په‌یامی پیرۆزباییی سكرتێری گشتیی
PDKI
به بۆنه‌ی بوونه ئه‌ندامی چه‌ند كورد له پارلمانی
سوئێد‌دا
به‌ڕێزان:
شادیه حه‌یده‌ری
ئامینه كاكه‌باوه
رۆژه هیدین
جه‌بار ئه‌مین
سماییل كامیلی
ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی نوێی پارلمانی سوئێد
بۆ ئێمه جێگای پێ خۆشبوون‌و سه‌ربه‌رزییه كه ئێوه
كۆمه‌ڵێك له خۆشك‌و برا كورده‌كانمان له وڵاتی سوئێد
سه‌ره‌ڕای گیروگرفته‌كانی كۆچبه‌ری، توانیوتانه به
كار‌و تێكۆشان ببنه جێی متمانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له
شوێنه جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته به كورد‌و
سوئێدییه‌وه‌و، له ئاكامدا له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردندا
سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنن.
ئێمه به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان‌و هه‌موو
كورده‌كانی نیشته‌جێی سوئید ده‌كه‌ین.
هاوڕێیان!
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر كام له ئێوه پاڵێوراوی یه‌كێك
له حیزبه‌كانی سوئێد بوون كه جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر
هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌تان لێ ده‌كرێ كه
به یه‌كده‌نگی بتوانن پرسی كورد به شێوه‌یه‌كی
شوێندانه‌رتر له پارلمان‌دا بورووژێنن.
له‌م ئه‌ركه گرنگه‌دا كه كه‌وتۆته سه‌رشانتان هیوای
سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
5/7/1389
2010-09-27