شاده‌ماره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ژێر گیۆتینی
گه‌مارۆدا
سه‌لام ئیسماعیل‌پوور
له ماوه‌ی چه‌ند مانگ پاش په‌سه‌ندكرانی بڕیارنامه‌ی
چواره‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دژ به كۆماری
ئیسلامی شه‌پۆلێكی به‌رین له گۆمارۆ یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كان له لایه‌ن وڵاتانی جۆربه‌جۆره‌وه دژ به‌و
رێژیمه كه‌وتۆته گه‌ڕ‌و ئه‌م شه‌پۆله هه‌تا دێت
وڵاتانی زیاتر‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له هاوپه‌یمانانی
رێژیمیش ده‌گرێته‌وه.
له رۆژانی رابردوودا ئۆباما سه‌ركۆماری ئه‌مریكا به
ده‌ركردنی بڕیارێك ناوی 8 كه‌س له به‌رپرسانی رێژیمی
له لیسته‌یه‌كدا دانا، كه مه‌به‌ستی بلۆكه‌كردنی
سامان‌و دارایی ئه‌و كه‌سانه له بانكه‌كانی ئامریكادا
بوو. به‌م پێیه ئه‌م 8 كه‌سه كه هه‌موویان له
به‌رپرسانی باڵای رێژیم‌و سپای پاسداران‌و به‌سیج بوون،
به هۆی رۆڵی سه‌ركوتكه‌رانه‌یان له رووداوه‌كانی
نێوخۆی ئێران‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، مافی سه‌ردانی
ئامریكایان نیه‌و دارایی‌یه‌كانیان له هه‌ر شوێنێكدا كه
ده‌ستی ئا‌مریكا پێی رابگات، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئه‌م بڕیاره دواتر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی
كۆنگره‌وه په‌سند كرا‌و وێده‌چێت ئه‌مه‌ش ببێته
هانده‌رێك بۆ له‌پێشگرتنی سیاسه‌تێكی هاوشێوه له
لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه دژبه كۆماری ئیسلامی. به
هۆی هێژمۆنیی قورسی سپای پاسداران به سه‌ر ئابووری‌و
بازرگانیی ده‌ره‌كیی ئێران‌دا، ئه‌م سیاسه‌ته ده‌توانێت
زه‌برێكی كاریگه‌رله هه‌یمه‌نه‌و توانای ئه‌م هێزه
له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منییه‌تی
نێوخۆیی رێژیم‌دا بوه‌شێنێت. چوونكه سپای پاسداران بۆ
به قه‌ناعه‌تگه‌یاندنی كادره‌كانی خۆی‌و پاراستنی
هێزی سه‌ركوت هه‌ر ئێستاش تووشی قه‌یرانی ره‌وایی‌و
بۆشایی ئیدئۆلۆژیك بووه‌و زیاتر به هۆی ده‌سه‌ڵاتی
ره‌های ئابووری توانیویه‌تی یه‌كگرتوویی‌و
هاوئاهه‌نگیی رێكخراوه‌یی خۆی بپارێزێت‌و دۆخه‌كه به
شێوه‌ی كاتی هێور بكاته‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه هه‌نووكه به هۆی زه‌بری
یه‌ك له دوای یه‌كی گه‌مارۆكان رۆژ له دوای رۆژ
له‌رزۆكتر‌و لاوازتر ده‌بێت‌و رێژیم ده‌یهه‌وێ بۆ
راگرتنی هاوسه‌نگیی ئه‌منییه‌تی‌و سه‌ربازیی هه‌بوو
له شێوازگه‌لی دیكه بۆ دابینكردنی تێچووی
به‌رنامه‌كانی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێت كه نموونه‌ی ئه‌م
سیاسه‌تانه، گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجداركردنی سۆبسیده‌كان،
گۆڕینی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی كارگه‌كانی پێترۆشیمی به
بێنزین، بردنه‌سه‌ری باجی داهاتی سێنف‌و توێژه
جیاجیاكان‌و هه‌وڵدان بۆ زاڵكردنی كه‌شوهه‌وای ترس‌و
تۆقان به سه‌ر بازاڕدایه.
