بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

داوای ئێران بۆ گەرانەوەی سەر مێزی دانوستان گەمەیەکی سیاسی یان ڕاستییەک؟

 

هێمن

دوابە دوای قسەکانی رۆژی هەینی ڕیکەوتی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ ی گیدووستروڵە وەزیر کاروباری دەروەی ئاڵمان گوایا ئێران عەلاقەیەکی یەجگار زۆری گەرانەوەی بۆ سەرمێزی گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی ناوەکی لە خۆی نیشان داوە، وەزیر خاریجەی ئێران مەنوچەهری موتەکی رۆژ شممە نۆی ئۆکتۆبەر ٢٠١٠ لە کۆنفراسێکی هاوبەش لە گەل هاوتای بریزیلی روودەریگز پارێڵا ئاشکرای کرد ئێران‌و ولاتانی ١+٥ لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر یان لەسەرتاکانی مانگی نوڤوامبەر کۆبوونەوە لەسەر کێشەی چەکی ناوەکی ئێران دەکەن.

‌هەرچەند ئەوە یەکەم جار نیە، سەرکردەکانی کۆمارئیسلامی ئێران گەرانەوەی بۆ سەر مێزی دانوستان لە گەڵ ئاژانسی ناوەکی نێونەتەوەی مەترەح دەکەن‌و هۆگەری ئێران سەبارەت بە گەرانەوەی بۆ سەر مێزی موزاکەرە لە لایەێ یەکێک لە بەرپرسیارانی غەربی پشت راست دەکرێت، بەو حاڵەشەوە پرسیارێکی زۆر دێنێتە ئاراوە بۆنمونە:

ئایا ئێران رازی بە قەبووڵ کردنی داواکانی وڵاتانی ١+٥ بووە یان ئێران جارێکەی تر بە تەمای کات کۆشتن‌و دڕێژە پێی دانی ماوە بۆ گەیشتن بە تکنەلۆژی چەکی ناوکییە؟

 یان شوێنەواری گەمارۆی چوارەمی سازمان میلل لەلایەک‌و هەڵوێست‌و بڕیارەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی غەربی لەسەرەوەی بڕیارنامەی سازمانی میلل سەرکردەکانی نیزامی ئێرانی ناچار بە خواردەنەوەی جامی زەهر شێتانی گەورە کردوە؟

بەر لە لێدوان‌و لێکدانەوەی پێشنیارەی سەرکردەکانی نیزام واتە گەرانەوە بۆ سەر مێزی دانوستانی وڵاتانی ١+٥ دەبێ بەو دوو مەسەلە ئەساسی ئیشارە بکرێت کە بوونە کەندوکۆسپ وتەگەرەیەکی جیدی لە سەر ڕێگای ڕووخانی نیزامی شیعەئیسلامی ئێران.

یەکەمیان زەرورەتی بەردەوامی تاکە کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێرانە، ئەو مەسەلەیە بۆ گشت مەلاکانی شیعە بگرە لە موافەق‌و موغالیف، توندڕوە‌و چاکسازی ئیسلامی میللی گەرا مەزهەبی‌و غەێرە لەسەرەوەی هەموو قازانج‌و بەرژەوەندییەک دەبینیڕێ‌و بۆ پاراستنی تاکە کۆمار شیعەی ئیسلامی حازرن هەموو خۆفرۆشتنێک‌و سازشێکی لەسەری بکەن.

نمونەی روون‌و ئاشکرای ئەو سۆز‌و هەستی مەزهەبی شیعەی ئێرانی کێشە دوای مردنی خۆمەینی‌و ناکۆکی نێوان مەرجەعەکانی شیعە‌و هەنوکەی ناکۆکی‌و گیروگەرفتەکانی دوای هەڵبژاردەنەکەنای دەهەمین خۆلی سەرۆک کۆماری‌و دەیان ناکۆکی تری ناو نیزام ئەوە دەسەلمێنی کە بەردەوامی کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران لە سەرەوەی هەموو بەرژەوەندییەکانی مەلاکانی شیعەی ئێران بەراورد دەکرێ.

