بارودۆخی ناله‌باری شۆڕشگێڕان و زیندانییانی سیاسیی
كورد
شه‌ریف فه‌لاح
نه‌ته‌وه‌ی كورد به درێژایی ژیانی پڕ له خه‌بات و
به‌رخودانی كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌وا
نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی یه‌كانی ئه‌نجامی داوه تووشی زۆر
ئه‌شكه‌نجه و ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری بووه، زیندان و
قۆڵبه‌ستكردن یه‌ك له‌و كرده‌وه دزێوانه بووه كه
دوژمنانی كورد بۆ بێده‌نگكردن و به‌چۆكداهێنانی
ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌كاریان هێناوه.
كۆمه‌ڵگای كوردستان ته‌ژییه له مرۆڤی شۆڕشگێڕ و
ئازادیخواز، ئه‌و ئینسانه ئاشتیخواز و ژیاندۆستانه‌ی
تێیدا ده‌ژین كه ته‌نیا ویستیان ئازادی، یه‌كسانی و
مافه ره‌واكانی خۆیانه و به‌س. مرۆڤی كورد به
درێژایی ژیانی پڕ شۆڕشی نه ته‌نیا ده‌ستدرێژی و
هێرشی نه‌كردۆته سه‌ر خاك و ماڵ و سه‌روه‌ریی هیچ
نه‌ته‌وه و گه‌لێكی دیكه، به‌ڵكوو به روانگه‌یه‌كی
ئاشتیخوازانه و مرۆڤته‌وه‌رانه‌وه خوازیاری
پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و ئازادی بووه. له
به‌رامبه‌ردا به درێژایی مێژوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
خاكی داگیر كراوه، حاشا له نه‌ته‌وه‌بوونی كراوه،
سیاسه‌تی ژینۆساید و ره‌شه‌كوژی و قه‌ڵاچۆی له‌سه‌ر
تاقی كراوه‌ته‌وه و وه‌كوو مرۆڤی پله سێی كۆمه‌ڵگاش
حسێبی بۆ نه‌كراوه. له وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا شۆڕشگێڕ،
لایه‌نگری مافی مرۆڤ و ئازادیخواز سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و
به‌ره‌نگاری ئه‌و سیاسه‌تانه ده‌بنه‌وه و له
چوارچێوه‌ی حیزب و رێكخراوی سیاسی و هه‌روه‌ها له
هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌ست ده‌ده‌نه خه‌بات و
چالاكیی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی.
تاكی نوخبه و رۆشنبیر، مرۆڤی ئاگا و وشیار كه ئێش و
بڕك و ئازاره‌كان ده‌بینێ، له‌قاویان ده‌دات و بۆ
بیروڕای گشتی روونكردنه‌وه ده‌دات. ده‌سه‌ڵاته
دیكتاتۆره حاكمه‌كان كه ده‌یانهه‌وه‌ێ هه‌موو شتێك به
نهێنی و شاراوه به‌ڕێوه بچێت بۆ سه‌ركوت و
بێده‌نگكردنی توێژه رووناكبیر و چالاكانی كۆمه‌ڵگا
خۆیان ته‌یار ده‌كه‌ن و هه‌موو شێوه‌كانی كوشت و كوشتار
به‌كار ده‌هێنن. نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران
كه زیاتر له 6 ده‌یه‌یه بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی
خه‌بات ده‌كات، خاوه‌نی هه‌زاران رۆڵه‌ی شۆڕشگێڕ و ئازا‌و
به‌جه‌رگ بووه، كه یان وه‌ك پێشمه‌رگه له‌ناو پارت و
حیزبه سیاسییه‌كاندا چالاكی و خه‌باتیان كردووه، یان
له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان
لوا بێت قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه و به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی
داگیركه‌رانی كوردستان بوونه‌ته‌وه و له‌م رێگایه‌شدا
هه‌زران رۆڵه‌ی ئازادیخوازی كورد گیانیان بۆته قوربانی
و خه‌ڵفه نه‌مامی ئازادییان ئاو داشتووه. چ له
سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تی و چ پاش به
ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئاخوونده‌كان له ئێران هه‌ركات باسی
زیندانی سیاسی كراوه، ناخودگا زه‌ینی مرۆڤه‌كان
به‌ره‌و لای كورد و مرۆڤه شۆڕشگێڕه‌كانی راده‌كێشرێ.
چوونكه كوردستان لانكه و قه‌ڵای له گیران نه‌هاتووی
ئازادی بۆ ئێران و پێشه‌نگی به‌رخودان دژی ده‌سه‌ڵاته
زاڵمه‌كان بووه و ئێستاش ئه‌م نازناوه‌ی هه‌یه و
ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی ده‌گێڕی. نه‌ته‌وه‌ی مافخوازی
كورد و شۆڕشه ره‌واكانی له كوردستانی ئێران له
چه‌ندین قۆناغ و هه‌لومه‌رجی جیاوازدا تووشی سه‌ركوت و
زیندان و هێرش و به‌ره‌نگاریی دوژمنان بوون كه لێره‌دا
به كورتی ئاوڕێكی لێ ده‌ده‌ینه‌وه:
ـ پاش رووخانی كۆماری كوردستان و ئاواره‌بوون و
هه‌ڵاتنی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدكا زۆرێك له
شۆڕشگێڕان و رۆڵه به جه‌رگه‌كانی كورد خرانه زیندان و
بارودۆخێكی سه‌خت و دژواریان به‌سه‌ر برد.
