وتووێژی ته‌یموور مسته‌قایی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسیی
PDKI
له‌گه‌ڵ گۆڤاری سه‌رچاوه
سازدانی: سیروان ژاژڵه‌یی
ــ پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی،
جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌باشورو رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان دروشمی "دیموكراسی بۆ (عێراق و ئێران) و
خودموختاری بۆ كوردستان"یان هه‌ڵگرت، به‌بۆچونی ئێوه
ئه‌و دروشمه تاچه‌ند واقیعی بوو؟ ئاخۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
دروشمێكی له‌وجۆره تاچه‌ند جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی
گه‌لی كوردی له‌جوڵانه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی
نه‌ته‌وه‌یی ژێرده‌ست كرد به جوڵانه‌وه‌یه‌كی لۆكاڵی
بچوك؟
1ـ
زیاتر له نیو سه‌ده دروشمی دێموكراسی‌و خودموختاری
دروشمی ستراتژیكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه‌و
بێ‌گومان دیاری كردنی ئه‌م دروشمه ریشه‌ی له
هه‌ل‌ومه‌رجی مه‌كانی‌و زه‌مانی، راده‌ی هێزو توانای ئه‌و
قۆناغه‌دا هه‌بووه كه خه‌باتی گه‌لی كوردی تێدا به‌ڕێوه
چووه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆماری
كوردستان‌ودروشمه‌كانی ئه‌و كاتی كۆمار وه‌ك نموونه باس
بكه‌ین ده‌بینین ته‌نانه‌ت دروشمی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانیشیان تێدایه به‌ڵام بارودۆخێك كه كۆماری تێدا
پێكهاتووه‌و تا كۆتاییه‌كانی ژیانی ئه‌و كۆماره ئه‌و
راستییه‌ی ده‌رخستووه كه ئاوات‌و ئاره‌زوو شتێكه‌و
به‌ربه‌ست‌و كێشه‌كانی رێگای گه‌یشتن به‌م ئاوات‌و
ئاره‌زووانه شتێكی دیكه. هه‌ر بۆیه له مانگه‌كانی
كۆتایی ته‌مه‌نی كۆماردا پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د زۆر
هه‌وڵی دا به‌ڵكوو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به به‌شێك له
مافه‌كانی كورد رازی بكا كه به داخه‌وه رێژیم دانی به
هیچ مافێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد دانه‌ناو سه‌ره‌نجام
پێشه‌وای له‌سه‌ر پێداگری بۆ مافه‌كانی كورد له دار دا.
یه‌كێك
له گرفته‌كانی كورد له رابردوودا به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی
سه‌د‌و سیفر بووه هه‌ر بۆیه به سه‌د نه‌گه‌ییشتووین و
هه‌ر له بازنه‌ی سیفردا خولاوینه‌ته‌وه. ئێمه ده‌بێ
فێًر بین له سیاسه‌ت كردن‌دا ده‌توانی هه‌نگاوێك كه
ده‌گونجێ بچیته پێشێ پاشان هه‌نگاوێكی دیكه بهاوێن.
دیاری كردنی دروشمی خودموختاری راست له‌م بۆچوونه‌وه
سه‌ری هه‌ڵداوه واته بۆ گه‌یشتن به هه‌موو مافه
نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان ده‌توانی هه‌نگاو به هه‌نگاو
رێگاكه ببڕێ.
