سه‌ره‌نج‌و تێروانێک له چه‌ندی مادەی قانوونی ئه‌ساسی
جمهۆری شیعەی ئیسلامی ئێران
لە
پەێوەندی پرسی نەتەوەیی‌و مەزهەبی
هێمن
ماوه‌یه‌که بەشێک له ریکخراوه سیاسییەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان باس‌و لێداوانیان له‌سه‌ر دانوستان‌و ئیزنی
گەرانەوە بۆ ناو خۆی ئێران‌و کارکردنی سیاسی به پێی‌و
مه‌ودایی یاسای کۆماری ئێسلامی شیعه‌ی ئیران ده‌کەن،و بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیشاره‌یان به چه‌ند ماده‌ی قانوونی
ئه‌ساسی کردبوو،و پێیان وایە‌و لەو باوەڕدان حکومەتی
تاران‌و یاسای جمهۆری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌ندی مه‌ودا‌و
توانایی‌و مشرووعییه‌تی هەیە که حیزبە سیاسییەکان بتوانن
پرسی نەتەوەیی کوردی تێیدا چاره‌سه‌ری بکەن.
بۆ
ڕوون کردەنەوەی زیاتری ئەو مەسەلەیە بەپێویستم زانی
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و مادانەی یاسای ئێسلامی شیعەی ئێران بکەم
کە پێوه‌ندیان به ئه‌گه‌ری دانوستان‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد له گه‌ڵ نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران هه‌یه.
هه‌رچه‌ندیش به‌ڵێنم‌و دەزانەم خۆێنه‌رانی به‌رێز له
چه‌ندو چونی یاسای جمهۆری ئیسلامی ئێران ئاگادارن‌و لێیان
ڕوون‌و ئاشکرایە قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران نه
مه‌ودایه‌کی بۆ دانوستان‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی تێیدایە‌و نه بواری موزاکه‌ره کردن بە حیزبه
کوردییەکانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌دات، تەنانەت هیچ
حیزب‌و دەستەیەکی سیاسی پێناسین ناکا.
بەتایبەت هەنوکە باڵیۆزی ئێران لە بەغدایە‌و ساڵی رابردوو
سەرکۆنسولی جمهۆری ئیسلامی شیعەی ئێران لە هەولێر، لە دوو
دیمانەی جیاواز دا چەخت دەخنە سەر ئەوە کە جمهۆرى ئیسلامی
ئێران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ تاکە نەک حیزب سیاسییەکانی
کوردی.
لەو ڕابەرەدا سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر دەڵێ، ئێران
دانوستان لە گەڵ ئەو کەسانە دەکا، کە لە لایەن نیزامەوە
هیچ تاوانێکی سیاسی‌یان لەسەر نەبێت‌و شێوازی بیرکردنەوەیان
گۆرابێ.
لە پەێوەندی کەمە نەتەوەی کورد سەرکۆنسولی جمهۆری ئیسلامی
ئێران لە هەولێر دەڵێ کە کورد لە ئێران هیچ کێشە‌و
گیروگەرفتێکی فەرهەنگی، سیاسی‌و داموودەزگایی لە گەل
حکومەتی ناوەندی تاران نیە،و پێشیوایە خەڵکانی ئێران بۆ
نیزامێکی ئیسلامێکی شیعە لە سەر ئەساسی شەریعەتی دوازدە
ئیمام شۆڕ‌شیان کردووە‌و ئەو مەسەلەش بەدیهاتووە،و لەو
باوەڕە دایە هیچ ناکۆکی‌و کێشەیەک نێوان کورد‌و نیزام لە
ئارادا نیە.
مادەکانی قانوونی ئەساسی کۆماری ئیسلامی کە پەێوەندیان بە
کێشەی زمان‌و فەرهەنگی کەم نەتەوەکانەوە هەیە مادەی ١٥‌و
١٩دەن‌و بەشێک لە ڕێکخراوەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وەها بیر دەکەنەوە کە ئەو دوو مادەی قانونی ئەساسی ئێران
مەوودا‌و بواری دانوستانی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی
کوردستان له گه‌ل کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێرانی تێیدایە،
بەڵام لە هەمان کاتدا لە بیریان دەچێتەوە لە بەشێکی تری
قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی ئێران کورد‌و ئافه‌ره‌تی له
پۆستی سه‌رۆک کۆماری‌و بەرپرسیارەتی ناوەندی بێ بەشکراون‌و
هیچ حیسابێکیان بۆ نکراوە.
