گیروگرفته‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێران
شه‌ریف فه‌لاح
سیستمی په‌روه‌رده‌و ناوه‌نده‌كانی بارهێنان له هه‌ر
وڵاتێك وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان
له‌به‌رچاو ده‌گیرێ، به‌ڵام له كۆماری ئیسلامی‌دا یه‌كێك
له ئاڵۆزترین‌و بێ بنه‌ماترین سیستمه‌كانه‌و كۆماری
ئیسلامی ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته ئیدئۆلۆژییه‌كانی خۆی
په‌ره به‌م بواره ده‌دات.
له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا گرینگی‌و سه‌رنجدان به
باری په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌باری گه‌شه‌ی
جه‌سته‌ی‌و فیكرییه‌وه یه‌ك له‌و پرسانه‌یه كه
گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و كه سه‌ره‌تا وه‌ك ئولگووی
ژیانی بنه‌ماڵه‌كان‌و به پله‌ی دوه‌ه‌م وه‌ك سیاسه‌تی
په‌روه‌رده‌یی وڵات له‌به‌رچاو ده‌گیرێ‌و ئه‌گه‌ر بێت‌و
به پێچه‌وانه بێت، وڵات‌و سیستمی په‌روه‌رده‌یی وڵات
به‌ره‌و نابووتی ده‌ڕوات. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆكه له
كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا بۆته جێگای نیگه‌رانی‌و هه‌ر
مرۆڤێكی بیرمه‌ند‌و زانا ناچار ده‌كات كه هه‌ڵوێست
بگرێ، به‌ڵایه‌كی ژاناوی‌و پڕ مه‌ترسییه به‌ناوی
ره‌وتی روو له وێرانی‌و داڕووخانی سیستمی
په‌روه‌رده‌و بارهێنانی ئێرانه. یه‌كێك له ره‌هه‌نده
رۆحییه‌كانی ئینسان مه‌عنه‌وییه‌ته، بێگومان نیازی روو
به گه‌شه‌ی ئه‌م ره‌هه‌نده كه‌متر له گرینگیی
ره‌هه‌ندی مادی نیه.
ده‌كرێ بڵێین سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنان له هه‌ر
وڵاتێكدا له‌باتی ئوكسیژن‌و هه‌ڵمژینی هه‌وا‌و مایه‌ی
ژیانه‌و ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ئوكسیژنه‌ی پێ نه‌گات
ده‌مرێ‌و ئه‌گه‌ر ئارام، ئارام‌و به نه‌پوختی ئوكسیژنی
پێ بگات، له‌گه‌ڵ گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ‌و كاتێ
به خۆدا دێته‌وه كه نیشانه‌و هێماكانی نه‌خۆشی‌و
په‌ككه‌وته‌یی روو ده‌ده‌ن‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌رمان كردنی
زۆر دێر ده‌بێ.
ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌و بارهێنان له‌و سیستمانه‌ن
كه لانیكه‌م ده‌وره‌یه‌كی 15 هه‌تا 20 ساڵه ده‌خایه‌نێ
هه‌تا كارامه‌یی‌و ناكارامه‌یی خۆی ده‌ربخات.
په‌روه‌رده‌و بارهێنان وه‌كوو كه‌رتی وه‌رزێڕی نیه كه
كه له قۆناغێكی یه‌كساڵه‌دا وه‌رزێڕ، له
ده‌ره‌نجامه‌كانی خراپیی سیستمی كاره‌كه‌ی بگات، هه‌تا
بۆ ساڵه‌كانی تر پێش به له‌ناوچوونی سه‌رمایه، وزه‌و
كات بگرێ‌و هه‌وڵ بدات بۆ ساڵه‌كانی داهاتوو ئه‌و
گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكوو په‌روه‌رده‌و بارهێنان
پرۆسه‌یه‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی‌و درێژخایه‌نه‌و هه‌روه‌ها
سه‌رمایه‌ی سیستمی په‌ره‌وه‌رده شتومه‌كی بیناسازی
یان گه‌نم‌و میوه‌ی نیه كه به ئاسانی بیڕێژینه دوور،
یان وه‌ك كه‌لوپه‌لی لاوه‌كی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێ،
به‌ڵكوو سه‌رمایه‌ی ئامووزش‌و په‌روه‌رش مرۆڤه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت‌و تووشی ناكارامه‌یی‌و
په‌رووه‌رده‌ی نابه‌جێ ببێ، وه‌ك ویرووس‌و شێرپه‌نجه
ده‌كه‌وێته جه‌سته‌و گیانی هاوڕه‌گه‌زانی دیكه‌و
ئه‌وانیش به‌و ده‌رده ده‌بات. كانوونی سینفیی
مامۆستایانی ئێران كه چه‌ندین شاخه‌و لقی له
سه‌راسه‌ری وڵات هه‌یه، پتر له یه‌ك ده‌یه‌یه
پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی سیستمی په‌روه‌رده‌و
بارهێنانن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌كوو ده‌ركردنی
به‌یاننامه، نووسینی وتار، وتوێژی به‌رده‌وام‌و
پێداگرانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا‌و نوێنه‌رانی
مه‌جلیسی رێژیم، وتوێژی زۆر له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه
ناوخۆیی‌و بیانیه‌كان‌و هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌و
دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه سینفیه‌و فه‌رهه‌نگیه
جۆراوجۆره‌كان گیروگرفته‌كانیان خستۆته به‌رباس‌و
بیروڕای گشتیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه. كۆمه‌ڵێك له‌و
گیروگرفتانه‌ی كه سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنان‌و
سینفی مامۆستایان له ئێران له‌گه‌ڵ به‌ره‌وروون، بریتین
له: بینا‌و قوتابخانه‌ی رووخا‌و، نه‌بوونی سیستمی
ستانداردی گواستنه‌وه‌و ته‌ندروستی، نه‌بوونی
كه‌لوپه‌لی مۆدێڕنی ئامووزشی، به‌كارهێنانی
كه‌لوپه‌لی ئامووزشیی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست، كتێبه
وماده‌ی ده‌رسیی نابه‌جێ‌و ناسه‌رده‌میانه، مامۆستای
نیگه‌ران، ناڕازی‌و كه‌م داهات، قوتابیی دڵسارد‌و
نائومێد‌و ماندوو له سیستمی دواكه‌وتوانه‌ی
په‌روه‌رده. ئه‌مانه وێنایه‌كن له‌و ده‌یان گرفت‌و
كێشانه‌ی كه سیستمی په‌روه‌رده‌و مامۆستایان له‌گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوون.
