ساوێر و درۆ، دیاریی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ جیهان
سه‌لام ئیسماعیل‌پوور
رێوه‌ڕه‌سمی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕی گشتیی رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه وه‌ك پێشانگایه‌ك
بوو كه تێیدا كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چا‌وی بڕیبووه
گوتار‌و دیمانه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مه‌حموود
ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و رێژیمه‌كه‌ی، كه بزانن ئه‌مجاره بۆ
جیهان چی‌یان له هه‌نبانه‌دایه.
ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌ك جاره‌كانی پێشوو
توانی ئه‌ركی خۆی وه‌كوو شۆمه‌نێك، نه‌ك سه‌ركۆماری
وڵاتێك، به‌جێ بگه‌یه‌نێت‌و سه‌رنجی راگه‌یه‌نه‌كان بۆ
ده‌ربڕینه سه‌یر‌وسه‌مه‌ره‌كانی رابكێشێت. له راستیدا
ئامانجی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له به‌شداریی ساڵانه‌ی خۆی له‌و
جۆره
رێوڕه‌سمانه‌دا نه‌ك نیشاندانی ئیراده‌و ویستی كۆماری
ئیسلامی بۆ وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری گرفت‌و كۆسپه سه‌ره‌كییه‌كانی
سه‌ر رێگای مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكوو چه‌واشه‌كردنی بیروڕای
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و راكێشانی سه‌رنجی گشتی جیهان له
سیاسه‌تی تێكده‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك
گوته‌ی بێكه‌ڵك‌و بێبایه‌خه كه بۆ ماوه‌یه‌ك
سیاسه‌تڤانان‌و راگه‌یه‌نه‌كانی رۆژئاوا به خۆوه سه‌رقاڵ
ده‌كات.
وه‌ك نه‌ریتی باوی ساڵانه له گوتاری ئه‌مساڵیشدا
ئه‌حمه‌دی نژاد ناچار بوو چه‌ندین جار روو له كورسییه
چۆڵه‌كان بكات‌و به ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌ك "دۆستانی
خۆشه‌ویست"، "خوشك‌و برایانی به‌ڕێز" و "هاوكارانی هێژا"
بانگیان بكات‌و بۆیان بدوێت، چوونكه نوێنه‌رانی زۆربه‌ی
وڵاتانی جیهان ئاماده نه‌بوون گوێبیستی ئامۆژگارییه‌كانی
ئه‌و له‌مه‌ڕ شێوازی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان! بن‌و
هۆڵه‌كه‌یان به‌جێ هێشت.
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا
به‌گێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌قه‌ت له مێژووی جیهان به‌م ئاكامه
گه‌یشت كه پاش نزیك به100 ساڵ، سیستمی سه‌رمایه‌داری‌و
به‌ڕێوه‌به‌ریی جیهانی گه‌یشتۆته كۆتایی ته‌مه‌نی خۆی‌و
توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی تێدا نه‌ماوه.
ناوبراو دوو هۆكاری بۆ ئه‌م بابه‌ته خسته‌ڕوو كه
یه‌كه‌میان لادان له رێبازی پێغه‌مبه‌ران‌و ئه‌وه‌ی دیكه
"به‌ڕێوه‌به‌ریی جیهانی‌و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته"،
مه‌به‌ست له هه‌ر دووی ئه‌م بابه‌تانه ئه‌وه‌یه كه
تاكه ئاڵترناتیڤی گونجاو بۆ سه‌رمایه‌داری‌و ته‌نیا
شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان
پێڕه‌وی بكه‌ن، رێبازی "ویلایه‌تی فه‌قیه" وه‌كوو درێژه‌ی
رێبازی پێغه‌مبه‌ران‌و سیستمی كۆماری ئیسلامی بۆ
به‌ڕێوه‌به‌ریی جیهانه. ئه‌حمه‌دی‌نژاد بۆ باشتر
تێگه‌یاندنی هه‌موان، به‌شێوه‌ی په‌نانه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ
ئیبراهیم‌و نووح‌و مووسا‌و عیسا‌و محه‌مه‌د به‌راورد
ده‌كات‌و رێبه‌رانی وڵاتانی دیكه‌ش به نه‌مروود‌و
فێرعه‌ون‌و دژبه‌رانی عیسا‌و محه‌مه‌د ده‌شوبهێنێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر له هه‌موو شتێك بیروڕای گشتیی
رۆژئاوای تووشی هه‌ژان‌و سه‌رسوڕمان كرد، ورووژاندنی ئه‌م
باسه بوو كه رووداوی 11ی سێپتامبری به‌پێچه‌وانه‌ی
بۆچوونی زاڵ، به پیلانی به‌شێك له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا
ناوبرد بۆ گۆڕانكاری له ره‌وتی دابه‌زینی ئابووریی
ئه‌مریكا‌و هێژموونی ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین‌و هه‌روه‌ها رزگاركردنی ئیسراییل له رووخان.
