توندوتیژییه‌كانی كوردستان‌و ناڕوونییه‌كانی ده‌ره‌نجامیان
كاوه جه‌وانمه‌رد
رووداوه ناباو‌و هه‌رده‌مییه‌كان له رابردوو‌ه تا ئێستا
كوردستانیان كردۆته ئامانجی شه‌پۆله تێكشكێنه‌ر‌و
رووخێنه‌ره‌كانی خۆیان، ناوچه‌یه‌ك كه هه‌میشه وه‌ك
قوربانی‌و قوربانگای سیاسه‌ته سه‌ركوتكارانه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتداران بووه. له‌م نێوه‌دا پێكهێنانی كه‌ش‌و
هه‌وای ترس‌و تۆقاندن له رێگه‌ی كرده‌وه‌گه‌لی
توند‌وتیژانه‌ی وه‌ك دانانی بۆمب‌و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداریی
گوماناوی بۆته ئامراز‌و بیانوویه‌ك بۆ هه‌رچی زیاتر
سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه. له كاتی روودانی وه‌ها رووداوگه‌لێكدا له
ناوچه‌ی كوردستان، لێكدانه‌وه‌ی دژ به یه‌ك له لایه‌ن
باڵه سیاسییه جۆراوجۆره‌كان‌و له به‌رامبه‌ریشدا
حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات‌و هه‌ر كام به جۆرێك له
جۆره‌كان لایه‌نی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت
به‌ستێن خولقاندن به ئامانجی سیاسی له لایه‌ن
رێژیمه‌وه، پێكهاتنی وه‌ها دۆخێكی له كوردستاندا
ره‌خساندووه. له نوێترین رووداوی له‌م جۆره‌دا
ده‌توانین به تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداریی چه‌ند كه‌سی
نه‌ناسراو‌و هێزی ئیتیزامی له سنه‌دا ئاماژه بكه‌ین كه
چۆن باڵه جۆراوجۆره‌كان‌و له‌وانه خودی رێژیم خه‌ریكی
كه‌ڵكوه‌رگرتنی سیاسی لێی به قازانجی خۆیانن‌و وه‌ها
رووداوه‌كه لێك ده‌ده‌نه‌وه كه له خۆشباوه‌ڕترین دۆخدا
هیچ خاڵێكی تاریك‌و ناڕوون له‌م بابه‌ته‌دا له روانگه‌ی
به‌رده‌نگه‌وه نیه‌و هه‌موو شتێك روون‌و ئاشكرایه. له‌م
دۆخه‌دا به پێی شێوازی هه‌میشه‌یی، رێژیمی كۆماری ئیسلامی
له شێوازه له‌نێوچووكانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ‌و به
كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له دۆخی هه‌نووكه ره‌هه‌ندی
سه‌ركه‌وت‌و گوشاره سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر
خه‌ڵك په‌ره پێ ده‌دا. له به‌رهه‌مهاكنه‌وه‌ی
دووباره‌ی ئه‌م جۆره كرده‌وه توند‌و تیژانه‌یانه
ده‌توانین به خێراكردنی به‌ڕێوه‌بردنی حكومگه‌لی ئێعدامی
به‌ندكراوانی سیاسی‌و میلیتاریزه‌تركردنی ره‌وشی كوردستان
ئاماژه بكه‌یه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه راوه‌ستان له
ئاڵووێره ئابوورییه‌كان‌و پێكهاتنی ركوودی چه‌ندقات به
بیانووی جێگركردنی به‌ناو ئه‌منییه‌ت كه له شێوازی خۆیدا
ته‌نیا پێوه‌ندی به راگرتنی وامی پرقازانجی بانكی به
كورده‌كانه‌وه‌یه، شوێندانه‌ری‌و گیر‌و گرفت له
كاروباریاندا پێك دێنێ.
