ته‌قینه‌وه‌ی مه‌هاباد‌و چه‌ند سه‌رنجێك
سه‌ردار كاوه
رێژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای كوشتار‌و سه‌ركوت‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا،
به‌رده‌وام له رێگای جۆراوجۆریشه‌وه هه‌وڵی
خه‌وشداركردنی روخساری خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبه
كوردستانییه دژبه‌ره‌كانیشی داوه‌و به چاندنی تۆوی
دووبه‌ره‌كی‌و نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌سه‌ڵاتی نگریسی
خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا زیاتر سه‌پاندووه.
رۆژی چوراشه‌ممه، رێكه‌وتی 31ی خه‌رمانان، له
مه‌یدانی ماده‌ری مه‌هاباددا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا
كه زیاتر له 12 كوژراو‌و 80 برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له كاتی رێژه‌ی نیزامیی هێزه
چه‌كداره‌كانی رێژیم له‌و شوێنه‌دا به بۆنه‌ی
ده‌ستپێكی حه‌وتووی به ناو "دیفاعی موقه‌ده‌س"و
ساڵڕۆژی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر ئێران، بوو. قوربانییان
زیاتر ژن‌و منداڵ بوون كه بۆ دیتنی رێژه‌كه چووبوونه
ئه‌و شوێنه. هه‌ر چه‌ند تا ئێستا هیچ گرووپ‌و لایه‌نێك
ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام چه‌ند
خاڵێك له‌م نێوه‌دا جێگای تێڕامانه كه ده‌بێ سه‌رنجی
بده‌ینێ. چه‌ند خوله‌ك پاش ته‌قینه‌وه‌كه رێژیم گرووپ‌و
هێزه‌دژبه‌ره‌كان‌و حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستانی له هه‌مبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌دا به تاوانبار
زانی‌و رێژیمی سه‌هیۆنیستی‌و به قه‌ولی خۆی "استكبار
جهانی"ی به هۆكاری پشت په‌رده‌ی ئه‌و جینایه‌ته له
قه‌ڵه‌م دا. ئه‌وه‌یكه رێژیم خێرا پاش رووداوه‌كه بێ
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك‌و بێ ئه‌وه‌یكه لایه‌ن یان گرووپێك ئه‌و
كرده‌وه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێ، بۆی روون بۆوه كه
تاوانبار كێیه! جێگای سه‌ر سووڕمانه!
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ده‌سه‌ڵاتی رێژیمه‌وه حیزبه
كوردستانییه دژبه‌ره‌كانی رێژیم به هۆی ئاگا‌داربوو‌نیان
له چییه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و روانینی ئه‌و سیستمه بۆ
مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی
كورد، به ناچار كه‌وتنه شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ
رێژیمدا‌و شه‌ڕی چه‌كداری له كوردستاندا تا ده‌یه‌ی
70ی درێژه‌ی كێشا‌و به‌و هۆیه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و
حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات زه‌ره‌ری قورسی گیانی‌و ماڵی‌یان
به‌ركه‌وت. به‌ڵام حیزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان چ له كاتی شه‌ڕی چه‌كداریدا‌و چ پاش راگرتنی
شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ رێژیم‌دا قه‌د په‌نایان بۆ
كرده‌وه‌ی تێرۆریستی، بارمته‌گرتن، كوشتنی خه‌ڵكی
سڤیل‌و بێ‌تاوان، بۆمب دانان‌و... نه‌بردووه‌و هه‌میشه
ئه‌و جۆره كرده‌وه‌یانه‌یان مه‌حكووم كردووه.
دوكتور قاسملوو كه له ده‌ورانی ترۆپكه‌ی شه‌ڕی
چه‌كداریی حیزبه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ رێژیم‌دا
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات بوو، هه‌میشه هه‌ر
كرده‌وه‌یه‌ك كه بچێته خانه‌ی تێرۆر‌و ره‌شه‌كوژییه‌وه
مه‌حكوومی كردووه‌و ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕدا زۆر
جه‌ختی له سه‌ر پێوه‌ره مرۆیی‌یه‌كان له‌وانه
هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دیله‌كاندا كردۆته‌وه.