بۆ ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی شەفافتر‌و ئاشکرا کردنی قۆرسایی‌و
که‌ندو کۆسپی بەندەکانی قانووی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی
ئێران له سه‌ر رێگه‌ی ژیان کۆمەڵایەتی‌و خه‌باتی
فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و که‌م نەتە‌وه‌کانی میللی‌و مەزهه‌بی
ئێران، به تایبه‌ت نەتەوەی کورد‌و مافی ئافه‌ره‌ت،
پێویستە هەڵسنگاندن‌و شیکردنەوەی چەند مادەی قانوونی
ئەساسی ئێرانی بکرێت، کە بەریتین لە:
قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ێ ئێران له‌سه‌ر ئه‌سڵی
وه‌لی فه‌قییە لە سەر زەوی دامه‌زراوه‌و به‌م شێوه‌ی
خواره‌وه لێدوان له مه‌ڕ وه‌لی فه‌قیی‌و ئه‌رکه‌کانی ئەو
لە سەر زەوی ده‌کات:
اصل
۵
در زمان غیبت حضرت ولی عصر (عجل الله تعالی فرجه)، در
جمهوری اسلامی ایران ولایت امر‌و امامت امت بر عهده فقیه
عادل‌و با تقوی، آگاه به زمان، شجاع، مدیر‌و مدبر است که
طبق اصل یکصد‌و هفتم عهدهدار آن می‌گردد.
یه‌که‌م پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، رادە‌و سنووری
پێوانه‌و پەیمانه‌ێ " فقیه عادل‌و با تقوی، آگاه به زمان،
شجاع، مدیر‌و مدبر" چه‌ن‌و کێ ئه‌و پێوانە‌و سنوورانە بۆ
هەڵبژادنی وەلی فەقیی به ده‌سته‌وه‌ن‌و قەبارەیان چۆنن‌و
ئایا قۆرسایی ئەو قەبارانە تەنانەت لەسەر ئەساسی مەزهەبی
شیعەن یان مەزهەبەکانی تر‌و پێوەرەکانی مافی مڕوڤی
دیارکراوی نێونەتەوەییش حیسابێکیان بۆ کراوە.
ئایا پێوانه‌و میعه‌یار بۆ سه‌لماندنی ئه‌رکه‌کانی وه‌لی
فه‌قییە لە سەر ئەساسی ده‌نگی دانی خه‌ڵکه یان پێوان‌و
پەیمانە بو هه‌ڵسه‌نگان‌و دیاری کردنی وەلی فەقییە لە سەر
زەوی کە پاکی، ته‌قوا، ئاگا به زه‌مان‌و کات‌و به‌وێر‌و
لێهاتو‌و زانایی دینی بە گشتین، یاخۆود په‌یڕه‌وی کردن له
ڕێبازی مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌یه.
ئەگەر ئەساس‌و پێوان بۆ دیاری کردنی نوێنەری "حضرت ولی
عصر" لە کاتی غیبەتی ئەو لە سەر زەوی تەنانەت ئەساس
مەزهەبی شیعەیە، ئەێ مەزهەبەکانی تر وەک سوونە، مەسیحی‌و
هتد شوێنیان لەو کۆمەڵگایەدا لە کوێیە؟.
له ئه‌سڵی پێنچه‌می قانوونی ئه‌ساسی نیزامی ئیسلامی ئێران
ڕوون‌و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وه‌ی که ته‌واویەتی نیزام
له‌سه‌ر ئه‌ساس‌و په‌یڕه‌وی کردن له وه‌لی فه‌قییە له
کاتی نه‌بوون‌و غێبه‌تی حه‌زه‌رتی ولی عصر دامه‌زراوه‌و
پێوان‌و سنوور بۆ ئە مەبەسەتەش، ئیمان‌و بڕوا بە شەریعەتی
شیعەی دووازدە ئیمامەن.
