وتووێژی به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی "رووداو"*
پرسیار:
كاك حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه‌ی كه له
هه‌ولێر ساز ده‌كرێ، بڕیاره ساز بكرێت، راتان چیه،
وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. كه ئه‌و
كۆنفرانسه قسه له سه‌ر دروستكردنی یه‌ك گوتاری
كوردی ده‌كا بۆ هه‌موو پارچه‌كانی‌و دانانی چه‌ك؟
و: حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ئێمه هیچ
لایه‌نێكی به‌رپرسیار‌و پێكهێنه‌ری ئه‌و
كۆنفرانسه‌ی كه جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ
ئێمه پێوه‌ندییان نه‌گرتووه‌و، نه‌یانگوتووه كه
كۆنفرانسێكی ئاوا پێك دێت، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چ ده‌بێ،
باسه‌كانی چ ده‌بێ‌و راسپارده‌كانی چ ده‌بن. بۆیه
له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێمخۆشه عه‌رزت بكه‌م كه تاكوو
ئێستا هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه
باس نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بێته سه‌ر ئه‌وه
كه، كونفرانسێك بگیرێت كه كورد گوتاری یه‌ك بكات،
من پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم كه: ئه‌وه‌ڵه‌ن، حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێوه‌ندی
به هه‌موو وڵاتانی دوور‌و نزیكه‌وه هه‌بێ. بۆ
ئه‌وه‌یكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت‌و
ئه‌و "تجربه‌یه" سه‌ركه‌وتووتر بكا له ئێستاش.
ده‌زانن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و، ئه‌و
"ته‌جربه"یه‌ی كورد لێره، له‌و پارچه‌یه‌ی (له
باشوور) هه‌یه‌تی، ته‌جربه‌یه‌كی گه‌لێك گرینگه‌و
به ئه‌ركی هه‌موو كوردێك، له هه‌موو پارچه‌كانی
ده‌زانم كه ئه‌و ته‌جربه‌یه بپارێزن. پاڵپشتی بن،
یارمه‌تیی بده‌ن، یارمه‌تی بكه‌ن كه له كاروباری
خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بێت‌و نموونه‌ی حكوومه‌تێكی
دێموكراتیك‌و حكوومه‌تێكی وا بخرێته به‌چاوی
بیروڕای گشتی جیهانیی كه تێبگه‌ن كه كورد ئه‌گه‌ر
مه‌جالی هه‌بێ ده‌توانێت، چ جۆره حكوومه‌تێكی
هه‌بێ‌و چۆن خۆی ئیداره بكا‌و چۆن له به‌رچاوی
دنیا خۆی ده‌ربخات. ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكه كه تا
ئێستاش ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران به ئه‌ركی خۆمان باش هه‌ستاوین‌و وێناچێ
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و پێوه‌ندییه‌دا هیچ
گله‌یی‌و گازه‌نده‌یه‌كی به‌ره‌وڕووی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران كردبێته‌وه، كه كارێكی
كردووه، یان هه‌ڵوێستێكی گرتووه كه له
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حكوومه‌ته‌دا نه‌بووبێ. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه به ئه‌ركی هه‌موو هێزه‌كانی
كورد، یا هه‌موو كوردی پارچه‌كانی دیكه ده‌زانین
كه پشتیوانیی ئه‌و حكوومه‌ته كووردییه بكه‌ن، له
هه‌مان كاتدا، به ئه‌ركی ئه‌و حكوومه‌ته‌شی
ده‌زانین كه: یارمه‌تی ره‌وتی بزووتنه‌وه‌كانی
كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ش بدات. خۆ ئه‌گه‌ر بۆشی
نه‌كرێ یارمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كورد له پارچه‌كانی
دیكه بدا، لانیكه‌م كارێكی وا نه‌كات كه به
لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌ی كورد له پارچه‌كانی دیكه
ته‌واو بێ. یانی دروست نیه وابكه‌ن كه، نه
حكوومه‌تی هه‌رێم، نه داهاتووی كورد له ئێران، نه
كورد له توركیه یان له سووریه زیانی لـێ بكه‌ن.
