گرینگی رابەتەی نێوان کورد و جوولەکە و خاڵه‌کانی
پەێوەندیدار
هێمن
دوای ڕووداوەی قەززە ودەستێوەردانی تورکیا لە ناوچەی
هەستیارەی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چاوەڕەوانی
دەکرا دەوڵەتی ئیسرائیل بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە حکومەتی
هەرێم و میللەکورد خۆ نیزیک بکاتەوە.
بە تایبەت کە کورد بەسەر چوار و‌ڵات دابەش کراوە، لانی کەم
هەنوکە سێ دەسەڵات لەو چوارانە دوژمنی راستەو خۆی ئیسرائیل
دەکەن. دەسەلاتی وڵاتانی کە کوردستانیان داگیر کردووە، بە
هۆی کێشەی مەزهەبی ئیسرائیل بە داگیرکەری وڵاتی پیرۆزی
موسوڵمان واتە فەڵەستینان دەست نیشان کردوە.
لەو ڕەوانگایەوە لێکدانەوەی گرینگیی پەێوەندی نێوان ئەو
دوو نەتەوەیە دەکرێ.
به‌ر له پێداهاتنه‌وه و لێکۆلێنەوەی پرسی گرینگی
پەێوەندی نێوان دوو نەتەوەی کورد و جوولەکە به پێویستم
زانی بارودۆخی هه‌نوکه‌ی کوردستان هەڵسنگاندن بکم و
دواتر هه‌وڵ ده‌ده‌م خاڵه‌کانی هاوبه‌شی نێوان، و گرینی
هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوی ئیسرائیل لە
ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە سێ بەشکانی تر بخه‌مه
به‌رباس.
کوردستان به سه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتی تورکیه، ئێران، عێراق
و سووریا دابه‌ش کراوه، ته‌نانه‌ت تا ئیستاکە‌ش کورد
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه، و پرسی کورد
به هۆی کێشه‌ی به‌ره‌به‌ره‌کانی سێ هه‌ستی ناسیونالیستی
به‌رچاوته‌نگانه‌ی فارس، عه‌ره‌ب و تورک، کەوتوتە قۆناخێکی
هه‌ستیار و حەساسی نیونه‌ته‌وه‌یی، و خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی کوردی تووشی دژوارییه‌کی تایبه‌ت کردووه،
و به‌م هۆیه‌وه رێڕه‌و و ڕێبازی جووڵانه‌وه‌ی راستە قینەی
نه‌ته‌وه‌یی کورد پڕ له که‌ندوکۆسپ بووه.
هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتی که خاکی کوردستانیان به‌سه‌ردا
دابه‌ش کراوه، خاوه‌نی حکوومه‌تێکی ئیسلامین، له ئێران
نیزامێکی شیعه له ده‌سه‌ڵات دایه، له عێراق، ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌نوکه‌ی عێراق به ته‌واوی به‌ده‌ست
خه‌ڵکانی شیعه‌وه نه بێت، عێراق ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتووی
شیعه هه‌ن له داهاتوودا به‌توانی حکوومه‌تێکی شیعه
له‌و و‌ڵاته دابه‌مه‌زرینی.
ڕاسته له سووریا حزبی به‌عه‌س له ده‌سه‌ڵاتدایە،
به‌ڵام جۆری مەزهه‌بی زۆرێنه‌ی خه‌ڵکانی سووریا موسوڵمانی
سوونەیە و به‌شێکیش له خه‌ڵکانی سووریا شیعه‌ن.
له تورکیا هه‌رچه‌ند حکوومه‌تی هه‌نوکه‌ی له
ده‌سه‌لاتدا له سیاسه‌تێکی غه‌ێر ئیسلامی پەیڕه‌وی ده‌کا،
به‌ڵام حزب ده‌سه‌ڵاتدرایی ئه‌و و‌ڵاته، حزبێکی ئیسلامی
سوونه‌یه و خه‌ڵکانی تورکیا‌ش زۆربه‌یان مسولمانی سوونه‌ن.
جگه له وڵاتی عێراق کورد دوای رووخانی نیزامی به‌عسی
سه‌دام حۆسێن، که له سیاسه‌تی فه‌وتاندنی نه‌ته‌وی کورد
پەیڕه‌وی ده‌کرد، هه‌نوکه عێراق خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی
ناوه‌ندی فێد‌ڕاڵه و نه‌ته‌وه‌ی کورد توانیویه‌تی
ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی کوردی خۆی دابه‌مه‌زرینی.
ئیستاکە سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێراق به‌رامبه‌ر
به دامه‌زارنی ئیسرائیل، سیاسه‌تێکی میانڕه‌وه‌و لانی
که‌م ئه‌گه‌ر عێراق پێوه‌ندییه‌کی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل نه‌بێ، له گۆره‌پان و پانتاتی سیاسی،
به‌ربه‌ره‌کانی راستەوخۆی ئیسرائیل ناکات.