به‌واتایه‌کی دیکه، وه‌لی فه‌قیی له سه‌ر زه‌وی تا
پەیدابوون‌و دەرکەوتنی وه‌لی عصر بە هێزترین ده‌سه‌ڵاتی
نیزامه،و به‌پێی ئوسولی شه‌رعی شیعەیە، هه‌موو
موسولمانێکی شیعه‌و غەێرە شیعە ده‌بێ له وه‌لی فه‌قیی کە
نوێنه‌ری وه‌لی عصر له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌وی بکەن.
شوێن‌و جێگی وه‌لی فه‌قیی له یاسای ئیسلامی شیعە لە
سه‌ره‌وه‌ی قانوونی ئه‌ساسی نیزامی ئیسلامی شیعەی
ئیرانه‌و سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتتێکی یاسایی نیزامی
بەدەستەوە.
یه‌که‌م پرسیار ئەوەیە، پێوانە‌و پەیمانەی قانوون بەپێ
بنەماکانی دێموکراسی که له‌و رابه‌ته‌دا پێشێل ده‌کرێت،
ئه‌سڵی هه‌ڵبژرادن‌و ئینته‌خاباتێکی ئازاد لە ڕێگەی
ده‌نگدانی خه‌ڵکە،و لە ئەسڵی ٥ی قانوونی ئەساسی ئیسلامی
ئیران هیچ حیسابێکی بۆ ئەو مەسەلەیە، واتە دەنگدانی خەلک
نه‌کراوه.
وه‌لی فه‌قیی بۆی هه‌یه له هه‌موو بواره‌کانی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موداخه‌له ودەست تێوەردانی سیستیمی
هەڵبژرادن بکا‌و هه‌ر بڕیارێک له فیلتر‌و هێڵه‌گی وه‌لی
فه‌قیی پاڵاوتن نه‌کرێت هیچ ئەرزەش‌و مشرووعییه‌تێکی
نیه‌و له هیچ زه‌مانه‌تێکی ئیجراییش به‌خۆردار نابێ.
اصل
۱۲
دین رسمی ایران، اسلام‌و مذهب جعفری اثنی‌عشری است‌و این
اصل الیالابد غیر قابل تغییر است‌و مذاهب دیگر اسلامی اعم
از حنفی، شافعی، مالکی، حنبلی‌و زیدی دارای احترام کامل
هستند‌و پیروان این مذاهب در انجام مراسم مذهبی، طبق فقه
خودشان آزادند‌و در تعلیم‌و تربیت دینی‌و احوال شخصیه
(ازدواج، طلاق، ارث‌و وصیت)و دعاوی مربوط به آن در
دادگاهها رسمیت دارند‌و در هر منطقهای که پیروان هر یک
از این مذاهب اکثریت داشته باشند، مقررات محلی در حدود
اختیارات شوراها بر طبق آن مذهب خواهد بود، با حفظ حقوق
پیروان سایر مذاهب.
ئه‌سڵی دوازده سه‌باره‌ت به جۆری مەزهه‌بی ره‌سمی نیزام
لێدوان دەکا‌و و ڕوون‌و ئاشکرا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له مەزهه‌بی
ره‌سمی دیاری به پێی قانوونی ئه‌ساسی، واته‌گەر شیعه
نه‌بێ، زۆر به ئاسایی‌و ئاسانی نیزام‌و به‌رپرسانی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ده‌توانن که‌ندو کۆسپ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
مەزهه‌بی شیعەیان نیه درووست به‌که‌ن،و لە زۆر پۆستی
باڵا‌و ناەندی سیستەمی بەرێوەبەی بێ بەش بکەن
بۆ نمونه، ئه‌قلییه‌ته‌کانی مه‌زهه‌بی، مه‌سیحی،
هه‌رمه‌نی، جووله‌که، ئاسۆری، که‌لدانی‌و موسولمانه‌کانی
سوونه‌ی ئیران به پێی ئه‌سڵی دوازده‌ی قانوونی ئه‌ساسی
ئیسلامی شیعه‌ی ئێران له زۆر مافی ڕه‌وای خۆیان بێ
به‌شه‌ن‌و ولانراون.
