كۆماری ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌رته‌سكی به‌رگریكارانه
شه‌ریف فه‌لاح
كۆماری ئیسلامی ئه‌و رێژیمه دڕنده‌و خه‌یاڵیه‌یه كه
رۆژ له دوای رۆژ توند‌وتیژتر به‌ره‌نگاری هه‌رچه‌شنه
بزاوت‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی دبێته‌وه‌و
دڕندانه‌ترین رێكار‌و نامرۆڤانه‌ترین كرده‌وه بۆ
سه‌ركوت‌و بێده‌نگكردنی ده‌نگی ناڕازی‌و ره‌خنه‌گرانی
گرتۆته به‌ر‌و له خه‌یاڵی خۆیدا پێی وایه ده‌توانێ
له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ری هه‌موو شۆڕش‌و راپه‌ڕینه‌كان
بپه‌ڕێنێ.
ساڵی 2007ی زایینی ناڕازییانی برمه له ترسی
ده‌ستبه‌سه‌ركران، نه‌ده‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، له‌باتی
ئه‌م كاره‌ش، وێنه‌كانی دیكتاتۆره نیزامییه‌كه‌ی
وڵاته‌كه‌یان ده‌به‌ست به سه‌گه به‌ره‌ڵاكانه‌وه‌و له
سه‌رشه‌قامه‌كان وێڵیان ده‌كردن. پۆلیسی دژه شۆڕش
نه‌یده‌توانی ئه‌و سه‌گانه ده‌ستبه‌سه‌ر بكات. له
ده‌یه‌ی 1980ش بزووتنه‌وه‌ی هاوبه‌شی له‌هێستان، به
خۆبواردن له چاولێكردنی ته‌له‌فیزیۆن له كاتی
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له ته‌له‌فیزیۆنی
ده‌وڵه‌تیدا، رێژیمی ژێنه‌راڵ " یرووزلسك"یان هێنایه
له‌رزه. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی كه به رێژیمی بسه‌لمێنن
كه چاولێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌یان ته‌حریم كردووه،
ته‌له‌فیزیۆنی ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر كالسكه‌ی منداڵان
داده‌نا‌و ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هه‌روه‌ها له ده‌یه‌ی 1980دا گرووپێك له خوێندكارانی
ئاكسفۆرد كه له ده‌ستێوه‌ردانی بانكی " باركلی" له
سیاسه‌تی ئاپارتاید وه‌زاڵه هاتبوون، له‌سه‌ر ده‌زگا
خودكاره‌كانی بانك ( دزه‌گاكانی عابر بانك ) ئه‌م
رستانه‌یان ده‌نووسی: "تایبه‌تی ره‌ش پێسته‌كان"و
"تایبه‌تی سپی پێسته‌كان"، ئه‌مانه چه‌ند نمونه‌ی
ئاسایی بوون، به‌ڵام زۆر بیرمه‌ندانه‌و داهێنه‌رانه‌ن
كه خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری دنیا بۆ به‌چۆكداهێنان‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كاریان هێناوه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و رێكار‌و هه‌وڵانه به هه‌وڵ‌و كۆششی
بچووك‌و به‌رته‌سك له قه‌ڵه‌م دراون، به‌ڵام له جۆری
خۆیاندا كاریگه‌ریی شوێندانه‌ر یان بووه‌و ده‌سه‌ڵاته
زاڵمه‌كانیان وه‌له‌رزه خستووه.
له هاوینی ساڵی پاره‌وه ئه‌م جۆره خه‌باته
مه‌ده‌نی‌و نه‌رێنییانه بوونه‌ته نموونه‌یه‌كی
به‌رچاوی له‌و چه‌شنه‌و رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان ناچار
كردووه له به‌رامبه‌ریاندا هه‌ڵوێست‌و دژكرده‌وه نیشان
بدات. رێژیمیش له به‌رامبه‌ردا پێی وایه كه به
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌لێشاوی خه‌ڵك‌و كوشتنی ناڕازییان،
بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی ئێران ناچار به بێده‌نگی‌و
پاشه‌كشێ ده‌بێت. هه‌ڵوێستی دیپلۆماته‌كانی ئێران له
وڵاتانی رۆژئاوایی‌و داخوازیی په‌نابه‌رییان له نۆروێژ
چه‌ند نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م جۆره خه‌باته‌ن كه
كۆماری ئیسلامیی هه‌تا راده‌یه‌ك خسته له‌رزه،
به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه رایانگه‌یاند كه 80 له
سه‌دی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
دژبه‌ر‌و نه‌یاری رێژیمن، هه‌رچه‌ند ره‌نگه ئه‌م
هه‌واڵه بنه‌مایه‌كی راستی نه‌بێت، به‌ڵام رێژیم ناچار
به هه‌ڵوێست‌و دژكرده‌وه‌و به خۆداچوونه‌وه ده‌كات،
كه ئه‌مه خۆی جۆرێكه له شڵه‌ژان‌و ترس.
هێندێك له هه‌ڵوێست‌و كرده‌وه‌و خه‌باته
نه‌رێنییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كانی ئێران كه له لایه‌ن
ناڕازییان‌و ره‌خنه‌گرانی سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌وه
ئه‌نجام دراون هه‌رچه‌ند زۆرجار ره‌نگه به شێوه‌یه‌كی
ئه‌وتۆ لێیان نڕوانرابێ، به‌ڵام بینراوه له ئاستی
نێوده‌وڵه‌تیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌و سه‌رنجی
خه‌ڵكی راكێشاوه‌و رێژیمیش هه‌رچه‌ند ده‌ری نابڕێ
به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه داهێنه‌ر‌و
وشیارانه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت‌و به‌خۆدا ده‌شكێته‌وه.
ئه‌م مێتۆد‌و رێكاره له خه‌بات‌و به‌ره‌نگاریی سیاسی‌و
مه‌ده‌نی به درێژایی خه‌باتی مرۆڤایه‌تی له
به‌رامبه‌ر رێژیمه زاڵم‌و دیكتاتۆره‌كاندا به‌كار
هێنراوه. ره‌نگه ئه‌م شێوازانه له هه‌ر قۆناغ‌و
ره‌وتێكی مێژوویی‌دا جۆری به‌كار هێنانیان جیاواز
بووبێت‌و به پێی هه‌لومه‌رجی مێژوویی‌و سیاسی ئاستی
كاریگه‌رییان به‌رچاو نه‌بووبێت، به‌ڵام له دنیای
به‌رین‌و خێرای تێكنۆلۆژی‌و راگه‌یاندنی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌و له دۆخێك‌دا كه زۆرێك له خه‌باتكارانی
كۆمه‌ڵگای مه‌دنی ده‌ستیان به‌و ئامرازانه راده‌گات
ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ریی ئه‌و جۆره خه‌بات‌و
به‌رخودانانه زیاتره‌و رێژیمه دیكتاتۆره‌كانیش زیاتر
ده‌شڵه‌ژێنێ كه ئه‌مه خۆی به‌رگه‌یه‌كی به‌ره‌نده‌یه
بۆ خه‌باتكارانی ئه‌م بواره.