نائارامییه ئابوورییه‌كان‌و نیگه‌رانیی به‌رپرسانی
كۆماری ئیسلامی
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
له كۆمه‌ڵگای ئاڵۆز‌و پڕ له قه‌یرانی ئێران‌دا هه‌ر
جاره كه ئیعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ك بێته ئاراوه،
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له ترسی ئه‌گه‌ری
روودانی هه‌رچه‌شنه رووداوێك‌و وه‌له‌رزه كه‌وتنی
ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆكه‌كه‌یان، ترس دایان ده‌گرێت‌و بۆ
پێشگیری ده‌سته‌و داوێنی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا
ده‌بن.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م فه‌رمانده‌ی هێزی
ئینتزامیی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت ئه‌گه‌ری
روودانی رووداوێك كه ئه‌و به ( فیتنه‌ی ئابووری )
ناودێری كردووه له ئێران هۆشداریی داوه‌و گوتوویه
كه دژبه‌رانی ناوخۆی وڵات له رێگای زه‌خت‌و گوشاری
ئابوورییه‌وه به ته‌مان وڵات تووشی بشێوی، نائارامی‌و
نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی بكه‌ن.
به‌پێی
راپۆرتێك كه هه‌واڵده‌ریی فارس، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی
سپای پاسدارانی رێژیم بڵاوی كردۆته‌وه، بۆ یه‌كه‌م
جاره كه به‌رپرسێكی رێژیم ده‌سته‌واژه‌ی داتاشراوی
فیتنه‌ی ئابووری به‌كار ده‌هێنێ‌و هاوكات ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش كردووه كه فیتنه‌ی سیاسیی ساڵی پار ئێستاش
به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆكه له فۆرم‌و شێوازی دیكه‌دا
سه‌ریان هه‌ڵ داوه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
ده‌ستیان داوه‌ته چالاكیی‌و به ته‌مان هه‌ر رۆژه
سێنف‌و توێژێك هان بده‌ن كه ده‌ست بده‌نه ئیعتراز‌و
ناڕه‌زایه‌تی.
دابه‌زینی ئاستی تاقه‌ت‌و سه‌بری خه‌ڵك:
پاسدار ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م له به‌شێكی تر له
لێدوانه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه
هۆكاره‌كانی فیتنه له شێوازی دیكه‌دا ده‌ربكه‌ون،
به‌ڵام هێزی ئینتزامی به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر
بارودۆخه‌كه‌دا زاڵه‌و ناوبراو كۆماری ئیسلامی به
دوڕگه‌یه‌ك وه‌سف كردووه كه كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلی پڕ
مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی داماڵینی ده‌كه‌ن‌و ئیدیعای
كردووه ره‌نگه ئاستی سه‌بر‌و تاقه‌تی خه‌ڵك بۆ
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رته‌سكیش كه‌م بووبێته‌وه كه ئه‌مه
نیشانه‌ی بوونی ئه‌منییه‌تی زۆری وڵاته!!
ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م له كاتێكدا باس له ئه‌گه‌ری
سه‌رهه‌ڵدانی نائارامیی ئابووری‌و مانگرتنه‌كان ده‌كات‌و
به فیتنه‌ی ئابووریی وه‌سف كردووه كه حه‌فته‌ی
رابردوو ئیعتراز‌و مانگرتنی بازاڕی زێڕنگه‌رانی تاران‌و
چه‌ند شاری گه‌وره‌ی دیكه ئێران هاته ئاراوه‌و هاوكات
له‌گه‌ڵ كه‌م بوونه‌وه‌ی هاتنی ئه‌رز له دۆبه‌ی،
بازاڕه‌كان تووشی پشێوی‌و ئاڵۆزی بوون كه ئه‌و
رووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی یۆرۆی گه‌یشته
سه‌رووی 1600تمه‌ن‌و هه‌روه‌ها نرخی دۆلاریش له 1200
تمه‌ن تێپه‌ڕی كرد.
نائارمییه ئابوورییه‌كان:
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌می كۆماری ئیسلامی،
نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه به جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی
ئامانجدار كردنی یارانه‌كان، نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك‌و
پێویستییه رۆژانه‌كانی خه‌ڵك، كه له رۆژانی رابردوودا
به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر زیادی كردووه، بگاته
لووتكه‌و ببێته هۆكار‌و هانده‌ر‌و زه‌مینه‌یه‌ك بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی نائارامییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به‌ڕای
شاره‌زایان‌و پسپۆڕانی پرسه ناوخۆیی‌یه‌كانی ئێران
ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ها رووداوێك بێته ئاراوه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی بژێوی ژیان‌و
گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه دامركاندنه‌وه‌ی
مه‌حاڵه‌و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ته‌واوی وڵات
ده‌ته‌نێته‌وه. ته‌رحی ئامانجدار كردنی یارانه‌كان كه
بڕیار بوو له سه‌ره‌تای ساڵی 89وه بڕواته قۆناغی
كرده‌یی‌یه‌وه، به‌ڵام له دوو قۆناغدا سه‌ره‌تا خرایه
مانگی ره‌زبه‌ر‌و پاشان ئه‌و بڕیاره‌ش گۆڕا‌و ئێستا
خراوه‌ته سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر. به‌ڵام
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له ترسی ئه‌وه‌ی كه له‌و
كاته‌شدا نه‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن به شێوه‌ی فه‌رمی‌و
جیددی رایان نه‌گه‌یاندووه‌و به روونی نیشانه‌ی ترس
له روودان‌و هاتنه ئارای ئیعترازی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌نێو چاوانیانه‌وه دیاره‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه
یه‌كێك له لایه‌نگرانی ئه‌م ته‌رحه‌یه گوتوویه‌تی
ئه‌گه‌ر بێت‌و جێبه‌جێ كردنی ببێته زه‌مینه‌و هۆكارێك
بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئیعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تی به هیچ
شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌و ده‌بێ بیری لێ بكرێته‌وه.
بۆیه به‌رپرسانی هه‌ر له ئێستاوه زه‌مینه‌ی ئه‌وه
خۆش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و ئاڵۆزی‌و بشێوییه‌ك هاته
ئاراوه دووباره بیكه‌نه خه‌تای باڵی به‌ناو ریفۆرمی
ده‌روونی نیزام‌و جارێكی تر واقیعیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێران چه‌واشه بكه‌ن.
بۆیه فه‌رمانده‌ی ئینتزامیی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد راشكاوانه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵك كردووه‌و
گوتوویه‌تی هه‌ر كه‌س‌و سێنف‌و توێژێك كه بیهه‌وێ به
پشتبه‌ستن به گوشاره ئابوورییه ناوخۆیی‌و
ده‌ره‌كییه‌كان ئاڵقه‌ی گه‌مارۆكان ته‌نگتر بكاته‌وه،
ده‌بێ بزانن كه به شێوه‌یه‌كی توند هه‌ڵسوكه‌وت‌و
رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕیDW