پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی كولتووری‌و گرتنی چالاكانی
مه‌ده‌نی
كه‌یهان یووسفی
هه‌ر مرۆڤێك ده‌یهه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه‌و له
نێوان گرووپێكی تایبه‌تدا شوناسی خۆی بدۆزێته‌وه‌و
پێناسه‌ی بكات.
شوناس
(Identity )
له وشه‌دا به واتای هه‌بوون، سروشت، چییه‌تی‌و بوونه.
شوناس تایبه‌تمه‌ندی یان چییه‌تییه‌كه كه ده‌بێته هۆی
جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سێك له ئه‌وانی دیكه. له
دابه‌شكردنێكی گشتیدا ده‌توانین شوناس به سه‌ر دوو
به‌شدا دابه‌ش بكه‌ین.
1ـ
شوناسی تاكه‌كه‌سی
(Indvidual identity ) 2ـ
شوناسی كۆیی
(collective identity )
له ئاستی تاكه‌كه‌سیدا شوناس خاڵی ده‌سپێكی چوونه
ناوی جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له ئاستی كۆییشدا خاڵی
سه‌ره‌كی مانه‌وه، به‌رده‌وامبوون‌و گه‌شه‌كردنه له
نێوان كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌دا. شوناس له ئاستی كۆییدا
چه‌ندین ئاست له خۆ ده‌گرێت‌و هه‌ر تاكێك هاوكات‌و به
شێوه‌ی ئاسایی ده‌توانێت چه‌ندین شوناس (كۆیی) قه‌بووڵ
بكات. بۆ نموونه به‌ستراوه‌بوونی جۆراوجۆر وه‌كوو
بنه‌ماڵه، خێڵ، ئایین، چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌و...
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو دیارده‌یه‌كی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌می چاخی نوێیه كه له
كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زاینی‌دا هاتۆته نێو
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌و هاوكێشه سیاسی ـ
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین.
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
چاره‌نووس‌و ژیان‌و پێكهاتنی یه‌كه‌یه‌كی جوگرافیایی ـ
سیاسی به ناوی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه هۆی
هاتنه‌ئارای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك به ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌یی، كه كۆمه‌ڵگاو تاكه‌كانی به چه‌شن‌و
شێوه‌یه‌كی هارمۆنیك له ده‌وری یه‌كتر كۆ ده‌كرده‌وه‌و
به‌ستراوه‌ییه‌كی له نێویاندا درووست ده‌كرد كه
هه‌وێن‌و بنه‌مای ئه‌م به‌ستراوه‌ییه له سه‌ر بنه‌مای
فاكته‌رگه‌لێك وه‌كوو زمان، كولتوور، مێژوو، خاك،
ئایین‌و... هاوبه‌ش پێناسه ده‌كراو به په‌یوه‌ستكردنی
ویست‌و ئیراده‌ی سیاسی هاوبه‌ش ده‌بوو به واقعێكی
ئۆبژكتیڤ.
زێده‌خوازی یه‌كێك له به‌ریانه‌كانی سرووشتی
ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش مه‌یلێكی زۆری
هه‌یه بۆ پاساوی حه‌زی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی خۆی
كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت.
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌كانی هه‌نووكه‌یی
مه‌یلێكی زۆریان به یه‌كده‌ستكردن‌و وه‌ك یه‌ككردنی
نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی نێو بازنه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان هه‌یه‌و ئه‌م ئیستدلاله‌ش كه جیاوازییه
كولتوورییه‌كان سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتووری
وڵاتێكن‌و شوناسی وڵاتێك ده‌توانێت له پارادایمگه‌لێك
به جیاوازیگه‌لی ناسكه‌وه وێنا بكرێت، ئیستدلالێكی
باوی دڵی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌یه به مه‌به‌ستی
كرده‌ویكردنی تیۆرییه‌كانی خۆیان‌و تواندنه‌وه‌ی ئه‌و
نه‌ته‌وانه.
نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی ئه‌و دیارده‌ش ئێرانی
فره‌نه‌ته‌وه‌یه، ئێرانێك كه له سه‌د ساڵی رابردوودا
گۆڕه‌پانی مشتومڕی شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو گوتاره بوو.
گوتاری پاوانحواز كه ده‌سه‌ڵات‌و ئامرازه‌كانی
سه‌ركوتی له قۆرخدایه‌و ده‌یهه‌وێت یه‌كه‌یه‌كی
جوگرافیایی ـ سیاسی یه‌كده‌ست‌و وه‌ك یه‌ك دروست بكات‌و
له به‌رانبه‌ریشدا گوتاری مافخواز‌و ئازادیخوازی
گه‌لانی دیكه كه خوازیاری مسۆگه‌ركردنی خواسته
ره‌واكانیه‌تی. گوتاری مافخوازی كوردیش له كوردستانی
ئێران، گوتارێكی به‌هێزه كه خاوه‌نی مێژوو‌و پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كی درێژ‌و به‌ربڵاوه كه ده‌سه‌ڵات له
مێتۆده‌كانی جۆراوجۆر بۆ سڕینه‌وه‌ی كه‌ڵكی
وه‌رگرتووه. له له‌شكركێشی‌و سه‌ركوت‌و له‌ناوبردنی
خه‌ڵك‌و كۆچاندنه‌وه بگره تا به‌كارهێنانی میتۆد‌و
دیارده‌گه‌لێك وه‌كوو قه‌ومكوژی
(ethnocide)و
زمانكوژی
(lingveide ).
قه‌ومكوژی به كۆمه‌ڵه میتۆدێك ده‌وترێت كه به
مه‌به‌ستی له ناوبردنی كولتووری قه‌ومێك‌و سه‌پاندنی
كولتووری قه‌ومێكی دیكه له جیاتی ئه‌و كولتووره‌یه،
بێ‌ئه‌وه‌ی له له‌نێوبردنی فیزیكی كه‌ڵكوه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها زمانكوژی یه‌كێك له میتۆده‌كانی قه‌ومكوژییه
كه ده‌وڵه‌ت به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامووزشی زۆره‌ملی
زمانێك (زمانی باڵاده‌ست) ده‌یهه‌وێت زمانی گه‌لانی
دیكه بسڕێته‌وه. به كامڵبوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش واته
سڕینه‌وه‌ی كولتوور، نه‌ته‌وه، وه‌كوو گروپێكی جیاواز
له نێو ده‌چێت‌و له نێو بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا
ده‌توێته‌وه.
جیا له رێكخراوه سیاسییه‌كان‌و خه‌باتیان ( سه‌ربازی‌و
سیاسی...)، چالاكانی مه‌ده‌نی‌و كولتووری ده‌ورێكی
ئه‌كتیڤ له رابوونه‌وه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادا
ده‌گێڕن. چالاكانی مه‌ده‌نی‌و كولتووری به
په‌ره‌پێدان‌و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خودئاگایی
كۆمه‌ڵگا له پیلان‌و به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و
ده‌سه‌ڵاتی زاڵ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی
مه‌ده‌نی له پێناوی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و به‌هێزكردنی
گوتاری نه‌ته‌وه‌ییدا چالاكی ده‌نوێنن. هه‌ربۆیه‌ش
ئه‌مه ده‌چێته خانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گوتاری
ده‌سه‌ڵاتدا‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌یهه‌وێت پێش له‌م
كاره بگرێت‌و په‌رچه‌كردار له خۆ پیشان ده‌دات.
نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی ئه‌م كاره‌ش كه له كوردستاندا
كه تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر له ئارادایه، داخستنی
ناوه‌نده‌كانی كولتووری‌و ئه‌ده‌بی،
NGOكان،
رۆژنامه‌و گۆڤار، گرتن‌و قۆڵبه‌ستكردنی چالاكانی ئه‌م
بیاڤه‌و یان گوشارخستنه سه‌ر‌و به‌ربه‌ستدانان بۆیان به
مه‌بستی به‌جێهێشتنی وڵات‌و...
له‌م ماوه‌شدا، سێ كه‌سایه‌تی‌و چالاكی كولتووری،
ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری كوردستان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی
رێژیمه‌وه گیران‌و له گرتووخانه‌كانی رێژیمدان.
موختاری هوشمه‌ند، هونه‌رمه‌ند‌و به‌رپرسی
ئه‌نجومه‌نه‌كانی هونه‌ری وێنایی‌یه‌كان (هنرهای
تجسمی) كه 2ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ قۆڵبه‌ست كرابوو له
29ی خه‌رماناندا 16 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
بێهزاد كوردستانی، شاعیر‌و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی، 3ی
خه‌رمانان قۆڵبه‌ست ده‌كرێت‌و دوای ئه‌ویش
"عه‌زیزناسری"، شاعێر، نووسه‌ر‌و وه‌رگێڕی چالاكی
كوردستانی له 18ی خه‌رماناندا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
سێ چالاكی كولتووری‌و مه‌ده‌نی كه له به‌هێزكردنی
گوتاری مافخوازی كوردیدا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی زمان‌و
كولتووری كوردیدا ده‌ورێكی باشیان گێڕاوه. ئه‌و
گوتاره‌یه كه ده‌بێته چه‌كی به‌هێزی خه‌ڵك‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه به‌رباس‌و تێكۆشان بۆ
مسۆگه‌ركردنی داخوازییه‌كانیان. گوتارێك كه شوناسی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێناسه ده‌كات‌و كه‌سایه‌تی پێ
ده‌به‌خشێت‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و جیاوازییه‌كانی خۆی له
به‌رانبه‌ر گوتاری پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رده‌خات‌و
ده‌یهه‌وێت ئه‌و تاك‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و
گوتاره‌ن وه‌كوو خۆیان پێناسه بكرێن. هه‌ر بۆیه‌ش
ده‌سه‌ڵاتی پاوانخواز وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لێی
ده‌ڕوانێ‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆی بڕه‌خسێ،
ده‌یهه‌وێت بیسڕێته‌وه. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای هه‌نووكه‌یی
كوردستان‌و سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی
تایبه‌تن‌و كۆمه‌ڵگای بزۆز‌و ئه‌كتیڤی كوردی به
كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی نوێ‌و به‌هێزی
پێوه‌ندی رۆژ له دوای رۆژ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
گوتاری زاڵ به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه‌و خه‌ونه‌كانی
به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.