زه‌خت‌و گوشار بۆ سه‌ر ئایه‌توڵڵاكان‌و ئامانجه‌كانی
رێژیم
شه‌ریف فه‌لاح
له ماوه‌ی دوو حه‌فته رابرددوا پایه‌گای خه‌به‌ری‌و
ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی سێ ئایه‌توڵڵا‌و مه‌رجه‌ع
ته‌قلید به‌ناوه‌كانی: عه‌لی محه‌ممه‌د ده‌ستغه‌یب،
سانعی‌و به‌یات زه‌نجانی كه ئێستا ره‌خنه‌گری
حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامین، فیلتێر كراون‌و هه‌روه‌ها
دژایه‌تی‌و سووكایه‌تی بۆ سه‌ریان به‌رده‌وامه.
له درێژه‌ی فیلتێرینگ‌و داخستن‌و سانسۆر بۆ سه‌ر
وێبسایته‌كان‌و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی هه‌واڵده‌ری له
ئێران، ماڵپه‌ڕی هێندێ له رۆحانی‌و ئایه‌توڵڵا‌و
مه‌رجه‌ع ته‌قلیده ناسراوه‌كان كه ئێستا بوونه
ره‌خنه‌گری سیاسه‌ته نابه‌جێیه‌كانی حكوومه‌ت، له
رۆژانی رابردوودا داخراون‌و به نایاسایی له قه‌ڵه‌م
دراون. ئایه‌توڵڵا ده‌ستغه‌یب‌و سانعی له ئه‌ندامانی
مه‌جلیسی خوبرێگان‌و هه‌روه‌ها ئایه‌توڵڵا به‌یاتی
زه‌نجانی ئه‌و سێ رۆحانیه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی
رابردوودا به شێوه‌ی جراوجۆر ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ت‌و
كرده‌وه‌كانی رێژیم له هه‌مبه‌ر سه‌ركوتی بێڕه‌حمانه‌ی
خه‌ڵكدا كردووه كه كه‌وتووونه‌ته به‌ر رق‌و تووڕه‌یی
سه‌رانی رێژیم‌و ئێستا به نه‌یار‌و دژبه‌ری نیزام
ده‌ناسرێن. ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان‌و سه‌رنجه ئه‌وه‌یه
كه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك كۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵڵا‌و
مه‌رجه‌عه ته‌قلیده‌كانی وه‌كوو دامه‌زرێنه‌ر‌و
پشتیوانه‌ی مه‌عنه‌وی‌و رۆحانیی كۆماری ئیسلامی له
قه‌ڵه‌م ده‌دا هه‌تا ئه‌وكاته له‌لای حورمه‌ت‌و رێزیان
هه‌یه كه هه‌موو شتێك قبووڵ بكه‌ن‌و له هه‌مبه‌ر هه‌موو
جینایه‌تێكدا بێده‌نگ بن‌و چاو بنووقێنن. خاڵێكی دیكه
كه زۆر به‌رچاوه‌و پتر له گشت ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامیی تووڕه كردووه بیروڕای جیاوازی هێندێ له
ئایه‌توڵڵاكانه له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی رێبه‌ری،
وه‌لایه‌تی فه‌قیه‌و شه‌خسی خامنه‌یی‌و زۆرێك له
ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی ناوبراو ده‌كرێت‌و باس له
ناشه‌رعی‌و ناڕه‌وا بوونی پۆستی خامه‌نه‌یی‌و
هه‌روه‌ها جۆری سیستمی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی
ده‌كرێت‌و ئه‌م باسه ماوه‌ی نزیك به دوو ساڵ له‌لای
مه‌رجه‌ع ته‌قلیده‌كانی قۆم‌و ئایه‌توڵڵان هاتۆته گۆڕێ.
هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تی‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان‌و
پولومپ كردنی ده‌فته‌ر‌و ماڵپه‌ڕی ئایه‌توڵڵاكان ئه‌و
گومانه‌ی له‌لایه‌ن ئاخوند‌و رۆحانیه‌كانی دیكه زیاد
كردووه كه ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده
ئیتلاعاتی‌و نیزامیه‌كان‌و به پشتیوانیی راسته‌وخۆ‌و
هه‌روه‌ها به فه‌رمانی شه‌خسی خامنه‌یی‌و لایه‌نگره
توندڕه‌وه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد روو ده‌ده‌ن. پێویست
به ئاماژه‌یه هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای ئه‌و هێرش‌و
سووكایه‌تی پێكردنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مای
فیكری‌و روانگه‌ی سه‌رانی رێژیم‌و له‌لای ئه‌وان
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له مه‌ترسیدا
بێت هیچ سنوور، به‌ربه‌ست، هێڵی سوور‌و پیرۆزییه‌ك
نامێنێت‌و ته‌واوی وته‌و قسه‌و به‌ڵێنیه‌كان ده‌خه‌نه
ژێر پێ هه‌تا بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی كه ده‌یانهه‌وێ.