بڵام کورد وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ.
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر چه‌نده یه‌کێک له کۆنترین خه‌ڵکانی
دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه، جگە لە باشووری کوردستان له
هیچ یه‌ک له‌و ڵاتانه‌ی که خاکی کوردستانیان داگیر
کردووه، خاوه‌نی سه‌ره‌تایی ترین مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی
نییه و ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌و وڵاتانه هه‌موو ئامرازێکیان
بۆ داپلۆسین و ماڵ کاو‌لکردن و چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی کورد
به‌كار هێناوه.
هه‌رچه‌نده کورد موسوڵمانی سوونه‌یه و به‌شێکیشی
شیعه‌ن، به‌ڵام کوێر باوه‌ڕ نییه، به پێچه‌وانه‌وه
کورد خوازیاری دامه‌زرادنی نیزامێکی غه‌یر مه‌زهه‌بی
له‌سه‌ر ئه‌ساسی رێزگرتن و گوێ را‌گرتن له یه‌کتر و
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یه.
ڕاسته هه‌ندێك که‌موکوری له ڕێبازی به‌رێوه‌به‌ریی
هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام دۆخی هه‌نوکه‌ی باشووری
کوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که نه‌ته‌وه‌ێ کورد
ئه‌گه‌ر موسوڵمانیشه، موسولمانێکی کوێر باوه‌ڕ نییه، و
بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و
ئائینی خۆی په‌نا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕێبازی تووندتیژی
تیرۆریستی نه‌بردو‌وه، ته‌نانه‌ت کوردستان جێی
حه‌سانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانییه.
کورد له باشووری کوردستان له دوو ڕێبازی پاڵاوتنه‌کانی
په‌رله‌مانی هه‌رێم و په‌رله‌مانی ناوه‌ندیی عێراق نیشانی
دا، گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی
فید‌ڕاڵییه، به‌ڵام له دراوسییه‌کانی فارس، عه‌ره‌ب و
تورک زۆر به تواناتره و رێزیش له ئاکامی پاڵاوتنه‌کان
ده‌گرێ. بێگومان که‌مووکوری له کاتی به‌رگوزاری ئه‌و دوو
پاڵاوتنه له ئارا دابوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ندە نه‌بوون که
ببێته هۆی شێواوی و ئاڵۆزی ڕێبازی پاڵاوتنه‌کان.
بارودۆخی هه‌نوکه‌ی باشووری کوردستان بێگومان شوێنه‌وارێکی
ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری داگیرکراوی کوردستان
داناوه، بۆ نموونه، حکوومه‌تی تورکیا ماوه‌یه‌کی زۆر
نییه خۆی خه‌ریكی دۆزێنه‌وه‌ی رێگا‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کورد کردووه و له ڕێبازی کرد‌نه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی
سیاسی به‌ڕووی کورد لێدوان ده‌دات و بەشاری کورێ ئەسەد لە
سووریە بۆ یەکەمجار دانای بە بوونی کورد هێناوە.
وێرای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ێ خه‌ڵكی کورد خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی
ئیسلامین، و له ڕێژكه‌ی ئاینی سوونه و شیعه پەیڕه‌وی
ده‌که‌ن، ئاینه‌كانی تری وه‌ک كریستیانی، كلدانی ئاشووری،
ئه‌رمه‌نی، جووله‌که، و زرده‌شتیشی تێدان.
ڕاسته هێندێك گیروگر‌فت له باشووری کوردستان له
ئارادان، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین باشووری كوردستان
هه‌نوکه هه‌رێمێکی ئارام و گۆنجاوه بۆ هه‌موو جۆره ئاین
و ڕێژكه‌كانی جگه ئیسلامیە، زۆربه‌ی ئاینه‌کان له
کوردستان بێ ئه‌وه‌ێ تووشی کێشه و ناکۆکی بن رێوڕه‌سمی
ئاینی خۆیان به جێی دێنن.
دەتوانین
بەڵێێن، خه‌ڵکانی جووله‌که به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کورد له
دۆخێکی باشتردان. یه‌که‌م، جووله‌که خاوه‌نی حکوومه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و کورد نیە، دووهه‌م، خه‌ڵکانی
ئیسرائیلی ته‌نانه‌ت له یه‌ک ئائینی جووله‌که پەیڕه‌وی
ده‌که‌ن، لە کاتێدا کورد جگە لە مەزهەبەکانی سوونە و شیعە،
پەیڕەو لە ئائینەکانی تر وەک مەسیحی، کەلدانی و جوولەک و
هتد دەکا.