ده‌زانن نیشتمانی ئێمه نیشتمانێكی دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر
چوار وڵات‌دا. ئه‌م هه‌ڵكه‌وته بۆ خۆی گه‌وره‌ترین
كێشه‌یه‌و به‌داخه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ش كه كوردیان
به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان‌و ته‌نانه‌ت
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا جۆرێكه كه
ته‌نانه‌ت ئه‌و راده كه‌مه له مافه‌ش كه تا ئێستا كورد
داوای كردووه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی بێ‌به‌زییانه‌ی هه‌ركام
له‌و ده‌وڵه‌تانه‌و هاوكاری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ سه‌ركوتی
زیاتر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، بۆیه دانی دروشمی
سه‌ربه‌خۆیی له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا دروشمێكی گونجاو
نه‌بووه ئه‌گه‌رنا سه‌ربه‌خۆیی مافێكی بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه. پێم خۆشه لێره‌دا ئاماژه به
وته‌یه‌كی دوكتور قاسملووی نه‌مر له به‌رانبه‌ر شۆڤێنیزمی
زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا كه كوردیان به جیایی‌خواز ناوده‌برد
بكه‌م كه فه‌رموویه‌تی: "ئه‌گه‌ر رۆژێك بێت كه نیشتمانی
كورد بكه‌وێته سه‌ر یه‌ك ئه‌مه جیابوونه‌وه‌ی خاكی هیچ
وڵاتێك نیه به‌ڵكوو وه‌سه‌ر یه‌ك كه‌وتنه‌وه‌ی وڵاتێكی
دابه‌ش كراوه كه به بێ ویست‌و ئیراده‌ی دانیشتووانی
دابه‌ش كراوه‌و له راستیدا ئه‌مه یه‌كگرتنه‌وه‌یه.
ــ ئاشكرایه هه‌ستی ئایینی زیاتر كاریگه‌ری هه‌یه
له‌ناو نه‌ته‌وه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان" تورك,
عه‌ره‌ب, فارس" به‌ڕای ئێوه له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌ك كه
ئایین"به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلامیش كه‌له‌گه‌ڵ
دیموكراسیه‌تدا ناكۆكه" تاچه‌ند بوار هه‌یه بۆ قسه‌كردن
له‌سه‌ر دیموكراسی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی؟
2ـ
ئێمه بڕوامان به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌و پێمان
وایه ئایین ده‌بێ به كاری خۆیه‌وه خه‌ریك بێ‌و
تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌كرێ. تێكه‌ڵ‌بوونی دین‌و ده‌وڵه‌ت
هه‌م گرفت بۆ ئایین پێكدێنێ‌و هه‌م كێشه بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. له راستیدا ده‌مهه‌وێ بڵێم دین
چه‌مكێكی تایبه‌ت به كه‌سه‌كانه‌و هه‌ر كه‌س ده‌بێ ئازاد
بێ به هه‌ر دین‌و بیر‌و باوه‌ڕێكه‌وه كه هه‌یه‌تی له
كۆمه‌ڵگادا په‌یره‌وی له ئایینی خۆی بكا. به‌ڵام سیاسه‌ت
زانستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگایه واته په‌یوه‌ندی هه‌یه
به ژیانی هه‌موو خه‌ڵكه‌وه. له‌و وڵاتانه‌ی كه دین‌و
ده‌وڵه‌ت تێكه‌ڵ كراون هه‌م شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه زۆر
خراپ بووه‌و تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ خۆسه‌پاندنی ئایینێك
یان لقێك له ئایینێك به‌سه‌ر ئایینه‌كانی دیكه‌داو ئه‌مه
فاشیزمی دینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه دروست له به‌رامبه‌ری
دێموكراسی دایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه حكوومه‌تداری‌یه
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئێستای ئێران به نموونه بێنینه‌وه‌و
ته‌نیا یه‌ك چه‌مك وه‌ك نموونه باس بكه‌ین‌و ئه‌ویش
شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بێ، به پێی یاسا سه‌رۆك
كۆمار ده‌بێ له ریجالی سیاسی مه‌زهه‌بی په‌یره‌وی
ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه‌و شیعه‌ی دوازده ئیمامه بێت
كه دیاره ئه‌م مه‌رجه بۆ بوون به سه‌رۆك كۆمار
كۆمه‌ڵێكی یه‌كجار زۆر له خه‌ڵك له مافی به‌شداربوون له
هه‌ڵبژێران بۆ سه‌رۆك كۆماری بێ‌به‌ش ده‌كاو ئه‌م خاڵه
خه‌ڵكی سێكۆلار، مه‌زهه‌به‌كانی جیا له شیعه‌و ژنان مافی
هه‌ڵبژێرانیان نابێ‌و ته‌نانه‌ت له نێو شیعه‌كانیشدا كه
خۆیان 5 لقن چوار لقه‌كه‌ی، دیكه واته شیعه‌ی 2 ئیمامه،
چوار ئیمامه، دروزی‌و حه‌وت ئیمامی له‌م مافه بێ‌به‌ش
كراون. ئه‌مه ده‌رده‌خا حاكمیه‌تی دینی‌و دێموكراسی
چه‌نده لیك جیاوازن.
