كورده‌كان گه‌وره‌ترین قوربانیی رێگه‌ی دێموكراسی له
ئێران
لێكدانه‌وه‌ی
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌هاباد
ئاگری ـ كوردستان
چه‌ند كاتژمێر پاش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له مه‌هاباددا
به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران
رایگه‌یاند كه ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستی "ضد انقلاب"ی
تێدایه.
به‌ڕاست "ضد انقلاب" كێیه؟
ده‌سته‌واژی "ضد انقلاب" له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕِشی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌گشتی هاته ناو وێژه‌ی سیاسیی
ئێرانه‌وه هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه
ده‌گاته 30 ساڵ به‌ڵام راستییه‌كی ئه‌وه‌یه تا ئێستا نه
رێژیم شرۆڤه‌یه‌كی روونی له‌و ده‌سته‌واژه‌یه داوه‌و نه
به‌رهه‌ڵستكارانی رێژیم ئیسلامیی ئێران لیكدانه‌وه‌یان بۆی
بووه.
له فه‌رهه‌نگی معین دا "ضد" واتای "مخالف، مغایر"
(لاپه‌ڕه‌ی 2182)و هه‌روه‌ها وشه‌ی "انقلاب" هه‌ر له‌و
فرهه‌نگه‌دا ئاوا لێكدراوه‌ته‌وه "برگشتن از حالی به حال
دیگر ، زیر‌و روو شدن، دگرگون شدن" (لاپه‌ڕه‌ی 387)
به‌ڵام له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران به‌رهه‌ڵستكارانی بیری خومه‌ینی ناوی چد انقلابیان
لێ نرا.
ئه‌و ده‌سته واژه‌یه بێ سنوور هه‌موو ئه‌ندیشه‌و رێباز‌و
چه‌مكێكی له‌خۆ ده‌گرت‌و ناوێكی گشتی بوو بۆ به‌ره
جیاوازه‌كانی هزر له كۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێران كه جیاواز
له رێژیم ئیسلامی بیریان كردۆته‌وه.
به‌ڵام له وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیتلاعات، پرسیارێكمان
بۆ ساز ده‌بێ؟
ده‌بێ مه‌به‌ستی له "چد انقلاب" چ بێ؟
به‌گشتی هه‌ر كات به‌رپرسانی رێژیم له كوردستان باس له
"ضد انقلاب" ده‌كه‌ن مه‌باستیان لایه‌نی خه‌باتكاری كوردی
له كوردستانه كه له پێناوی مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس‌و دێموكراسی بۆ ئێران خه‌بات ده‌كه‌ن.
ئایا ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیی ئه‌وان؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام بده‌ینه‌وه سه‌ره‌تا
ده‌بێ بڵێین ئایا بنه‌مای فكریی لایه‌نی كوردی به‌گشتی
هه‌ڵگری كرده‌وه‌ی تێرۆریستی هه‌یه؟
ئه‌وه روونه كه بنه‌مایی فكریی لایه‌نی كوردی كه
خوازیاری مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ كورده‌و باوه‌ڕِی
به سیستمی دێموكراسی له ئێران‌دا هه‌یه ناتوانێ
بنه‌مایه‌كی تێرۆریستی بێت چوون له دێموكراسی‌دا هیچ
لایه‌نێك كوێر ناكرێته‌وه‌و له ناو ناچێ بگره ئه‌و
شێوه دێموكراسییه كه لایه‌نی كوردی خوازیاریه‌تی
دابینكردنی هه‌ل‌و ئیمكانی وه‌ك یه‌ك بو لایه‌نی فكریی
جیاوازه بۆ سازكردنی كۆمه‌ڵگای فره‌ده‌نگ نه‌ك له ناو
بردنی ئه‌و جیاوازییانه بۆ كۆمه‌ڵگای تاك ده‌نگ.
له پاش ئه‌و باسه ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه كه بڵێین
لایه‌نی كوردی خاوه‌نی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین له
كۆمه‌ڵگایی كوردستان‌و تا ئێستاش خۆیان به به‌رپرس
زانیوه له ئاست هه‌ر روداوێكی نائاسایی له
كوردستاندا‌وله مێژویی خه‌باتی چه‌كداریشیاندا
ره‌شه‌كوژیی‌و تێرۆر به‌دی ناكرێ بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه
له رابردوودا كرده‌وه‌ی وا له لایه‌نی كوردی دیتراوه‌و
نه له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ر پرسایه‌تییان له ئاست
كۆمه‌ڵدا ئه‌و لایه‌نانه‌ش رێده‌دن كرده‌وه‌ی وا بكرێ هه‌ر
ئه‌وه‌ش ئێمه دێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕِه كه لایه‌نی
كوردی له‌و كرده‌وه‌یه به دووره.