له قانوونی ئه‌ساسی وڵاتێک دا، ئه‌گه‌ر مەزهەب ئه‌ساس‌و
بنه‌مای دامازراندنی قانوونی ئه‌ساسی ئەو ولاتێک بێت به
شیوه‌یه‌کی خۆکار هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و مەزهەب
په‌یڕه‌وی ناکەن له به‌شداری کردنیان له زۆربەی
ڕێبازەکانی به‌رێوه‌به‌رایەتی دامووده‌زگایی پێشگری
ده‌کرێن. زۆر ئاسایییه که باڕوه‌رداران‌و په‌یڕه‌وانی
مەزهەبه‌کانی تر له‌و یاسایە وه‌لا ده‌نرین.
به واته‌یه‌کی دیکه، مەزهەبه‌کانی تر له پێ بخشینی
پۆستی باڵا‌و ناوه‌ندی، ته‌نانه‌ت به‌رپرسیاری خواره‌وه‌ی
به‌ریوه‌به‌ری داموو دەزگایی بێ به‌ش ده‌کرێن‌و ولا
ده‌نرین، جگه له‌وه مەزهەب مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی یه،و
بەهۆی هەستیاربوونی هەستی خێرەومەندی‌و خێرخوازی دینی،
تێکەڵ بوونی دین لە گەڵ سیاسەت، نەک هەر شیاو نیە، بەڵکوو
دەبێتە هۆی بە لار بردنی بنەماکانی دینی. دین‌و سیاسەت دوو
شتی جیاوازەن.
اصل
۱۵
زبان‌و خط رسمی‌و مشترک مردم ایران فارسی است. اسناد‌و
مکاتبات‌و متون رسمی‌و کتب درسی باید با این زبان‌و خط
باشد ولی استفاده از زبانهای محلی‌و قومی در مطبوعات‌و
رسانههای گروهی‌و تدریس ادبیات آنها در مدارس، در کنار
زبان فارسی آزاد است.
ئه‌سڵی ١٥ ی قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شیعه‌ی ئێران باس له
زمانی ره‌سمی وڵاتی ئێران ده‌کا،و جێ هیچ شک‌و گومانێکی
نه‌هێشتوته‌وه، زمانی ره‌سمی ئێران زمانی فارسی یه،
به‌ڵام، ئیسته‌فاده کردن له زمانه‌کانی مه‌حلی‌و قۆمی
له په‌نای زمانی ره‌سمی فارسی ئازادن.
له‌و ماده‌دا له وشه‌ی "ولی"و "زبانهای محلی‌و قۆمی"
کەڵک وەگیراوە، وە وشه‌ی نه‌ته‌وه یان میلله‌تێک جاوپۆشی
لێکردوە، وێدەچێت کە هەموکەسێک وەک موسوڵمان پێبناسە
کرابێت‌و ناسنامەی ئیسلامی پی درابێت. ئه‌و ماده‌یە باسی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان میلله‌تێک ناکا، زیاتر له‌وه‌ش خه‌ڵکانی
محلی‌و قومی ناچارده‌کات به زمانی فارسی که زمانی
زه‌گماگی خۆیان نیه لە رێبازی فێربوون‌و بارهێنان لە
زمانی فارسی کەڵک وەبگرن.
ڕاسته که زمانی ره‌سمی فارسی یه، به‌ڵام خۆ ده‌بێت ئه‌و
خه‌ڵکانی که فارس نین به‌ر له فیربوونی فارسی ده‌رفه‌تی
فێربوون به زمانی زه‌گماگی خۆیان هه‌بیت،و زمانی فارسی
له په‌نای زمانی زه‌گماگی خۆیان فیر ببن نه‌ک به
پێچه‌وانه‌وه بە زمانی فارسی دەست بە فێربوون بکەن.
نمونه‌یه‌کی ڕوونی به‌ر هه‌ق نه‌بوونی ده‌ست پێکردنی
خوێندنی سه‌ره‌تایی مناڵه‌کانی کورد له کۆتابخانه‌کانی
ئێران به زمانی فارسی ئه‌وه‌یه، مناڵه‌کانی کورد له
یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی ڕێبازی فیربوون‌و بار هێنانێ
ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ک له زمانی فارسی نازانن‌و هیچ
ئاگاداریه‌کی یان به سه‌ر زمان‌و فەرهەنگی فارسییەوە
نیه، به ناچاری ده‌بێ لاپه‌ره‌یه‌کی رازاوه به چه‌ند
وێنه به زمانی فارسی راڤه به‌که‌ن‌و لێدوانی له‌سه‌ر
به‌ده‌ن.
