بۆ نیگایه‌ک ، وێڵی دوای نمه‌ی بارانه
ڕێناس جاف
به به‌هاران که‌بارانێ
به‌خوڕ با‌ری
بچۆ به‌ری
تا گشت گیانت بۆنی باراناوی لێ بێ.
به هاوینان
ئه‌گه‌ر هاتو و باران دایکرد
نیگات ببڕه
له‌رزانه‌ی نمه‌ی بارانێ
تا ئه‌و ساته‌ی
گیانت بۆنی باران بگرێ.
دڕدۆنگ مه‌به یاری دێرین
ئه‌وه هه‌مان نمه‌ی ئه‌شکی ده‌یده‌ی منه
له غوربه‌تا هه‌ڵئه‌وه‌رێ.
که به‌پایز باران با‌ری
بڕۆ به‌ری
و
تێرتێر بۆنی
خاکی نیشتمان هه‌ڵمژه.
به‌ڵام ئه‌ی یار
که به‌کڕێوه‌ی زستانانیش
گه‌ر لافاوێ دونیای داگرت
دوو دڵ مه‌به
ئه‌وه هه‌مان شه‌پۆلانی زه‌ریای دڵه
و
گیان بێ قه‌رار
غه‌ریب،غه‌ریب
بۆ تاوێ ئۆقره‌ی ئامێزت
به زۆر زه‌ریای
نائارامی ئه‌م جیهانه‌دا ڕاده‌برێ
تا پێت بگات
.
تاران
پایزی 2709ی کوردی
*
ئه‌م هه‌ڵبه‌سته پێشکه‌شه به‌و
هه‌ڤاڵه‌ی دایمه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ژینه‌وه،له‌به‌ر
هه‌ر تاوه‌بارانێ ،یادی ئاوێته‌ی یادمه. ئه‌م هه‌ڵبه‌سته
،پایزی ساڵی پار له ئاوێنه‌ی خه‌یاڵه‌وه لێم وه‌ژوور
که‌وت به‌ڵام ژیانی سه‌رقاڵی شاران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
نه‌دامێ بڵاوی بکه‌مه‌وه تا ئه‌م پایزه.