بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هاشمی رەفسەنجانی: تارمایی مەترسی هێرش سەربازی بۆ سەر ئێران هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا نەبوو؟

 

هێمن

رەئیسی ئەنجوومەنی خۆبەرەگان‌و ناوەندی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام هاشمی رەفسەنجانی لە وتارێک دا باس لە خەتر‌و مەترسی هێرشی سەربازی وڵاتانی ١+٥ بۆ سەر ئێران دەکا‌و پێشیوایە لە سی‌و یەک ساڵی تێپەر بوونی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئێران هەرگیزمەترسی هێرشی سەربازی وڵاتانی دەرەکی لە سەر ئێران سێبەری هێندەی ئێستا قۆرس نەبووەو ئەوەندەش بەیاننامە‌و قەتعنامە لە کۆمەڵگاکانی نێونەتەوەی دەژ بەئێران وەرنەگیراون.

بە باوەڕی هاشمی رەفسەنجانی تەئیسری‌و قۆرسایی گەمارۆی هەنوکەی وڵاتانی ١+٥‌و هاوپەێمانانی لەسەر ئێران نە قەت بە ئەندازەی ئێستا بووە‌و نە هێندەشی شوێنەواری لەسەر وڵاتەکەی بووە.

هاشمی رەفسەنجانی لە وتارەکەی ئاوا دەڵێ:

"هیچ گاه تحریم‌ها علیه ما به این اندازه شدت نداشته، رئیس مجلس خبرگان رهبری در بخشی دیگر از سخنانش به تحریم‌ها علیه ایران اشاره کرد‌و تصریح کرد که تا کنون هیچ‌گاه تحریم های اعمال شده علیه ایران به این شدت نبوده‌اند.

وی در ادامه افزود: هیچ وقت این‌قدر بخشنامه در مجامع جهانی شامل شورای امنیت سازمان ملل متحد ‌و آژانس بین‌المللی انرژی اتمی ‌و هم در دولت‌ها علیه خودمان نداشتیم".

سەرچاوە بی بی سی

پرسیار ئەوەیە، ئایا هاشمی رەفسەنجانی بڕاستی هەستی بە خەترو مەترسی هێرش سەربازی ئەمەریکا‌و ئینگلێز‌و فەرانسە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران کردوە کە ئەو هۆشتارەی داوەتە بەرپرسانی نیزام؟

یان ئەو وتارەی هاشمی رەفسەنجانی گەمەیەکە بۆ خۆ نیزک کردنەوە لە خامەنەیی‌و گەرانەوەی بۆ گۆرپانی‌و پانتایی سیاسیی ئێرانە؟

یاخۆد هاشمی بە مەنزور‌و مەبەستەوە بۆ زیاتر درووست کردنی ترس‌و نیگەرانی‌و گۆشار خستن سەر شان‌و ملی ئەحمدی نەژاد وایی وتوە، بەتایبەت هەنوکە نێوان ناخۆشی‌و شەڕی یەک لا کردنی دەسەڵاتی لە بەێنی پارڵەمان‌و حکومەتی ئەحمدی نەژاد لە ئارادایە؟

لە ئیدامەی وتارەکەی هاشمی رەفسەنجانی دەڵێ:

"در حال حاضر برخی دولت‌ها جداگانه علیه ما وارد میدان شده‌اند‌و کشورهای اطراف ما را نیز علیه جمهوری اسلامی ایران فعال می‌کنند". سەرچاوە بی بی سی

لێرەدا هاشـمی رەفسەنجانی شتێکی تازەی نەگوتەوە، بڵام روون‌و ئاشکرایە لە قسەکانی دێتە دی هۆشتار دەداتە بەرپرسانی نیزام کە مەترسی‌و خەتری هێرشێکی جیدی‌و قۆرسی سەربازی دەرەکی بۆ سەر ئێران بەڕێگەوە‌و ئەگەر هووشیارانە عەمەل نەکرێ تاکە نیزامی شیعەی ئیسلامی ئێران لە خەتر‌و مەترسی لە بەێن چوون دایە.

هاشمی رەفسەنجانی هەر وەک هەمیشە وەکوو ریوی فێڵەبازی نیزام هەستی بە مەترسی لە بەێن چوونی نیزام کردوەو کە پێش وەخت دەێهەوێت پێش بە هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران‌و رووخانی نیزام بگرێت‌و دەزانی رووخانی نیزامی شیعەی ئێران بە سەڵاح‌و لە بەرژەوەندی ئەو‌و بنمەڵەکەی دا نیە.