له وه‌ها بارودۆخێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا
له بانگه‌وازێكدا داوا له ده‌وڵه‌تان‌و كۆمپانیاكانی
وڵاتانی دیكه ده‌كات خۆیان له جێبه‌جێكردنی
پڕۆژه‌كانیان له سه‌نعه‌تی وزه واته نه‌وت‌و گاز له
ئێران‌دا بكشێنه‌وه. له‌م راگه‌یاندراوه‌دا وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا به‌ناوهێنان له كۆمپانیاكانی "لۆك
ئۆیل"ی رووسیه، "توورگاز"ی توركیه، "تۆتال"ی
فه‌رانسه، "شێل"ی بریتانیا‌و هه‌روه‌ها كۆمپانیا
نه‌وتییه‌كان كوه‌یت‌و هێند راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م
شیركه‌تانه به هه‌ستكردن به ریسكی كار له ئێران‌دا
چالاكییه‌كانی خۆیان له‌و وڵاته‌دا راگرتووه یان
به‌ڵێنی راگرتنیان له داهاتووی نزیكدا داوه. "شێل،
تۆتال‌و ستات ئۆیل" پرۆژه‌كانیان له ئێران‌دا كۆتایی
پێهێناوه، یان به‌م زوانه كۆتایی پێدێنن؟ هه‌روه‌ها
كۆمپانیاكانی "شێل‌و بریتیش پترۆلیۆم" به وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئامریكایان راگه‌یاندووه چیدیكه ئاماده نین
سووته‌مه‌نیی فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی "ئێران ئه‌یر" دابین
بكه‌ن. "شێل‌و پێرسۆل" هه‌روه‌ها وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ
ئێران بۆ ده‌رهێنانی گاز له فازه‌كانی 13و 14ی پارسی
باشووری راگرتووه. كۆمپانیای
Lloydsبریتانیا
رایگه‌یاندووه گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به‌ره‌و ئێران،
بیمه ناكات‌و شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی هۆنگ
كۆنگ، بازه‌رگانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، شیركه‌ته مه‌زنه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له رێككه‌وتننامه‌كانی خۆیاندا
كۆمه‌ڵێك خاڵیان گونجاندووه كه رێگه به خاوه‌ن
كه‌شتییه‌كان نه‌دات به‌رهه‌مه پاڵاوته‌كانی نه‌وت بۆ
ئێران بگوازنه‌وه.
ئه‌م زانیارییانه نیشانمان ده‌دات كه كۆمپانیا
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لێكدانه‌وه‌ی قازانجه‌كانی
خۆیاندا به‌م ئاكامه گه‌یشتوون كه كۆماری ئیسلامی
تووشی قه‌یرانگه‌لی قووڵ‌و چاره‌نووسساز بووه‌و هیچ
رێگایه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌و بارودۆخه له به‌رده‌ستدا
نیه. هه‌ر بۆیه بێ‌ئاسۆیی‌و هیوا بڕاوی باڵی به سه‌ر
پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌وان‌و كارتێله نیزامی،
بازرگانییه‌كانی سپای پاسداران‌و كۆماری ئیسلامی‌دا
كێشاوه، به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانی سه‌ر به
وڵاتانی چین‌و رووسیه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به
رواڵه‌ت ده‌ڵێن ده‌یانهه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێوه‌ندییان
هه‌بێت، له ئێران‌دا كاری سه‌رمایه‌دانان ناكه‌ن. چوونكه
ئه‌وانیش به‌شێك له‌و بازاڕه مه‌زنه نێوده‌وڵه‌تییه‌ن
كه به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی خۆی له گه‌مارۆی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌بینێت.
لێره‌دا ده‌سته شاراوه‌كه‌ی ئابووریی كاپیتالیستی رۆژ
له دوای رۆژ زیاتر كاریگه‌ریی خۆی له سه‌ر هه‌ڵوێست‌و
سیاسه‌تی وڵاتان داده‌نێت‌و یه‌كانگیریی به‌رژه‌وه‌ندیی
سیاسی‌و ئابووریی جیهانی ته‌نانه‌ت وڵاتانی وه‌ك
ئیماراتی عه‌ره‌بی، لوبنان، سووریه‌و توركیه‌ش به‌ره‌و
سه‌پاندنی گه‌مارۆ به سه‌ر ئێران‌و هاوپه‌یمانیی سیاسی
له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هان ده‌دات.