له‌م چه‌شنه سیستمه‌دا خه‌باتی مه‌ده‌نی ته‌نیا ئه‌و
كاته ده‌توانێ به ئاكام بگات كه ترازوی هێزی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌ر راده‌یه‌كی
به‌رچاو بێ كه رێژیم توانای سه‌ركوتكردنی نه‌بێ.
ــ عێراق له‌چوارچێوه‌ی "پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی گه‌وره"دا له‌چنگی دیكتاتۆرێكی وه‌ك
سه‌ددام ده‌رهێنراو ئێستا له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌یه بۆ
دیموكراسی, ئێوه تاچه‌ند گه‌شبینن به‌وه‌ی ئه‌م
دیموكراسیه‌ته‌ی عێراق ده‌گاته دوا مه‌نزڵگای خۆی؟
3ـ
دێموكراسی له ناوه‌ڕۆكدا شتێكی رێژه‌یی‌یه‌و له
وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه فه‌رق ده‌كاو
به‌ستراوه‌ته‌وه به فه‌رهه‌نگی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كه
دێموكراسی تێیدا ممارسه ده‌كرێ یانی كاتێك ئێمه باس له
دێموكراسی له عێراقدا ده‌كه‌ین نابێ شێوه‌ی دێموكراسیی
ئا‌مریكا یان ئوروپا بێننیه به‌ر چاوی خۆمان،
رۆژئاواییه‌كان به سه‌دان ساڵه دێموكراسی ممارسه
ده‌كه‌ن‌و ئه‌م سیستمه لای ئه‌وان بووه‌ته فه‌رهه‌نگی
باو‌و جێگرتوو و توانای گۆڕین له‌م وڵاتانه‌دا زۆر سانایه.
دوور بۆی نه‌ڕۆین، ماوه‌یه‌ك پێش بوو له ئینگلستان
هه‌ڵبژاردنی تازه كرا كه ده‌سه‌ڵات له ماوه‌یه‌كی
كورتدا ده‌ست به ده‌ست كرا‌و به‌ڵام عێراقدا ئه‌وه چه‌ند
مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ
حكوومه‌ت پێك نه‌هاتووه‌و له‌وانه‌شه به‌م زووانه پێك
نه‌یه. ئه‌مه هۆكاری هه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه كه
ئاماژه‌م پێ كرد. ئه‌م وڵاته له پێكهاتنیه‌وه تا
ئێستاش دێموكراسی بوونی نه‌بووه، ده‌سه‌ڵاته‌كان یان به
شێوه‌ی سه‌ربازی(كودتا) هاتوونه‌ته سه‌ر كاریان سه‌رۆكێك
تیرۆر كراوه‌و كه‌سی دیكه هاتۆته جێگای. به پێی
فه‌رهه‌نگی باو له‌م وڵاته‌دا واقێعبینانه نیه چاوه‌ڕوان
بین تا دێموكراسی زۆر به ئاسانی رێگای خۆی بپێوێ‌و
ئه‌ساسه‌نبه‌شێك له‌و هێزانه‌ی كه ئێستا له گۆڕه‌پانی
ده‌سه‌ڵاتی عێراقدان بنه‌مای دێموكراتیكیان نیه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه هیوادارمان ده‌كا به پاشه‌رۆژی دێموكراسی له
عێراقدا بوونی پاره‌سه‌نگی هێزه واته هێزه‌كانی سه‌ر
گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق له یه‌ك حیزب‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك
نه‌ته‌وه‌و ئایین نین‌و ئه‌مه پاره‌سه‌نگی هێزی
راگرتووه‌و هیچ لایه‌نێك ناتوانێ به ته‌نیا ببێته
مه‌یداندارو لایه‌نه‌كانی دیكه له مه‌یدان وه‌ده‌ر
بنێ‌و ئێستا ده‌بینین بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ناچارن
پێكه‌وه دانووستان بكه‌ن‌و پێكبێن‌و دیاره ئه‌مه بێجگه
له‌و ململانه ناوچه‌یی‌یه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر
لایه‌نێك به ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌وه
گرێ دراوه‌و پشتیوانی لێده‌كرێ‌و بوونی ئه‌مریكاش
فاكته‌رێكی دیكه‌یه كه به پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه
ده‌بێ به دێموكراسی له عێراقدا گه‌شبین بین، به‌ڵام
ئه‌م گه‌شبینی‌یه به مانای ئه‌وه نیه كه دێموكراسی
له عێراقدا كه‌ندوكۆسپی له‌سه‌ر رێی نه‌بی‌و زۆر زوو به
ئاكام بگات. به بڕوای من زه‌مانی پێویسته‌و ده‌بێ رێگا
بده‌ین كه دێموكراسی له‌و وڵاته رێگای سروشتی خۆی ببڕی.
