قه‌یرانی سووته‌مه‌نیی فڕۆكه‌كانی ئێران له ئورووپا
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
چه‌ند كۆمپانیی به‌ناوبانگ‌و گه‌وره‌ی نه‌وتیی
ئورووپایی به یارمه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا، به پێی رێككه‌وتنێك بوونه‌ته هاوپه‌یمان
هه‌تا له درێژه‌ی گه‌ماروه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دژی
كۆماری ئیسلامی، گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵ
وه‌شێننه‌وه‌و له دانی سووته‌مه‌نی به فڕۆكه‌كانی
ئێران خۆ ببوێرن.
به پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی
ئه‌مریكایی واشنگتۆن پۆست، له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی
رابردوودا، چه‌ند شێركه‌تێكی نه‌وتیی گه‌وره له
وڵاتانی ئورووپایی وه‌ك: بریتیش پترلیۆم، رۆیاڵ داچ شل‌و
شیركه‌تی كیۆهشت هاوكات گرێبه‌ستی ته‌حویلدانی
سووته‌مه‌نی به فڕۆكه ئێرانییه‌كانیان هه‌ڵ
وه‌شاندۆته‌وه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته له درێژه‌ی
سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما بۆ زیادتركردنی زه‌خت‌و
گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
پیشتریش له رێكه‌وتی 30 سێپتا‌مبر، چوار شیركه‌تی
نه‌وتیی ئورووپایی، وه‌ك: شیركه‌تی بریتانیایی ـ
هوله‌ندی رۆیاڵ داچ شل، شیركه‌تی فه‌رانسه‌ویی تۆتال،
شیركه‌تی ئیتالیایی ئێنی‌و شیركه‌تی نۆروێژیی
ئه‌ستتویل به‌ڵینیان دابوو كه كۆتایی به
سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان له ئێران بێنن‌و له هه‌رچه‌شنه
هاوكارییه‌ك له كه‌رتی نه‌وت‌و وزه‌دا خۆ ببوێرن.
به‌پێی راپۆتی واشنگتۆن پۆست، هه‌ڵوێستی تازه‌ی
شیركه‌ته نه‌وتییه‌كان بۆ نه‌دانی سووته‌مه‌نی به
فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی فرۆكه‌وانیی ئێران ئه‌یر، ناچێته
خانه‌ی رێككه‌وتنه گه‌مارۆییه‌كانی 30 سێپتامبره‌وه.
جیمز ستینبرگ، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
داوای ئه‌وه‌ی كردووه كه كۆمپانیاكانی دیكه‌ش ئه‌و
رێكار‌و هه‌ڵوێسته بگرنه به‌ر‌و ئه‌مه‌ش ئه‌ڕواته
خانه‌ی كارێكی به‌رپرسانه‌و به‌كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له هه‌مبه‌ر به‌چۆكداهێنانی
حكوومه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆ.
له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دانی
سووته‌مه‌نی به فڕۆكه‌كانی كۆمپانیای ده‌وڵه‌تیی
ئێران ئه‌یر، فڕۆكه‌كانی ئێران ناتوانن له
فڕۆكه‌خانه‌كانی ئامستردام، له‌نده‌ن‌و ستۆكهۆڵم
سووته‌مه‌نی وه‌ربگرن، به‌ڵكوو ده‌بێ له رێگایه‌كی
دیكه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاڵمان‌و ئۆتریش
سووته‌مه‌نی وه‌ربگرن كه ئه‌مه‌ش خۆی گرفتێكی بۆ ئه‌و
شیركه‌ته ئاسمانییه‌ی ئێران ساز كردووه.
هه‌چه‌ند ئه‌و شیركه‌تانه گرێبه‌ستێكی 60 ساڵه‌ی دانی
سووته‌مه‌نییان به فڕۆكه‌كانی ئێران هه‌یه به‌ڵام
ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵی
بوه‌شێنه‌وه. شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی ئێران ئه‌یر، یه‌كێك
له شیركه‌ته گرینگه‌كانی ئێرانه كه رۆڵێكی
سه‌ره‌كیی له پێوه‌ندیی ئێران به دنیای ده‌روه
هه‌یه‌و ئه‌م شیركه‌ته هه‌ر ساڵ زیاتر له نیو میلیۆن
موسافیر ده‌گوازێته‌وه بۆ 11 وڵاتی دنیا. له درێژه‌ی
راپۆرته‌كه‌ی واشنگتۆن تایمزدا هاتووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و
ئه‌م بارودۆخه درێژه‌ی هه‌بێت، شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی
ئێران ئه‌یر ناچار به كه‌مكردنه‌وه یان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره ئورووپاییه‌كانی خۆی
ده‌بێت.
هه‌رچه‌ند كاریگه‌ریی گه‌ماروه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دژی
كۆماری ئیسلامی ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی‌و ئابووریی
ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیی ده‌بێت‌و زیاتر له ئاستی
نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌ریكی ده‌خاته‌وه، به‌ڵام بێگومان
پێوه‌ندییه ئاساییه‌كانی خه‌ڵكیش له‌م نێوه‌دا تووشی
گرفت‌و وه‌ستان ده‌بن. ره‌نگه ئامانجی گه‌ماروه‌كان
ته‌نیا زه‌ربه‌دان بێت له ئابووری‌و پرستیژی سیاسی‌و
دیپلۆماسیی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر له
كه‌رتی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و كاری
خزمه‌تگوزاری‌و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا بێت، بێگومان
ئێعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی به دواوه ده‌بێت‌و
ئه‌مه‌ش زه‌ختێكی دیكه‌یه بۆ سه‌ر ده‌زگا
پێوه‌ندیداره‌كانی كۆماری ئیسلامی.
هه‌رچه‌ند كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه كه له‌مه‌ڕ
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له رێگای یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی
پێوه‌ندیار به سه‌فه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و
كۆنفێدراسیۆنی فڕۆكه‌وانیی دنیاوه ئه‌م پرسه ده‌باته
دادگای لاهه، به‌ڵام خودی رێژیم به هۆی كاره
تیرۆریستی‌و دژه مرۆییه‌كانییه‌وه چه‌ندین
په‌روه‌نده‌ی له دادگای لاهه هه‌یه. ئاخۆ به چ
روویه‌كه‌وه ده‌یهه‌وێ ئه‌م پرسه بورووژێنێ؟ بێگومان
به پشت به‌ستن به ملكه‌چبوونی به یاسا‌و رێوشوێنه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، یان له رێگای ئه‌و دیپلۆماسییه
به‌هێز‌و به پڕستیژه‌وه كه هه‌یه‌تی!!
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی " مردمك
"