ئه‌حمه‌دی‌نژاد ئه‌م بۆچوونه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی ئه‌مریكا‌و نه‌ته‌وه‌كان‌و سیاسه‌تڤانانی جیهان.
پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆلۆكاست، ئه‌وه گرنگترین شۆكی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد بۆ سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی، به‌تایبه‌تی
ئه‌مریكا بوو كه سه‌لماندی ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و رێژیمه‌كه‌ی
بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، شێواندنی مێژوویان له‌لا
زۆر ئاساییه‌و ئه‌و بابه‌ته هیچكات به مایه‌ی شه‌رم‌و
شووره‌یی نازانن. دژكرداری نه‌رێنیی نوێنه‌رانی وڵاتانی
جیهان‌و راگه‌یه‌نه‌كان له كات‌و ساتێك‌دا كه وڵاتانی
1+5، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا‌و پرێزیدنت ئوباما چاوه‌ڕوانی
گه‌ڕانه‌وه‌ی رێژیم بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ بوون، هه‌موو
خه‌ون و ساوێره‌كانی لابیسته‌كانی رێژیمی بۆ پێكهێنانی
ئاشتی‌و دیالۆگ له نێوان كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌مریكادا
كرده بڵقی سه‌رئاو.
نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م هه‌ڵوێستانه، وتووێژی ئۆباما
له‌گه‌ڵ به‌شی فارسیی
BBC
بووكه نیشان ده‌دات خۆش باوه‌ڕی له هه‌مبه‌ر سروشتی
گۆرانهه‌ڵگری كۆماری ئسلامی له ئه‌مریكادا به‌ره‌و كۆتایی
ده‌چێت. ئۆباما له‌و وتووێژه‌دا زیاتر رووی له خه‌ڵكی
ئێران كرد‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژادی به"قیزه‌ون"
و "ناحه‌ز" وه‌سف كرد.
ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه په‌یامی نه‌ورۆزیی 1388ی ئۆباما
بۆ رێبه‌رانی رێژیم چی دیكه ره‌نگه دووپات
نه‌بێته‌وه‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد به كرده‌وه دوایین بزماری
له تابووتی وتووێژ داوه.
ته‌نزێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌وه‌دا بوو كه
پێشنیاری كرد، ساڵی 2011 ببێته ساڵی داماڵینی چه‌كی
ئه‌تۆمی‌و "وزه‌ی ناوكی بۆ هه‌موان‌و بۆمبی ئه‌تۆمی بۆ هیچ
كه‌س" ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێی زانیارییه‌كانی
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
كه له‌و ساڵه‌دا كۆماری ئیسلامی ببێته خاوه‌ن چه‌كی
ئه‌تۆمی. كه‌وابوو جیهان ئه‌گه‌ر له زمانی دیپلۆماتیكی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد تێگه‌یشتبن، ده‌بێ له ئێستاوه هه‌ست به
مه‌ترسی بكه‌ن‌و ئه‌و پێشنیاره وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
جیددی وه‌ربگرن.
كاتێك كه ئه‌حمه‌دی نژاد به پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنی
"فاكس نیووز" ده‌ڵێت: "من به‌رهه‌می دێموكراسیم" پێوسته
جیهان له‌وه‌ش تێبگات كه مه‌به‌ستی له ساڵی داماڵینی
چه‌كی ئه‌تۆمی چیه؟