ئەوڕۆشی دەگەڵ بێ نە موسەوی، نە کەرووبی، نە خاتمی‌و نەک هاشمی رەفسەنجانی‌و خوالێخۆشبوو مونتەزیری‌و ئایەتۆڵڵاکانی تری موخالیفی نیزام کە ئێستا لە ژیان دان وەک سانەعی، دەستغێب ئۆستادی‌و مەکارمی شیرازی موسەوی ئەردەبیلی‌و هتد باسی گۆرانی نیزامیان نەکردوەو تەنانەت پشتیوانیشان لە بەردەوامی تاکە کۆماری شیعەی ئیسلامی کردوە‌و نیگەرانی خۆیان لە بەرەو هەلدێر چوونی نیزامی شیعە ئیسلامی دەربریەوە.

مەلاکانی شیعەی ئێران ئەوەیان سەلماندوە ئەگەر کێشەی تفسیری لێکدانەوەی شرعیشیان بێ‌و لە سەر مشروعییەتی حکومەتیش یەک ری‌و یەک رێز نەبن لە کاتەکانی دوژوار‌و هەستیاری نیزام بۆ پێشگرتن لە رووخانی نیزام‌و بەردەوامی تاکە حکومەتی شیعە لە جیهان حازرن هەموو هەوڵێکیان بدەن‌و چاوپۆشیان لە کێشەکانی نێوانیان بکەن‌و کۆتایی بە ناکۆکی‌و ئیختلافاتی ناوخۆیی بەهێنن.

دووهەمیان هەست‌و سۆزی رەگەزپەرستی ئێرانی بوون‌و ترس لە لێکهەڵوەشانی ئێران‌و دا بەش بوونی وڵاتی ئێرانە. هەستی ڕەگەزپەرەستی ئێرانی بگرە لە میللی گەراکان، مەزهەبییەکان سەڵتەنەت تەلەبەکان‌و توێژی چەپی ئێرانی دا زەق‌و بەرچاوە‌و هۆگریشی زۆر لێ دەکەن.

هەست‌و سۆزی رەگەز پەرستی ئێرانی بوون لە پەنای باوەڕ بە مەزهەبی شیعە دوو کۆسپ‌و تەگەرەی گرینگ لەسەر ڕیگەی بەرەیەکی یەکگرتووی میللی فەرەنەتەوەیی بە مەبەستی ڕووخاندنی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێرانە.

ئەودوو فاکتۆرانەی ناوبرای سەرەوە جگە لەوەی تەگەرەیەک لەسەر رێگەی جووڵانەوەی دژبەرانی نیزامن هاوکات بوونتە عامیلی زیاتر بەردەوامی تاکە نیزامی شیعەی ئێران‌و مەلاکانی تاران‌و قۆمیش زۆر بە باشی هەستیان بەو مەسەلەیە کردوەو هەر بەو مەنزورەشەوە بەرەی حاکم لە ئێران هەنوکە ئاگاهانە لێدوان لە مەسەلەی رەگەزی‌و هەستی میللی‌و ئێرانی دەکاو خستوتەتە مەیدان باسەکانی سیاسی خۆیانەوە.

بێهۆدەنیە کە رەحیمی مشاعی باس لە خوێندەی نوێ لە ئیسلامی شیعە دەکا‌و پێوایە کە خۆێندنەوەی لە ئیسلامی شیعە دیدگایەکی میللی مەزهەبی دەبێ هەبێ‌و هەربەو هۆیەوە مەحمدی یزدی ئەندامی شۆرای نیگەبان نیگەرانی‌و مەغالیفەتی خۆی لە ووتارەکی رەحیمی مشاعی‌و ئەگەر کاندید بوونی بۆ دەورەی داهاتووی سەرۆک کۆماری بە توندی راگەیاندوە. بێگوما هەست‌و سۆزی مەزهەبی شیعە‌و ئێمان‌و بڕوا بە حاکەمییەتی ئێران وەک وڵاتێک‌و ترس لە لێکهەوەشان‌و پارجە پارجە بوونی ئێران تەئسیرێکی زۆری لە بەردەوامی تاکە نیزامی شیعە ئێران بووەو هەیەتی‌و لە داهاتووش دا دەبێ.