ئه‌گه‌ر ئه‌و باسه‌ش بێننه ئاراوه كه لایه‌نی كوردی بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی رێژیم ئه‌و كاره‌ی كرده‌بێ، ده‌بێ
بڵێن بۆ هه‌ر كه‌سێ كه ئاگاداری بارودۆخی سیاسیی ئێران
بێت ده‌زانێ كه ئه‌و كاره پێویست نیه چوون رێژیم ئێستا
پێگه‌ی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه له سی ساڵی رابردوودا له
نزمترین ئاست دایه.
جیا له‌وه ئێمه ده‌زانین كه له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی
ئاوا ره‌شه‌كوژیی سیاسی‌دا ئه‌و لایه‌نه‌ی كه كردوویه‌تی
ئامانجێكی كورت خایه‌نی هه‌یه كه پاش ئه‌وه‌ی
به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و كرده‌وه‌یی وه‌ئه‌ستۆ گرت هۆكار‌و
ئامانجه‌كانیشی روون ده‌كاته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌ی
مه‌هاباد له ئامانجی كورتخایه‌ن‌و درێژخایه‌نی هیچ
لایه‌نێكی كوردستاندا نه‌بووه‌و نیه.
له پاش ئه‌و پرسیاره دێنه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه كه ئاخۆ
له كوردستاندا لایه‌نیتر هه‌ن كه ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان بێته‌وه سه‌ر؟
جه‌ماوه‌ری كوردستان باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه گوایه
ده‌بێ "ئه‌لقاعیده" (به واتایه‌كی گشتی بۆ هه‌موو
لایه‌نی دمارگرژه‌كانی تاقمه ئیسلامییه‌كان ده‌گرێته‌وه)
ئه‌و كاری كردبێ ئه‌و ئه‌گه‌ره زور رێی تێ ناچێ به‌و
هۆكارانه
:
1ـ
ئامانجی كرده‌وه‌ی تێرۆریستیی ئه‌لقاعیده‌و تاقمه
ئیسلامییه توندڕِه‌وه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا
به‌گشتی‌و وڵاته‌یه‌كگرتۆكانی ئا‌مریكا به‌تایبه‌تییه جا
ئه‌و به‌رژه‌وندییانه راسته‌وخۆ وه‌كوو ته‌قینه‌وه‌كانی
11 سێپتا‌مبر له ساڵی 2001و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 2006
له‌نده‌ن یان ناڕاسته‌وخۆ بن وه‌ك ته‌قینه‌و نانه‌وی
ئاژاوه له عێراق‌و ئه‌فغانستان.
2ـ
تاقمه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان به‌رپرسایه‌تیی
كرده‌وه‌كانیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن‌و هۆكاره‌كه‌شی
راده‌گه‌یه‌نن‌و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك ئه‌و كاری
نه‌كردووه.
3ـ
شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان به‌گشتی خۆ
ته‌قاندنه‌وه‌یه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه باوه‌ڕیان وایه كه
ده‌چنه به‌هه‌شت به‌ڵام شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌هاباد
دانانی بۆمب بوو واته له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سی كه ئه‌و
كرده‌وه‌یه‌ی كرده‌بێ هیچ باوه‌ڕِی به شه‌هید بوون به
واتا ئیسلامییه‌كی نه‌بووبێ.
4ـ
لایه‌نی ئیسلامییه‌كان تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی
تێرۆریسییان له به‌رهه‌ڵستی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له
جیهاندا نه‌كردووه.
پاش ئه‌و هۆكارانه له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره بكرێ كه
ئایا مه‌هاباد كه یه‌كێ له ناوه‌نده‌كانی بیری
ناسێۆنالیزمی كورده ناتوانێ ئامانجی تاقمه ئیسلامی
ده‌مارگرژه‌كان بێت؟
وه‌ك كورد ده‌ڵێ "ئه‌و هه‌ویره ئاویی فه‌ری گه‌ره‌كه."