ئایا بۆ مناڵێکی کورد که له ماڵه‌وه فامی به‌کوردی
کردۆته‌وه‌و به کوردی قسه‌ی کردووه،و هیچ ئاشنایێکی
به زمان‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئاداب‌و ڕی‌و رەسمی فارسه‌وه
نیه، سه‌رلێشێوای‌و سه‌رده‌رگۆمی نیه به زمانێکی کەهیچ
په‌ێوه‌ندیه‌کی فه‌رهه‌نگی ژێواری له‌گه‌لی نیه
وێنه‌کانی له‌به‌ر ده‌می بەو زمانە راڤه به‌کات‌و
لیدوانێ له‌سه‌ر بدا، له کاتێک دا ئەو زمانە، زمانی
زه‌گماگی ئه‌و نیه؟
ئایا ئه‌و جۆره ڕێبازه‌ی فێرکردن‌و بارهێنانی نیزامی کۆنە
پەرستی ئیسلامی شیعەی ئێران توانده‌نه‌وەی به ته‌واوی
ژێواری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و مناڵه کوردە له فه‌رهه‌نگی
فارسی دا نیه؟ له لایه‌کی دیه‌که‌وه له‌م ماده‌ه‌دا له
وشه‌ی"ولی" که‌لک وه‌رگیراوه، ئه‌وه مه‌سه‌لەی‌ش ده‌توانی
زۆر که‌ندو کۆسپ‌و ته‌گه‌ره لە سەر رێگای فێربوونی زمانی
کوردی ساز بکا‌و زۆر مەسەلەی تری تێیدا شاراوه‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مادده‌ی ١٥ ی قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی
شیعه‌ی ئێران گه‌شه‌پێدان به به‌شی فه‌رهه‌نگی‌و زیندوو
ڕاگرتنی ئه‌ریت‌و رێ‌و ره‌سمی که‌م نه‌ته‌وه‌کانی میللی
مەزهەبییه، ئایا باشتر نه‌بوو له ئه‌سڵی واژو کراوی
مافه‌کانی دیاری کراوی ناوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
که‌م نه‌ته‌وه‌کان باس‌و لێدوان بکات؟
اصل
۱۶
از آن‌جا که زبان قرآن‌و علوم‌و معارف اسلامی عربی است‌و
ادبیات فارسی کاملا با آن آمیخته است این زبان باید پس از
دوره ابتدایی تا پایان دوره متوسطه در همه کلاسها‌و در همه
رشته‌ها تدریس شود.
ئه‌سڵی شازده له که‌ڵک وه‌رگرتنی زمانی عه‌ره‌بی له پاڵ
زمانی فارسی شه‌فاف‌و کراوه‌یه، زمانی فارسی به زمانی
عه‌ره‌بی به‌ستراوه‌تەوە،و ئەسڵی راهێنان‌و فێر بوونی
زمانی عه‌ره‌بی له قۆناخه‌کانی ئێران کردۆتە ئێجبار لە
سەر شانی هوموو ئێرانی یەک.
لێره‌دا باسی "ولی، ئه‌گه‌ر ،ئه‌ما‌و ئه‌و که‌ندو
کۆسپانه" کە له مادده‌ی ١٥ دا لە پێوەندی که‌م
نه‌ته‌وه‌کان لە ئارادایە نەک هەر ئاماژەی پێ نکراوە
بەڵکوو فێربوونی زمانی عەرەبی مەرجێکی سەرەکی پرۆسەی
فێربوونە. واته نیزام بایه‌خێکی زۆری به زمانی عه‌ره‌بی
داوه تا "زبانهای محلی‌و قۆمی".
ده‌توانین به‌ڵێین زمانی عه‌ره‌بی زمانی دووهه‌می نیزامی
ئیسلامی شیعه‌ی ئێرانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ واش بێت، شتێکی
سه‌یر نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیزام، نیزامێکی ئیسلامێکی
شیعەیە‌و هەموو مرۆڤێک بە موسوڵمان پێناسین دەکا.