سێهه‌م، ئیسرائیل ته‌نیا دوژمنێکی هه‌یه ئه‌ویش وڵاتانی
ئیسلامین، کورد جگه له کێشه‌ی ئائینی تووشی شه‌ڕ و
به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ستی ناسیونالیستی سێ نه‌ته‌وه‌ی فارس،
عه‌ره‌ب و تورکه.
ئه‌و
به‌شه‌لە خاکی کە ده‌سه‌ڵاتی جووله‌که‌ی لێ دامه‌زراوه
له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک به‌شێکی داگیرکراو
به‌راورد ده‌کرێ و زۆرێنه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی حکوومه‌تی
ئیسرائیل به ره‌سمییه‌ت ناناسن و ئیسرائیلیان به
ده‌سه‌ڵاتێکی داگیرکه‌ر راڤه کردووه.
زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
جووله‌که دابڕیوه، ته‌نیا وڵاتی میسر ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیلی به فه‌رمی ناسیوه و پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی جووله‌که دامه‌زراندوه.
له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که کوردستانیان داگیر کردووه، ئێران
و سووریا به فه‌رمی ئیسرائیلیان وه‌ک و‌ڵات و ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی جووله‌که قه‌بوول نییه، ته‌نانه‌ت
به‌ربه‌ره‌کانیشی ده‌که‌ن.
عێراقی کاتی سه‌دام حوسێن ئیسرائیلی به‌داگیرکه‌ری وڵاتی
فه‌له‌ستین ده‌ناسی، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌نوکه‌ی عێراق
تا ئیسته له هه‌ڵوێستێکی باشتر به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هی
کاتی سه‌دام به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل پەیڕه‌وی ده‌کات.
به‌ڵام هه‌ڵوێستی داهاتووی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و خه‌ڵکانی
موسوڵمانی عێراق به تایبه‌ت عه‌ره‌به‌کانی شیعه چۆن
ده‌بێت، پێوه‌ندییه‌کی زۆری به بارودۆخی ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی هەیە و به‌ستراوه‌یی
ده‌سه‌ڵاتی ڕۆڵی ئێران له عێراقه.
تورکیا که زۆرینه‌ی خه‌ڵکانی ئه‌و و‌ڵاته موسوڵمانی
سوونه‌ن و به‌شێکی که‌میشی شیعه‌ن، به پێ ئاینه‌كه‌یان
له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئیسرائیل هه‌ست به دۆستایه‌تیی
ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵکانی موسوڵمانی سوونه‌ی
تورکیا بخۆڵقێت هه‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی به‌رامبه‌ر
ئیسرائیل به‌رزتر بەتەواوی دەگۆردرێ. کێشەی هەنوکەی
قەززە نمونەیەکی روونی ئەو مەسەلەیە.
ئێستا هه‌ستی ئیسلامی خه‌ڵکانی مسوڵمانی سوونه‌ی تورکیا
به‌ره‌و په‌ره‌گرتنه، هۆكاره‌كانی ئه‌وانه‌ن:
یه‌که‌م،
دیارده‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێران بۆته پاڵپشتێک و
گۆژمێک بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ئیسلامی خه‌ڵکانی
موسوڵمانی سوونه‌ی تورکیا. خه‌ڵکانی تورکیا موسوڵمانی
شیعه به مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سوونه ده‌بینن. واته
زیندووبوونه‌ی هه‌ستی کۆنی عوسمانی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
شیعه‌ی ئێران.
دووهه‌م، جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامی له تورکیا له باری
سیاسییه‌وه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌گرێ و هیچ
دوور نییه له داهاتوودا ده‌سەڵاتێکی ئیسلامی سوونه له‌و
و‌ڵاته بێته سه‌رکار.
به‌تایبه‌ت ئێستا که له ئێران ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامیی
شیعه له‌سه‌ر کاره، خه‌ڵکانی موسوڵمانی سوونه‌ی تورک بۆ
زیندووکرد‌نه‌وه‌ی ئیمپراتۆریی عوسمانی به‌رامبه‌ر نیزامی
شیعە‌ی ئێران که به‌ته‌مای دامه‌زراندنی ئێرانێکی زلهێزی
شیعه‌یه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستە، له هێچ
هه‌وڵ و ده‌رفه‌تێک بۆ بوژانده‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆنی
تورک چاوپۆشی ناکه‌ن.
