا
ده‌نێن‌و باوه‌ڕیان به دامه‌زرانی فێدراڵی له
ئێران هه‌یه. فێدراڵیزمێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای
حكوومه‌ته خودموختاره‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌كانی
پێكهێنه‌ری ئێران بێت، به‌ڵام پێیان وایه ده‌ربڕینی
ئه‌م پرسه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ببێته هۆی
دڵگرانیی به‌شێكی دیكه له هاووڵاتیانیان كه
پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه!
ئه‌م روانینانه كه هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای
نكۆڵی‌كردن له بوونی نه‌ته‌وه‌كان، سه‌ركوت كردنی
هه‌رچی زیاترمان، سه‌رنج نه‌دان به كه‌موكوڕییه
جۆراوجۆره‌كان له‌م ناوچانه‌و له‌یه‌ك قسه‌دا
هه‌ڵاواردنی راشكاوانه‌و قه‌بووڵ نه‌كردنیان، چلۆن
ده‌توانێ یه‌كیه‌تی‌و هاوپێوه‌ندی بباته سه‌رێ. به
بوونی ئه‌م ره‌تكردنه‌وه راشكاوانه‌یه چۆن
چاوه‌ڕوان بكرێ كه دروشمه نێو هڵۆڵه‌كانی
دێموكراسی، یه‌كسانی‌و مافی مرۆڤ باوه‌ڕیان پێ
بكرێ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی په‌ندمان له لێكدابڕاوی،
شكسته‌كانی رابردوو و بێ‌ئه‌نجامی وه‌رگرتبێ،
ده‌بێ پێش هه‌موو شتێك "گۆڕان" به‌سه‌ر
بیرۆكه‌كانماندا بێنین، ئه‌وكات كرده‌وه‌كه‌شمان
گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ. به‌و مانایه كه بوونی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و مافه‌كانیان به فه‌رمی
بناسین‌و بیر له پلاتفۆرمێك بكه‌ینه‌وه كه له
ئێرانی داهاتوودا، ئه‌م مافانه دابین‌و گارانتی
بكا‌و له به‌رانبه‌ر خه‌باتێكی دژوار كه دژی
كۆماری ئیسلامی له پێشمان دایه، داهاتوویه‌كی
روون‌و گه‌ش به‌دی بێنین. ئیدی با نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران وه‌ك هاووڵاتیی پله‌دوو، مۆره‌ی بێگانه،
خائین، جیایی‌خوازی‌و ... حیسابیان بۆ نه‌كرێ، خۆمان
دڵسۆزتر بۆ ئێران له‌وان نه‌زانین، له‌ته‌شقی
ئاسمانه‌وه لێیان نه‌ڕوانین‌و بۆ هه‌میشه له چووك
بینینیان خۆمان ببوێرین. یه‌كیه‌تی راسته‌قینه له‌م
حاڵه‌ته‌دایه، كه ده‌توانێ هێزی له‌شكان نه‌هاتووی
خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا پێك بێنێ.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه به‌م چه‌شنه
ده‌توانین‌و له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌كرێ جارێكی‌تر ئه‌و
ئه‌زموونه دووپات نه‌بێته‌وه، به لابردنی
ده‌سه‌ڵاتداریی ره‌ها له جۆری مه‌زهه‌بی‌و سیاسی له
ناوه‌ند‌و دابه‌شكردنی له نێو خه‌ڵكدا له شكڵی
دیاریكراوی سیستمی فیدراڵیدا. ئێمه له‌م رێگه‌یه‌دا
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ به‌رهه‌می ئه‌م هه‌نگاوانه‌یه،
كۆنگره‌یه‌ك كه دوای 30 ساڵ، ئێستا ته‌نیا
یه‌كیه‌تیی نێوان به‌شێك له حیزب‌و رێكخراوه‌كانی
نه‌ته‌وه سته‌م لێكراوه‌كانی ئێرانه. ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی كه رۆژانه به هه‌ست‌و پێسته‌وه
شاهیدی سه‌ره‌ڕۆیی له ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتداریی
ئێرانن. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ده‌ردی هاوبه‌ش‌و
ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و بڕیاریان داوه كه
جارێكی دیكه فریوی دروشم‌و به‌ڵێنی هیچ كه‌س‌و
گرووپێك نه‌خۆن. ئه‌و نه‌ته‌وانه پێكهاته‌ی ئێرانیان
پێكهێناوه‌و هیچ كه‌س له‌وان ئێرانی‌تر نیه.
بانگه‌وازی ئێمه له هه‌موو ئازادیخوازانی ئێرانی
بۆ ئه‌م چه‌شنه بۆچوونه‌یه‌و له‌م رێگه‌یه‌دا
ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.
ـ سه‌رچاوه:
كوردستان، ژماره 506