روونكردنه‌وه‌ی سكرتاریای حدكا له سه‌ر دوو بڵاوكراوه‌ی
ماڵپه‌ڕی به‌یان
ماڵپه‌ڕی
"به‌یان" كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی داوه‌ته
بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی درۆ‌و چه‌واشه‌كارانه به
دژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له دوو
بڵاوكراوه‌ی خۆیدا كه رێكه‌وتی 14/10/2010و
18/10/2010ی زایینی له‌سه‌ره، كۆمه‌ڵێك درۆ‌و بۆختانی
نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئێمه وێڕای وه‌درۆخستنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوه‌رۆكی ئه‌م
بڵاوكراوانه، بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین كه:
1ـ
حیزبی دێموكرات ته‌نیا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی
كوردستان میدیا(www.kurdistanmedia.com)یه‌و
له به‌رانبه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو
بكرێته‌وه خۆی به به‌رپرس‌و وڵامده‌ر ده‌زانێ. هه‌ر
بۆیه‌ش پێوه‌ندیدانی هه‌ر بابه‌تێك له ماڵپه‌رێكی
دیكه‌دا به حیزبی دێموكرات ـ وه‌ك ئه‌وه‌ی له
بڵاوكراوه‌ی ماڵپه‌ڕی "به‌یان"دا هاتووه ـ به كارێكی
ناڕه‌وا‌و دوور له پرنسیبی رۆژنامه‌وانی ده‌زانین‌و
ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه.
"به‌یان"
به‌م پێیه‌و به تاوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌به‌رێك له
ماڵپه‌رێكی دیكه‌دا حیزبی دێموكرات ده‌داته به‌ر
په‌لامار‌و كۆمه‌ڵێك درۆی بۆ هه‌ڵ ده‌به‌ستێ، له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌به‌ره هه‌ڵبه‌ستراوانه‌دا
راده‌گه‌یه‌نین كه:
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا له لایه‌ن
هیچ حیزبێكی كوردستانی عێراقه‌وه هیچ چه‌شنه ماشینێكی
وه‌رنه‌گرتووه‌و، له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌موو ئه‌و
هۆیانه‌ی كه ماڵپه‌ڕی ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
داواكردنی ماشینێك له لایه‌ن سكرتێری حیزبه‌وه باسی
ده‌كا، به ته‌واوی ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌و هیچ نامه‌یه‌كیش
بۆ داوایه‌كی له‌م چه‌شنه نه‌نووسراوه، ئه‌و باسه بێ
بنه‌مایه‌و دوور له راستییه.
له بڵاوكراوه‌ی رێكه‌وتی 18/10/2010ی زایینی‌دا،
ماڵپه‌ڕی به‌یان په‌نای بردۆه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی
خه‌به‌رێكی كۆنی هێندێك ماڵپه‌ڕێكی وه‌ك خۆی له
رابردوودا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاك شاهۆ حسێنی،
به‌رپرسی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ته‌له‌ڤزیونی تیشك.
سه‌باره‌ت به‌م بڵاوكراوه‌یه زۆر زوو وڵام دراوه‌ته‌وه،
ئێستاش راده‌گه‌یه‌نین كه كاك شاهۆ وه‌ك ئه‌ندامانی
رێبه‌رایه‌تی، ئه‌ندامێكی متمانه‌پێكراو‌و لێهاتووی
رێبه‌رایه‌تیی حیزبه هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌رپرساتییه‌ی
له لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه پێ سپێردراوه‌و،
بێجگه له كه‌متر له دوو ساڵی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی
تیشكدا ناوبراو هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌كی له
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ته‌له‌ویزیونه‌دا نه‌بووه‌و نیه.
به‌م چه‌شنه ئه‌و قسانه‌ش كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌و
بڵاوكراوه‌یه‌دا هاتوون هه‌ڵبه‌ستراون‌و ره‌دی
ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه، ئێمه
له‌و باوه‌ڕه‌داین كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسی
تا ئه‌و ئاسته دانه‌به‌زێ كه له جیاتی خزمه‌تكردن به
بواری رۆژنامه‌نووسیی ده‌روه‌ست، ببێته مه‌یدانی
بڵاوكردنه‌وه‌ی خه‌به‌ری چه‌واشه‌و درۆ‌و بۆختان
هه‌ڵبه‌ستن‌و گۆپاڵی ده‌ستی كه‌س یان كه‌سانێك بۆ
تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م‌و ئه‌و، چوونكه زاڵبوونی
فه‌زایه‌كی له‌م چه‌شنه به‌سه‌ر ئه‌ركی پیرۆزی
رۆژنامه‌نووسیدا بێجگه له‌وه‌ی متمانه به ئه‌ركی
رۆژنامه‌نووسی كه‌م بكاته‌وه هیچ ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی
بۆ هیچ كه‌س به دواوه نابێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سكرتاریا
2010-10-20
28/7/1389