ناسنامه
كهژاڵ نهقشبهندی
ڕۆژێک
له ڕۆژان له هه نده ران
لێیان پرسیم
کێم؟
له کوێ هاتووم؟
...
له
چه خاکێک؟
له کام وڵات؟
وتم:
ئه من کوردم ...هاتووم له کوردستان
وڵاتی خۆشه ویستیو لێبوردنو تێکۆشان
پرسییان
ڕۆژی له دایک بوونم
وتم : هاوڕۆژه له گه ڵ له دایک بوونی
سمکۆو ئارامو قاسملوو له دووی ڕیبه ندان
پرسییان
زمانی لێدوانم چییه؟
له هجه م کامه یه ؟
وتم
:هه ورامیو کرمانجو سۆرانیو ئه ڕا ئه ڕایه
پرسییان له دایک بوونم له کام شاری کوردوستانه ؟
وتم : له قامیشلیو جزیرو هه ڵه بجهو کرماشانه
پێیان سه یر بوو چۆن ده بێت ئاواها؟
وتم
: مه گه ر نازانن من به بومبی ناپاڵم له ت له ت کراوم
به
ده ستی زاڵمان هه ر پل له شوێنێ نێژراوم
پرسییان
: ئه ی چۆن نه مردووی تا ئێستا ماوی؟
وتم
: من به رگی نه مریم له به ردایه
له ده ستێکم مانگو له ده ستێکم ڕۆژدایه
پرسییان
ناوی منداڵانت چییه؟
وتم:
مهابادو نه ورۆزو خه باتو هیوایه
پرسییان چۆن هه ڵده که ی له هه نده ران؟
ئاوا
دوور ماوی له کوردوستان؟
وتم: کوردوستان قه ت لێم دوور نه بایه
چوونکه
وه کوو خوێن له دڵمدایه