به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ئه‌و كاره دزێوه له
ئاكامدا هه‌ر بێ‌ئابڕوویی بۆ ئه‌نجامده‌رانی
لێده‌كه‌وێته‌وه
به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی له وتووێژ له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره 532
رۆژی
چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 31ی خه‌رمانان له كاتی
به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی یاده‌وه‌ری یه‌كه‌م رۆژی
ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران ـ عێراق كه كۆماری ئیسلامی
به حه‌وتووی "دیفاعی موقه‌دده‌س" ناودێری كردووه، له
شاری مه‌هاباد‌و له‌نێو ژن‌و منداڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
بۆ سه‌یركردن هاتبوون بۆمبێك ته‌قییه‌وه‌و بووه هۆی
كوشتنی 12 كه‌س‌و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه كه
زۆربه‌یان ژن‌و منداڵ بوون. به‌رپرسانی رێژیم هاوكات
له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌و بێ‌سێ‌ودوو له راده‌ربڕینی
جیاجیا‌و پێكناكۆكدا قامكی تاوانیان بۆ لای حیزبه
به‌رهه‌ڵستكاره كوردستانییه‌كان راداشت‌و ئه‌و كاره‌یان
به پیلانی ئا‌مریكا، ئیسرائیل‌و حیزبی
به‌عس له‌قه‌ڵه‌م دا. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌و شوێنی
ته‌قینه‌وه‌كه‌و هه‌ڵوێستی رێژیم له‌و باره‌وه
پرسیارگه‌لێكی زۆری لای خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبه
كوردستانییه‌كان به‌گشتی‌و خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌تایبه‌تی
هێناوه‌ته ئاراوه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و
روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، رۆژنامه‌ی
كوردستان وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن
شه‌ره‌فی، جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران پێك هێناوه كه سه‌رنجی خوێنه‌رانی
به‌ڕێزی بۆ راده‌كێشین.
"كوردستان"
: دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌هاباد ده‌ستبه‌جێ
ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن به‌رپرسانی
رێژیمه‌وه تاوانبار ده‌كرێن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه
له مێژووی خه‌باتی ئه‌م حیزبانه‌دا هه‌رگیز به‌دی
نه‌كراوه‌و نه‌بینراوه كه ئه‌م حیزبانه بۆ گه‌یشتن به
مه‌به‌سته‌كانیان په‌نا بۆ ته‌قینه‌وه‌و بۆمبدانانه‌وه
به‌رن، ئێوه ئه‌م په‌له‌كردنه له تاوانباركردنی حیزبه
كوردستانییه‌كان بۆ چی ده‌گێڕنه‌وه؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌هاباد رووداوێكی
ناخۆش‌و هه‌ژێنه‌ر بوو‌و به‌داخه‌وه له‌و رووداوه‌دا
ده‌یان كه‌س كوژران‌و بریندار بوون، ئه‌و كرده‌وه‌یه هه‌ر
به‌و راده‌یه كه بۆ هه‌موو لایه‌ك به ژان بوو به‌و
راده‌یه‌ش له ئاكار‌و كردار‌و پرنسیپی رۆڵه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به دووره. هه‌ر وه‌ك خۆشت ئاماژه‌ت
پێ دا كورد ته‌نانه‌ت له حادترین شێوه‌ی خه‌باتیشدا
په‌نای بۆ ئه‌و جۆره كاره دزێوانه نه‌بردووه،
هه‌رچه‌ند خۆی زۆرجار قوربانی ئه‌م كاره ناجایز‌و
ناحه‌زه بووه.
ئه‌وه‌ش كه رێژیم قامكی تۆمه‌ت بۆ ئه‌م‌و ئه‌و
راده‌دێرێ شتێكی تازه نیه. ئه‌وه له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه له‌و
جۆره مه‌واریدانه‌دا بێ‌لێكۆڵینه‌وه‌و بێ‌به‌ڵگه‌و
بێ‌هۆ ده‌ستبه‌جێ دوژمنانی ده‌ره‌كی یا ئۆپۆزسیۆنی
كورد یا ئێرانی تۆمه‌تبار بكا‌و سه‌یریش ئه‌مه‌یه
هه‌رجارێكیش كه به ده‌گمه‌ن له هه‌لومه‌رجێكی
تایبه‌تیدا له‌و جۆره رووداوانه كۆڵراوه‌ته‌وه
نادروستی تۆمه‌ته‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه.
