پێوه‌ندییه‌كانی مسكۆ و تاران به چ ئاراسته‌یه‌كدا
ده‌ڕۆن؟
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
خۆبواردنی رووسیه له ته‌حویلدانی سیستمه به‌رگرییه
ئاسمانییه‌كانی"ئێس 300 " به ئێران ته‌نیا یه‌كێك له
نیشانه‌كانی لاوازتربوونی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌یه كه
هه‌تا ساڵێك لهمهوپێش
به
باش و دۆستانه وه‌سف ده‌كرا. به‌رپرسانی كۆماری
ئیسلامی ئیددیعا ده‌كه‌ن كه نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی له
بڕیاردان و زه‌خت و گوشاره‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل
بۆته هۆی خراپیی پێوه‌ندییه‌كانی تاران و مسكۆ.
تاران و مسكۆ ماوه‌یه‌ك به هۆی خۆبواردنی مسكۆ له
ته‌حویلدانی سیستمه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی ئێس 300
تووشی گرژی و ئاڵۆزی بوون و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو
وڵات خه‌ریكه به‌ره‌و ساردی ده‌ڕوات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مووشه‌كه‌كانی ئێس 300 له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆكانی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دان، رووسیه له ته‌حویل دانیان به
ئێران خۆی بواردووه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئیددیعا
ده‌كات كه سامانه‌ی ئێس 300 په‌دافه‌ندییه و
بڕیارنامه‌ی ژماره 1929 نایگرێته‌وه.
بۆ یه‌كه‌م جار نیكۆلای ماكارۆف، به‌رپرسی ستادی گشتیی
هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیه باسی له ته‌حویلنه‌دانی
ئه‌و مووشه‌كانه به ئێران كرد و پاشان وه‌زیری به‌رگری
و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیه هه‌ركام به جیا جه‌ختیان
له‌سه‌ر ته‌حویلنه‌دانی ئه‌و سامانه مووشه‌كییانه به
كۆماری ئیسلامی كرد و رایانگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی
رووسیه له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دایه كه دژی تاران ده‌ر كراون.
هێندێ له شرۆڤه‌كارانی رووسیه‌ش له‌و باوه‌ڕه دان كه
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له گۆڕێ دایه كه به‌رپرسانی
رووسیه بۆ پێشگیری له روونه‌دانی شه‌ڕێكی دیكه له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و سامانه‌یه‌یان ته‌حویلی ئێران
نه‌داوه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی رووسی له‌گه‌ڵ
دژكرده‌وه‌ی توندی ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری
به‌رگریی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ره‌وڕوو بۆوه،
ناوبراو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رووسیه‌ی به " ئابڕوو چوونی
گه‌وره" له قه‌ڵه‌م داوه‌و گوتوویه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێسته
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه توانای راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی
بڕیاردانیان نیه.
رامین مێهمانپه‌رست، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ری
رێژیمی كۆماری ئیسلامیش له هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی
رووسیه دژكرده‌وه‌ی نیشان دا‌و گوتی: ئه‌وه
سامانه‌یه‌كی په‌دافه‌ندییه و بڕیارنامه‌ی 1929
نایگرێته‌وه و ئێمه له‌گه‌ڵ رووسیه له‌مه‌ڕ
ته‌حویلدانیان گرێبه‌ستمان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و
به‌ڵێنیانه مافی هه‌ر دوولا دیاری كراوه.