حیزبه كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر له هه‌ر
شوێنێكدا به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی رێژیم كرده‌وه‌ی
چه‌كدارانه‌یان كردبێت یان هێرشیان كردبێته سه‌ر هه‌ر
كه‌س‌و كه‌سانێك، به‌رپرسایه‌تییان له ئه‌ستۆ گرتووه.
حیزبه كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ر له‌و رۆژه‌ی
رووداوه‌كه‌دا به ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش‌و
جیاجیا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان مه‌حكووم كرد‌و له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی قوربانییاندا هاوخه‌میی خۆیان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبه‌كانیان به هۆی ئاستی به‌رزی
وشیاری‌و تێگه‌یشتن‌و باوه‌ڕمه‌ند بوونیان به
ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه،
هه‌وڵی كرده‌وه‌گه‌لێكی ئه‌وتۆ ناده‌ن. حیزبه‌كانی
رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام جه‌ختیان له سه‌ر خه‌باتی
مه‌ده‌نی‌و دوور له توندوتیژی كردۆته‌وه‌و
په‌ره‌گرتنی ره‌وتی رۆشنگه‌ری‌و پشكۆتنی رۆژ له دوای
رۆژی بیاڤی فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر له كوردستاندا
بۆته هۆی خوشحاڵیی حیزبه‌كانیان‌و به‌رده‌وام خه‌ڵكیان
له‌و رێڕه‌وه‌دا هان داوه. چ خه‌ڵكی كوردستان‌و چ
حیزبه‌كانیان باش ئاگادارن كه كوشتنی چه‌ند كه‌س له
رێڕه‌وی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان‌و
خه‌باته‌كه‌یدا نیه، كه‌واته هیچ هۆیه‌ك نیه كه
حیزبه‌كان په‌نا بۆ كارێكی ئه‌وتۆ ببه‌ن.
سه‌باره‌ت به گرووپه ئیسلامییه‌كانیش، ئه‌و گرووپانه‌ی
كه باوه‌ڕیان به خۆته‌قاندنه‌وه‌و كرده‌وه‌ی له‌و
جۆره هه‌یه، له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا عه‌مه‌لیاتێكیان
كردبێت، خێرا به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه‌و
داكۆكیشیان لێ كردووه. رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ئێستا
حیزبی ئیسلامگه‌رای وای نه‌بووه كه كرده‌وه‌ی
خۆته‌قاندنه‌وه‌و عه‌مه‌لیاتی له‌و چه‌شنه به‌ڕێوه
ببات. هه‌ر چه‌ند رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حیزبی
ئیسلامگه‌رای ته‌نانه‌ت توندڕه‌ویشی تێدا بێت، زۆر
لاواز‌و له كۆنتڕۆڵی رێژیم دایه. به‌ڵام شاری مه‌هاباد
كه زیاتر وه‌ك بنكه‌ی سیاسیی كوردان ناسراوه،
ئیسلامگه‌رایی رادیكاڵ له‌وێدا زۆر لاوازه.
به‌ڵام ئه‌وه خودی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه
هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵاكانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ده‌ستی كرد
به تێرۆر‌و ره‌شه‌كوژی‌و سڕینه‌وه‌ی جیابیران‌و
ئازادیخوازان. جینایه‌تی سینه‌ما رێكسی ئابادان، فتوای
جیهاد دژی خه‌ڵكی بێتاوانی كوردستان‌و كوشتاری به
كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كورد له‌وانه قارنێ‌و قه‌ڵاتان،
جینایاتی ترسناكی توركمه‌ن سه‌حرا، ئازه‌ربایجان،
ئه‌هواز (خوزستان)، به‌لووچستان، قه‌شقایی‌یه‌كان،
كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسیی ده‌یه‌ی 60، كوشتاره
زه‌نجیره‌یی‌یه‌كان، كوشتار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێڕه‌وانی
مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كان‌و تێرۆری كه‌سایه‌تییه‌كان‌و
دژبه‌رانی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و... له نموونه‌ی
كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان‌و جینایاتی ئه‌و رێژیمه‌یه كه
بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان روون‌و ئاشكرایه.