ئه‌گه‌ر قه‌رار وابێت قانوونی ئه‌ساسی ئێران له سه‌ر
ئه‌ساس‌و بنچێنه‌کانی ئێسلامی بێت که هه‌یه، ئه‌و ەی لە
قانوونی ئەساسی ئیسلامی شیعە دا هاتوە راستی‌و واقەعییەتی
مافەکانی دیاریکروی کەم نەتەوەکانی میللی‌و مەزهەبییە. کە
وابوو نیزام ئیسلامی شیعە هه‌مووکه‌سێک به موسولمان
ده‌ناسی‌و به پێ ئه‌و قانوونه هه‌موو به‌نده‌یه‌ک له
مافی موسولمان بوون به‌رخورداره.، ئەوەش بەو ماناییە کە
کەم نەتەوەکان لە هێچ مافێکی خۆیان ناتوانن بەرخوردار بن.
دەتوانین بەڵێین مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی، زمان،
فه‌رهه‌نگی‌و ژێواری،و ئه‌رێتی کەم نەتەوەکان له
نێزامێکی ئیسلامی دا هیچ شوێنیکی بۆ دیاری نکراوە. هەستی
نەتەوەیی میللەتێک زووتر‌و زیاتر له ناو نیزامێکی مەزهەبی
دا له به‌ێن ده‌چی‌و دەتویتەوە تاکوو نیزامێکی غه‌ێر
مەزهەبی.
هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه مڕوڤ به‌ر له هه‌ر هەموو شتێک‌و
مه‌رامێک‌و ئایدیولۆژی یه‌ک، به موسولمان پیناسه ده‌کرێ،
تاکوو میلله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیواز. بەتایبەت
بەرچاوتەنگی مەزهەبی شیعە بەرامبەر بە کەم نەتەوەکانی میلی
مەزهەبی بەبەراووردی مەزهەبەکانی تر زۆر زیاترە.
اصل
۱۹ -
برابری قومی
مردم ایران از هر قوم‌و قبیله که باشند از حقوق مساوی
برخوردارند‌و رنگ، نژاد، زبان‌و مانند اینها سبب امتیاز
نخواهد بود.
ئه‌سڵی به‌رابه‌ری خه‌ڵکانی ئێران، به پێی ١٩ی یاسای
ئیسلامی ئێران، هه‌موو خه‌ڵکانی ئێران له هه‌ر قومێک بن
"از حقوق مساوی برخوردارند". به‌ڵام پێشتر له ئه‌سڵی ٥‌و
١٢ ی قانوونی ئاسیاسی شیعەی ئێران دا سنوور‌و پێوانە بۆ
به‌شداری کردن خه‌ڵکانی ئێران له کار‌و باری به‌رێوه‌به‌ری
داموودەزگایی دیاری کراوه واتە گەر شیعە نبێ بۆت نیە لە
پۆستەکانی باڵا‌و ناوەندی داموودزگایی بەشداری بکەی.
به پێی دوو مادەی ٥‌و ١٢‌ی یاسای ئیسلامی شیعەێ ئیران،
گه‌ر شیعه نه‌بێ‌و له وه‌لی فه‌قییە په‌یڕه‌وی نه‌که‌ی،
که‌ندو کۆسپێکی ئیجگار زۆر له سه‌ر رێگه ژیان‌و
کارکردنەت بۆ پێک دێت.
واته ماددی ١٩ له گه‌ل مادده‌کانی ٥‌و ١٢ له پێوەندی
"از حقوق مساوی برخوردارند" ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌کانی ٥‌و ١٢‌ی
قانوونی ئاساسی ڕاست بن، که ڕاستن، ئه‌سڵی ١٩ ناتوانی له
مشرووعییه‌تی قانونی به‌رخۆردار بێت،و مشرووعییه‌تی
ماددەی پێشتر پۆچەڵ دەکاتەوە،و بە پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌گه‌ر ئه‌سڵه‌ی ١٩ ی قانوونی ئەساسی درووست بێت،
ئه‌سڵه‌کانی ٥‌و ١٢ مشروعییه‌تی قانوونی یان نابێ‌و پۆچەڵ
دەبێتەوە.
اصل
۱۱۵
رییس جمهور باید از میان رجال مذهبی‌و سیاسی که واجد شرایط
زیر باشند انتخاب گردد:
ایرانیالاصل، تابع ایران، مدیر‌و مدبر، دارای حسن سابقه‌و
امانت‌و تقوی، مومن‌و معتقد به مبانی جمهوری اسلامی
ایران‌و مذهب رسمی کشور.