ــ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك
به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی دیموكراسیدا
وه‌ستاوه, به‌بۆچونی ئێوه ئه‌م رۆڵه‌ی ئێران تاكه‌ی
درێژه‌ی ده‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی ئه‌و
به‌ربه‌سته له‌لایه‌ن رۆژئاواوه له‌ئارادایه؟
4ـ
كۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ دێموكراسی
ناوچه‌كه‌یه‌و بۆ خۆشی گه‌وره‌ترین ترسی هه‌یه له
دێموكراتیزه‌بوونی ناوچه‌كه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵ‌و
تێكۆشانی خۆی دخاته كار بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی
دێموكراتیزه‌بوونی ناوچه له نێوبه‌رێ‌و هه‌ر نه‌بێ
كۆسپی بۆ دروست بكا. ئه‌م ریّژیمه به یارمه‌تیدان به
گرووپگه‌لی جۆراوجۆر له ناوچه‌كه‌دا دژی ئاشتیی
فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل، دژی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك له عێراق
وه‌ستاوه‌و بۆ ده‌سه‌ڵاتی لوبنان گێره‌و كێشه‌ی ساز
كردووه، له ئه‌فغانستانیش به‌رده‌وام گیروگرفت ساز
ده‌كاو بۆ هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر له داهاتی
خه‌ڵكی ئێران ده‌ڕژێنێته حیسابی ئه‌و گرووپانه‌وه.
كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ ببێته ده‌سه‌ڵاتداری
ناوچه‌كه‌و ئیدئۆلۆژی خۆی له‌م ناوچه‌یه‌دا بڵاو
بكاته‌وه‌و یارمه‌تی به پێكهێنانی حكوومه‌تی له چه‌شنی
خۆی بكا‌و هه‌وڵی ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی ده‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ببێته باڵاده‌ست كه ئه‌مه
مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا‌و ئاسایشی ناوچه
به حیساب دێت هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاری رۆژئاوا
به‌تایبه‌ت‌و وڵاتانی ناوچه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، له
لایه‌كی دیكه‌وه له نێوخۆی ئێرانیشدا له‌گه‌ڵ دژایه‌تی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك به‌ره‌وڕوویه‌و ئێستا پایه‌كانی
ئه‌م رێژیمه زیاتر له هه‌موو كاتێك له‌رزۆك بوون‌و به
پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه داهاتوویه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی
نابینم. به‌ڵام ئه‌وه كه رۆژئاوا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ بۆ
لابردنی سیستمی كۆماری ئیسلامی یان نا به‌ستراوه‌ته‌وه
به‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی تا كوێ به پیر
داواكارییه‌كانی رۆژئاوا له راگرتنی پیتاندنی ئوران‌یۆم
ده‌چێ‌و رێز بۆ مافی مرۆڤ داده‌نێت. ئه‌وه‌ی روونه
رۆژئاوا ئێرانێكی ئه‌تۆمی قه‌بووڵ ناكاو هه‌ر ئێستا ئه‌و
گه‌مارۆیانه كه رۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران سه‌باره‌ت به
پیتاندنی ئوران‌یۆم دایناوه شوێندانه‌رییه‌كانیان
ده‌ركه‌وتووه‌و درێژه‌ی ئه‌م وه‌زعه ده‌توانێ زۆر شتی
دیكه‌ی به شوێندا بێت.
