حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژێر پڕوپاگه‌نده‌ی
ژه‌هراویی كۆماری ئیسلامی‌دا
سه‌لاح مورادی
پێوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری
ئیسلامیی ئێران وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر دوولا هه‌میشه
رایانگه‌یاندوه، شێوازێكی دۆستانه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام
له پشت په‌رده‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه دۆستانه‌یه‌دا كۆماری
ئیسلامی هاوكات هه‌وڵی لاوازكردن‌و خستنه ژێر كۆنتڕۆڵی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی داوه. پشتگیریی
كۆماری ئیسلامی له گرووپی تیرۆریستی ئه‌نسار‌و
ئیسلام‌و داڵده‌دانی ئه‌م گرووپه‌و ئاوه‌ڵاهێشتنه‌وه‌ی
سنووره‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌م گرووپه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌و له‌و رێگه‌یه‌وه شێواندنی
ته‌ناهیی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئارامترین ناوچه‌ی
عێراق‌و هه‌روه‌ها تۆپبارانی به‌رده‌وامی ناوچه
سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان، دوو هه‌وڵی له‌و
چه‌شنه‌ن كه كۆماری ئیسلامی هه‌روا دژی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.
دوایین هه‌نگاوی كۆماری ئیسلامی دژی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نێكی شوێندانه‌ر له پێكهاته‌ی
ئه‌م حكوومه‌ته‌دا، زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی شه‌به‌كه‌ی
خه‌به‌ری كۆماری ئیسلامی له سه‌ر پێوه‌ندیی مه‌لا
مسته‌فای بارزانی‌و بزاڤی كورد له كوردستانی عێراق
به ئیسرائیله‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست‌و
كاردانه‌وه‌ی شیاو‌و توندی رۆژنامه‌ی خه‌بات،
بڵاوكراوه‌ی فه‌رمیی پارتی دێموكراتی كوردستاندا
به‌ره‌وڕوو بوو.
كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه
ویستوویه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كورد له عێراق‌و
رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌ستراوه به
ئیسرائیل نیشان بدا‌و به پڕوپاگه‌نده‌ی
چه‌واشه‌كارانه‌ی بیروڕای گشتیی موسوڵمانانی ناوچه‌كه
دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بورووژێنێ‌و ئه‌م
حكوومه‌ته به دۆست‌و هاوپه‌یمانی ئیسرائیل‌و دوژمنی
موسوڵمانان له قه‌ڵه‌م بدا.
ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه
دیپلۆماتیكه‌كانی خۆیدا رێگه‌یه‌كی شیاوی له پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كورددا گرتۆته
به‌ر‌و تا راده‌یه‌ك توانیویه خۆی له بازنه‌ی
پێوه‌ندییه‌كان كه زیاتر له‌گه‌ڵ دوو حكوومه‌تی دوژمنی
كورد واته كۆماری ئیسلامی‌و توركیه‌دا بوو، ده‌رباز
بكات.
پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی‌و له‌م دواییانه‌شدا
له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه له‌وانه وڵاتانی
عه‌ره‌بستان‌و میسر (دوو وڵاتی دژبه‌ری رێژیمی كۆماری
ئیسلامی)و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رووسیه‌شدا تادێ په‌ره
ده‌گرێ. ئه‌م پێوه‌ندییانه بوونه‌ته هۆی
به‌هێزتربوونی هه‌ڵكه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌و له باری
ئابووریشه‌وه، ئابووریی ئه‌م هه‌رێمه‌ی به‌ره‌و
پێشكه‌وتن‌و ده‌ربازبوون له به‌ستراوه‌بوون به
شمه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بردووه.
پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراویی كۆماری ئیسلامی دژی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م رێژیمه له پێشكه‌وتنی سیاسی، ئه‌منییه‌تی‌و
ئابووریی باشووری كوردستان‌و شوێندانانی ئه‌م
پێشكه‌وتنه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌واوی
ناڕه‌حه‌ت‌و نیگه‌رانه‌و هه‌روه‌ها له‌وه تێ‌گه‌یشتووه
كه به درێژه‌كێشانی ئه‌م پێشكه‌وتنانه چیدی ناتوانێ
كارته‌كانی گوشار‌و پێوه‌ندی دۆستانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ده‌ست وه‌شاندن‌و
لاوازكردنی بزاڤی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
به‌كار بێنێ.