هه‌رچه‌ند هێشتا هیچ لایه‌ن‌و گرووپێك رووداوی
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ی له مه‌هاباددا له ئه‌ستۆ
نه‌گرتووه، به‌ڵام به سه‌رنجدان به چه‌ند خاڵ
ده‌توانین كۆماری ئیسلامی وه‌ك هۆكاری راسته‌وخۆ یان
ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و جینایه‌ته له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ین.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له مه‌یدانی ماده‌ری مه‌هاباددا
رووی دا كه زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له
عه‌شیره‌ی مه‌نگووڕن. به پێی قسه‌ی ناسر سیما،
رۆژنامه‌وان له سوێد‌و قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، دوو
ژنی كورد دوو بۆمبیان له نێو دوو ساكدا له شوێنی
رووداوه‌كه‌دا دانابوو كه به روونی یه‌ك له‌و دوو ژنه
له عه‌شیره‌ی مه‌نگووڕ بووه. ماوه‌یه‌ك له مه‌هاباددا
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه به‌شێك له‌و مه‌نگووڕانه كه
له‌گه‌ڵ رێژیم‌دا بوون‌و پله‌ی به‌رزیشیان هه‌بووه،
وازیان له هاوكاری له‌گه‌ڵ رێژیم هێناوه. هه‌ربۆیه
رێژیم له‌و مه‌سه‌له‌یه تووڕه‌و نیگه‌رانه‌و
به‌ڕێوه‌بردنی ته‌قینه‌وه‌گه‌لی ئه‌وتۆ، كێشانی
په‌نجه‌ی تاوان بۆ لای حیزبه كوردییه‌كان له لایه‌ن
رێژیمه‌وه، ده‌توانێت هانده‌رێكی باش بۆ مه‌نگووڕه‌كانی
سه‌ر به رێژیم دژی خه‌ڵكی مه‌هاباد‌و حیزبه
كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی‌و خه‌وشداركردنی هه‌رچی
زیاتری روخساری خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و حیزبه‌كان
لای مه‌نگووڕانی سه‌ر به رێژیم بێت. پاشان خه‌ڵكی
كوردستان‌و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی مه‌هاباد به پێی وشیاریی
خۆیان‌و سیاسه‌تی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات روویان له
خه‌باتی هێمنانه‌و دوور له توندوتیژی كردووه، بۆیه
رێژیم رۆژ به رۆژ بیانووی سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستانی
لێ به‌رته‌سكتر ده‌بێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات
به هه‌ر جۆرێك بووه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه نیزامی‌و
ئه‌منییه‌تی بكات تا به‌ستێنی سه‌ركوت بۆی له بار بێت.
لایه‌كی دیكه‌ی پرسه‌كه ئه‌وه‌یه رێژیم كه چاوی به
حكوومه‌تی كوردی له كوردستانی عێراقدا هه‌ڵ نایه،
ده‌یهه‌وێ به به‌تاوانبارزانینی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات
له كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆدا، گوشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه دژبه‌رانی له
سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مه‌لیاتی
نیزامی‌و به وته‌ی خۆی تێرۆریستی ده‌چنه نێو خه‌ڵكی
ئێرانه‌وه. خاڵێكی دیكه كه ده‌بێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا
باسی لێوه بكرێت ئه‌وه‌یه كه مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد
له كاتی ئه‌و رووداوه‌ی مه‌هاباددا بۆ دانیشتنی كۆڕی
گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆركدا
بوو‌و بڕیار بوو چه‌ند رۆژ دواتر له‌و رێكخراوه‌یه‌دا
لێدوان بدات، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و رێژیمه‌ش
قوربانی تێرۆریزمه. چوونكه حكوومه‌تی ئێران به
پشتیوانی گرووپه تێرۆریستییه‌كان له ناوچه‌و جیهاندا
ناسراوه.
به سه‌رنجدان به‌و خاڵانه‌ی كه باسمان كردن، ده‌ستی
تاوان‌و جینایه‌تی رووداوی 31ی خه‌رمانانی مه‌هاباد بۆ
لای خودی رێژیمه كه هزری تێرۆر له نێو مێشكی
به‌رپرسانیدا ریشه‌ی داكوتاوه‌و ده‌یان‌و سه‌دان
نموونه‌ی تێرۆر‌و ره‌شه‌كوژی‌و كوشتاری به
كۆمه‌ڵ‌و... له نێو په‌روه‌نده‌ی پڕ له جینایه‌تیدا
تۆمار كراوه. چوونكه به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌ی ئه‌وتۆ
ته‌نیا له رێڕه‌وی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی رێژیمی
تێرۆرپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی دایه.