ــ بۆ زیاتر له 19ساڵه هه‌رێمی كوردستانی عێراق
له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق دابڕاوه, به‌ڵام تاكو
ئێستا نه‌توانراوه ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات و كۆمه‌ڵێكی
مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمه‌كه‌دا بونیادبنرێت, ئێوه تاچه‌ند
له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دان و به‌ربه‌سته‌كانی دیموكراسی
له‌هه‌رێمه‌كه‌دا له‌چیدا ده‌بینن؟
5ـ
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نیه،
به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی عێراقی فیدراڵ‌و بۆ دیاریكردنی
سنووری هه‌رێم په‌یوه‌ندی گرتن به ده‌ره‌وه،
گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و چه‌ند
پرسێكی دیكه له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندی
فیدراڵ‌و ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی كوردستاندا كێشه هه‌یه‌و
به‌شێك له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق سوننه‌و ته‌نانه‌ت
شیعه‌كانیش بڕوایان به‌و ده‌سه‌ڵاتانه كه به پێی
ده‌ستوور به هه‌رێمی كوردستان دراوه نین‌و هه‌ر رۆژه
كێشه‌یه‌كی بۆ ساز ده‌كه‌ن. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه له كار
ده‌كاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌رێمی كوردستان له
به‌رده‌ستدا نه‌بوونی بودجه‌و هاتنی بودجه‌ی هه‌رێم له
ناوه‌نده‌وه‌یه كه به‌م پێیه دانانی پلان بۆ داهاتوو
ناتوانێ ره‌وتێكی زانستی بپێوێ. بێجگه له‌مانه‌ش
هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك كێشه بووه له
ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا، له هه‌مووان گرینگتر شه‌ڕی
نێوخۆ‌و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، كه‌م
ئه‌زموونی له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیداو پێكهێنانی دامه‌زراوه
حیزبی‌یه‌كان له باتی دامه‌زراوه حكوومه‌تیه‌كان،
گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و ... هتد. ئه‌مانه هه‌موو گرفت بوون
له رێگای پێكهێنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و گه‌شه‌كردنی
دێموكراسی له هه‌رێمه‌كه‌دا به‌ڵام دیسان سه‌ره‌ڕای ئه‌م
كه‌م‌و كۆڕیانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی فیدراڵ‌و ته‌نانه‌ت جیرانه‌كانیش، هه‌رێمی
كوردستان هه‌نگاوێكی باشی به‌ره‌و پێش ناوه كه ئێمه
چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی باشتر‌و كاری رێك‌وپێكتری لێ ده‌كه‌ین.
له جێ‌دا نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێته‌وه كه ئێمه
له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتیدا ده‌ژین‌و دێموكراسی له‌م
ناوچه‌یه‌دا جارێ پێگرتوو نیه‌و هه‌مومان پێیه‌كمان له
رابردوودایه‌و هێشتا زۆرمان ماوه بگه‌ینه ئه‌و جێگایه‌ی
كه هیوای بۆ ده‌خوازین.
ــ تێڕوانینتان بۆ حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات چییه؟
ئایا مه‌سه‌له‌ی دابڕانیان له‌جه‌ماوه‌ر تاچه‌ند
كاریگه‌ری هه‌یه بۆسه‌ر تێگه‌شتنیان بۆ كۆمه‌ڵگای
كوردی له‌رۆژهه‌ڵات؟
6ـ
حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی
رابردوودا تووشی كۆمه‌ڵێك لێكدابڕان هاتن‌و ئه‌مه‌ش
سه‌رچاوه‌گرتوو له فرچك نه‌گرتوویی كۆمه‌ڵێك له
كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی ئه‌م حیزبانه به دێموكراسی‌یه‌وه‌یه.