دەبێ ئەوەش بگوتری کە هاشمی رەفسەنجانی چاوەڕەوانی هەلێک بۆ تۆڵەساندەنەوەی لە ئەحمدی نەژادەو بۆ ئەو مەسەلەیە ئەگەر پێویست حازرە لە گەڵ ڕێبە خامەنەیی پێک بێت‌و زۆر شتیشی لێ قەبوول بکا، تەنانەت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەحمدی نەژاد دابەزینی‌و پێش بە تەکڕویەکانی بگرێت.

دوور نیە هاشمی رەفسەنجانی لەو ڕیڕەوەڕا هەوڵی خۆی نیزیک کردنەوەی ڕیبەر عەلی خامەنەیی بدا، نمونەیەکی ڕوونی ئەو سیاسەتەی هاشمی رەفسەنجانی موراجەعەکردن بە علی خامەنەیی بۆ چارەسەری کێشەی بەندکراوەکانی ئیعترازاتی ئاکامی ڕووداوەکانی هەڵبژادەنەکانی دهەمین خولی سەرۆکۆ کۆماریە.

رەفسەنجانی لە دیداری بنەمالەی بەندکراوەکانی ئەو ڕووداوە دەڵی:

"اگر بخواهم خواسته شما را به مأموران منتقل کنم مطمئن نيستم جواب مساعد بگيرم‌و شايد نتيجه عکس بدهد. خواسته‌های شما را خدمت رهبری پيگيرم‌ و اميدوارم بی‌نتيجه نباشد. مقام معظم رهبری درخصوص اعمال قانون‌ و تسريع در رسيدگی ‌و حقوق قانونی آنها در زندان دستورات مناسبی صادر کرده بودند که می‌تواند بسياری از مشکلات حاضر را رفع نمايد"

سەرچاوە رادیو فردا رێکەوەتی ٢٢/٠٩/٢٠١٠

رەفسەنجانی لەو وتارەی دا ئاشکرا رایدەگەێنی کە خەرێکی وەگرخستنی سیاسەتێکی نوێ بەمەبەستی عادی کردنەوەی رەوابەتی لە گەڵ ڕێبەرە، ئەوەش بەمانای نیزیک بوونەوەی لە ڕێبەر عەلی خامەنەیی‌و بە قەووڵی خۆیان لەبەێک گوتن بە ڕێبەری نیزام‌و بێشک ئەوکارەی رەفسەنجانی زۆر شتی تری تێیدا شاراوەن.

وتارەکانی هەنوکەی هاشمی رەفسەنجانی لەدوو ڕەوانگاوە دەتوانڕی هەڵسەنگاندن بکرێت؟

یەکەم هاشمی رەفسەنجانی هەستی بەوە کردوە کە ئەحمدی نەژاد وێرای ئەوەی کێشەی یەک لا کردنەوە دەسەڵاتی لەگەڵ ئەنجوومەنی شۆرای ئیسلامی ئێران دەست پێکردوە هاوکات بۆتە مەترسییەکیش لەسەر بێتی ڕێبەری عەلی خامنەیی وهەروەها توانیویەتی دەسەڵاتێکی یەکجار زۆری سەربازی سپای پاسداران‌و بەسیجی لە دوەری خۆی کۆکردۆتەوە‌و لەوانەیە ئەحمدی نەژاد دەست داتە شەڕی کۆتایی دانی تەوەری دەسەلاتی هاشمی رەفسەنجانی‌و بنەماڵەکەی لە ئێران.

کەوابوو هاشمی رەفسەنجانی دەتوانی لەو ڕێگایەوە، واتە نیزیک بوونەوەی لە ڕێبەر علی خامەنەیی ئەو پەێوەندییە بتەوەی نێوان ئەحمدی نەژاد‌و ڕێبەری لاوازی بکا، بەتایبەت ئێستاکە ئەحمدی نەژاد‌و داروو دەستەکەی بەتەمای یەک لاکردنی دەسەڵات لە گەڵ پارلەمانن.

گەر مەجلیسی شورای ئیسلامی تەسلیمی زۆرداری ئەحمدی نەژاد‌و دارودەستەکەی بێ، باندی ئەحمدی نەژاد بە هاوکاری مسئولانی باڵای سپای پاسداران‌و بەسیجی زۆر بەڕاحتی دەتوانی تسویە حیساب لە گەڵ بنەماڵەی رەفسەنجای‌و بەرەی چاکسازی ئیسلامی شیعە‌و ڕێبەرانی جوڵانەوە سەوز بکا‌و لە گۆرەپان‌و پانتایی سیاسی وەلایانی بنێ‌و تەنانەت بێانکۆژی.

