زەنگی خەتری مەترسی نەفۆزی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
هێمن
ڕووداوەكانى ئەوڕٶى لوبنان ئاکامی سیو یەکساڵ سەرمایە
گۆازی ئێرانە.
سەردانی ئەحمدی نەژاد لە وڵاتی عەرەبی لوبنانو پێشوازی
کردنی خەڵکانی شیعە زەنگێکی خەتری جیدی جێ پێو نەفۆزی
ئیران لەو وڵاتە رادەگەێنی.
ڕاستە خەڵکانی لوبنای بە هۆی یارمەتی ماڵی نیزامی ئیسلامی
شیعە بەرەوپێلی سەرکۆماری ئەحمددی نژادەوە چون، بڵام ئەوە
هیچ شتێک لە ئاستی نەفۆری ئێران لە ناوچەیەکی هەستیارو
حەساس وەک لوبنان کەم ناکاتەوەو کێچ کەوتە کەوڵی
ئیسرائیلەوە.
لوبنان جگە لە هەستیار بوونی ستراتێژی بە هۆی شەڕی نێوان
فەلەستینو ئیسرائیل لە سالەکانی هەشتای زائینی
دواگەرانەوەی خۆمەێنی بۆ ئیرانو بڕپاکردنی حکومەتێکی
ئیسلامی شیعە جیگەی سەرەنجێکی تایبەت دەسەڵاتدارانی نیزامی
ئیسلامی ئێران بوو.
سەربازانی ئیسلامی شیعەی لوبنانی بە پشتێوانی ڕێبەریو
بۆنیانگۆزاری تاکە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەمین ڕووداوە
خۆکژیان بەرامبەر بە هێزەکانی ئەمەریکاییو فەرانسەیی لە
ساڵی ١٩٨٢ زائینی لە وڵات لوبنان دەست پێکردو هێزەکانی
ئەمەریکاییو فەرانسەو دوای کۆشتارێکی زۆر وادار بە
بجێهێشتنی لوبنان بوونو بەم شێوەیە یەکەم سەرکەوتنی
نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران بەرامبەر بە زلهێزی ئەمەریاکو
فەرانسە وئینگلێز بوو بە راستییەک.
ڕێبەرو بۆیانگۆزاری نیزامی ئیسلامی شیعە بە موتالەحەو
مەنزور ومەبەستەوە لوبنانی بۆ بەربەرەکانی زلهێزەکانی
دەرەکی هەڵبژرادن کرد بە چەند دەلیل:
یەکەم لوبنانێکی شێواوی لە بیر چووی براعەرەبەکانو تینوی
یارمەتی هێزێکی دەرەکی بە باوەشی ئاوەڵەوە بەرەوپیلی
یارمەتی ئێران چوو. لوبنانی عەرەبو بۆک پاریسی خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست کە بەبوو بە مەیدانی تاختو تازی هێزەکانی
ئێسرائێل وبەیانیو لە ئاگردا دەسووتاو خەڵک لە سەر
شەقامەکان لە ئاکامی هێرەشەکانی ئیسرائێل لە بەر چاوی
هێزکانی ئەمەریکاییو فەرانسەویو ئینگلیزی دەکۆژاران
ئێرانیان بە هەموو مەرجو شەرت وەگرتو ئێران لوبنانی وەک
منداڵێکی ساوا هەڵگرتەوەو بەخێوی کرد تا بۆ ڕۆژەکانی
دژوارو پێوێستی کەڵکی لێوەربگرێت.
براعەرەبەکانی وڵاتانی عەرەبی لوبنانی بە جێ یارمەتی کردنی
خەڵکانی بێ گۆناو بێ پەنای عەرەبی لوبنانی لایەنی
زلهێزاکانی ئەمەریکاو فەرانسەو ئینگلیزیان هەڵبژاردو
لونبانی ترساوەو بێ پەناو بێ شوێن کەوتە ژێر ڕکێفی
یارمەتی ئێرانو خۆمەێنی کە هەست بە پۆشایی یارمەتی
عەرەبەکانی ناوچەی کەنداو بەرامبەر بە خەڵکی لوبنان کرد
بوو بە ئاودەنگیو یارمەتیان چوو.
یەکەم هێڕشی خۆکۆژی شیعەکانی لوبنانی لە بەرامبەر
ئەمەریکاو فەرانسەو داگیرکەرانی تر ئەو هۆمیدەی لە
خەڵکانی لوبناندا درووست کرد کە دەتوانن بەربەرەکانی
ئیسرائێلو هێزەکانی دەرەکی بکەن، حەتا ئەگەر وڵاتانی
عەرەبیش یارمەتیان نەکەن.