بڵام ئیستا پرسیار ئەوەیە، ئایا سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیران بڕاستی بە تەمایی گەرانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان‌و چارەسەری کێشەی ناوەکی نێوان ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ کەن؟

مێژووی سی‌و یەک ساڵی تێپەر بوویی ئێران ئەوە دەسەلمێنی کە سیاسەتی دژ بە ئەمریکا‌و غەرب‌و ئیسرائێلی سەرکردەکانی نیزامی شیعەی ئێران ئەڕۆشی دەگەڵ بێت وەک ستراتێژیەک بۆ بەردەوامی نیزام بووە نەک وەک ڕەوتێکی ئەساسی حکومەت کردن‌و دوژمنایەتی‌و دژراوەستانی غەرب‌و بە تایبەت ئەمەریکا‌و ئیسرائێل بەڵکو رەفەندێکە بووە بۆ بەردەوامی نیزامی کۆنەپەرستی ئیسلامی شیعەی ئێران.

ئەوەش بەو مانایە کە سەرکردەکانی ئێران لە ڕاستێدا هیچ کێشە ودژایەتی بەرامبەر بە ئەمەریکا‌و غەرب‌و ئیسرائێل نیە وتەنانەت ئەوە ڕەوتە وەک ئەسڵ‌و پرنسیپێکی سیاسی بەراوردی ناکەن بەڵکوو وەک ئامرازێک بۆ خۆڕاگری نیزام ئیستفادەی لێ دەکەن.

بە پێچەوانەوە دەتوانیین بەڵێین رەفتاری سەرکردەکانی ئێران سەبارە بە سیاسەتی دوژمنایەتی لە گەڵ دەسەڵاتانی ئەمەریکا‌و غەرب‌و ئیسرائێل بۆتە ستراتیژیەک بۆ داپۆشین گیروگەرەفت‌و کێشەکانی ناوخۆیی‌و بەردەوامی نیزامی ئیسلامی ئێران لە لایەک‌و بازار گەرمی لە دەروەت وڵات بە تایبەت فەلەستین‌و وڵاتانی عەرەب لە کێشەدا لە لایەکی تر.

ڕێبە‌و بۆنیانگۆزاری نیزام خۆمەێنی ئەمەریکا‌و وڵاتانی غەربی‌و شەورەی سابەقی بە دوژمنانی سەرەکی ئیسلام پێناسین کردبوون‌و لەو باوەڕەدابوو کە دانوستان لە گەڵ غەرب‌و بە تیابەت ئەمەریکا واتە شێتانی گەورە نەک هەر گۆنجاو نییە بەڵکوو گۆناهێکی گورە‌و تاوانێکی کەبیرەیە.

هەڵبەت دەبێ ئاماژە بەوە بکرێ ئەو ڕەوانگایەی خۆمەێنی واتە دژی ئەمەریکا‌و ئینگلێز بوونی دەگەرێتەوە بۆ پێشیوانی کردنی زلهێزەکان ئەمەریکا‌و ئینگلێز لە نیزامی پاشایەتی ئێران‌و لە نەهایەتدا دەرکەردەنی خۆمەێنی لە ئێران لە لایەن حەمەرەزای پەهلەوی.

ڕێبەری هەنوکە عەلی خامەنەیی تائێستا ئاوانواندوو کە دژی هەموو دانوستانێک لە گەڵ دوژمنانی ئیسلامی واتە ئەمەریکا‌و ئینگلێزە وفەرنسەیە‌و ئیسرائیلیشی بە دوژمنی سەرەکی ئیسلام ناساندوە.

