راگه‌یاندنی "مانگی دیفاع له ئازادی‌و مه‌وجودییه‌تی
كورد"
حسێن زوبه‌یره‌م
گه‌لی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف‌و ئازادییه‌كانی له
مێژساڵه خه‌بات ده‌كات‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا له شێوه
جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی،
چه‌كداری‌و....هتد، به گوێره‌ی پێویست‌و به‌پێی
هه‌لومه‌رج‌و پێداویستییه زه‌مه‌نی‌و مه‌كانییه‌كان
كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و به‌رده‌وام بووه له تێكۆشان بۆ
گه‌یشتن به داخوازییه‌كانی‌و له‌و پێناوه‌شدا خۆی ته‌نیا
به یه‌ك شێوه له‌و شێوه خه‌باتانه
نه‌به‌ستۆته‌وه،
به‌جۆرێك كه له شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات كه‌ڵك
وه‌رنه‌گرێ.
یه‌كێك له‌و شێوه خه‌باتانه، خه‌باتی چه‌كداری بووه كه
كورد به ناچاری‌و ته‌نیا به مه‌به‌ستی به‌رگری له خۆی‌و
له‌نێوبردنی دۆخی زاڵ‌و داسه‌پاو به سه‌ریدا كه‌ڵكی لێ
وه‌رگرتووه، واتا به‌رگری ره‌وا له گیان‌و كیانی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی‌و له‌سه‌ر خاك‌و ماڵی خۆی، نه‌ك له ناو
قوڵایی زێد‌و نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا. مێژووی
ئه‌م شێوه خه‌باته‌ی گه‌لی كورد پڕه له‌و لاپه‌ڕه
زێڕینانه‌ی كه هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كیان شانازیه‌كی
گه‌وره‌یه له مێژووی خه‌باتی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا.
یه‌كێك له‌و لاپه‌ڕه زێڕینانه به‌شداری هاوبه‌شی
خه‌ڵكی كوردستان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانه له به‌رگریی چه‌كدارانه له به
رامبه‌ر هێرش‌و په‌لاماری كۆماری ئیسلامی‌دا له "مانگی
دیفاع له ئازادی‌و مه‌وجوودییه‌تی كورد" له ساڵی 1361ی
هه‌تاویدا.
دوای هێرشی به‌ربڵاوو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هێزه
سه‌ركوتكه‌ره‌كانی خۆسه‌پێنی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خاكی
كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری
ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ به‌رگری له
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوو، بڕیاری
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌رگری له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌و
پێشێلكه‌رانی مافی خه‌ڵكی كوردستاندا راگه‌یاند. به
مه‌به‌ستی پاراستنی زیاتری شاره‌كانی كوردستان له
وێرانی‌و هێرشی دڕندانه‌ی هێزه به‌كرێگراوه‌كانی رێژیم،
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شاره‌كانیان به‌جێ هێشت‌و
روویان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان كرد تا به
شێوه‌ی چریكی‌و شه‌ڕی پارتیزانی به‌ره‌نگاری داگیركه‌ران
ببنه‌وه.
رێژیم به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزی زۆری نیزامی‌و چه‌كوچۆڵی
مۆدێرن‌و به پشتیوانیی هێزی هه‌وایی‌و هه‌روه‌ها دوای
به كوشتدانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له هێزه
به‌كرێگیراوه‌كانی، شاره‌كانی كوردستانی داگیر كرده‌وه.
كۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی ئه‌م داگیركاریانه‌ی خۆی له
كوردستان، سه‌دان هه‌زار كه‌س له هێزه نیزامییه‌كانی خۆی
له شاره‌كان‌و هه‌زاران پێگه‌ی نیزامی كه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته له زۆربه‌ی گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا
دامه‌زرابوون، جێگیر كرد. به‌م جۆره كوردستان به
شێوه‌یه‌كی بێوێنه‌و به دوور له هه‌رچه‌شنه
پره‌نسیپێكی مرۆڤانه، له لایه‌ن رێژیمی ئیسلامییه‌وه
میلیتاریزه كرا.
له هاوینی ساڵی 1361دا رێژیم به كۆكردنه‌وه‌و ناردنی
هێزێكی زۆری به‌كرێگیراو ویستی هێرش بكاته سه‌ر
ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رێگای پیرانشار ـ سه‌رده‌شت‌و به
داگیركردنی ئه‌م رێگایه نزیك بێته‌وه له بنكه‌كانی
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
به‌وشێوه‌یه گوشار بخاته سه‌ر رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و به
بۆچوونی خۆی كۆتایی به شۆرشی كورد بێنێ. رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه‌ی رێژیم بڕیاری
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش د.قاسملوی
نه‌مر له رادیۆ ده‌نگی كوردستانه‌وه ماوه‌ی زه‌مه‌نی له
نێوان 20ی خه‌رمانانه‌وه تا 20ی ره‌زبه‌ری به "مانگی
دیفاع له ئازادی‌و مه‌وجوودییه‌تی كورد" نێودێر كرد. زۆری
پێ نه‌چوو كه درووشمی "هه‌موو شتێك بۆ جه‌بهه‌و هه‌موو
ئیمكانێك بۆ سه‌نگه‌ر" بوو وێردی سه‌ر زمانان‌و زۆربه‌ی
دیواری شار‌و گونده‌نانی كوردستانی نه‌خشاند.
"مانگی
دیفاع له ئازادی‌و مه‌وجوودییه‌تی كورد" بووه هۆی
یه‌كگرتویی‌و هاوده‌نگی‌و هاوهه‌ڵوێستیی زیاتری خه‌ڵكی
كوردستان‌و یه‌كیه‌تی‌و یه‌كڕیزی گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
هێزی به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حیزبی دێموكرات له نێو رێزی به‌رگریدا‌و له به‌رانبه‌ر
هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستاندا به‌رگرییان ده‌كرد. باقی
كچان، ژنان، پیره‌پیاوان‌و منداڵانی دیكه‌ی كوردستانیش
ئیمكاناتی پێویست بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یان دابین ده‌كرد.
ئه‌م مانگه بوو به مانگی سه‌ركه‌وتن‌و یه‌كگرتنی كورد‌و
بووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕبن له مێژووی خه‌باتی
كورددا."مانگی دیفاع له ئازادی‌ومه‌وجوودییه‌تی كورد" بوو
به به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی زیندووبوونی خه‌ڵكی
كوردستان‌و هاوهه‌ڵوێستی هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی
كوردستانیش له‌و مانگه‌دا ئه‌و راستییه‌ی ئاشكراتر كرد كه
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هێزی پێشمه‌رگه
هه‌ڵگری ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یین.
به ئامانج نه‌گه‌یشتنی هێزه نیزامییه‌كان‌و
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی رێژیم شانازییه‌كی گه‌وره
بوو بۆ شۆرشی كوردستان كه ئاكامی یه‌كگرتوویی خه‌ڵك‌و
پێشمه‌رگه بوو له‌و مانگه‌دا.