خۆئازاردانی ناوكی یان ساوێری به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی
كاوه جه‌وانمه‌رد
سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌و كێشه‌خولقێن‌و سه‌ربزێوانه‌ی
حكوومه‌تی ئێران به‌تایبه‌ت له بواری پیتاندنی
ئۆران‌یۆم بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شوورای ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی
1929، ده‌ورێكی نوێی گه‌مارۆكان بخاته سه‌ر ئێران. هه‌ر
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌م كاره بووه به پاڵهێزێك بۆ
وڵاتانی رۆژئاوایی تا گه‌مارۆگه‌لێكی به‌ربڵاوتر
وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. گه‌مارۆكانی پێشتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
راسته‌وخۆ ئامانجی ئابوورییان نه‌ده‌پێكا، دیسانیش
خه‌سارگه‌لێكی جیددیان تووشی ئابووریی ئێران كردووه‌و
قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووریی ئێرانیان كه به
ده‌ست ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێ،
لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره گه‌مارۆ
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئابووریی ئێرانیش ده‌پێكن.
راده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران له مانگی ئوتدا
گه‌یشتۆته كه‌مترین
راده له ساڵی 2003ی زایینییه‌وه تا ئێستا.
په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌مهێنانی گاز كه بڕیان دابوو 75
له سه‌دی ئێنێرژیی وڵات له ساڵانی داهاتوودا دابین
بكات، به كرده‌وه بووه‌ته نه‌لواو. گه‌مارۆ ماڵییه‌كان
بوونه‌ته هۆی زیادبوونی بێ‌بڕوایی به نرخی ریاڵی
ئێران‌و بازاڕی دراویان تووشی قه‌یران كردووه. جگه له
مانه، كاریگه‌رییه خراپه‌كانی سیاسه‌ته نادروسته
ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردوودا له
سه‌ر ئابووریی ئێران به‌ره‌به‌ره زیاتر‌و زیاتر
خۆده‌نوێنن. به‌رهه‌مه‌كانی ئێران له به‌راورد له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌م‌و كالا بیانییه‌كان ده‌ره‌تانیان بۆ كێبه‌ركێ
كه‌متر‌و كه‌متر ده‌بێته‌وه. له وه‌ها بارودۆخێكدا،
درێژه‌كێشانی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و زیاتربوونیان
ده‌توانێ ئابووریی ئێران ئیفلیج بكات‌و بازاڕی
به‌رهه‌مه نێوخۆییه‌كان بداته ده‌ست ركه‌به‌ره
ده‌ره‌كییه‌كانیان، ئابووریی ئێران تووشی خه‌ساری
جیددی بكات‌و ببێته هۆی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری،
زۆربوونی داڕمانی ئابووری‌و هه‌ژاری‌و بێكاری‌و
به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان. هه‌روه‌ها ده‌توانێ له‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت توێژه زه‌حمه‌تكێش‌و مام
ناوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا كاریگه‌ریی روخێنه‌ر دابنێ‌و
هه‌رچی زیاتر له نێو هه‌ژاریدا نوقمیان بكات.
كاریگه‌رییه خراپه‌كانی گه‌مارۆكان له ئاستێكدان كه
هێندێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی رێژیم به‌ره‌به‌ره ناچار
بوون ئاماژه به لێكه‌وته‌كانی بكه‌ن.
ناكۆكی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران، ته‌نیا
لایه‌نێكی ناكۆكییه‌كانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی
ئێرانه. ئه‌وه‌ی كه له روانگه‌ی رۆژئاواوه گرنگی
تایبه‌تی ده‌به‌خشێته به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران،
سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاستی ناوچه‌و له
بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدایه.
سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی وێڕای قسه
دنه‌ده‌ره‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، رێگای بۆ وه‌گه‌ڕخستنی
گوشارگه‌لێكی زێده‌تر بۆ ئێران‌و خه‌ڵكی ئێران خۆشتر
كردووه. له كاتێكدا كه به هه‌وڵی "ئۆباما"
وتووێژه‌كانی ئاشتی له نێوان نتانیاهۆ‌و مه‌حموود
عه‌باس ده‌ستی پێكردبوو، رێبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی
له رۆژی به‌ناو قۆدسدا بۆ له‌نێوچوونی ئیسرائیل
درووشمیان ده‌دا. ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران به هۆی
درێژه‌دانی سیاسه‌تی كێشه له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا، وڵاتیان
به‌ره‌و زیانگه‌لێكی قورس بردووه.
كۆماری ئیسلامی به درێژه‌دانی سیاسه‌تی كێشه‌خولقێنی
له به‌رامبه‌ر رۆژئاوادا، پێداگری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی
پیتاندنی ئۆران‌یۆم، خۆدزینه‌وه له روونكردنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌ی ناوكی‌و گرینگینه‌دان به متمانه‌سازی له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له مه‌ڕ پرۆژه ناوكییه‌كانی،
وڵاتی خستۆته به‌رده‌م گه‌مارۆ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی
سه‌ربازی.
رێبه‌ریی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه‌و
به په‌ره‌دان به كێشه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای
جیهانیدا، له پێناو توندتركردنی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و
زه‌بروزه‌نگی خۆی هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام
كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی "ئۆباما" بۆ گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر
هه‌شت كه‌س له بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی
سه‌ركوته‌كانی پاش به‌ناو هه‌ڵبژاردنی 22ی جۆزه‌ردانی
88 خاڵیكی وه‌رچه‌رخان بوو له بواری گرینگی‌دان به
پێشێلكردنی توندی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا. رێبه‌ری
كۆماری ئیسلامی كه هه‌ڵكردن‌و پێكه‌وه‌كاركردنی له‌گه‌ڵ
سیستمی جیهانی به قازانجی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
نازانێ، له هه‌وڵدایه به رێكخستنی موسوڵمانه‌كانی
جیهان‌و دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانگه‌لێكی دیكه له پێناو
توندتركردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی دژی ده‌وڵه‌تی
ئامربكا‌و وڵاتانی پێشكه‌وتووی دیكه هه‌نگاو بنێ. وه‌ها
سیاسه‌تێك به سه‌رنجدان به پێگه‌و توانایی كۆماری
ئیسلامی له جیهانیی ئێمڕۆدا، خه‌سارگه‌لێكی قورسی تووشی
ئێران كردووه‌و ده‌كا. په‌ره‌دان به‌م گوتاره كه
پێكگونجان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، "به تایبه‌ت ئا‌مریكا
ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی
زاڵبوونی رۆژئاوا" له‌مه‌ڕ پێش‌گرتن به هاوهه‌نگاری وڵات
له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕان‌و پێشكه‌وتنه‌كانی جیهانی هاوچه‌رخ
ده‌كرێ.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، رێبه‌ری رێژیمی ئیسلامی كه وه‌كوو
كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌م رێژیم به‌رپرسی سه‌ره‌كی پێكهێنانی
ئه‌م باردۆخه‌یه، باس له ده‌وردانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان
ده‌كاو عه‌لی لاریجانیش باسی به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌كا. ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش به خه‌یاڵی خۆی ده‌توانێ به
وتنه‌وه‌ی دروشمه ناسیونالیستییه‌كان، خه‌ڵك به دژی
گوشاره ده‌ره‌كییه‌كانی له ده‌وری خۆیدا كۆبكاته‌وه.
بیركردنه‌وه له ده‌ورلێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان‌و
به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌لومه‌رجی ئێستادا كه
ره‌واییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، له ساوێرێك زیاتر
نیه‌و له پێداگری له سه‌ر درێژه‌دان به سیاسه‌ته‌كانی
هه‌نوكه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیهاندا‌و
له‌ده‌ستدانی ده‌ره‌تانه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌و
په‌ره‌پێدانی ئابووری به بیانووی درێژه‌دان به پیتاندنی
ئۆران‌یۆم كه هیچ پاساوێكی ئابووری له‌گه‌ڵ نیه، به بێ
ئه‌وه‌ی كه قازانجێكیان بۆ خه‌ڵكی ئێران هه‌بێ، ده‌توانێ
وڵات به‌ره‌و زه‌لكاوێكی قووڵتر به‌رێ.
زۆرێك له شرۆڤه‌كاران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به
هۆی زۆربوونی گوشاره یه‌ك لایه‌نه‌و چه‌ند
لایه‌نه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، ئامریكا‌و شوورای
ئاسایش دژی پیشه‌سازی نه‌وت‌و سیستمه بانكی‌و
ماڵییه‌كانی ئێران، تاران كه‌وتۆته هه‌لومه‌رجێكی
دژواری ئابوورییه‌وه‌و گه‌مارۆكان به‌ره‌به‌ره
كاریگه‌رییه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون.
له مانگی مای ئه‌مساڵ‌و ماوه‌یه‌كی كورت پێش له
توندتركردنی گه‌مارۆكانی شوورای ئاسایش، ده‌وڵه‌تی
ئێران گه‌ڵاڵه‌ی ئاڵووێركردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی
له‌گه‌ڵ سووته‌مه‌نی ناوكی كه له لایه‌ن برێزیل‌و
توركیه‌وه پێشنیاری پێكرابوو، له ژێر ناوی
"رێككه‌وتننامه‌ی تاران" قبووڵ كرد، به‌ڵام ته‌نانه‌ت
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌ش نه‌یتوانی پێش به په‌سه‌ندكردنی
بڕیارنامه‌ی نوێی شوورای ئاسایش بۆ گه‌مارۆ دژی ئێران
بگرێ.
ده‌كرێ بڵێین زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان له‌م باوه‌ڕه‌وه ئه‌م
كۆده‌نگییه‌یان هه‌یه كه گه‌مارۆكان گوشاری چه‌ندقاتیان
خستۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران‌و ئازادیی
سارا شورد، بێ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی
ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ راكێشانی په‌سه‌ندی لایه‌نه
ئامریكایی‌و ئورووپاییه‌كان نیه‌و نیشانه‌یه كه بۆ
مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به لای سازش له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا!.