مه‌حكوومكردنی ئه‌و جینایه‌ته كه ده‌رهه‌ق به ژن‌و
منداڵ كرا، له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌و باقی هێزه كوردییه‌كانه‌وه كارێكی به‌جێ‌و
دروست بوو كه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپ‌و باوه‌ڕه‌كانیان یه‌كی
ده‌گرته‌وه‌و شتێكی زۆر ئاسایی‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ركێكی
سه‌رشانیان بوو. حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌ت زیاد بكه‌م كه په‌له‌كردنی رێژیم له
تۆمه‌تباركردنی ئه‌م‌و ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
به‌رنامه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتنی رێژیم له‌و رووداوه بۆ
میلیتاریزه‌كردنی زیاتری ناوچه‌و ئه‌منییه‌تیكردنی
ناوچه‌كانی كوردستان‌و له‌په‌نا ئه‌وه‌ش دڕدۆنگی
پێكهێنان له نێوان خه‌ڵك‌و دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی
بێ‌ئێعتمادی‌و پێش‌گرتن له یه‌كگرتوویی زیاتری خه‌ڵك.
پ: له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جۆرێك هه‌ڵوه‌رین
له‌نێو ریزی چه‌كدارانی رێژیم‌دا ده‌ستی پێكردووه كه
بێ‌گومان راگه‌یه‌ندراوی پێشووی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانیش كه باس له لێبوردن له‌و كه‌سانه
ده‌كات، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه له
چوونه‌سه‌ری ره‌وتی هه‌ڵوه‌رینه‌كه‌دا. ئایا ئه‌م
ته‌قینه‌وه ده‌توانێ مه‌به‌ستێكی وای له پشت بێ كه
بیهه‌وێ پێش به‌و ره‌وته بگرێ، واتا چه‌كداره
مه‌نگوڕه‌كان بێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه
نه‌گه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی خه‌ڵك‌و وه‌ك چه‌كداری رێژیم
بمێننه‌وه؟
و: هه‌ڵوه‌رین له نێو ریزی چه‌كداره‌كانی رێژیم به
تایبه‌ت له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی رابردوودا شتێكی
چاوه‌ڕوانكراو بوو. چوونكه ئه‌م چه‌كدارانه پتر
تێكه‌ڵاوی رێژیم‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانیان هه‌ن‌و له
نزیكه‌وه ده‌بینن كه چۆن پیلان بۆ خه‌ڵك داده‌ڕێژن‌و
چۆنی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن‌و زۆرجار ئه‌وانیشی تێوه
ده‌گلێنن. بۆیه رێژیمیان باشتر ناسیوه‌و نایانهه‌وێ
له‌وه زیاتر به‌شداری ئه‌و جینایه‌تانه بن كه رێژیم‌و
هێزه‌كانی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك ده‌یكه‌ن. له لایه‌كی
دیكه‌وه ئاسۆی ته‌مه‌ن‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه به‌و
هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه خه‌ڵك له رێژیمیان هه‌یه‌و
ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره كه رێژیم بۆ خه‌ڵكی
خوڵقاندووه، لێڵ ده‌بینن‌و نایانهه‌وێ چاره‌نووسی خۆیان
تا ئاخر له چاره‌نووسی رێژیم گرێ بده‌ن. با ئه‌وه‌ش
بڵێم كه هه‌ڵوه‌رین ته‌نیا تایبه‌ت به هێزه
چه‌كداره‌كان نیه به‌ڵكوو لایه‌نی دیكه‌شی له نێو
داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گرتۆته‌وه.
هه‌ر له‌م یه‌ك دوو مانگه‌ی دواییدا دیتمان كه چه‌ند
كه‌س له به‌رپرسانی رێژیم له سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئه‌و
رێژیمه له فنلاند، نۆروێژ‌و بلژیك ده‌ست
له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند‌و ناڕه‌زایه‌تیی
خۆیان له سیاسه‌ت‌و كرده‌وه‌كانی رێژیم ده‌ربڕیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاشكرایه كه هه‌ڵوێستی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له راده‌ی خۆیدا شوێندانه‌ر
بووه. گومانی تێدا نیه كه رێژیم له چوارچێوه‌ی
كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و رووداوه‌ی مه‌هاباد‌و پیلانگێڕی بۆ
ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه ئاماژه‌م پێكرد بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دا.
