پێویسته کورد هه‌نگاو بۆ رێکه‌وتنی ئیستراتیجی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بنێ
هاوار بانیخێلانی
گونجاو ترین رێگا بۆ مانه‌وه‌ی کورد گرتنه‌به‌ری
هه‌نگاوی جدیه بۆ رێکه‌وتنی ئیستراتیجی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چونکه کاتی ئه‌وه هاتوه چاوێک
به ئه‌زمونی ئه‌وووڵاتانه‌دا بخشێنین که کوردی
به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌و پێکهاته‌ی ئه‌م ووڵاتانه‌ش
به عێراقی نوێشه‌وه ته‌یاری ئیسلامی سیاسین، جگه له
ووڵاتانی تری شۆڤینیزمی عره‌بی‌و ئه‌وانی تر که له
دێر زه‌مانه‌وه درێژه به دژایه‌تی کردنی دۆزی
ره‌وای کورد ده‌ده‌ن‌و ئه‌م دژایه‌تیه له ئه‌مرۆدا
زیاتر به‌ره‌و قوڵ بونه‌وه ده‌چێت ،بۆیه درێژه‌دان
به‌خه‌باتیی نه‌ته‌وه‌یی‌و مانه‌وه‌ی کورد له ساحه‌ی
سیاسی پێویستی به به ئاگابون له‌خۆ هه‌یه ، ئه‌گه‌ر
به‌راوردێک له نێوان ئه‌مرۆو دوێنێی گه‌لی کورد
بکه‌ین ئه‌وا ئه‌مرۆش هه‌مان ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یه که
به پیلانی ناوه‌وه‌و هێزه ده‌ره‌کیه‌کان شکستیان به
شۆرشگێرانی کورد هێناو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌تڵ‌و
عامیان کردین‌و به زۆره‌ملێ رایان ده‌گواستین‌و
په‌راگه‌نده‌ی شار‌و شارۆچکه نه‌خوازراوه‌کانیان
ده‌کردین‌و گه‌لی کوردیان ناچاری ئاوه‌رایی‌و
ده‌ربه‌ده‌ری ووڵاتان ده‌کرد، هه‌رچه‌نده گه‌لی کورد
له سیاسه‌ت‌و دونیای سیاسه‌تی داگیرکه‌رانی وه‌ک
تورک‌و فارس‌و عه‌ره‌ب بێ ئاگا نه‌بوه به‌ڵام به‌هۆی
بێ پشت‌و په‌نایی نه‌یتوانیوه له‌به‌رامبه‌ردا
کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت ، هه‌رکاتێکیش ئه‌م رژێمانه
دۆستایه‌تی پارچه‌یه‌کی کوردستانیان کردبێ ئه‌وا له‌و
لاوه له روی پراکتیکه‌وه دۆستایه‌تیه‌که‌یان جۆرێکی
تر بوه، بۆیه ده‌کرێ گه‌لی کورد بۆ مانه‌وه
سیاسه‌تی نوێ بگرێته به‌رو ئاگای له بێ متمانه‌یی
ده‌وڵه‌تی تورک‌و فارس‌و عه‌ره‌ب بێ‌و له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ر ه‌نگاوێکیاندا په‌له نه‌کرێت‌و به‌شیوه‌یه‌کی
عه‌قڵانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت چونکه په‌له
کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م رژێمانه‌دا ده‌رنجامی باشی لێ
ناکه‌وێته‌وه‌و هه‌رهه‌نگاوێکی په‌له ش شکست به‌دوای
خوی‌دا ده‌هێنێت. ده‌کرێ بڵێین با چیتر به‌خه‌مباری
باسی زروفی ناله‌باری کورد نه‌که‌ین‌و بۆ ژیان‌و
پایه‌ی به‌رز تر سیاسه‌تی نوێ بهێنرێته کایه‌وه‌و
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له بێ ئه‌زمونی سیاسه‌ت یان
نه‌بونی باگراوند هاتبونه ئاراوه هه‌ڵوێسته‌ی
له‌سه‌ر بکرێت ، له‌هه‌مانکاتیشدا سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کورد هه‌وڵی به‌رهه‌م هێنانی مسته‌شاری سیاسی به
ئه‌زمون‌و کارامه بدات تا زیاتر بتوانین له
ده‌سته‌مۆیی ئینقازمان ببێ‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌رکارێکی
ئیقلیمی‌و ده‌ره‌کی کاردانه‌وه ی جدیمان هه‌بێ ،
له‌لایه‌کی تر نابێ گه‌لی کورد به‌و به‌ڵێنانه‌ی
رۆژئاوا خۆی دڵخۆش بکات‌و پشتی لێبکاته‌وه چونکه
سیاسه‌تی رۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا جێگیر نیه‌و به‌پێی
هه‌ل‌و مه‌رج‌و بارودۆخ سیاسه‌تیان ئاڵ‌و گۆری
به‌سه‌ردا دێت‌و رۆژئاواش خاوه‌نی هیچ گرنتیه‌ک
نه‌بوه له رابوردودا تا له ئه‌مرۆو سبه‌ینێدا
هه‌یبێ، بۆیه به بروای من له ئه‌مرۆدا رێکه‌وتنی
ئیستراتیجی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێویسته‌و له دژی هه ر
پیلانێکی دوژمنان پشت ئه‌ستورانه وه‌ڵاممان هه‌بێ.