ئایا نارزایی خەڵکی ئێران لە مەڕ بڕینی سوبسید فیتنەیەکی
ئابووریە؟
هێمن
“اسماعیل
احمدی مقدم” فەرماندەی نیرووی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی
شیعەی ئێران پێوایە ئیعتراز کردن بە بڕینی سوبسید
فیتنەیەکی ئابووریە کە لەلاین زلهێزەکانی دەرەکی‌و
ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی سازداروە.
گوایالە نامەیەک دا “اسماعیل احمدی مقدم” فرماندەی
هێزەکانی نیروی ئینتزامی ناجا لە ئەحمدی نەژاد داوای
زانیاری تەرحی یارانەی بە مەبەستی پێشگری لە ئەگەری
ئالۆزی‌و شێواوی ناوخۆیی کردوە‌و ئەحمدی نەژاد لە وەڵامی
نامەی احمدی مقدم گووتویەتی کە نیروی ئینتزامی (ناجا)
باشتر خۆی سەرقاڵی کاروباری پۆلیس بکا،و پێشی ڕاگەیاندوون
کە ڕاپۆرتەکی ئەوان سەرچاوەیەکی نادرووستی هەیە.
“اسماعیل
احمدی مقدم” لە نامەکەی دا ئیشارە بە ئالۆزی‌و شێواوی
وئیعترازاتی خەڵک لە ساڵی ١٣٨٦ هەتاوی کردوە، پاش ئەوەی
تەرحی جێرەبەندی بنزین لە لایەن "شورای اطلاع رسانی دولت"
ڕاگەیاندرا خەڵکێکی زۆر رژانە سەر شەقامەکانی تاران‌و چەند
شاری تر‌و ژمارەیەک لە بنزینخانەکانیان سووتاند‌و چەند
کۆژراو بڕینداری لێکەوتەوە.
بڕینی
یارانە یان سوبسید لە کەل‌و پەلی زەرووری وەک ووزە یان
ئەنرژی کارتێکردنی یەکجار زۆری نەک هەر لەسەر بەرزبوونەوەی
نرخی بنزین‌و سووتەمەنی هەیە بەڵکوو تەئسیرو شێونەواریەکی
زەنجیرەیی لەسەر گشت کەل وپەلەکانی دیکەشە دادەنی، بە
تایبەت ئەو کەل‌و پەلەی کە بە ووزەوە پەێوەندیان هەیە.
جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی کەل‌و پەلی بستراوە بە ووزە
یاخۆد ئەنژی کالاکانی جێگەر یان پەێوەنداری ئەنڕژی لە
قیمەت دا دەچەنەسەرەوە‌و نرخی کالا بە گشتی ئاڵوگۆری
بەسەردادێت‌و بەشێوەیەکی نا بەرابەر بەرزدەبنەوە.
به‌رله لێدوان له مه‌ڕ سوبسید یان سیاسەتی یارمه‌تی نرخی
کاڵا بۆ ڕاگرتنی قیمەت بە ئەقست لە ژێر نرخی واقەعی له
بازاری کڕین‌و فرۆشتنی که‌ل‌و په‌ل پێوێست بە
روونکرده‌نه‌وەی ئەسەراتی بڕینی یارمه‌تی( سوبسید) لەسەر
کالا هەی کە لەم نووسراوەدا دەخرێنە بەرباس.
سیاسه‌ی دیاریکردن‌و دانای سوبسید له سه‌ر هه‌ندی کاڵای
پێویستی خەڵکانی کۆمەلگا له نیزامی ئابووری شتێکی تازە
نیە‌و لە زۆربەی وڵاتی بووە، ئێستاس هەیە‌و لە داهاتوش دا
هەر دەبێ کەوابوو سوسید دیارده‌ێکی ناسراوە‌و نامۆ لە
زانستی ئابووری دا نیە.