حیزبۆڵڵای لوبنان پیکهاتو شیعەکانی لوبنانی یەک ریز
بوونو فەلەستینییەکان هەستیان بەوە کرد کە ئێران یاریدەری
جووڵانەوەی خەڵکانی فەڵستینەو دواتر حەمس درووست بووو
ئێران لە بەردەوامی حەمس دەورێکی سەرەکی گێراو بەم شێوەیە
ئێرانی ئیسلامی شوێنو جێ پێ خۆی لە لوبنان بۆ قازانجو
بەرژەوەندییکانی نیزامی کۆنەپەرستی ئیسلامی شیعەو
ڕۆژەکانی دواڕۆژ دارژت.
دووهەم سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران بە
موتالەحەو مەنزورو مەبەستەوە لوبنانیان بۆ بەربەرەکانی
ئیسرائێل ئەمەریکاو ئینگلێزو فەرانسە ئینتخاب کرد. یەکێک
لە هۆکاریەکان ئەوە لوبنان خەڵکێکی زۆر شیعە تێدایەو
دەتوانی پاڵپشتێکو هۆژمێک بۆ بەردەوامی حەزوری ئێرانو
بەربەرەکانی کردنی ئیسرائێل بن.
ئێران کە بە تەما بوو کێشەی نێوان فەڵەستینو ئیسرائیل وەک
ستراتێژیەکی درێژخایەن بۆ مەبەستەکانی خۆی بکار لوبنان
موناسترین شوین بۆ ئەو مەسەلەیە بووو تارادیەکی زۆریش
سەرکەوتوو بووە.
سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران بڕە پارەیەکی
یەکجار زۆریان لە لوبنان خرج کرد بۆ ئەوەی جێ خۆیان لە
لوبنان مەحکم بکنو متمانەی خەڵکانی فەلەستینیو شیعەی
لوبنانی بەدەست بەهێننو تا رادەیەکی زۆریش لە کارەدا
سەرکەوتوو بوون.
سێهەم، زۆربەی خەڵکانی ئاوارەفەلەستینی لە باشووری لوبنان
نیشتەجین، ئێران بە ئاسانی دەێتوانی لە فەلەستینیەکانی
دەربەدەرو ئاوارەو دەست تەنگ بۆ ئامانجەکانی خۆی کەڵک
وەر بگرێو بکاریان بەهێنی.
خەڵکانی فەڵەستینی کە لەلایەن براعەرەبکانی دەوڵەمەند بە
سەرچاوەکانی سرووشتی لە گۆشەی فرامۆشی دا منزەوی کرابوون
نەک هیج یارمەتییەکان پێی نەدەدان بەڵکوو لە لایەن
دەسەڵاتانی عەرەبی سووریو ئۆردۆنی بە کۆمەڵ دەکۆژرانو بێ
حۆرمەتیان پێ دەکراو لە ماڵو شوێنی ژیان وەدردەکران.
لەلایەک فەڵەستین کە تینوی یارمەتی بووو لە لایەکی دیکە
سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران لە هەوڵی درووست
کردنی جێ پێیەک مەحکم لەو ناوچەیە بوون لە راستیدا ئێران
زۆر وڕیاو ژێر توانی بۆشایی پێکهاتووی نەبوونی یارمەتی
عەرەبەکان پڕ کردوەو خەڵکانی شیعەو فەڵەستینی لە یارمەتی
خۆی بەهەرەوەر کردنو بەربەرەکانی ئیسرائیلی گەرانتی کرد.
چوارەم، سیاسەتەی بەربەرەکانی ئیسرائێل داگیری کەری خاکی
پێرۆزی ئۆرشەلیم لە لایەن ئێران وەک ستراتێژییەکی
درێژخایەن بۆ دژایەتی ئەمەریکاو ئینگلیز لە لایەکو
ئامرازیک بۆ داپۆشینی کێشەکانی ناخۆییو موغالیفەتی
زلهێزەکانی دەرەکی بۆ نوواندنی ژستی زلهێزی لە لایەکی دیکە
بە باشی لە لایەن ئێرانەوە کەڵکی لێ وەرگراو بوو بە
باوەڕێک بۆ خەڵکانی چەساوەی ژێردەستی زلهێزەکانی ئەمەریکاو
ئینگلێزو فەرانسە.
سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران پاش دامەزرانی
نێزامی ئیسلامی شیعە لە ئێرانو رووخانی نیزامی کومونیستی
سەر بە شەورەوی لە ئۆرۆپای ڕۆژئاوا هەستیان بەوە کردبوو کە
دەتوانن جێگەرێکی موناسب بۆ جەنگێکی کۆتایی پێی هاتووی
سارد نێوان غەربو شەرق بن.