بڵام پرسیار ئەوەیە، ئایا بارودۆخ‌و گۆشاری دەرەکی لەسەر شێواز‌و رەفتار‌و جۆری بڕیای دەرکردنی سەرکردەکانی نیزام ئەوەندەی شوێنەواری داناوە کە هەنوکە مەنوچەری موتەکی وەزیری کاروباری دەروە بەتەمای گەرانەوە بۆ سەر مێزی موزکەرە لە گەڵ ئەمەریکا‌و غەربە یان مەسایلێکی تر لەو ووتنەی موتەکی دا شاروەن.

دوو بۆچوون لەو ڕابەتەدا دێنە ئاراوە بریتین لە:

ڕەوانگای یەکەمیان ئەوەیە ئێران تەسلێمی گۆشاری گەمارۆی چوارەم دەبێ، بە تایبەت ئەو جارە کە شەورەوی‌و چین بڕیارنامەی سازمانی میللیان واژو کردوە‌و ژاپۆنیش توندو تیژیەکی ئاشکرای لەو ڕابەتە دا لە خۆی نیشان داوەوە‌و ئەو ئیجبارە خستۆتە سەر شانی ملی سەرکردەکانی ئێران کە بگەرێنەوە سەر مێزی دانووستان‌و جامی زەهری پێکهاتن لە گەڵ شێتانی گەوەرە بخۆنەوە.

وازهێنانی ئێران لە ستراتێژی گەیشتن بە چەکی ناوەکی کە یەکێک لە هەدەفەکانی سەرکردەکانی تاکە نیزامی شیعەی ئیران بۆ خۆ بە هێزکردن‌و گێرانی دەوری زلهێزی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و بەتیابەت کەنداوە دبێتە هۆی درووست بوونی نارزای بەشێک لە مەلاکان‌و ئەو کەسانە کە نایانهەوێت لە گەڵ ئەمەریکا ڕیککەوتن بکرێت.

دەتوانین ئەو ئاکامەی وەربگرین کە وازهێنانی سەرکردەکانی نیزام لە ستراتێژی گەیشتین بە تکنەلۆژی چەکی ناوەکی کێشەی ناخۆیی چڕتر‌و بە هێزتر دەکا‌و ئالۆزێکی پەتڕ پێکدەهێنی‌و ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنێکی یەکگرتووی فەرنەتەوەیی لە مەیداندا بێ، بە پێجەوانەی بزوتنەوەی سەوز دەتوانی ڕێبەری جووڵانەوەکە وەدەست بگرێ‌و بە ئاکامیشی بەگەێنی.

بۆچوونی دووهەم ئەوەیە ئێران بە مەبەستی درێژەدانەوەی ماوە بۆ گەیشتین بە چەکی ناوەکی دەگەرێتەوە سەر مێزی دانوستان. واتە ئێران بە تەمایە لە رێگای بەڵێن کردن‌و دانوستان ستراتێژی بەردەوام بوون لە دەوڵەمەندکرنی ئۆرانیۆمی رادەی سەرەوەی ٢٠% بگرێتە پێش‌و لە نەهایەت دا بە بێتە خاوەنی چەکی ناوەکی؟.

لە حاڵەت دووهەم کە ئێران ستراتێژی دانوستان بۆ درێژدانی ماوە بکار دەهێنی، کێشە متمانەی وڵاتانی ١+٥ بەرامبەر بە ئێران کە هەنوکە لە رادیەکی زۆر نەزم بەرخوردارە بەتەواوی لە بەێن دەچێ‌و گۆشاری وڵاتانی دەرەوە لە سەر ئێران چڕتر‌و بە هێزتر دەکا.

گۆشاری زیاتری وڵاتانی ١+٥ لەسەر ئێران دەتوانی وەزعی ئابووری ناوخۆیی‌و داموودەزگای بەریوەبەری بەرەو ڕەوتێکی خراپتر برێ‌و سەرکردەکانی نیزام بخات ژێر فشارەوە،‌و لەوانەیە ڕێبەر خامەنەیی بۆ پاراستن‌و پێشگرتن بە کۆتایی هاتن بە تاکە نیزامی شیعەی ئێران بە لای بەرەی چاکسازی بە تایبەت هاشمی رەفسەنجانی بکەوی.

ئەو مەسەلەیە واتە پاراستنی نیزام‌و خۆفرۆشتن‌و مەسامەحە ڕێبەر خامەنەیی لە گەڵ بەرەی رەفسەنجانی دوور لە ڕاستی نیە، بێگومان پاشگزەی بەرەی توندڕوی لێ دەکەوێتەوەو لە وانەیە کۆتایی بە دەسەڵات ئەحمدی نەژاد‌و دارودەستەکەی بێ.

هەڵبەت چەندوچۆنی ئەو وەزعە پەێوەندیەکی یەکجار زۆری بە بارودۆخی‌و هەڵوێستی وڵاتانی ١+٥‌و گۆشاری گەمارۆکە‌و هاوکاری نێونەتەوەیی هەیە.

بە واتاێکیتر چەندوچۆنی کۆنترۆل‌و ئاستی بەجێ هێنانی گەمارۆکە‌و رادەی پێشێل نکردنی لە لایەن مەلهۆرانی تیئجاری‌و بازرگانی دەورێکی ئەساسی‌و سەرەکی لە ئاست‌و رادەی گۆرانکاری هەڵوێست‌و بەرپەرچی دانەوەی ڕێبەرعەلی خامەنەیی دەگێرێ.

دەرئەنجام ئەوەیە، ئێران چ گەرانەوەی بۆ سەر مێزی دانوستان بە مەبەستی چارەسەری‌و بە ئاکام گەێاندنی کێشەی نێوانی لە گەڵ وڵاتانی١+٥ بێ یان موزاکەرەکردنی بۆ درێژەدانی ماوە‌و گەیشتین بە تکنەلۆژی چەکی ناوەکی بێت، ئێران دەکەوێتە گێژاوێکی پڕ لە مەرستییەوە‌و زیاتر لاوازی بوونی تاکە نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێرانی لێدەکەوێتەوە.

هاوکات هەست‌و سۆزی رەگەزپەرستی ئێرانی بوون‌و مەترسی لە پارچە پارجە بوونی ئێران بەسەر کەم نەتەوەکان دا کەندوپۆسپێک‌و تەگەرەیەکی یەکجار بەهێز لە سەر رێگای تێکڕووخانی نیزامن‌و ئەو فاکتۆرانە دەتوانن یارمەتیدەر‌و گۆژمێک‌و پاڵپشتێک لە دڕێژەدانی بەردەوامی تاکە نیزامی شیعەی ئێران دابن.

لە کۆتایی دا پێویستە بەوە ئاماژەبکرێ لە ئەگەری بەئاکام نەگەیشتنی دانوستانی داهاتووی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ١+٥ لە مانگی ئۆکتوبەر‌و نۆڤەمبەر‌و درێژە پێدانی ماوە لە لایەن ئێران دەتوانی مەترسی ئێران لە سەر ئیسرائێل بە هێزتر بکا‌و هێڕشێکی کۆتوپەڕی سەربازی ئیسرائێلی بۆ سەر مەکەزەکانی پێتاندەنەوەی ئۆرانییۆمی ئێرانی لێبکەوێتەوە.

لەو حاڵەتەدا دوور نیە شەڕ‌و گرژی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و بە تایبەت وڵاتانی کەنداو بگڕێتەوە‌و ڕێگای نیزیک بوونەوەی ئیسرائێل‌و وڵاتانی عەرەبی لە داهاتوودا هەموار بکا‌و ئەگەری چارەسەری کێشەی ئیسرائیل‌و فەلەستینی وەگەربخا.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com