ئه‌م سیاسەتە، له لاین دەو‌ڵه‌تانە‌وه به ئه‌نقسد
به‌کار ده‌هینرێ بۆ نه‌زم راگرتنی نرخی که‌ل وپه‌لی
زرووری لە بازاری ناوخۆیی‌و به‌رده‌وام بوونی بەشی
به‌رهه‌مهێنان لە لایەک،و لە لایەکی دیکەوە بۆ پێش‌گرتن بە
رادەی سەرەوەی وارەداتی کالاکان درەرەکی بۆ ناو وڵات‌و
بەرزراگرتنی ئاستی رەکەبەرایەتی بەرهەمهێنەری ئەو کەل‌و
پەلە لە بازارەکانی ناوخۆیی‌و دەرەوە.
بۆ‌نمونه
له وه‌ڵاتانی ئۆروپای غه‌ربی به‌شی ئاژه‌ڵداری‌و کشتوکال،
وه‌ک شیر، په‌نیر، ڕۆنه‌که‌ره، ماست، گه‌نم‌و هتد لە
لایەن دەوڵەتانی پەێوەندیدار یارمەتی دەدرین بۆ ئەوە هەم
لە بەشەکانی بەرهەمهێنان بەردەوام بن‌و هەمیش بەرهەمێنەر
بەتوانی لە بازارەکانی جهیانی رەکەبەرایەتی بکا.
ئەسەرات‌و شوێنەواری بڕینی سوبسیدی کەل وپەلی زرووری
دەتوانن ئەوانە بن:
یەکەم بڕینی سوبسید شوێنواریەکی ڕاستەوخۆ لە سەر نیزامی
ئابووری و‌ڵات هەیە‌و بەرز بوونەوەی نرخی کالا بە شێوەیەکی
گەشتی یەکێک لە ئەسەراتی ئەو دیاردەیە. لەو ڕابەتە دا
هەڵسەنگاندنی ئەسەراتی بڕینی سوبسید لە سەر وزە یان ئەنڕژی
لە بازاری ئێران دەخێنەبەر باس.
بۆ نمونە ئێستاکە نرخی هه‌ر لێتره بنزین به سوبسیده‌وه
لە بازارەکانی ئێران 100 تمه‌نه‌و قیمەتی لە بازاری ئازاد
400 تمه‌نه‌و لێترێک گازۆئیل 16 تمه‌نه، گۆیا ده‌وڵه‌ت
ده‌ێهه‌وێ نرخی ئه‌و دوو که‌ل په‌له بگه‌ێنێته ڕاده‌ی
نرخی و‌لاتانی که‌نداو واتە نرخێک به‌ێنی 700 تا 800 تمه‌ن.
پێشبینی
ده‌کرێ دوای بڕینی سوبسید له سه‌ر ئەو دوو که‌ل وپه‌لە،
بنزین‌و گازوئێل قیمه‌ته‌که‌یان زۆرتر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران ڕاگەیاندوە گۆرانکاری به‌سەر
دا بێت.
له‌وانه‌یه تێچوونی هه‌ر لێتر بنزین به‌گاته 1000 تا
1200 تمه‌ن‌و ئێ گازۆئیل ببێته 800 تا 1000 تمه‌ن بەڵام
لە عینی حالێش دا نرخی گازی سرووشتی‌و نەوتی رەش‌و کیرۆزین
(بنزینی فروکە) بە شێویەیەک نابەرابەر بەرز دەبێتەوە‌و
دەتوانی بەرزبوونەوەی نرخی هاتوچۆ‌و گوازتنەوەی لەک‌و پەلی
لە ڕێگای هەوایی لێبکەوێتەوە.
ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانه 1000 میلیارد
تمه‌ن واته 100 میلیارد دۆلاری ئه‌مه‌ریکایی خرجی سوبسید
ئه‌م سێ که‌ل وپه‌له ده‌کا، ئێستاکه کە ده‌وڵه‌ت بە
تەمای بڕینی ئەو سوبسید له سه‌ر ئه‌و که‌ره‌ستانه‌و
ده‌ێهه‌وه‌ی مانگانه به‌هه‌ر که‌سی 20000 تمه‌ن یارمه‌تی
به‌دا‌و به‌شێک لەو بڕە پارەی بڕینی سوبسید بگەرێنێتەوە بۆ
خەزانەی دەوڵەت‌و بەشێکی بداتە که‌رتی به‌رهه‌م‌و
بهرههمهێنانو قەرەبۆکردنەوەی بۆشایی نرخی بڕینی سوبسید
پڕ کاتەوە.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وەیە، ئایا ئه‌و بڕە پارە قەبۆیەیی
دیاری‌کرا کە قەرار بدرێتە بەشی خاوخێزان‌و کەرت بەهەمهێنان
بۆ بڕینی سوبسید ده‌توانی بەرزبوونەوەی نرخی کەل‌و پەل بە
گشتی دابەپۆشی یاخۆد تیرێکە لە تاریکای‌و فێڵێکی دیکەی
مەلاکانی كۆماری ئیسلامی شیعەی ئیران بۆ سەرکوتکردنی
نارزایانی ناوخۆییە؟
بەپێی تیێۆری وزانستی ئابووری، ده‌توانین ئەو ئاکام
وه‌ربگرین‌و بی سه‌لمێنین، بڕینی سوبسید له سه‌ر هه‌ندی
کاڵای وه‌ک، ووزه، بنزین، گازی سرووشتی شوێنگۆزارێەکی
بەرچاوی لە بەرز بوونەوەی نرخی شوتومه‌ک بە گشتی له بازار
دادەنی‌و بڕە پارەی دیاری کراوی دەوڵەت بۆ بڕینی سوبسید
واتە قەربۆکردنی بەرز بوونە نرخی کەل‌و پەل داناپۆشی.
هەڵبەت دەبێ بەو مەسەلەیەش ئیشارە بکرێ کە سێ که‌ل په‌لی
ناوبراو که سوبسیدیان لە سەر نامێنی، جگە لە گرینگی
تایبەتی خۆیان لە سەر کۆمەڵگا ده‌ورێکی زۆر ئەساسی‌و
سەرەکی له سه‌ر بەشی به‌رهه‌م‌و به‌رهه‌م هێنان‌و بازاری
تیجاری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌کی به‌گشتی‌و ئی ئێران به‌تایبه‌ت
دەتوانی دابنێ.
ووزه یان ئەنڕژی (بە‌ر‌ق) یه‌کێک لەو که‌ره‌سته‌کانی
هه‌ره گرینگ‌و بە تەئسیر لە به‌شی به‌رهه‌مهێنان،
کارخانەکان، کارگاکان‌و ئامێره‌کانی به‌رهه‌م‌و
به‌رهه‌مهێنانە.
به‌رق کالایەکی زۆر گرینگ‌و بە تەئسیر لە پێکهاتنی نرخی
کەل‌و پەل بە گشتیە، زۆر کالا‌و کاروباری ڕۆژانە خاوخێزان
بستراوەی بەرقەن. هاتوچۆ، ژیانەی خاوخێزان وابسەت بە
بەرق‌و ئەنڕژین. بێ ئەرنڕژی‌و بە‌ر‌ق کاروباری خاوخێزان‌و
بەشی بەرهمهێنان بە سەختی دەتوانن بەرەو پێشەوە بچن.
گازی سرووشتیش هه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه، زۆربه‌ی شوێنه‌کانی
بهرههمهێنانو ژیانی خاوخێزان به گازی سرووشتێه‌وه
بستراوەن،و بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له گازی سرووشتی کاری یان
بۆ ناکرێ‌و رێبازی بهرههمهێنانو ژیانی خاوخێزان ناچێته
پێشه‌وه‌و له وانه‌یه بە تەاوی ڕا به‌وه‌ستی.