ئێمه چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه، كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی
هه‌رێم نه‌شتوانێت، به‌رژه‌وه‌ندی كورد به خاتری
ئه‌و "مولاحه‌زاته" سیاسییه‌ی كه له‌گه‌ڵ
ئه‌ملاوئه‌ولا هه‌یه‌تی په‌ره‌ی پێبدات، لانیكه‌م
كارێك نه‌كا، كه به زه‌ره‌ری ئه‌و بزووتنه‌وانه
ته‌واو بێت.
كۆنفرانسێكی
له‌و بابه‌ته‌ش وه‌ك عه‌رزم كردی تا ئێستا، ئێمه‌ی
لـێ ئاگادار نه‌كراوین. ئه‌گه‌ر قه‌ره‌اره
لایه‌نێكی قه‌زیه‌كه بین. ئه‌گه‌ر شتێكی ئاواش بێ
"ته‌بیعه‌ته‌ن"، ئه‌گه‌ر واقیعه‌ن كۆنفرانسێك بێت! باس
له مه‌سه‌له‌ی كورد به گشتی بكا، كه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد به گشتی له هه‌موو
پارچه‌كانی له‌چی‌دایه، ته‌بیعه‌ته‌ن له‌وێدا زۆر
مه‌سائیل دێته پێش، زۆر نه‌زه‌ر ده‌درێت، زۆر را
ده‌رده‌بڕدرێت كه ده‌كرێ سه‌رنجیان بدرێتێ. به‌ڵام
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وتووێژه‌دا كه كاك
"عومه‌ر میرانی" له توركیه كردوویه‌تی، ئێمه
ئێستا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه خه‌باتیی چه‌كداریمان
وه‌كوو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی خه‌بات ره‌د
نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ خه‌باتێكی چه‌كداریمان له
كوردستانی باشووره‌وه به‌ڕێوه نه‌بردوه، كه
وڵاتێكی دراوسێ بیهه‌وێ بیكاته به‌هانه‌و گله‌یی
كردن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یان فشار
هێنان‌و جه‌خت هێنان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی باشوور.
پرسیار: پێش ئه‌وه كه كۆنفرانسه‌كه بگیرێت
ئامانجه‌كانی خۆی خستۆته روو، وه‌ك سه‌رۆكی
هه‌رێمیش قسه‌ی له سه‌ر كردووه، یه‌كێك له
خاڵه‌كان دانانی چه‌كه، ئێوه وه‌ك حیزبی دێموكرات
ئاماده‌ن له‌و قۆناغه‌دا چه‌ك دابنێن؟
و: من نه‌مبیستووه سه‌رۆكی هه‌رێم شتێكی وای
گوتبێ، به‌و حاڵه‌ش ده‌كرێ چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه
هه‌بێ كه له‌و پارچه‌یه‌وه هێرش نه‌كرێته سه‌ر
وڵاتێكی دراوسێ، به‌ڵام دروست نیه بگوترێ كه
هێزێكی سیاسی ده‌بێ شێوه‌ی خه‌باتی خۆی له
كوردستانی پارچه‌یه‌كی دیكه به‌مجۆره دیاری بكات
كه بۆی دیاری ده‌كرێ!
ئه‌من ئه‌وه‌م پێ شتێكی دروست نیه. به‌ڵام ده‌كرێ
بگوترێ: ئێره كوردستانی عێراقه، مه‌سله‌حه‌ت‌و
به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌و هێزانه‌ی كه
لێره‌ن، رێز‌و ئێحترامی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام نابێ
لێره‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتێكی دراوسێ. ئه‌وه
قسه‌یه‌كه كه تاكوو ئێستا كراوه‌و ئێمه‌ش
نه‌مانگوتووه كه به پێچه‌وانه‌ی ده‌جووڵێینه‌وه.
