به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
گه‌مارۆی
نوێی ئا‌مریكا
له
چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه چه‌ند مانگ له‌وه
پێش كۆنگره‌ی ئه‌مریكا دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران
په‌سندی كرد،رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی29ی سپتامبری
2010ی زایینی به‌رانبه‌ر به 7ی ره‌زبه‌ری ساڵی
1389ی هه‌تاوی باراك ئوباما سه‌رۆك كۆماری وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری زیاد كردنی ناوی
هه‌شت به‌رپرسی نیزامی، ئینتزامی ده‌وڵه‌تیی ئێرانی
به لیستی گه‌مارۆكانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئامریكای دا.
ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره له بڕیاره‌كانی پێشوو جیا
ده‌كاته‌وه‌و جێگای پێشوازی لێكردنه ئه‌وه‌یه كه
هۆی ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه نه مه‌سه‌له‌ی ناوكی
ئێران به‌ڵكوو پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و سه‌ركوتی خه‌ڵكی
ئێرانه كه بۆ یه‌كه‌مجار وڵاتێكی رۆژئاوایی له‌م
پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا به مه‌حكوومكردن‌و ره‌خنه‌گرتن
قه‌ناعه‌ت ناكا‌و سه‌زای به كرده‌وه‌ی بۆ دیاری ده‌كا.
نه‌فسی ئه‌و سه‌زایه ئه‌گه‌ر شوێندانه‌رییه‌كی زۆریشی
له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وازهێنان له
پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران نه‌بێ،
به‌ڵام له‌جێدا هه‌نگاوێكه كه نیشان ده‌دا ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه له ئێران چی دیكه له ژێر سێبه‌ری
مه‌سه‌له‌ی ناوكی‌دا حاشار نادرێ‌و له به‌رچاو وون
ناكرێ. هیوای ئه‌وه ده‌خوازین كه باقی وڵاتانی
دێموكراتیك‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤیش
هه‌نگاوی له‌و بابه‌ته بنێن‌و گرینگی زیاتر به مافی
مرۆڤ له ئێران بده‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
2010-09-30
8/7/1389