ئه‌م گرژی‌و ئاڵۆزیانه پاش رووداوه‌كانی جۆزه‌ردانی
ساڵی 88و هه‌ڵوێست‌و ره‌خنه‌كانی ئایه‌توڵڵا مونته‌زری
( كه ئه‌وكات كۆچی دوایی نه‌كردبوو)و هه‌روه‌ها
ره‌خنه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی سانعی‌و چه‌ند گه‌وره
مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له
هه‌مبه‌ر‌و ئه‌و جینایه‌ت‌و كوشت‌و كوشتار‌و
خوێنڕێژیانه‌ی رێژیم‌دا بێده‌نگ نه‌بوون‌و هه‌ڵوێسیان گرت.
گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كان‌و سووكایه‌تی‌و هێرش بۆ سه‌ر
كه‌سایه‌تیه دینی‌و مه‌زهه‌بیه‌كانی ره‌خنه‌گری
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ماوه‌ی پێنج ساڵی
رابردوودا ناو به ناو هه‌ر به‌رده‌وام بوون‌و هه‌ر
جاره‌و به چه‌شنێك سووكایه‌تیان پێكراوه، به‌ڵام ئه‌م
دۆخه هه‌تا دێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ‌و بۆته یه‌كێك
له قه‌یران‌و كێشه ناوخۆییه‌كانی نیزام‌و ئاخوند‌و
رۆحانیه‌كانی قۆمیش كه زۆربه‌یان سه‌رده‌مانێك رێژیم
شانازیی پێیانه‌وه ده‌كرد ئێستا بوونه‌ته جیگای
مه‌ترسی بۆ رێژیم‌و هه‌ر رۆژه یه‌كێكیان له‌و رێژیمه
هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك‌و
ئاگاداری‌و ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێكه
له‌و رێكارانه‌ی ئایه‌توڵڵاكان كه گرتوویانه‌ته به‌ر‌و
رێژیمیش به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌نگاری ئه‌و مافه
ره‌وایه‌یان ده‌بێته‌وه‌و ده‌یهه‌وێ ده‌نگیان كپ بكات
كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئالۆز بوونی له‌راده‌به‌ده‌ری
كێشه‌و ململانێیه‌كانی ده‌روونی حكوومه‌ته
ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گرینگه‌و ده‌بێ زیاتر له‌سه‌ری
هه‌ڵوه‌سته بكرێ ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی كه
بنه‌ما‌و ئه‌ساس‌و نێوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئیدئۆلۆژیی
توندی مه‌زهه‌بی دامه‌زراوه‌و به‌رده‌وام شانازی به
بوونی مه‌رجه‌ع ته‌قلید‌و ئایه‌توڵڵا‌و ئاخونده‌كانه‌وه
ده‌كات‌و به كۆڵه‌كه‌و پشتیوانی قورس‌و قایمی خۆی
دایانده‌نێ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه
ره‌خنه‌یان له سیاسته خوێنڕێژییه‌كانی رێژیم گرتووه،
بوونه‌ته نه‌یار‌و دوژمن‌و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی
ئیدیعاكانی خۆیان هه‌ڵوێسیان گرتووه، كه ئه‌مه
ده‌رخه‌ری دووفاقیه‌ت‌و پێكناكۆكیه له ته‌واوی
سیاسه‌ت‌و ئیدۆئۆلۆژییه‌كان‌و هه‌روه‌ها بێ بنه‌ما بوونی
رێژیمه‌كه‌یان كه هیچ چه‌شنه راستی‌و واقیعیه‌تێكیان
تێدا نیه‌و ته‌نیا‌و ته‌نیا مه‌به‌ستی پاراستنی
نیزامه‌و له‌پێنا‌و پاراستنی ده‌سه‌ڵات‌و ئیدئۆلۆژییه
خه‌یاڵی‌و سواوه‌كه‌یاندا ئاماده‌ن نزیكترین‌و
وه‌فدارترین كه‌سه‌كانی خۆیان بكوژن.