خاڵه‌کانی هاوبه‌شی کورد و جووله‌که ده‌توانن ئه‌وانه
بن:
1-
له چوار ده‌سه‌ڵاتداریی داگیرکه‌ری خاکی کوردستان، ئێران
و سووریا له هه‌ڵوێست و به‌ربه‌ره‌کانی خه‌ڵکانی جوولکه
روون و شه‌فافن و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌ره‌سمییه‌ت
ناناسه‌ن و ئیسرائیل به‌داگیرکه‌ری خاکی مسوڵمانان ناو
ده‌به‌ن، و له‌مه‌ڕ ئیسرائیل شه‌ڕیان راگه‌یاندووه‌و
هاوکات ئێران و سوریا کورد بە دوژمنی سەرکی نیزام دەناسن.
و هیچ هەقی بە کورد ڕەوا نابینن.
2-
عێراق له کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن‌دا، نه‌ته‌وه‌ی
جووله‌که‌ی به ره‌سمییه‌ت نه‌ده‌ناسی، ته‌نانه‌ت
به‌ربه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیشی ده‌کرد. هه‌نوکه
کورد له‌و به‌شه داگیرکراوه‌ی کوردستان خاوه‌نی مافی
هاو‌به‌شه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه‌كی ناڕه‌سمی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دامه‌زراندووه.
بێگومان ئاستی پێوه‌ندیی نێوان ئیسرائیل و حکوومه‌تی
هه‌رێم شوێنه‌وارییه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق داده‌نێ. عێراقێکی ئارام
به‌مانای کێشه‌یه‌کی که‌متری ئیسرائیله.
3-
حکومه‌تی تورکیا به رواڵه‌ت هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و
پێوه‌ندییه دیپلوماسییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی هه‌یه ڕای
بگرێت. به‌ڵام ڕووداەوی قەززە، و چه‌ند ڕووداوەی دیکە لە
رابردوودا بوونه‌ته هۆی کەزی و لاوازیی پێوه‌ندیی نێوان
تورکیا و ئیسرائیل.
نموونه‌یه‌کی لە ئه‌و کێشیانە، دەستتێواردانی تورکیا لە
قەززە و ماوەیەک لەموو بەر بڵاوکرده‌نه‌وه‌ی فیلمێکی
سینه‌مایی تورکی بوو که هه‌وڵ ده‌دا توندوتیژی ئیسرائیل
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی فه‌ڵه‌ستین بخاته به‌ر چاوی
بینه‌رانی مسوڵمانی تورک. دەسەڵاتدرای ئانکار هەوەها کورد
وەک دوژمنی ئەسڵی و سەرەکی تورکیا پێناسین کردوە.
له پێداهاتنه‌وه‌ێ سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وه‌ێ جووله‌که و
کورد دوژمنه‌کانیان یه‌كجۆر‌ن. له چوار ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌ری کوردستان دوو ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سووریا
ئیسرائیل به داگیرکه‌ر و دژمنی سه‌ره‌کیی خۆیان ده‌زانن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تا ئێستا له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه
هیچ بڕیارێکیان ئه‌وه‌ی بەسه‌لمێنی که ئیسرائیل به
فه‌رمی ده‌ناسن یاخۆد دامەزراوی ئیسرائێک رەت دەکەنەوە
وەرنگرتوە.
تورکیا پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا
هه‌یه و دامه‌زراندنی ئیسرائیلی به ره‌سمییه‌ت ناسیوه،
بەڵام ڕووداوەکانی هەنوکە پەێوەندی نێوان دوو وڵاتی خستوتە
قۆناخێک ناسکەوە.
له ڕ‌وانگه و ئایدیولۆژی ئائینیه‌وه موسوڵمانه‌کانی
هه‌ر چورا ده‌سه‌ڵاتی داگیرکەری کوردستان دامه‌زراوی
جووله‌که به داگیرکه‌ر ده‌ناسن و راڤه‌یان کردووه‌و له
کاتێکدا هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان داگیرکه‌ری به‌شێک
له خاکی کوردستانن.
ڕاسته نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆربه‌ی موسوڵمانی سوونه‌ن و
به‌شێکی كه‌می شیعه‌ن، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که کورد
له لایه‌ن داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان وه‌ک موسوڵمانیش
سه‌یر ناکرێ.
کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ری خاکی
کوردستان کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یییه، له کاتێکدا شه‌ڕی
چوار داگیرکه‌ری خاکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل شه‌رێکی
ئائینیه، بەواتاێکی تر شه‌ڕی ئیسلام و جووله‌که.
ده‌سه‌لاتدارانی داگیرکه‌ری کوردستان کێشه‌ی کورد به
کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌راورد ده‌که‌ن و کورد زیاتر
قۆربانی کێشه‌ی ناسیۆنالیستی به‌رچاوته‌نگانه‌ی عه‌ره‌ب،
تورک و فارس و ناکۆکیی ئائینی و ئیسلامییه‌ت.
له‌کاتێكدا خه‌ڵکانی جووله‌که له‌لایه‌ن چوار وڵاتی
داگیرکه‌ری کوردستان له ڕ‌وانگه‌یه‌کی ئائینیه‌وه
به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کرێ و ئیسرائیلیان به وڵاتێکی
داگیرکه‌ری به‌شێک له خاکی مسوڵمانه‌کان پێناسه کردووه،
کورد ده‌رگیری کێشه‌ی رەگەز پەرەستی به‌رچاوته‌نگانه و
ژێردەستی دەسەڵاتی کۆنەپەرەسی ناسیونالیستی عه‌ره‌ب، تورک
و فارسه.
چوار وڵاتیداگیر کەری کوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ستی کورد
خۆشه‌ویستی و سۆزی کوردبوونی نه‌ته‌وه‌یی لە کورد کوێر
بکه‌نه‌وه و باوه‌ڕی کوردایه‌تی و هێز و هۆشی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی له ژێواری ناسیۆنالیستی ئائینی عه‌ره‌ب، تورک، و
فارس دا بتوێننه‌وه.
خاڵه‌کانی که کورد و جووله‌که تیێدا هاوبه‌ش نین، زۆرن،
ئه‌وانه‌ی گرینگه بریتین لە:
یه‌که‌م، جووله‌که توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیی
خۆی دابمه‌زرێنی، به‌ڵام کورد تا ئێستا له دامه‌زرادنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
دووهه‌م، جووله‌که له ئائینێك واته جووله‌که‌بوون
پەیڕه‌وی ده‌کات، کورد جگه له‌وه‌ی موسوڵمانی سوونه‌ن و
به‌شێکیشی شیعه‌ن، ڕێژكه‌كانی تریش وه‌ک جووله‌که،
ئاشووری، كریستیانی، کلدانی، ئه‌رمه‌نی و زه‌رده‌شتی تێدان.
سێهه‌م، هێز و ده‌سه‌ڵاتی جووله‌که له ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵات
له ئاستێکی به‌رز و به نرخ و كاریگه‌ردایه، جووله‌که
جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی هێزێکی به‌رچاوی لۆبی، واته هێزی
دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دنیا به‌گشتی و بەتیابەت
ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپایە، هەروەها خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی
به هێزی ئابووریشه.
AIPAC
یه‌کێک له به‌هێزترین رێکخراوه‌کانی
لۆبی جووله‌که‌یه، بەواتاێکی دیکە
AIPAC
ئەرکی لێدوان و پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ
به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی دامه‌زراوی جووله‌که
له ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵگه‌کانی تری دنیا وەئەسۆیە.
ئه‌و ناوه‌نده به‌رامبه‌ر کێشه‌ی به‌رنامه‌ی چه‌کی
ناوه‌کی ئێران توانیویه‌تی زۆر کاری باش ئه‌نجام بدات، و
له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی دیموکرات و کۆماریخۆازی و‌ڵاته
یه‌کگرتوه‌کان پێوه‌ندییه‌کی پته‌و دابمه‌زرێنی.
AIPAC
له ساڵه‌کانی 1950 وه‌ک ناوه‌ندێکی
بچووک له ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرا، هه‌نوکه خاوه‌نی سه‌د
هه‌زار ئه‌ندام و چاڵاكوانی جووله‌که‌یه.
خه‌ڵکانی جووله‌که خاوه‌نی هه‌ستێکی به‌رز و ڕێزێكی بێ
وێنه‌ن به‌رامبه‌ر به دامه‌زرانی جووله‌که و له
پێناوی ئه‌و مه‌سه‌له‌دا ئاماده‌ن هه‌موو فیداکارییه‌ک
بكه‌ن. گرینگتر ئه‌وه‌یه جووله‌که‌بوون له سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو ئایدیولۆژییه‌کی غه‌یری جووله‌که‌یه.
جووله‌که له به‌شه‌کانی بازرگانی ئه‌لماس، كه‌ره‌سته‌ی
كیمیایی، نه‌وت و زه‌وی و زار دا به توانان. خه‌ڵکی
ئیسرائیل توانیویەتی له به‌شی دیپلۆماسی جێگه‌یه‌کی باش
بۆ خۆیان راڤه بکا و خاوه‌نی دۆستانێکی باشی
نێونه‌ته‌وه‌ییەو هه‌روه‌ها له سازمانی میلل ڕۆڵێكی
به‌هێز و باشیان هه‌یه.
ئەوە له کاتێکدایە کورد له به‌شی پێوه‌ندی و لۆبی کردن و
دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وە و کاروباری بازرگانی
نێونەتەوەیی ڕۆڵێکی زۆر کەز و لاواز دەگێرێ و له
پله‌ی‌کی نزم دا.