ـ پاشان له ساڵانی 32 و 38، 46 ـ 47دا به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو له چه‌ندین قۆناغدا خه‌باتگێڕانی كورد و
ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاساییش ته‌نیا به تۆمه‌تی په‌نادانی
رۆڵه ئازاكانیان توشی زیندان و راوه‌دوونان و كوشت
كوشتاری رێژیمی پاشایه‌تی بوونه‌ته‌وه.
ـ له ساڵی 57دا و له هه‌لومه‌رجی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران‌دا جارێكی تر شه‌پۆلێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و
ئه‌شكه‌نجه‌ی توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌م ره‌وته له ساڵانی 58ه‌وه
هه‌تا 67 به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه وه‌ك ره‌شه‌كوژی،
داگیركاری، قه‌ڵاچۆ، حوكمی جیهاد و بێ سه‌روشوێنكردن
هه‌موو توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت مرۆڤه
سیاسییه‌كانی گرتۆته‌وه و دڕندانه‌ترین و قیزه‌ونترین
كرده‌وه و جینایه‌تی سه‌رده‌م له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد
تاقی كرایه‌وه.
ـ ره‌شه‌كوژی و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی زیندانییانی
سیاسیی هاوینی 67 كه هه‌موو زیندانه‌كانی ئێرانی
گرته‌وه، به‌شێكیان شۆڕشگێران و چالاكانی سیاسیی كورد
بوون كه ته‌نیا تاوانیان كورد بوون و ئازادیخوازی بوو.
ـ ره‌وتی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی سیاسی،
مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی كورد له ماوه‌ی 31 ساڵی
رابردوودا به‌رده‌وام بووه و زۆربه‌ی كاته‌كان زیاترین
رێژه‌ی زیندانییانی سیاسی له ئێران، رۆڵه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون و له ساڵی 84ه‌وه ئه‌و شه‌پۆله
ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و زیندانه‌كانی وڵات له چالاكانی
كورد ئاخنران و له‌حاڵی حازردا جیا له‌وه‌ی نزیك به 20
زیندانیی سیاسیی كورد حوكمی ئیدامیان به‌سه‌ردا
سه‌پاوه، به‌سه‌دان زیندانیی سیاسیی دیكه‌ی كورد له
هه‌موو زیندانه‌كانی وڵات ده‌ستبه‌سه‌رن و له دۆخی
ناڕوون و ناڵه‌باردان. ئه‌وه‌ی جیگای تێڕامانه و ده‌بێ
زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌باره‌وه بكرێ بێ سه‌روشوێنی و
دیارنه‌بوونی چاره‌نووسی زۆرێك له زیندانیانی سیاسیی
كورده كه یان حوكمی هه‌تا هه‌تایی، یان درێژخایه‌نیان
هه‌یه و جیا له‌مه‌ش بۆ زیندانی شاره‌كانی دیكه‌ی
ئێران دوور خراونه‌ته‌وه و نه بنه‌ماڵه‌كانیان و نه
ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هیچ ئاگایی و زانیارییه‌كیان
له‌باره‌ی دۆخی ژیان و په‌روه‌نده‌كانیانه‌وه نیه.
6
زیندانیی سیاسیی كورد كه له زیندانی ناوه‌ندیی یه‌زد
ده‌ستبه‌سه‌رن و هه‌تا ئێستا هیچ باسێك له‌باره‌یان
نه‌كراوه له رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌رتی ئامار
و بڵاڤۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤه‌وه شوناس و
حوكمه‌كانیان بۆ بیروڕای گشتی و ناوه‌نده‌كانی
داكۆكیكاری مافی مرۆڤ خرانه روو كه بریتیتن له:
1
ـ عه‌لی ساڵحی، خه‌ڵكی روانسه‌ر، كه به تۆمه‌تی
هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستبه‌سه‌ر و به
20 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كراوه و ماوه‌ی
14 ساڵه له زیندانی یه‌زددایه.
2
ـ خه‌لیل فه‌تاحی، خه‌ڵكی كامیاران و مامۆستای
قوتابخانه، كه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی
نه‌ته‌وه‌یی 18 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ی به‌سه‌ردا
سه‌پاوه.
3
ـ رۆسته‌م ئه‌ركیا، خه‌ڵكی ماكۆ به تۆمه‌تی "محاربه"
سه‌رتا حوكمی ئیدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو كه سه‌ره‌نجام
20 ساڵ زیندانیی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
4
ـ وه‌لی دروودی، خه‌ڵكی كامیاران به تۆمه‌تی
ئه‌ندامه‌تی له حیزبێكی دژبه‌ری نیزامدا حوكمی
زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ بڕاوه‌ته‌وه كه ماوه‌ی 15
ساڵه له زیندانی ناوه‌ندیی یه‌زددایه.
5
ـ محه‌ممه‌د موردای، خه‌ڵكی سه‌رپێڵ زه‌هاو، كه به
تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی 20 ساڵ
زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و 15 ساڵی له زیندانی
یه‌زددا تێپه‌ڕاندووه.
6
ـ هومریان هۆمن ئیمامی، خه‌ڵكی جوانڕۆ به تۆمه‌تی
هه‌وڵدان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌ویی له رێگای حیزبێكی
دژبه‌ری نیزامه‌وه زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ
بڕاوه‌ته‌وه كه 15 ساڵه له زیندانی یه‌زددایه.