هاشمی رەفسەنجانی هەستی بە مەترسی‌و خەتەری پەرەساندنی دەسەڵاتی ئەحمدی نەژاد کردوە کە لە چەند حەوتەی رابردوو هەوڵی خۆ نیزیک بوونەوە لە ڕێبەر عەلی خامنەیی کردوە‌و بۆتە جاڕدەری مشرووعییەت دانی وەلی فەقیی لەسەر زەوی.

ڕەوانگاوبۆچوونی دووهەم ئەوەیە کە رەفسەنجانی بە بڕاستی هەستی بە مەترسی هێرشی هێزەکانی سەربازی دەرەکی لە سەر ئیران کردوە‌و هۆشتاری داوەتە مسئولینی باڵای نیزام کە فیکرێک بۆ ئەو مەترسییە بکەن.

رەفسەنجانی دەزانی هێرشی ئەمەریکا‌و غەرب‌و ئیسرائیل بۆسەر ئیران بە مانای کۆتایی هاتنی تاکە نیزامی شیعەی ئێرانە، هەڵبەت هاشمی ئاگادارە کە بە دەلیلی سیاسەت دەست درێژکەرانە‌و گێلەشێوانی نیزامی ملاکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و دەستتێوردان لە وڵاتانی دراوسێیە‌و هەڵوێستیان بە رامبەر بەوڵاتانی غربی‌و ئەمەریکا لە هێرشێکی ئاوا دا بۆسەر ئێران نەک هەر تاکە نیزامی شیعە بەتەواوی لە بەێن دەچێت‌و ئێران دابەش دەبێ، بەڵکوو ملاکانی تاران‌و قۆم لە هیچ شوێنێکی دونیا جێگەیان نابێتەوە‌و هیچ وڵاتێک پەنایان نادا.

کەوابوو رەفسەنجانی هەم بە خاتری پاراستنی خۆی‌و بنەماڵەی لە پلەیەکەم دا‌و هەمیش بۆ بەردەوامی تاکە نیزامی شیعە لە جیهنان دەبێ هەستی بە مەترسی هێرشی وڵاتانی ١+٥ کردبێ کە دەستی داوەتە ئەو هۆشتاردانەی بە دەسەلاتدارنی نیزام جەمهۆری ئیسلامی شیعەی ئێران.

لە لایەکی تر دەتوانی هۆشتاری هاشمی رەفسەنجانی بە مەنزوور‌و مەبەستەوە بۆ درووست کردنی ترس لە نێوان بەرەحاکم‌و تۆفاندنی دەسەڵاتدارانی ملاکان بێت لەو رابەتەدا ‌هاشمی رەفسەنجانی دەڵێ:

" هیچ‌وقت برنامه‌ریزی برای تهاجم به ایران تا این حد حساب‌شده نبوده است".

لەو وتارەی سەروەی هاشمی رەفسەنجانی هەستی ترس‌و خەتەری هێرشی دەرەکی‌و تێکچوونی نیزام لە ئاکامی ئەو هێرشە ڕوون‌و ئاشکرا دێتە بەرچاو، هاشمی رەفسەنجانی بەم وتارەی دەێهەوی تووندڕەوەکان ڕاچڵەکێنی‌و پێیان بڵێ کە هێرشی وڵاتانی ١+٥ کۆتایی نیزامی عاشورا‌و تاسوعایە‌و لەوانەیە خەڵکی شیعە لە ئێران بۆ هەمیشە لە گەڵ مەزهەبی شیعەی‌و ڕووداوەکانی کەربلا ماڵئاوایی بکن، ئەویش چۆن ماڵئاواێک، ڕۆژێکی رەش‌و خویناوی بۆ ملاکانی زۆردار‌و زاڵم‌و بێ بەزییی‌و جەلاد.

ئاکام، چ هاشمی رەفسەنجانی بە مەبەست‌و مەنزوورەوە هۆشتاری خەتر‌و مەترسیی هێرشێکی سەربازی وڵاتانی ١+٥ی دابێتە سەرکردەکانی نیزامی ئیسلامی شیعەی ئیران‌و چ لە رووی دڵسۆزی ئەو بە نیزام بێ، کەسایەتی هاشمی رەفسەنجانی هەرگیز جێ متمانە نە بووە‌و هیچگا ناتوانی جێ بەڵێن‌و بڕواپێکرن بێ.

هاشمی رەفسەنجانی وەک ملایەکی تاکە نیزامی شیعە بڵام فێڵەبازتر لە ریوی مەکار بەرژەوەندییەکانی خۆی لەسەرەوە هەموو هەوڵ تەقلایەک دەبینی‌و زیاتر بە فیکری سەروەت‌و سامانی خۆیەتی‌و خەڵک‌و نیزامی شیعە ئێران وەک ئمزارێک بۆ مەنافعی خۆی بکار دەهێنی.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com