رێکخراوه‌کانی
کوردی مه‌سه‌له‌ی ئایدیۆلۆژی تری له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی و کوردبوون ده‌بینن ئه‌وش خاڵێکی لاوازی
جووڵانه‌وه‌ی سیاسی مه‌ده‌نی ئه‌و حیزبە سیاسییانەیە.
مه‌سه‌له‌ی چواره‌م، و هه‌ره گرینگی جیاوازی نێوان کورد و
جووله‌که، هەست و سۆزی خۆباوه‌ڕی و یه‌کده‌ستبوون و یه‌ک
پارچه‌یی و یه‌کریزی خه‌ڵکانی جووله‌که‌یه.
جووله‌که به یه‌ک ناو و به یه‌ک ئاین و بۆ یه‌ک
مه‌به‌ست و ئه‌ویشی بوون و بەردەوامی ده‌وڵه‌تی جوولکەیە
له گۆره‌پان و پانتایی سیاسی جیهاندا چالاکدەکەن.
جووله‌که وه‌ک خاوه‌نی کێشه‌ی خۆیی و باوه‌ڕ به وڵاتی
ئیسرائیل له هه‌موو بواره‌کانی چالاکی دەکا و کاریشی بۆ
ده‌کات.
کورد به داخێکی زۆره‌وه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆیی خۆی نیه، تا ئێستا‌ش رێکخراوه‌کانی کوردی
نه‌یانتوانیوه له داواکانی خۆیان دا روون و یه‌ک ری
به‌ن، هه‌ر حزبێك كار بۆ داواێکی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌کات.
رێکخراوه‌کانی سیاسیی کورد تا ئێستا‌ش وه‌ک خاوه‌نی کێشه‌ی
کورد نه‌هاتوونه گۆره‌پان و پانتاییی سیاسی ناوخۆ و
ده‌ره‌وه.
کورد زۆر جار به‌هۆی نه‌بوونی ریزێکی یه‌کپارچه‌یی،
داوایه‌کی روون و شەفافی نه‌ته‌وه‌یی لە لایە و،
ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی لا
لاێکی دیکە له گۆره‌پان و پانتاییی سیاسی و کۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی بووته که‌ند و کۆسپ و پێشگر له‌سه‌ر
رێگا‌ی چالاکی ناوه‌خۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی.
له کاتێدا جووله‌که روون و شه‌فاف و سوور‌و پێداگری له
سەر داواکانی خۆیەتی.
جگه له‌وه‌ی کورد تووشی کێشه و ناکۆکیی چه‌ند جۆرێ
ئائنیه و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، دوژمنانی
داگیرکه‌ری کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵات توانیویانه پێش
به چالاکییه‌کانی سیاسی و دیپلۆماسیی کورد بگر‌ن،
رێکخراوه‌کانی کوردیش به هۆی ناکۆکیی نێوان ئه‌ندامانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌یه‌که‌وه هه‌ڵنه‌کردن و لاوازیی
هه‌ڵوێست و روون و شه‌فاف نه‌بوونی داواکانییان، کاری
دوژمنانی داگیرکه‌ری کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان
ئاسان کردووته‌وه.
دۆستایه‌تی و پێوه‌ندیی دوو نه‌ته‌وه‌ی جووله‌که و کورد
رێشه‌یه‌کی کۆن و مێژوویی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ساڵه‌کانی به‌ر له کێشه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی. کورد
و جووله‌که له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان به
یه‌که‌وه ژیاو‌ن، و هه‌ڵاواردنی ئاینی نه‌یتوانیوه
دۆستایه‌تی نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه لاواز بكات و
کێشه‌یه‌کی قوڵی ئائینی له نێوانیان پێک بهێنێ.
ڕه‌نگه به هۆی هه‌ڵاواردنی ئائینی و بارودۆخی
حکوومه‌ته‌کانی ناوه‌ندیی چوار وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان
هێندیه‌ک کێشه و ناکۆکیی نێوان به‌شێکی بچووک له
دانیشتووانی جووله‌که و کورد له ناوچه‌کانی کوردنشین
پێکهاتبێ به‌ڵام ناوه‌رۆک و بڕی کێشه‌کان ئه‌وه‌نده
نه‌بوون که نێوان ناخۆشی مێژوویی جووله‌که و کورد پێک
هێنابێ.
له نووسراوه‌کان و لێکۆلێنه‌وه‌کانی کورده جووله‌که‌کانی
دانیشتووی پێشووی کوردستان که ئێستا له ئیسرائیل ده‌ژین
ده‌رده‌که‌و‌ی، ئه‌وان یاد و بیرێکی خۆشیان له کاته‌کانی
ژێانکردنیان له کوردستان هه‌یه.