ئه‌مجاره‌كانێش، ئێستا تۆ "دێقه‌ت" بكه، مه‌سه‌له‌ی
دیالۆگ، مه‌سه‌له‌ی ئاشتیخوازانه، حیزبی دێموكرات
له پێش هه‌موو كه‌س دا ئه‌و ره‌وییه‌و ئه‌و
ره‌وشه‌ی گرتۆته به‌ر. هه‌ر له پێناو ئه‌و
ره‌وشه‌دا بوو كه سكرتێره‌كه‌مان، مامۆستاكه‌مان‌و
گه‌وره رێبه‌ره‌كه‌مان، دوكتور قاسملوومان له سه‌ر
مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران
له‌ده‌ست دا. ئه‌وه دروست نیه كه بگوترێ تۆ ده‌بێ
هه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی كه رێژیمه‌كه‌ی تۆ ده‌یهه‌وێ
به‌و شێوه‌یه خه‌بات بكه‌ی. من پێم وایه ئه‌وه
داوایه‌كی دۆستانه‌و برایانه نیه، له هێزی هه‌ر
پارچه‌یه‌كی دیكه، كه به‌مجۆره خه‌بات بكه‌ن كه
بۆی دیاری ده‌كرێ.
پرسیار: مامۆستا قسه له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه
كۆنفرانسه‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه كه هه‌ریه‌ك له
وڵاتانی ئێران‌و توركیه لێ‌بووردن ده‌ربكه‌ن بۆ
دێموكرات‌و پ. ك. ك، پێتوایه ئه‌وه زه‌مانه‌تێكی
هه‌یه؟!
و: من پێم وا نیه كورد كه داوای مافی خۆی ده‌كا
خه‌تایه‌كی كردبێ كه پێویستی به‌وه هه‌بێت كه
لایه‌نێك لێی ببورێت، ئه‌ویش ئه‌و لایه‌نه‌ی كه
مافه‌كه‌ی پێشێل ده‌كا. ئێمه كارێكمان نه‌كردوه،
زوڵمێكمان له كه‌س نه‌كردوه تا داوای لێبووردنی
لێ بكه‌ین یان لێ‌بووردن بدا به ئێمه. ئێمه
ئه‌گه‌ر پێویستمان به‌وه هه‌بایه كه به لێبوردنێك
هه‌ر هێزێك بچێته‌وه نێو خاكی خۆی‌و له ژێر
ته‌عقیب"و...دا نه‌بێ خۆ هه‌ر خه‌باتمان نه‌ده‌كرد،
تازه بۆ ئه‌وه‌ش هیچ زه‌مانه‌تێك نیه به‌تایبه‌ت له
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. به‌ڵام پێمخۆشه ئه‌وه‌ش
بڵێم كه ئێستا لێره، كێشه هه‌یه له به‌ینی
حكوومه‌تی ناوه‌ندی‌و هه‌رێمی كوردستاندا. ئێستا
زۆر ناوچه نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان، باشه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ حكوومه‌تی
ناوه‌ندی هێرش بكاته سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كان، بۆ
گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه نایهه‌وێت له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم دا بێت، ئایا
حكوومه‌تی هه‌رێم نابێ مافی هه‌ر جۆره
به‌ربه‌ره‌كانێ‌یه‌كی بۆ به‌رگری له مافی خۆی
هه‌بێت؟!
كاك حه‌سه‌ن قسه‌كان دروسته، به‌ڵام پرسیارێكی دیكه
هه‌یه. پێتان وایه له ژێر گوشاری هه‌ریه‌كێك له
ئێران‌و توركیه ئه‌م كۆنفرانسه ساز بدرێت؟
و: من عه‌رزم كردی، ئێمه هیچ خه‌به‌رێكمان له
سازبوونی ئه‌و كۆنفرانسه نیه. به‌ڵام ئه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌بێ كه ئاماژه‌ت پێ دا، ئه‌وه
كۆنفرانس نیه! كۆنفرانس ئه‌وه‌یه كه بیری
جۆراوجۆری تێدا باس بكرێ‌و له نێو هه‌موو
بیره‌كاندا، بیرێك هه‌ڵبژێردرێت كه مه‌سڵه‌حه‌تی
گشتی كوردی تێدا بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ، ته‌نیا
كۆكردنه‌وه‌و راگه‌یاندنی شتێك بێ، ئه‌وه پێی
ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی
راسپارده‌یه‌ك. كۆنفرانس ده‌بێ بیری جۆراوجۆری تێدا
بێته گۆڕێ، له‌وێدا "مه‌عقووڵترین" رێگا ده‌سته‌به‌ر
بكات كه مه‌سڵه‌حه‌تی گشتیی كورد له هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستانی تێدا بێ.