زۆر له كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی نێو ئه‌م حیزبانه ته‌نیا ئه‌و
كاته دێموكراسی‌یان قه‌بووڵه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌واندا بێت‌و ده‌سه‌ڵات‌و مه‌یدانداریی ئه‌وان
بپارێزرێ‌و ئه‌م جۆره كه‌سانه ئه‌و كاته كه له
رێبه‌رایه‌تیدان تاریفی دێموكراسی به شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ن
به‌ڵام كه له ده‌سه‌ڵات كه‌وتن تاریفه‌كه‌شی گۆڕانی
به‌سه‌ردا دێ. لێره‌دا به بێ ئه‌وه‌ی بمهه‌وێ ناوی
كه‌س بێنم نه‌فه‌ری وا هه‌یه كاتێك خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌بینێ دێموكراسی به لایه‌وه یانی ده‌نگی زۆرینه،
به‌ڵام كاتێك له رێبه‌ری‌دا نامێنێ تاریفه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ
به‌وه كه مانای دێموكراسی ده‌نگی زۆرینه نیه به‌ڵكوو
دێموكراسی به مه‌رجی ته‌وافوق‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردنو
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات پێناسه ده‌كات. له‌وه‌ش گرینگتر
كاتێك جیاده‌بنه‌وه ئاماده نین ئه‌مڕۆییانه
پێناسه‌یه‌كی تازه بۆ خۆیان بكه‌ن به‌ڵكوو به هه‌مان
پێناسه‌ی پێشوو كه هیچ شه‌رعیه‌تێكیان تێدا نیه خۆیان
ده‌ناسێنن. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ی جه‌نابت نیم كه
حیزبه‌كان له جه‌ماوه‌ر دابڕابن، جارێ له پێشدا ئێمه
ده‌بێ ساق بینه‌وه كه حیزب كێ‌یه‌و به كێ ده‌ڵێن
حیزب، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه له
كوردستانی باشوور ده‌ژین وه‌ك حیزب پێناسه بكرێن، ئه‌مه
پێناسه‌یه‌كی له جێگای خۆیدا نیه. حیزب بریتیه له
هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه كه له پێناو ئامانجه‌كانی ئه‌و
حیزبه‌دا تێده‌كۆشن كه ئه‌مه‌ش هه‌م كوردستانی ئێران
ده‌گرێته‌وه‌و هه‌م ئورووپا‌و ئه‌مریكا هه‌م باشووری
كوردستانیش كه دیاره له‌م تاریفه‌دا نه‌ك حیزب له نێو
خه‌ڵكدا دابڕاو نیه به‌ڵكوو به حه‌جمێكی سه‌دان
به‌رابه‌ری باشوور ئه‌ندامی حیزبی له كوردستانی ئێران‌دا
ده‌ژین‌و له نێو خه‌ڵك‌و له حاڵی خه‌بات دان. هه‌ر ئێستا
زۆر كه‌س له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی حیزبه‌كان له زیندانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و زیندانیی
درێژماوه‌یان دراوه‌تێ‌و ژماره‌یه‌كیشیان چاوه‌ڕێی په‌تی
سێداره ده‌كه‌ن. بۆ روون بوونه‌وه‌ی زیاتری خوێنه‌رانی
به‌ڕێزی گۆڤاره‌كه‌تان، ئه‌مساڵ له رۆژی 23ی بانه‌مه‌ڕ،
له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران،
سه‌باره‌ت به ئیعتراز به ئێعدام كرانی 5 لاو كه چواریان
كورد بوون، خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات مانگرتنێكی پان‌و
به‌رینیان به‌ڕێوه برد كه له سه‌راسه‌ری ئێران‌و دونیاش
ده‌نگی دایه‌وه‌و راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی دونیا گه‌لێك
بایه‌خیان پێ‌داو ئۆپۆزیسیۆنی غه‌یره كوردیش زۆر به چاوی
رێزه‌وه روانیانه ئه‌و بانگه‌وازو خه‌باته. ئه‌مه
ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی نزیكی له خه‌ڵك‌و شوێندانه‌ریی
حیزبه‌كان نیه ئه‌ی چیه؟
ــ له‌كوردستانی باكور جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له‌پاڵ