ناسێونالیزمی كوردی هیچ ده‌ژایه‌تییه‌كی له گه‌ل ئیسلام
وه‌ك ئایینی كۆمه‌لگای كوردی نیه‌و نای بێت" به‌ڵام
ئیسلامی سیاسی هه‌ر لایه‌نێكی فكری كه له‌گه‌ڵی نه‌بێت
به دژیی خۆیی ده‌زانێ"به‌ڵێ وایه به‌ڵام تاقمه
ده‌مارگرژه ئیسلامییه‌كان له چه‌ند به‌ره له شه‌ڕدان‌و
چ باوه‌ڕ ناكرێ روو بكه‌نه به‌رهی‌تر‌و ئه‌ویش به‌ره‌یه‌ك
كه به دوژمنی سه‌ره‌كیی نایه‌ته ژومار.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌هاباد لایه‌نی
كوردی نه‌بوون‌و رێشی تێ ناچێ تاقمه ئیسلامییه‌ی
ده‌مارگرژه‌كانیش بن گه‌لۆ لایه‌نی سێهه‌م هه‌یه بۆ ئه‌و
كرده‌وه‌یه؟
لایه‌نی سێهه‌م تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئیسلامیی
ئێرانه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه ده‌زگای تێرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌ی
مه‌هاباددا هه‌بێ چه‌ند هۆكارێك باس ده‌كه‌ین:
1ـ
تێرۆریی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی چه‌مكی ئه‌و رێژیمه
ده‌گونجێ‌و كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه‌ی رێژیم به‌رده‌وام
باوه‌ریان به كۆمه‌ڵگای تاك ده‌نگ بووه‌و هه‌یه‌و
هه‌وڵیان بۆ وه‌دییهینانیی داوه‌و لایه‌نی جیاوازیان به
هه‌ر بیرێك بۆ قبووڵ نه‌كراوه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێ
هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان داوه.
2ـ
له رابردووی رێژیم‌دا به‌دی ده‌كرێ كه رێژیمی ئیسلامیی
ئێران ئاكاری تێرۆریستیی كرده‌بێت بۆ وێنه ته‌قینه‌وه‌ی
ئامیا له ئارژانتین.
3ـ
رێژیم ده‌ستێكی به‌توانای هه‌یه له تێرۆر له كوردستاندا
وه‌ك تیرۆره‌كانی چالاكانی بواری سیاسی له هه‌رێمی
كوردستان‌و تێرۆری میكۆنووس‌و ڤیه‌ن.
4ـ
تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی خۆ ده‌بوێرێ له وه‌ئه‌ستۆگرتنی
ئاكاره تێرۆریستییه‌كان واته تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ده‌بێ
ناوی شاراوه بێت.
5ـ
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تیی له ناو رێژیمی ئیسلامیی ئێران
كه‌وتۆته ده‌ست تاقمێكی زۆر ده‌ماگرژ‌و رادیكاڵ كه له
پێناوی وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانیاندا هه‌موو شتێ به ره‌وا
ده‌زانن.
6ـ
پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی رێژیم روو له كزییه‌و به‌ره‌و
خه‌راپتریش ده‌چێ بۆیه به تۆقاندن‌و ترس ده‌یانه‌وێ باڵ
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بكێشن‌و رێ له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك
بگرن.
7ـ
چ له ئێستا چ له رابردوودا‌و ئه‌و رێژیمه‌و رێژیمه‌كانی
رابردووش له ئاستی كوردستان به‌رپرسایه‌تییان نه‌بووه‌و
به ناوچه‌ی جێگه‌ی باوه‌ڕِی خۆیانیان دانه‌ناوه.
8ـ
رێژیمی ئیسلامی دیه‌وێ بارودۆخی كوردستان رادیكاڵتر بكات‌و
هه‌تا له‌و نێوانه‌دا رێژه‌ی توندوتیژی‌و تۆقاندن له
كوردستاندا زیاتر‌و به‌رفراوانتر بكات.
9ـ
خه‌بات له كوردستان به‌ره‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی هاتووه‌و
بێ گومان شێوه خه‌باتێ كه رێژیم له به‌ره‌و روو بوونیدا
زۆر ده‌ست كورته‌و ئه‌و خوازیاره كه خه‌باتی كوردستان
به‌ره‌و رادیكاڵیزم به‌رێ ئه‌زمونێ كه خۆیی له‌ودا
سه‌ركه‌وتوتر ده‌بینێ.
له پاش باسكردنی ئه‌و هۆكارانی سه‌ره‌وه بۆمان روون
ده‌بێته‌وه كه ئه‌گه‌ری ده‌ستتێدابوونی تێرۆری ده‌وڵه‌تی
رێژیمی ئیسلامیی ئێران یه‌كجار زۆر، بۆیه رێبه‌رایه‌تیی
بزاڤی كوردستان‌و جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌بێ بێنه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ری كه ته‌قینه‌وه‌ی مه‌هاباد له راستیدا یه‌كێ
له نرخه‌كانی دێموكراسی‌و ئازادییه كه نه‌ته‌وی كورد
داویه‌تی له داهاتووشدا ده‌یدا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی ده‌بێ ئاگادار بن كه ئه‌و
كرده‌وه‌یه پیلانێكی رێژیمه بۆ سازكردنی چه‌ند به‌ره‌كی
له ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا‌و رێنه‌دن رێژیم به‌و
ئاكامه‌ی خۆی بگا.