ئه‌سڵی ١١٥ ی قانوونی ئه‌ساسی ده‌ڵێ سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت
له ئه‌شخاسی مەزهەبی، به‌ره‌گه‌ز ئێرانی،و مەزهەبی شیعه
یان بێ.
لێرەدا مشرووعێییەتی ئه‌سڵی ١٩ی قانوونی ئاساسی ئیسلامی
شیعەی ئێران کە بە ئەسڵی به‌رابه‌ری هه‌موو خه‌ڵکانی
ئیرانی ناوزەد کراوە، "از حقوق مساوی برخورداند"
مشرووعییه‌تی لەسەر ڕا ده‌چێته ژێر پرسیارەوە‌و بوونی
ئەوە سڵە ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه،و هیچ مشرووعییه‌تێکی نامێنێت.
بە پێ ئەڵی ١١٥ی قانوونی ئەساسی ئیسلامی شیعە ئه‌گه‌ر له
ماقۆڵانی مەزهەبی نه‌بێت‌و خاوه‌نی مەزهەبی شیعه نه‌بێ
ناتوانێ خۆت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری تۆمار بکەی، یه‌کێک
له مه‌رجه‌کانی خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری
نیزامی ئیسلامی ئێران، مەزهەبی شیعه،و باوه‌ڕ به وه‌لی
فه‌قییه. کورد که به‌شی زۆێنه‌ێ باوه‌ڕی بە مەزهەبی
سوونه هەیه‌و پەیڕەوی لە وەلی فەقییە ناکا، ناتوانی بۆ
پۆستی سه‌رۆک وپۆستەکانی پەێوەندیداری سەرۆک کۆماری خۆی
کاندید بکا.
له پێداهاتنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندی مادده‌کانی ٥ ،١٢ ، ١٥،
١٦، ١٩،و ١١٥ ی یاسای جمهۆری ئیسلامی ئیران ڕوون‌و ئاشکرا
دەر دەکەوەی کە کەم نەتەوەکانی میللی، مەزهەبی‌و ئافرەت لە
بەشداری کردن‌و پێبخشینی زۆربەی پۆستەکانی نیزامی جمهۆری
ئێسلامی شیعەی ئێران وەلانراوەن‌و هیچ مافێک‌و حەقیکیش بۆ
گەشە پێدانی مافەکانی نەتەوەیی‌و مەزهەبی لە کۆمەڵگای
ئێران کە بەشی زۆینەی جەماوەی ئێرانن ڕەوا نەبینراوە.
قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی شعه‌ێ ئێران نه‌ک، هیچ
مه‌ودایه‌ک‌و ده‌رفه‌تێکی بۆکه‌م نه‌ته‌وه‌کان بە مەبەستی
به‌شداری یان له پۆسته‌کانی باڵا تێیدا نیە، به‌ڵکوو پێ
بخشینی پۆستەکانی بەرپرسی ناوه‌ندی‌و خواره‌وه‌ش یان پێ
ڕه‌وا نابینری.
مافی به‌رابه‌ری‌و یه‌ک سان بوون له نیزامی ئیسلامی
شیعه‌ی ئیران له سه‌ر ئه‌ساسی مەزهەبی شیعه‌و ئیمان به
وه‌لی فه‌قییە‌و باوه‌ڕ بە دوازدە ئیمامی شیعەن،و
پێوانه‌و پێوه‌ری کونوانسیونه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی
مڕوڤ، کە ئێران یەکێک لە ئەندامانی ئەو ناوەندییە‌و
پەیماننامەکان لە پێوەندی مافەکانی مڕوڤی واژو کردون، هیچ
حیسابێکی بۆ نه‌کراوه.
که‌م نه‌توه‌کانی مەزهەبی غه‌ێر شیعه‌و بە تایبەت کەمایەتی
نەتەوەیی کورد کە لە باری مەزهەبەوە سوونەیە له قانوونی
ئه‌ساسی نه‌ک هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کراوه، به‌ڵکوو له
زۆربەی مافەکانی سه‌ره‌تایی خۆیان بێ ڕەواکراوە.