جوڵانه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌دا هه‌یه, هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ
كاری سیاسی كورده‌كانی باكور چۆنه؟
7ـ
شێوه‌ی خه‌باتی هه‌ركام له به‌شه‌كانی كوردستانه باشتره
خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستا له
توركیه پێكهاتووه، وڵاتێك كه تا چه‌ند ساڵ پێش كوردی
به توركی شاخی پێناسه ده‌كردو ئێستاش باس له بوونی
كورد‌و مافیان ده‌كا، دیاره به‌و شێوه‌یه خۆی تێی
ده‌گات، به بڕوای من ده‌رفه‌تێكی باشه كه ده‌بێ كه‌ڵكی
لێ‌وه‌ربگیردرێ. دیاره نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر
بچێته‌وه كه ئه‌وه ئاكامی گۆڕانی كۆمه‌ڵگای توركیه،
خه‌باتی چه‌كداری‌و سیاسی(شاخ‌و شار) پێكه‌وه ئه‌م
ده‌رفه‌ته‌ی خولقاندووه‌و پێویسته كه به قازانجی
هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك كه‌ڵكی لێ‌وه‌ربگیردرێ بۆ
ئه‌وه‌ی شه‌ڕو دژایه‌تی جێگای خۆی بدات به ئاشتی‌و
پێكه‌وه‌ژیان. ده‌رفه‌تێكه نابێ له ده‌ست بدرێ‌و
ئێمه‌ش كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
هانده‌ر بین بۆ به ئاكام گه‌یشتنی ئه‌م دۆخه. ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین توركیه له داهاتوودا ده‌بێته
ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و ناچاره خۆی له‌گه‌ڵ
ستاندارده‌كانی ئورووپا رێك بخا ئه‌وكات گرینگیی بوونی
به‌شێك له كورد له یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و هه‌روه‌ها
جیرانه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م گرینگایه‌تی‌یه‌مان زیاتر
بۆ ده‌رده‌خا.
ــ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری
له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان موڵكی كام لایه‌ن ده‌بێت
"دیموكراسیخوازان" یان "ئاینخوازان" له‌گه‌ڵ دیاریكردنی
هۆكاره‌كانیان؟؟
8ـ
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هێزی ئایین پێم وانیه ئایینخوازانی
سیاسی بتوانن له داهاتوودا ده‌وری گرینگ بگێڕن به‌ڵكوو
ئه‌وه هێزه دێموكراته‌كانن كه ده‌توانن له داهاتوودا
ده‌وریان هه‌بێت به‌م هۆیانه‌وه: یه‌كه‌م دێموكراسی
توانای خۆڕێكخستنی له‌گه‌ڵ هه‌ل‌ومه‌رجه نوێیه‌كان
هه‌یه. دووهه‌م حیزبه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراته‌كان
خه‌باتێكی بێ‌پسانه‌وه‌یان له پێناو رزگاریی
نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئاگایی به‌خشین به خه‌ڵگ گیراوه‌و
شوێندانه‌رییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه. سێهه‌م ره‌وتی
دێموكراسیخوازی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی‌و رۆژبه‌رۆژ
زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ.
حاكمیه‌تی ئایینی كه نموونه‌كه‌ی ئێران بێ له
ناوچه‌كه‌دا بێ‌ئاسۆیی خۆی نیشان داوه‌و ده‌ری خستووه
ناتوانێ به شێوه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی ده‌سه‌ڵاتداری بكا‌و له
خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێ. دیاره هۆكاره‌كانی زۆرن به‌ڵام ئه‌م
چه‌ند نموونه‌یه به كافی ده‌زانم بۆ سه‌لماندنی
بۆچوونه‌كه‌م.
ــ
گۆڤاری سه‌رچاوه، ژماره 9،
ئه‌یلوولی 2010