هەروەها بنزین، کاڵاێکی ئه‌ساسییه، وشوێنەواریەکی
به‌رچاویی له سه‌ر رێبازی بهرههمهێنانو هاتوو چۆ دا
هه‌یه‌و له سیستێمی هاتوچۆ دا ده‌ورێکی سه‌رێکی ده‌گێری.
جێ به جێ کردن‌و گۆازتنه‌وه که‌ره‌سته، له شوێنی بۆ
شوێنێکی تر بستراوەی نرخی بنزینە که‌م بوونی بنزین لە
بازاردا یاخۆد چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی بنزین‌و گازی
سرووشتی بازاری کەل‌و پەل بە گشتی تووشی کێشەی هاتوچۆ
دەکا‌و ئالۆزیێکی زۆر لە سیستێمی ئابووری پێکدەهێنی‌و له
وانه‌یه ڕێباز‌و داموودازگای به‌رهه‌مهێنان به‌ته‌وای ڕا
به‌وه‌ستی.
ووزه، بنزین‌و گازۆئێل، سێ که‌ره‌سته‌ی گرینگ له نیزامی
به‌رهمهێنانن له لایک ده‌توانن شوێنەوای‌و
ئەتەئسیرگۆزاییەکی به‌رچاویان له سه‌ر ڕاده‌ی نرخی
داموودەزگای به‌رهه‌مهێنان له هه‌موو به شه‌کان بەرهەم
دابێ‌و ببێتە هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی که‌ل‌و په‌لی
بستراوه به ووزه‌و بنزین‌و گازۆئێلەوە.
لە لایەکی تر نرخی لەسەرەوەی کەل‌و پەل دەبێت هۆی ئاوسانی
ئابۆووری (تەوررۆم) کەوابوو کە هێز یان قۆدرەتی کڕینی
خاوخێزان لە بەرامبەر نرخی کالا دادەبەزی، بڕەپارەی
خاوخێران دێتە خوارەوە، پاشەکەوەی(پەسەنداز)ی خاوخێزان لای
بانکەکان کەم دەبێتەوە،و لە نەهایەت ئاست‌و رادەی
سەرمایەگۆزاری گشتی دادەبەزی‌و ژمارەی بی‌کاران زیاد دەکا.
لەلایەکی دێکە جگە لە دابەزینی دەرامدی گشتی ولات، نرخی
لەسەرەوەی کەل‌و پەلی ناخۆیی دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی بڕی
وارەداتی کەل‌و پەلی دەرەکی‌و لە نەهایەت دا دابەزینی بڕەی
ئەرزی خارجی کەوابوو قرزداری دەرەکی لێدەکەویتەوە.
هه‌روه‌ها
به هۆی چوونه سه‌روه‌ی قیمه‌تی بنزین‌و گازی سرووشتی‌و
به‌رق که ده‌ورێکی سه‌ره‌کییان له پرۆسەی بەرهمهێنان‌و
گۆازتنه‌وه‌ی بەشەکانی ناوخۆی شوێنی بەهمهێنانی که‌ره‌سته
به گشتی هه‌یه به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی گۆازتنه‌وه له
شوێنی بەرهەمهێنان بۆ ناوەندییەکانی پەخشی کالا لە لایەک
لێ دەکەوێتەوە.
و لە لایەکی تر به‌رزبوونه‌ی نرخی که‌ل‌و په‌ل له دوو
بازاری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌کی دێتە ئاراوە وتەئسیر گۆزارییەکی
ناگونجاوی له سه‌روەزع‌و شوین ره‌قه‌به‌رایه‌تی قیمه‌ت
له هه‌ر دوو بازاری ناخۆیی‌و دەرەوە دادەنی‌و به‌هۆی
گرانبوونی که‌ل‌و په‌ل، ڕاده‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌م به
فۆرمێکی به‌رچاو داده‌به‌زی‌و شوێنگۆزارێەکی خه‌رپ له
سه‌ر داهاتی و‌ڵات به گه‌شتی داده‌نی.