دەبێ بەو مەسەلەیەش ئاماژەبکرێ کە سیاسەتی بەربەرەکانی
زلهێزەکانی دەرەکی ڕێبەرو بۆنیانگۆزاری نیزامی ئیسلامی
شیعەی ئێران ئاگا یان نائاگا لە لایەن هێزەکانی چەپی
ئێرانو میللی گراکانو ئەوانە خۆیان لە دژایەتی
زلهێزەکانی دەرەکی بەتایبەت ئەمەریکاو ئینگلیز دەبینی
لایەنی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئیرانیان هەڵبژاردو بوونە
پاڵپشتو یارمەتێدەری دامەزرانو بەردەوامی تاکە نیزامی
شیعەی ئیسلامی ئێرانو بێ ئەوەی هەلسەنگاندی نیزامێکی
ئیسلامی شیعەیان لە بەر چاوگرتبێ
.
لەو ناوەدا سیاسەتی پشتیوانی کردنی سەرکردەکانی نیزامی
شیعەی ئێران لە جووڵانەوەی فەلەستینو هێڕشی خۆکۆژی بۆ سەر
هێزەکانی ئەمەریکاو فەرانسە هاندەرێکی بە هێز بۆ بەلار دا
چوونی هێزەکانی چەپی ئێرانی بە لای خۆمەێنی بوو.
ئاکام ئەوەیە سەرکەردەکانی ئێران بە مەنزورو مەبەستەوەو
ئاگاهانە وڵاتی لوبنانیان وەک گۆرەپانی بەربەرەکانی
زلهێزکانی دەرەکیو ئیسرائێل بۆ بە دێهێنانی قازانجو
بەرژەوەندییەکانی نیزام هەڵبژاردن کردو ئێستاکە دەردەکەوی
کە ئێران بە تێرێک چەند نیشانە هەنگاوتونو چەندەی سوودی
لەو کارەی پێگەیشتوە.
ڕاستە کە داموودەزگای ئۆباماو وڵاتانی غەربی هەوڵێکی
زۆریان دا سەردانەکەی ئەحمدی نژاد بۆ لوبنان کەم ئەرزەش
نیشان بدن،و بۆ ئەو مەسەلەیە لە رێگای سیاسەت ترسو
توقاندنی خەڵکی لوبنان هەوڵیان دا سەردانی سەرۆکۆ کۆماری
ئێران کەمرەنگ بکەنەوە.
بڵام بەو حاڵەشەوە خەڵکێکی یەکجار زۆری شیعەو فەڵەستینی
بەروپێلی ئەحمدی نەژدا چوون ونیشانیاندا ئێران لە نەفۆزێکی
یجگار زۆری لە لوبنان بەرخوردارە.
ئێران سەلماندنی لە ناوچەیەکی هەستیارو حەساس وەک لوبنان
جێپێیەکی یەکجار بەهێزو پتەوی درووست کردوو پۆشایی
یارمەتی نەکردنی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە پڕ کردۆتەوەو
توانێویەتی بارودۆخی پێکهاتوو بە شێوەیەکی زۆر وڕیاو ژێر
بۆ بە دیهێنانی قازانجەکانی نیزام ئیستفادە بکا.
رەفتارو عەمەلکردی ئێران لە سی ساڵی تێپەربوونی تەمنی
نیزام بەرامبەر بە ئیسرائێلو زلهێزەکانی یارمەتیدەری ئەو
باوەڕەو ئیعتەبارە بۆ ئێران لە ناو خەڵکانی ژێر دەستو
چەوساوە موسوڵمان رەخساندوە کە ئێران لەڕاستی دا دژی
ئیسرائێلی داگیرکەری خاکی پیرۆژ ئۆرشەلیمو زلهێزەکانی
یارمەتیدەر ئەمەریکاو ئێنگلێزەو فەرانسەیەو دەتوانی وەک
زلهێزێک نوێ بڵام بە باوەڕ وەک موسولمانی شیعە بێتە
گۆرەپانی بەربەرەکانی زلهێزکانی ترو حازرە هەموو بەهایەکی
بۆ بدا.
پێشوازیو حەزوری خەڵکانی لوبنانی جگەلەوەی دەست کەوتی
سیاسی گرینگ بۆ ئەحمدی نەژادو بەرەتوندڕو لێکەوتەوە
زەنگێکی خەتری جیدیو هۆشتارێک بە ئەمەریکاو ئیسرائێل بە
تایبەت بوو.
مانۆری خۆپیشانی لایەنگرانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران لە
لوبنان هۆشتار بە ئەمەریکاو وڵاتانی غەربی بە تایبەت
ئینگلیزو فەرانسەبوو، ئەوە بەو مانەیە ئەگەر هێرشێکی
سەربازی بکڕێتە سەر ئێران ئەو ولاتە دەتوانی لە دۆستانو
لایەنگرانی خۆی دوای یارمەتەی بکاو ئاوانیش حازرن گیان
خۆیانی بۆ بخت بەکن.
بێگومان ئەو ڕووداوەی هەنوکەی لوبنان دەتوانی خاڵێکی بە
هێزو موسبەت لە گەرانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستانی
داهاتووی لە گەڵ وڵاتانی ١+٥ یەک بێ.