سه‌باره به‌ئافره‌ت ڕاسته قانوونی ئه‌ساسی له
مادده‌کانی ئاماژەیەکی ئاشکرای مافەکانی ئافرەت نەکردونە
به‌ڵام لەسەر ئاساس‌و بە پێی بنەمای قانوونی ئیسلامی
ئافرەت له نێوه‌ی مافی هاوتایی خۆی واته پیاو
به‌رخورداره.
ئاکام ئه‌وه‌یه، قانوونی ئه‌ساسی نیزامی ئیسلامی شیعەێ
ئێران له سه‌ر ئەساس‌و بنچێنه‌ی شرع‌و نووسراوه‌کانی دین
ئیسلام به‌گشتی‌و مەزهەبی شیعه به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه،و
بەپێی ئەو یاسایە، هه‌موو دانیشتوانی ئێرانی وه‌ک موسولمان
پێناسه دەکرێن‌و مەزهەبی شیعه‌ی به مەزهەبی ره‌سمی ئه‌و
وڵاته بەسەر خەلکانی ئێران داسەپاوە، وە وه‌ک بنەمای
ئەساسی بۆ به‌رێووه‌ی دامووده‌زگای کۆمەڵایەتی ئێران
فەرەنەتەوەیی که‌ڵکی لێ وه‌دەگیرێت.
قانوونی ئه‌ساسی ئێران نه ئه‌و مه‌ودایه‌و توانایی‌و
ده‌رفه‌تەی تێیدا که بەشێک لە رێکخراوه‌سیاسییەکانی
کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیان وایە به‌تواننن له رێگه‌ی
دانوستان‌و قسه‌کردنی کێشه‌و داواکانی ڕاستەقێنەی
نه‌ته‌وه‌ی کورد مەترەح‌و چاره‌سه‌ری بکەن،و نە هێزی لە
دەسەڵاتی تاران هەستی خێرەومەندی‌و خێرخوازی چارەسەری‌و
دانپێنانی مافەکانی ڕاستەقینەی کەم نەتەوەیی کورد‌و
مەزهەبی سووونە تێیدایە.
چاره‌سه‌ری‌و دانپێنان به مافی ڕاستەقینە‌و بەحەقی
نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران نیازی بە نیزامێک کە له سه‌ر
ئه‌ساسی بنەماکانی دێموکراسی دارژابێت هەیە،و دەوڵەت دەبێ
له ئه‌حزاب جۆراجۆر‌و موتنەوەع‌و به پێ رێژه‌و ئاستی
ده‌نگ دانی خه‌ڵکانی ئیران هەڵبژاردن بکرێت، نە لەسەر
ئەساسی توانایی وەلی فەقییە لە سەر زەوی بەرخواردار لە
پاکی، ته‌قوا، ئاگا به زه‌مان‌و کات‌و به‌وێر‌و لێهاتو‌و
زانایی دینی بێ. ڕوون‌و ئاشکرا لە دەقی مادەکانی قانوونی
ئەساسی ئیسلامی شیعەی ئێران دێتە دی کە نیزامێکی
دیموکراتێک‌و داموودەزگایەکی دێموکراسی له گه‌ڵ
بنه‌ماکانی نێزامی ئیسلامی بەگشتی ومەزهەبی شیعه‌ی ئێران
هاوخانی نیە
.
دیموکراسی‌و یاساکانی ئیسلامی وەک تیشک‌و ڕوونکایی لە
لایەک‌و تاریکایی لە لایەکەی ترن‌و قەت یەکتر ناگرنەوە.
پێموایە نەتەوی کورد هەنوکە لە قۆناخیکدایە کە بێ هیچ
ترس‌و کەندوکۆسپێک لە ڕێکخراوەسیاسییەکانی ئاڵاهەلگری پرسی
نەتەوەیی بەوێ پێداهاتنەوەی مێژووی خەباتی خۆیان بکەن‌و
ڕوون‌و شەفاف بۆ داوای میللی بێنە گۆرپان‌و پانتایی سیاسی
موبارەزەوە‌و چیتر جاردانی بەرژەوەندییەکانی داگیرکەرانی
کوردستان نکەن‌و واز لە شەڕی دەسەڵاتی شەخسی‌و کورسی پیس‌و
پۆخەڵی دەسەڵات بە هێنن.