پ: ئێوه مه‌رجتان چیه بۆ چه‌كدانان؟
و: مه‌رج نا، ئێمه مافێكمان هه‌یه كه له ئێران‌دا
داوای ده‌كه‌ین. ئه‌و مافه بێته دی نه‌ك هه‌ر
چه‌ك، ره‌نگه شێوه‌ی دیكه‌ش له خه‌بات پێویست
نه‌بێت. ئێمه بۆ مافێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین، هه‌ر ئه‌و
مافانه‌ی كه خوشك‌و برایانمان له كوردستانی عێراق
ساڵه‌ها خه‌باتیان له شكڵی جۆراوجۆردا بۆ كردوه بۆ
وه‌دیهاتنه‌كه‌ی‌و ئێستاش وه‌ك ده‌گوترێ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌رهه‌می خوێنی
شه‌هیدانی ئه‌و خه‌باته‌یه. باشه بۆ ئه‌و جۆره
خه‌باته بۆ جێگایه‌ك ره‌وایه‌و له جێگایه‌كی دیكه
ره‌وا نیه!؟ ئێمه ده‌زانین كه ئه‌و حكوومه‌ته
موشكلاتی خۆی هه‌یه، ده‌زانین كه ده‌بێ پاڵپشتی
بكه‌ین، ده‌بێ پشتیوانیی بكه‌ین، ئه‌وه‌شمان كردووه
به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌شمان هه‌یه، كه كۆنفرانسێك
كه پێك دێ، باسی گشتی تێدا بكرێ، مه‌سڵه‌حه‌تی
كوردی تێدا ره‌چاو بكرێ، چاوه‌ڕَوانیی ئه‌وه‌مان
نیه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بگیرێ بزووتنه‌وه‌ی كوردی
پارچه‌كانی دیكه‌ی تێدا لاواز بكیرێت.
پ: مامۆستا ببوره ده‌مهه‌وێت شتێكی دیكه بڵێم.
هه‌رێمی كوردستان قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كا كه
ئیتر هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ له پێناو
پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌و توركیه خۆی
ده‌روه‌ست بكاته‌وه، ناتوانێ چی‌تر ئه‌و پارتانه
له‌خۆ بگرێ، كه هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌و له
هه‌رێمی كوردستانه‌وه چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن؟
و: ئه‌وه ره‌نگه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نه‌گرێته‌وه. چون عه‌رزم كردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه
ئێمه شێوه‌ی خه‌باتی چه‌كداریمان ره‌د
نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێره‌وه هیچ
چالاكییه‌كی چه‌كداریمان نه‌كردوه، له كوردستانی
ئێرانیشدا ئه‌و شێوه خه‌باته تا ئێستاش كه ئێمه
دانیشتووین چه‌ند ساڵه، به‌ڕێوه نه‌چووه هه‌تا
ئه‌وه بێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری
ئیسلامیی ئێران فشار بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق
بێنێ. ئێمه مه‌به‌ستمان دابینبوونی مافه‌كانمانه،
كه كۆتایی دێنێ به هه‌ر شێوه خه‌باتێك.
*
شایانی باسه كورته‌ی ئه‌م وتووێژه له
هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"دا بڵاو ببۆوه كه ئێمه
به‌هۆی گرینگیی بابه‌ته‌كه‌وه، به‌شی زۆری
وتووێژه‌كه‌مان خسته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
ـ سه‌رچاوه:
كوردستان، ژماره 506