ئەسەرات‌و شوێنگۆزاری جۆری دووهەمی بڕینی سوبسیدی کالاکانی
زرووری ووزەو ئەنڕژی، بنزین‌و گازۆئیل دەتوانی
ئەتسیرگۆزاری‌و کارتێکردنی رووحی لە کۆمەڵگا دابنێ، واتە
نیگەرانی رووحی خەڵکانی کومەلگا لە پەنای ئاوسانی ئابووری
(تەورۆم اقتصادی) لێ بەکەویتەوە.
زۆربەری جار بەهۆی درووست بوونی ئالۆزی ئابووری‌و
بەرزبوونەوەی نرخی کەل‌و پەلی سوبسیددار بە شێوەیەکی خۆکار
خەڵک دەست بە کڕین‌و ئەنبارکردنی کالاکانی دیەکە دەکەن لە
تەرسی ئەوەی مەبادا نرخی ئەو کەل وپەلەش بەرزبێتەوە.
ئەو حەرەکەتی فەوتێنەر واتە مەسەرەف کۆنندە لە واقەع دا
سەرچاوەیەکی رووحی هەیە کە دەگەرێتە بۆ لە بەێن چونی
متمانە نێوان خەڵک‌و دەوڵەت.
ئاکام ئەوەیە بڕینی سوبسید لەسەر کەل وپەلی ئەساسی ووزەو
بنزین‌و گازۆئیل نان‌و گازی سرووشتی نەک هیچ پەوەندیەکی بە
فیتنەی زلهێزەکانی دەرەکی‌و ئالۆزی ناوخۆییەوە نیە بەڵکوو
لە ڕەوانگای زانستی ئابوورییە بڕینی سوبسید لە سەر کەل‌و
پەلی زرووری دیاردەیەکی ناسراوە.
لەوەی دیاریکردن یاخۆد بڕینی سوبسید‌و ئەسەرات ئەو دوو
حالەتەی لە زانستی ئابووری راڤەکراون هیچ شک‌و گۆمانیک
نیە، بڵام ئەوەی کە سەرکردەکانی کۆماری شیعە ئیسلامی
دەڵێین گۆایا ئەگەری ئیعترازاتی خەڵکانی نارازی سیاسەتی
بڕینی سوبسید سەرچاوەیەکی دەرەکی‌و ناوخۆیی فیتنەی هەیە
پرسیارێکی زۆر دێنێتە ئاراوەو هیچ تڕدیدیک نیە.
ئەوەی
کە نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران ئەمجارەش بەتەمایە لە ڕێگای
سیاسەتی بەئەنقست تۆمەت بخاتە پاڵ هێزەکانی دەرەکی‌و
موغالیفینی لە ئەگەر بەرپابوونی ئاڵۆزی‌و شێواوی ناوخۆیی
بۆ خۆ دەرباز کردنی لە ئەگەری کێشەیەکی ناخۆیی هیج شک‌و
گومانێک نیە.
بڕینی سوبسید لە وەزعی هەنوکەی ئێران‌دا نەک هەر دەبێتە هۆی
بەرزبوونەوەی نرخی وزەو بنزین‌و گازۆئێل‌و گازی سرووشتی
ونان‌و تێچوونی بەرقی مەسرەفی خەڵکانی ئێران‌و چونەسەرەوەی
نرخی هەموو کالاکانی تری لێدەکەوێتەوە بەڵکوو گشت کالای
مەسەرەفی‌و خزمەت ئیداری‌و دەوڵەتی لە قیمەت
دەچەنەسەرەوە‌و نرخی گۆازتنەوە‌و بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی
نابەرابەر بەرزدەبنەوە.
لەلایەکی تر ئاوسانی ئابووری دەتوانی ببێتە هۆی نارامی‌و
پەشێوبوون‌و ئالۆزی کۆمەلگای ئێران‌و نارزایەتتێکی یەکجار
زۆر لێ بکەوێتەوە.