كانوونی سینفیی مامۆستایان له به‌ره‌به‌ری رۆژی
جیهانیی مامۆستا به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، هێندێ
لایه‌ن‌و ره‌هه‌ندی كاره‌ساتسازی سیاسه‌ته‌كانی
رێژیمیان له‌مه‌ڕ سیستمی ئامووزشیی وڵات خستۆته
به‌رباس. ئه‌و به‌یاننامه‌یه به ئاماژه كردن به‌وه‌ی
كه په‌روه‌رده‌و بارهێنان له ئێران چینایه‌تی
بۆته‌وه‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ به‌هره گرتن له
ئامووزش له خه‌ڵك سه‌نراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به
گیروگرفتی ناوه‌رۆكی كتێبه ده‌رسیه‌كان كردووه‌و
نووسیویانه: به‌داخه‌وه له سیستمێكی ئامووزشی
ناوه‌ندگه‌را كه پێداگری له‌سه‌ر یه‌ك ره‌هه‌ند‌و
كتێبێكی ده‌رسیی تاقانه ده‌كات‌و وانه‌گه‌لێك
ده‌خوێنرێن كه ساڵ له دوای ساڵ وانه‌ی سواوی
ئیدئۆلۆژیكی‌و سیاسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ. زه‌ین‌و
بیری منداڵان‌و فێرخوازان داگیر كراوه‌و به شێوه‌یه‌كی
به‌رنامه بۆ داڕێژراو‌و ناده‌روه‌ستانه خه‌ریكن له
كتێبه ده‌رسییه‌كان له زانست‌و وانه‌كانی سه‌رده‌م
داده‌ماڵن. ئه‌ندێشه، توانایی راڤه‌و شرۆڤه‌و توخمی
پرسیارخولقێن له ده‌روونی قوتابیان‌و خوێندكاران
ده‌كوژن‌و سه‌رچاوه‌كانی كوێر ده‌كه‌نه‌وه‌و
ده‌یانهه‌وێ نه‌وه‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵ‌و ده‌سته‌مۆ باربێنن.
كتێبه ده‌رسییه‌كان نه‌ته‌نیا یه‌كێك له جوانی‌و توخمه
سه‌ركییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌و فره‌چه‌شنی واته
فه‌رهه‌نگ‌و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی تێدا به‌دی ناكرێ،
به‌ڵكوو به شێوه‌ی سیستماتیك ده‌یهه‌وێ ئه‌و گه‌نجینه
فه‌رهه‌نگییه‌كانه له وڵات بسڕێته‌وه‌و له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه هه‌ڵاواردنێكی ئاشكرا له گۆڕێ دایه‌و
ئه‌ویش سڕینه‌وه‌ی رۆڵی كاریگه‌ری ژنانه له
كۆمه‌ڵگا‌و سیستمی په‌روه‌رده‌و له ده‌قی كتێبه
ده‌رسییه‌كاندا.
دابه‌زینی رێژه‌ی قبووڵ‌و لاوازی خوێندن‌و هه‌روه‌ها
سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی وه‌ك: خه‌مۆكی، دڵساردی،
دیارده‌ی ئیعتیاد، كه‌مته‌رخه‌می‌و نائومێدی له‌ناو
قوتابخانه‌و قوتابیان گیروگرفتی مامۆستایان‌و گرینگی
نه‌دان به شۆرای مامۆستا‌و دایك وبابی قوتابیان
ككۆمه‌ڵێك له‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌ركاوانه كه به‌رۆكی
سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێرانیان گرتۆته‌وه‌و
كاربه‌دستانی رێژیمیش له‌باتی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر
كردنیان دۆخه‌كه ئاڵۆزتر‌و پڕ له قه‌یرانتر ده‌كه‌ن.