به‌ڵام پرسیار سەرەکی ئه‌وه‌یه، کورد و جووله‌که چۆن
ده‌توانن له پێوه‌ندییه‌كانی دێرینه‌ی خۆیان به
شێوه‌یه‌کی باش بۆ داهاتووی کوردستان و ئیسرائیل که‌ڵک
وه‌ربگرن. به تایبه‌ت هه‌نوکه یه‌کێک له دژمنانی
کورد(تورکیا) تووشی هه‌ڵه‌یەکی مێژووی به‌رامبه‌ر به
دامه‌زراوی ئیسرائیل بوو.
هه‌نوکه کورد له باشووری کوردستان خاوه‌نی حکوومه‌تێکی
فێد‌ڕاڵه و له ئیسرائیلیش ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی
جووله‌که له‌سه‌ر کاره، و بارودۆخی ناوچه‌ی که کوردی لێ
ده‌ژین به‌به‌رئاوورد پێشوو له قازانجی کورد گۆردراوە، و
هەروەها ده‌توانین بڵێین دوژمنه‌کانی جووله‌که و کورد
یه‌كجۆر‌ن.
لە لایەک ئیسرائیل ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی و
زا‌نستێکی پێشکه‌وتووی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاستی
ته‌کنه‌لۆژیای ئیسرائیلی له پله‌ێ یه‌که‌می دنیادا
نه‌بێ، بێگومان یه‌کێکه له‌و ولاتانه‌ی جیهان که له‌و
باره‌وه قسه بۆ گوتن پێیە.
لە لایەکەی دیەوە، حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له باره‌ی
کاروباری به‌رێوه‌به‌ری و داموده‌زگاییه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی
ساوایه و بێگومان له ئاستی زانستی و ته‌کنه‌لۆژیا و
به‌شی ڕاهێنان و کشتوکال و ئاژه‌ڵداری و بواره‌کانی
ئه‌کادیمیک، ئاسایش، ڕێگه‌وبان، و ئابووری پێویستییەکی
زۆری به هێزێکی ده‌ره‌کی هه‌یه.
ئیسرائیل به هه‌موو پێوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و
قۆناخ و بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌ی که لێی ده‌ژی له‌م
بوارانه‌دا وڵاتێکی به‌هێز و به توانایه، هه‌رێمی
کوردستان ده‌توانی به باشترین شێوه له ئه‌زموون و
ئامۆژگاری و زانستی خه‌ڵکان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که‌ڵک
وه‌ربگرێ. به تایبه‌ت ئێستا که بار‌و دۆخه‌ی سیاسی بۆ
لای کورد سووراوه، و پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاداری
ئه‌نکارا و ئیسرائیل ساردیەک و لاوازیەکی زۆری بەسەردا
کشاوە.
له لاێکی دیکه بۆ کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی
کوردستان زۆر باشتره بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی زیاتری
ئابووری و به‌شی ته‌کنه‌لۆژیا و زانستی کوردستان له
ئه‌زموونه‌کان و ته‌کنه‌لۆژی ئیسرائیل سوود وه‌ربگرێت تا
له و‌ڵاتانێكی وه‌ك تورکیا، ئێران و عه‌ره‌ب، ئه‌ویش به
چه‌ند هۆكارێك:
یه‌که‌م، ئیسرائیل دوژمن و داگیرکه‌ری خاکی کوردستان نیه
و کێشە دەگەڵ کورد نیە.
دووهه‌م، کورد و جووله‌که کێشه و ناکۆکیی ئائینی و
سیاسی‌یان له نێواندا نییه، کە نەتوانن بە یەکەوە کار
بکەن.
سێهه‌م، کورد و جووله‌که دوژمنه‌کانی جوولەکە
دەچەوسێتەوەو وڵاتەکەی داگیر کراوە.
چواره‌م،
جووله‌که خاوه‌نی ته‌کنه‌لۆژییه‌کی زۆر باڵاتر له
تورکیا‌و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌به. کورد ئاسانتر و
باشتر ده‌توانێ له ته‌کنه‌لۆژی ئیسرائیل سوود وه‌بگرێ تا
داگیرکه‌ری کوردستان.
پێنچه‌م،
یارمه‌تیکردنی ئیسرائیل له سه‌ر ئه‌ساس و بنچینه‌ی
پێوه‌ندیی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و جووله‌که‌یه له
کاتێکدا کۆمه‌كی تورک و فارس و عه‌ره‌ب زۆر مه‌سه‌له و
مه‌به‌ستی تێیدا شاراوه‌ن. شه‌شه‌م، پێوه‌ندیی کورد له
گه‌ڵ ئیسرائیل ئاکامێکی باشتری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ تا
پێوه‌ندیی کورد له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا وسووریە. هۆکه‌شی
ئەوەیە، نێوان کورد و ئیسرائیل کێشه داگیرکردنی خاک له
ئارادانییه.