پ: خه‌باتی مه‌ده‌نی، هه‌ر له سه‌ره‌تای
هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمی ئیسلامییه‌وه تا ئێستا،
لایه‌نێكی به‌رچاو له خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بووه
كه به‌شێكی زۆر له توانای زه‌ینی‌و عه‌ینی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه بۆ ئه‌م شێوه خه‌باته ته‌رخان كراوه‌و
قوربانی زۆریشی له‌و رێگایه‌دا داوه، دیاره دوای
كۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموكرات‌و په‌سه‌ندكردنی درووشمی
"به‌جه‌ماوه‌ریتركردنی خه‌بات" له‌و كۆنگره‌یه‌دا
كاریگه‌ری ئه‌و شێوه خه‌باته له كوردستاندا زه‌قتر
بۆته‌وه‌و كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر باقی ناوچه‌كانی
دیكه‌ی ئێرانیشدا داناوه‌و ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی
سه‌رنجی زۆرێك له كارناسانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و بیانیش
بۆ لای خۆی رابكێشێ. پرسیار لێره‌دایه ئایا
تاوانباركردنی ئۆپۆزسیۆنی كورد‌و راداشتنی قامكی تاوان
بۆ لای هێزه كوردییه‌كان ده‌توانێ ئه‌م سیما
ده‌ره‌وشاوه مه‌ده‌نییه تووشی چڕژان بكات، به‌تایبه‌تی
كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له مه‌هاباددا روویدا؟
و: خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و هه‌ر شێوه خه‌باتێكی ره‌وای
دیكه هه‌ركام به نۆره‌ی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی كورد
له كوردستانی ئێران‌دا كاریگه‌ری تایبه‌ت به خۆیان
هه‌بووه. جه‌ماوه‌ریكردنی خه‌بات هه‌میشه له‌به‌رچاو‌و
له ده‌ستووری كاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌دا بووه، به‌ڵام له كۆنگره‌ی 14 به‌ملاوه
پێداگری‌و گرینگی زیاتری پێ دراوه‌و شوێندانه‌ریشی
به كرده‌وه پتر ده‌ركه‌وتووه، رێژیمیش هه‌میشه هه‌وڵی
داوه كه سیمای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به
هه‌ر شێوه خه‌باتێكه‌وه بشێوێنێ‌و پێچه‌وانه نیشانی
بدا، به‌ڵام 64 ساڵ خه‌باتی بێ‌وچانی ئه‌م حیزبه به
سیمای دێموكراتیك‌و دره‌وشاوه‌یه‌وه هه‌رگیز رێگای
نه‌داوه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رێژیم به ئاكام بگا. بێجگه
له‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به هه‌موو
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و
ته‌نانه‌ت زۆر هێز‌و لایه‌نی سیاسی ئێرانی‌و ده‌ره‌كیش
له‌وه ناسراوتره كه كۆماری ئیسلامی بتوانێ
به‌جۆرێكی دیكه بیخاته به‌رچاو. دیاره ره‌نگه له‌و
باره‌شه‌وه كه ئاماژه‌ت پێدا دیسان هه‌وڵی خۆی بدا
به‌ڵام دڵنیام ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵه‌كه‌ی نه‌زۆك
ده‌مێنیته‌وه.
پ: ئاكامی ئه‌م كارانه به كوێ ده‌گا، ئایا ده‌توانرێ
به‌م شێوه كرده‌وانه یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كورد تووشی
لێكدابڕان بكرێت؟
و: ئه‌و كاره دزێوانه له ئاكامدا هه‌ر بێ‌ئابڕوویی بۆ
ئه‌نجامده‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌وڵه‌كانی رێژیمیش
بۆ پیلانگێڕی‌و دڕدونگی پێكهێنان‌و شێواندنی یه‌كڕیزی
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه له گۆڕێ دابووه
به‌ڵام هه‌روه‌ك تا ئێستا نه‌یتوانیوه مه‌به‌سته‌كانی
رێژیم وه‌دی بێنێ له‌وپێوه‌ندییه‌شدا هه‌ر واده‌بێ.
به‌تایبه‌ت كه ئێستا خه‌ڵك زۆر له رابردوو زیاتر
رێژیمیان ناسیوه‌و باش له پیلانگێڕی‌و به‌رنامه دژی
گه‌لییه‌كانی ئاگادارن.
پ: ئه‌ركی خه‌ڵكی كوردستان چییه له ئاست ئه‌م شێوه
كرده‌وانه‌و هه‌ڵوێستی حیزبه‌كان ده‌بێ چۆن بێ؟
و: خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی ئه‌ساسی‌و بنه‌ڕه‌تی خۆیان
كه خه‌بات دژی رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست‌و دژی ئینسانی
كۆماری ئیسلامییه باش ده‌ناسن‌و باش ده‌زانن‌و له‌و
پێوه‌ندییه‌شدا به خوێن‌و قوربانیدان به فیداكارییه‌كی
كه‌م وێنه ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌یان به ئه‌نجام
گه‌یاندووه. له ئاست ئه‌م شێوه كرده‌وانه‌شدا پێویسته
به پشوو له سه‌رخۆییه‌وه هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن‌و هه‌وڵ
بده‌ن پیلانی رێژیم‌و هه‌وڵی داموده‌زگا
سه‌ركوتكه‌ره‌كانی بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م رووداوه
پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هه‌ڵوێستی حیزبه كوردییه‌كان ده‌بێ
هه‌ر وه‌ك رابردوو پێداگری‌و شێلگیربوون له سه‌ر ماف‌و
ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران
بێ‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره رووداوانه‌شدا
هه‌روا له‌سه‌ر هه‌ست بن‌و به هه‌ڵوێستی دروستی خۆیان
پیلانی كه‌ڵكوه‌رگرتنی رێژیم له‌و كرده‌وه دزێوانه
به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه.