نا! بۆ ئێعدام
ئێلهام چایچی
رۆژانه سه‌باره‌ت به كوشتن، ده‌ستدرێژی جینسی،
جه‌نایه‌ت‌و... ده‌یان هه‌واڵ له راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان
وه‌ك ته‌له‌ویزیۆن‌و ئینتێرنێت‌و رۆژنامه به گوێمان
ده‌گات‌و ده‌یخوێنینه‌وه. یه‌كه‌م شت كه به زه‌ینمان
ده‌گات ئه‌وه‌یه كه: "چ سزایه‌ك بۆ ئه‌م جینایه‌تكارانه
دیاری ده‌كرێ؟"، "ئایا ئه‌مه عه‌داڵه‌ته، كه ئه‌م
تاوانبارانه سزا نه‌درێن؟"، ئه‌گه‌ریش سزا ده‌درێن،
سزایان ده‌بێ چی بێت؟"، "ئێعدام یان زیندان؟"
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی رێساكانی مافی مرۆڤ به سزای
ئێعدام بڕوانین، ده‌بێ سزای ئێعدام ره‌ت بكه‌ینه‌وه.
چوونكه له رێسای مافی مرۆڤ‌و كه‌رامه‌تی ئینسانی‌و
به هۆی ئه‌وه كه سزای ئێعدام‌و تۆڵه‌كردن،
دڵرڕه‌قی‌و بێره‌حمی له كۆمه‌ڵگا گه‌شه ده‌كات‌و
سه‌قامگیر ده‌بێت‌و كوشتنی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤێكی
دیكه، به ناوی سزای تاوانبار، وه‌ك شتێكی ئاسایی
ده‌كاته‌وه.
له روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه، سزای ئێعدام بۆ ئه‌م
تاوانبارانه، سزایه‌كی گونجاو نییه. چوونكه تاوانبار
له به‌رامبه‌ر ئه‌م جینایه‌ته‌ی كه كردوویه‌تی،
ته‌نانه‌ت چه‌ند كاتژمێر ئازار ده‌كێشێ‌و سزای
راسته‌قینه‌ی كاره نامرۆڤانه‌ی خۆی ناكێشێته‌وه. له‌م
روانگه‌یه‌دا، ئه‌م شێوه‌یه خه‌ڵات كردنه نه‌ك سزا.
هه‌ڵگرانی ئه‌م روانگه‌یه ده‌ڵێن ئه‌م تاوانبارانه
نابێ ئێعدام بكرێن، به‌ڵكوو ده‌بێ تا كۆتایی ژیانییان
له به‌ندیخانه‌و له بارودۆخێكی دژوار راگیرێن هه‌تا
وه‌ك ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كه به هۆی تاوانی ئه‌و
تاوانباره، غه‌مبار‌و ئازار چێشتووبوون، لانی كه‌م وه‌ك
تاكێك ئه‌م ره‌نجه بكێشێته‌وه.
فه‌رقی نیه كه له چ روانگه‌یه‌ك به سزای ئێعدام
بڕوانین، گرینگ نادروست‌و نامرۆڤانه‌بوونی ئه‌م سزایه‌یه
كه له زۆربه‌ی وڵاتانی یاسامه‌ند‌و پێشكه‌وتوو
قه‌ده‌غه كراوه‌و ته‌نانه‌ت گوشاریان خستۆته سه‌ر ئه‌و
وڵاتانه كه هه‌تا ئێستاش سزای ئێعدام به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
رێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ، له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا
له‌گه‌ڵ ئێعدام، به هۆی ناوه‌رۆكی زاڵمانه‌ی ئه‌م
سزایه، نامرۆڤانه‌و نه‌گۆڕی، دژایه‌تی ده‌كات.
به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافی مه‌ده‌نی‌و سیاسی،
كه ئێرانیش له واژۆكه‌رانیه‌تی، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه
كه تا ئێستاش درێژه به به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئێعدام
ده‌ده‌ن، ناچار ده‌كات كه كۆتایی به‌و سزایه بێنن‌و
هه‌روه‌ها كۆڕی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له ته‌واوی وڵاتانی دونیا داوا ده‌كات كه
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سزایه به هه‌ر شێوه‌یه‌كی مومكین
وه‌دواخه‌نه‌وه. له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی هاتنه سه‌ركاری
كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا، ئێعدامی ژنان به
شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌ڕێوه چووه. ئێعدامی شیرین
عه‌له‌م هولی، یه‌كێك له دوایین نموونه‌ی دوایین
ئێعدامه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو كه له‌گه‌ڵ
ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵه گشتییه‌كان‌و رێكخراو‌و داكۆكی‌كه‌رانی
مافی ژنان به‌ره‌وڕوو بوو.
هه‌روه‌ها شێوه‌یه‌كی دیكه له سزای ئێعدام كه له
هێندێك له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت،
ئێعدام له رێگای به‌ردبارانه (سنگسار). حوكمی
به‌ردبارانی سه‌كینه محه‌ممه‌دی ئاشتیانی، ژنی 43
ساڵه‌و دایكی دوو منداڵ كه پێشتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
پێوه‌ندی ناشه‌رعی، سزا درابوو، وه‌ك ئێعدامی شیرین علم
هولی له‌گه‌ڵ ره‌ق‌و بێزاری جیهانی‌و ته‌نانه‌ت
كاربه‌ده‌ستانی هێندێك له وڵاتانی دونیاش به‌ره‌وڕوو
بووه.
نادیا خه‌لیفه، لێكۆڵه‌ری به‌شی ژنانی چاوه‌دێری
مافی مرۆڤ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ردباران ده‌ڵێت:
"به‌ردباران به‌گشتی سزایه‌كی بێ ره‌حمانه‌و
نامرۆڤانه‌یه، به‌تایبه‌ت له هێندێك بوار وه‌ك (زینا)
كه قازییه‌كانی دادگا ده‌توانن به‌پێی (زانینی
خۆیان)و له‌باتی له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڵگه‌كانی
تۆمه‌تبار، وه‌ك تاوانبار بناسێندرێ. ده‌وڵه‌تی ئێران
ده‌بێ به زووترین كات به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئه‌م
ئێعدامه‌و هه‌موو ئێعدامه‌كانی دیكه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
به‌گشتی مه‌به‌ست له به‌ڕێوه‌بردنی یاسا جه‌زاییه‌كان،
دابینكردنی ئه‌منییه‌ت‌و ئارامش بۆ تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگایه. حوكمی ئێعدام‌و شێوازه نامرۆڤانه‌كانی
ئه‌م حوكمه وه‌ك به‌ردباران، ترس‌و خۆف له كۆمه‌ڵگا
درووست ده‌كات‌و نه‌وعێك ناباوه‌ڕی له‌نێوان خه‌ڵك‌و
ده‌سه‌ڵات پێك دێنێ. وڵاته‌كان ده‌بێ بزانن كه له‌باتی
ترساندنی خه‌ڵك هێندێك سیاسه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ن كه خه‌ڵك
فێری رێزلێنان له یاسا‌و رێسای بكات. ترس رۆژێك
ده‌شكێ، به‌ڵام رێزلێنان له یاسا هه‌روا به‌رده‌وام
ده‌بێت.
ــ سه‌رچاوه: گۆڤاری ژنان، ژماره 29