رووسیه ده‌بێ زیانه‌كانی هه‌ڵوشانه‌وه‌ی ئه‌و
گرێبه‌سته بدات:
گرێبه‌ستی ته‌حویلدانی سیستمه‌كانی ئێس 300 به ئێران
له مانگی دێسامبری 2005دا به‌سراون، به‌ڵام
جێبه‌جێكردنیان دوای سه‌فه‌ری "مسته‌فا محه‌ممه‌د نه‌جاڕ
"، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكاتی رێژیمی تاران بۆ رووسیه
خرایه ساڵی 2008، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه رووسیه له
لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه دنه دراوه كه ئه‌و
مووشه‌كانه ته‌حویلی ئێران نه‌دات. بڕی ئه‌و گرێبه‌سته
800 میلیۆن دۆلاره و ئه‌گه‌ر بێت و به ته‌واوی له
لایه‌ن رووسیه‌وه هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه، جیا له گشت ئه‌و
بڕه پاره‌یه ده‌بێ نزیك به 400 میلیۆن دۆلاری دیكه‌ش
وه‌ك غه‌رامه بدا به كۆماری ئیسلامی. فه‌رمانی
حه‌فته‌ی رابردووی " دێمیتری مێدڤدێف"، سه‌رۆك كۆماری
رووسیه ته‌نیا ته‌حویلنه‌دانی ئه‌و سامانه
مووشه‌كییانه ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو به پێی ئه‌و
بڕیاره‌ی مێدڤدێف، هه‌نارده‌كردنی تانك، زرێپۆشی
ره‌زمی، سیستمی دژه ئاسمانی له جۆری قورس،
هه‌لیكۆپته‌ر و فرۆشتنی ناوه شه‌ڕییه‌كانیش به رێژیمی
تاران قه‌ده‌غه كراون. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانی
ئێران له چوارچێوه‌ی چالاكییه بازرگانییه هه‌ستیاره
ناوكییه‌كان له رووسیه قه‌ده‌غه كراون و ژماره‌یه‌ك له
به‌رپرسان و كارناسانی ئێرانیش به هۆی بوونی
پێوه‌ندییان به پرسی ناوكیی كۆماری ئیسلامییه‌وه
ئیزنی سه‌فه‌ر بۆ رووسیه‌یان نیه. ساردبوونه‌وه‌ی
پێوه‌ندییه‌كان و نه‌دانی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی به ئێران
له لایه‌ك خه‌سارێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی،
چوونكه پشتیوان و سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره و به متمانه
له بواری دابینكردنی كه‌لوپه‌لی نیزامییه‌وه له
ده‌ست ده‌دات و له به‌رامبه‌ریشدا به پێی نووسراوه‌ی
رۆژنامه‌كانی رووسیه، گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ساڵانه 300 هه‌تا 500 میلیۆن
دۆلار كه له كڕینی كه‌لوپه‌لی نیزامی له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه به‌ده‌ست ده‌هات، كه‌م بكرێته‌وه.
هۆكاره‌كانی لاوازیی پێوه‌ندی:
شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕه دان، دوو هۆكار له
ساردبوونه‌وه و لاوازیی پێوه‌ندییه‌كانی مسكۆ و تاران‌دا
رۆڵیان هه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌یه
كه‌له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیه‌دا هاتوونه‌ته
ئاراوه. به پێی راپۆرته‌كان رووسیه به ته‌مایه له
رێگای جۆراوجۆره‌وه پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ
رۆژئاوا په‌ره پێ بدات. گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته له
قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌مریكایه و پاشان وڵاته
ئورووپاییه‌كانی وه‌ك: ئاڵمان، فه‌رانسه، ئیتالیا و
ئیسپانیان .ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و
رووسیه وه‌كوو دوو وڵاتی ركه‌به‌ر و هه‌تا راده‌یه‌ك
دوژمنی دێرین، خه‌ریكن له زۆرێك له پێوه‌ندی و
هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بن به دوو وڵاتی
شه‌ریك‌و هاوپه‌یمان كه ئه‌مه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه‌كان و پێگه‌ی
كۆماری ئیسلامی راسته‌خۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری
داده‌نێ. ئه‌م ره‌وته پاش گرێبه‌ست و واژۆكردنی
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی سیستم و كه‌لوپه‌له تێكنیكی و
ناوكییه‌كان له نێوان مسكۆ و واشنگتۆندا په‌ره‌ی
سه‌ندووه و هاوكات له‌گه‌ڵ گۆڕینی سۆنگه و ئاراسته‌ی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیه و بادانه‌وه‌ی به لای
ئه‌مریكاداو وڵاته رۆژئاوایی‌یه‌كان، پێوه‌ندییه‌كانی
مسكۆ و تاران به‌ره به‌ره به‌ره‌و به‌رته‌سكبوونه و
لاوازی ده‌چن و ناكرێ وه‌كوو ساڵانی پێشوو لێی
بڕوانرێ.
پێوه‌ندییه نیزامی ـ سیاسییه‌كانی ئیسرائیل و مسكۆ له
ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابرددوا و هان و دنه‌دانی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل له‌مه‌ڕ هاوكارینه‌كردنی ئێران یه‌كێكی تر له
هۆكاره‌كانی ساردیی لاوازییه‌كانی مسكۆ و تارانه.
بی هه‌ڵوێستیی وڵاتی رووسیه له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی
توندوتیژانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی 88 ئێران و رق
و بیزاریی خه‌ڵكی ئێران له ده‌وڵه‌تی رووسیه و
دروشمی دژه رووسیه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بێ
كاریگه‌ر نه‌بوون.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان پشتیوانیكردنی هێندێ له
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رێژیم له موسڵمانانی"چێچێن "
بووه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن رووسیه‌وه له‌ژێر
زه‌خت و گوشار دان.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی
DW