پاش هه‌لخوازییه سیاسییه‌كانی رێژیم هێندێ له خاوه‌ن
رایان‌و شرۆڤه‌كارانی سیاسیی دژبه‌ر له نێوخۆ‌و
ده‌ره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كی گێڕانه‌وه‌یی بابه‌ته‌كان لێك
ده‌ده‌نه‌وه كه وه‌ها دێته به‌رچاو كه كۆیادی مێژوویی
خۆیان به ته‌واوی له ده‌ست داوه‌و وه‌ها
كرده‌وه‌گه‌لێك له كاتێكدا به زیانی ئه‌منییه‌ت‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان ده‌زانن كه وه‌ك ئه‌وه وایه
كوردستان هیچكات ره‌وشی ئه‌منییه‌تی‌و نیزامیی به خۆوه
نه‌دیبێ، ئه‌گه‌ر كه‌ش‌و هه‌وای كوردستان به‌م جۆره
كارانه ده‌بێته ئه‌منیه‌تی‌و پۆلیسی، ئه‌ی له ئێواره‌ی
رۆژێكی ئاسایی‌دا یه‌گانی پۆلیسی تایبه‌ت به گشت
كه‌ره‌سته‌كانی دژه شۆڕشه‌وه به چ هۆیه‌ك له مه‌یدانی
شاردان؟
ئاخۆ هه‌بوونی ئێكیپی نیزامی به شێوه‌ی به‌رده‌وام‌و
هه‌میشه‌یی له نێو شاردا نیشانه‌ی چ كه‌ش‌و هه‌وایه‌كه؟
له روانگه‌یه‌كی گشتییه‌وه ده‌توانین بڵێن كه له‌م
ماوه‌یه‌ی دواییدا رێژیم هه‌وڵێكی زۆری دا كه له
په‌راوێزی ئاڵۆزییه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی له ئاكامی
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری پشێوییه‌كان بۆ كوردستان
بگۆێزێته‌وه به پێكهێنانی ئاڵوَزی به‌رچه‌سپی نائه‌منیی
له نێو چاوانی بدا به‌ڵام له‌م پێناوه‌دا هیچ
سه‌ركه‌وتنێكی به ده‌ست نه‌هێنا‌و ده‌بینین كه
ماوه‌یه‌كه چۆن توند‌وتیژییه‌كان له بۆمبدا‌نانه‌وه له
مه‌هاباده‌وه بگره تا تێكهه‌ڵچوونی سنه بوونه‌ته
پوتانسێلێك له درێژه‌وی ئامانجه سه‌ركوتكارانه‌كانی
رێژیم‌دا. ئه‌وه كه له وه‌ها دۆخێك‌دا جێگای هیچ جۆره
گه‌نگه‌شه‌و باسێك نیه چه‌مكی ئه‌منیه‌تیتربوونی
كوردستانه، چوونكه له سه‌ره‌تای شۆڕشی 57 وه تا ئێستا
كوردستان هه‌میشه له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی پۆلیسی‌و
ئه‌منییه‌تیدا بووه كه به‌هێزترین به‌ڵگه له‌م
پیوه‌ندییه‌دا دروشمی هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بوو كه خۆی
هه‌شت ساڵ له هه‌ستیارته‌رین دۆخه‌كاندا سۆكانی سه‌روك
وه‌زیرانی ئێرانی له ده‌ستدا بوو‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا به
بیانووی سه‌قامگیركردنی ئه‌منییه‌ت، خه‌ڵكی كوردستان خسته
ژێر چه‌كمه‌ی نیزامییه‌كان‌و هۆی ئه‌م كاره‌ی پێكهێنانی
ئه‌منییه‌ت له كوردستاندا له قه‌ڵم دا. دروشمی ئه‌م
كه‌سه له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردندا وه‌لانانی روانگه‌ی
ئه‌منییه‌تی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له ناوچه
كوردنشینه‌كاندا بوو. واته پاش تێپه‌ڕینی 32 ساڵ له
دامه‌زرانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له دیارترین
روخساره‌كانی سه‌ر به خودی رێژیم دان به جۆری روانگه‌ی
به‌رپرسان بۆ به نائه‌منبوون‌و ئه‌منییه‌تیبوونی كوردستان
داده‌نێ. كوردستانێك كه له راستیدا له روانگه‌ی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌وه هه‌میشه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی
عه‌مه‌لیاتی‌و تایبه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
زوڵملێكراوبوونی كورد‌و سه‌ركوتی بێ ئه‌م‌لاوئه‌ولای له
لایه‌ن رێژیمه‌وه روون‌و ئاشكرایه. به‌ڵام خاڵێك كه له
پێكهێنانی وه‌ها رووداوگه‌لێكدا ئه‌وه‌نده ناڕوون نیه
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته به چ مه‌به‌ستێك به
شێوه‌ی زه‌نجیره‌یی درێژه‌ی پێ ده‌درێ‌و كێ كه‌ڵكی
كۆتایی لێ وه‌رده‌گرێ؟