لانی که‌م ئیسرائیل ده‌توانێ کورد باشتر له فارس، تورک و
عه‌ره‌ب له کاروبای دیپلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامۆژگاری و
یارمه‌تی بکا و نابێتە کەندو کۆسپی سەر رێگا‌ی کورد.
ئاکام،
خه‌ڵکانی جووله‌که به هۆی خۆباوه‌ڕی و ئێمان به
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کپارچه‌یی و یه‌کریزی
هه‌موو رێکخراوه‌کانی سیاسی ئیسرائیلی جگه له‌وه‌ی
توانیویانه ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی
جووله‌که، خه‌ڵکانی ئیسرائیلی ئائینی جووله‌که‌یان بۆ
مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وەیی خۆیان به باشترین شێوه به‌كار
هێنا. لە کاتێک دا کورد زۆرتر بستراوەی ئائینە بەبەراوردی
جوولەکە.
له ڕاستیدا خه‌ڵکانی جووله‌که به‌رێزگرتن له ئائینی
خۆیان و به‌رزڕاگرتنی هه‌ستی جوولکه، باوه‌ڕیان به
جوولکه‌بوون و خۆشه‌ویستی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر
و به پێزتر کردووه.
ئائین و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییی جووله‌که دوو شتی
به‌ستراوه‌ی گرینگ بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل و
به‌ربه‌ره‌کانی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی عه‌ره‌به.
کورد جگە لەوەی خاوه‌نی حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ نیه، له
هه‌وڵدانی بۆ یه‌کگرتنه‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له
قۆناخه‌کانی مێژووی خۆی به هۆی کێشه و ناکۆکیی نێوان
رێکخراوه‌کانی سیاسی و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له
داوای نه‌ته‌وه‌یی خۆی دوورکه‌وتووته‌وه‌و.
حیزبە سیاسییەکانی کوردی به‌ر له کوردبوون و باوه‌ڕ بە
سۆز و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کورد خۆشه‌ویستی زۆرتر
بایەخیان بە پرسی ئایدیۆلۆژی داوە و ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی
ریکخراوەیی تێكه‌ڵ به دۆزی سه‌ره‌كیی كورد کردن.
ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه جگە لە پرسی ئائینی جۆری کێشه‌کانی
خه‌ڵکانی کورد و خه‌ڵکانی جووله‌که وه‌ك یه‌کن و دوو
نه‌ته‌وه‌ی کورد و جووله‌كه دوژمنانێکی هاوبه‌شیان هه‌ن
و به ئاکام گه‌یشتنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد
ده‌توانێ پاڵپشتێک و گۆژمێک بێ بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی
ئیسرائیل و به پێچه‌وانه‌وه ئیسرائیلێکی به‌توانا
ده‌توانێ کومه‌ێک بۆ زۆتر به‌ئاکام گه‌یشتنی پرسی کورد بێ.
ئارامی و ئاسایش و ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی کورد لانی که‌م
دەبێتە هۆی پێکهاتنی چوار ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتێک له
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه
که به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و چوار ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به
ئیسرائیل له به‌ین ده‌چێ و بێگومان شوێن و كاریگه‌ریی
باشی له سه‌ر ئارامی و هێمنی و سه‌قامگیریی وڵاتی
جووله‌که‌کان ده‌بێ.
کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆی به هێز و ئارام و سه‌قامگیر،
یاخۆد چوار ده‌وڵه‌تی فێدراڵی کورد له چوار به‌شی
داگیرکراو، هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیله، هه‌میش
دۆخێکی له‌بار و پاڵپشتێک بە هێز بۆ پیاده‌کردنی پرۆسه و
ڕێبازی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
نیزیکبوونه‌وه‌ی کورد له جوولکه نه‌ک به‌قازانج و له
به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌ی کورده، به‌ڵکوو ده‌توانی
پاڵپشتێک و گۆژمێک بەنرخ بێ له زووتر به ئه‌نجام
گه‌یشتنی پرسی نەتەوەیی کورد.
کێشه‌کانی کورد و ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیش نه‌به‌ن،
دوژمنانه‌کان جۆریه‌کن.
ئیسرائیلێکی به توانا و به هێز و سه‌قامگیر و هێمن،
دڵنیاییه‌كه بۆ به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستان و
باشتربوونی دۆخی کورد له سێ به‌شه‌کانی تری کوردستانی
داگیرکراو.
دامه‌زران و به‌دیهاتنی حکوومه‌تێکی فێدڕاڵ له هه‌ریه‌ک
له به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان، به‌مانای نه‌مانی
ده‌رده‌سه‌رییه‌که بۆ ئیسرائیلە.