ئه‌ده‌بیاتی كوردی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی
نۆزده‌یه‌م
شه‌ریف
فه‌لاح
ئه‌ده‌بیاتی
كوردی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده، درێژه‌ی
نه‌ریتی ئه‌ده‌بیی قوتابخانه‌ی نالیه ( له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ) كه هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن‌و
گه‌شه‌ی هزری رۆشنگه‌رانه، شێعری هێرشبه‌رانه، دژه
مه‌زهه‌بی، مه‌زهه‌ب سالاری، بیرۆكه‌ی
نیشتمانپه‌روه‌رانه، به‌هێزكردنی خه‌سڵه‌ته
كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسییه‌كان، گه‌ڕان‌و بادانه‌وه به‌ره‌و
قۆناغی پاك كردنه‌وه‌و په‌تی كردنی زمانی ئه‌ده‌بیی
كوردی‌و له ئه‌نجامدا رۆح‌و وره‌ی شۆڕشگێڕانه له
به‌رهه‌می شاعێرانی دێمۆكرات‌و ئازادیخوازی كورددا له
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م دیاری ده‌كرێ.
له
نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا گۆرانكاریگه‌لێكی
بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا هاتنه ئاراوه، چینی
ئه‌شه‌رافی كورد به هه‌وڵێكی رێكخراوه خێڵه‌كی‌و
عه‌شیره‌ییه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا، زۆرێك له زه‌وییه
كشتوكاڵی‌و وه‌رزێڕییه‌كانیان له ناوچه جیاجیاكانی
كوردستان‌و به‌تایبه‌ت باكووری كوردستان ( توركیه ) یان
به ده‌سته‌وه گرت. ده‌سه‌ڵات‌و ئۆتۆریته‌ی نوێنه‌رانی
توێژی ئاغا‌و خان‌و مه‌لاكان وه‌ك خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ـ
فیۆداله‌كانی داهاتوو كه له ئه‌نجامی وه‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵاتی بێسنووری دادوه‌ری‌و خه‌زێنه‌رداری
حكوومه‌تی توركیه‌و میرنشینه‌كانی ژێر ركێفی په‌ره‌ی
ئه‌ستاند. زیادبوونی وه‌رگرتنی ماڵیات‌و سه‌رانه‌و
هه‌روه‌ها زۆربگیری‌و ته‌یاری كردنی خه‌ڵكی كورد
له‌ناو ریزه‌كانی ئه‌رتشی توركیه ببووه بارێكی قورس
له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی برسی، هه‌ژار، ده‌سكورت
وحه‌وجه‌دار‌و زه‌جر دیتووی كورد. كۆی ئه‌م هۆكارانه
بوونه هۆی ناڕه‌زایه‌تی‌و ئیعترازی گشتی‌و
سه‌رهه‌ڵدانی شۆِڕشه‌كانی: به‌درخان، یه‌زدانشیر، شێخ
عوبه‌یدوڵڵا نه‌هری‌و ... . هه‌ركام له‌و شۆڕش‌و
راپه‌ڕینانه وه‌ك به‌شێك له رووداوه گرینگه
مێژووییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك دێنه ئه‌ژمار. ئه‌و
رابوونانه هه‌ر جاره له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی ئێران (
قاجاڕی )و عوسمانی‌و به پشتیوانیی هێزه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان (به‌گشتی بریتانیا) بێبه‌زه‌ییانه
سه‌ركوت كران. له‌و رۆژه سه‌خت‌و دژوارانه‌دا ویست‌و داوا
ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له شێعری كوردیدا ره‌نگی
ده‌دایه‌وه. (حاجی قادری كۆیی 1894) شاعێری لێهاتوو‌و
پایه‌به‌رزی كورد، داهێنه‌ر‌و مژده‌به‌خشی راپه‌ڕه‌ینی
كورده له شێعری كلاسیكی كوردیدا كه ده‌كرێ له
به‌رهه‌مه‌كانیدا دوو رێباز‌و رێچكه‌ی جیاواز به‌رجه‌سته
بكرێته‌وه:
1
ـ گرتنه‌به‌ری رێچكه شێعریی باو له قاڵب‌و فۆرمی
شاعێرانی كلاسیك.
2
ـ نووسینی شێعرێك كه هه‌ڵگری بیرێكی قووڵی
كۆمه‌ڵایه‌تیه.
حاجی
قادر مامۆستای گه‌وره‌ی شێعر، به‌سه‌ر ته‌كنیكی
نووسین‌و خولقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ری‌و هه‌روه‌ها
زمانی دیار‌و ئاشكرای شێعری كلاسیكی كوردیدا زاڵ بوو.
زمانی شێعریی حاجی قادر له ده‌بڕینی گرفته
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ساده‌و بێ گرێ‌و گۆڵن. شاعێر روو
له خه‌ڵك ده‌كات‌و له‌لایه‌ك هه‌ڵ ده‌دات شێوازی
ده‌ربڕین‌و نووسینی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی‌و زمان
پاراوی‌و خۆ بواردن له كاریگه‌ریی زمانی عه‌ره‌بی‌و
فارسی‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سڕینه‌وه‌ی فۆرمی پڕ
له ره‌مز‌و نادیاری شێعری كلاسیكی كوردی بخاته روو.
حاجی قادر له به‌رهه‌مه‌كانی خۆیدا وێنای پێكهاته‌ی
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئاره‌زوویه‌تی به جوانی‌و
روونی خستۆته روو‌و سیمای راسته‌قینه‌ی ئیمپراتۆریی
عوسمانی پیشان ده‌دات. شاعێر به له‌قاودانه‌كانی خۆی،
بوێرانه حكوومه‌تی ( عوسمانی ) وه‌ك گورگ‌و خه‌ڵكیش
وه‌ك میگه‌ل ده‌شوبهێنێ‌و وه‌كوو به‌ربه‌ستێك له
به‌رامبه‌ر گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردی له
قه‌ڵه‌می ده‌دات.
حاجی
قادری كۆیی ئاواتی رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
ده‌ستی ستم‌و زوڵمی ئیمپراتۆریی عوسمانی‌و پێكهێنانی
كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه كه ویستوویه‌تی
سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی زانست‌و هونه‌ر،
دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كسانیش جێگیر بكرێ. شاعێر قۆناغه
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی به كرده‌یی كردنی ئه‌و ئاوات‌و
ئاره‌زوانه‌ی به خستنه رووی ئه‌م پێشنیارانه نیشان
داوه:
ـ
له‌ناو بردنی كێشه‌و ملاملانێیه عه‌شیره‌یی‌و
تایفه‌ییه‌كان.
ـ
بنه‌بڕ كردنی نه‌خوێنده‌واری.
ـ
یه‌كیه‌تی‌و ته‌بایی هۆزه‌كان.
ـ
رۆشنگه‌ری.
ـ
رێكخستن‌و شه‌ڕ‌و به‌رگریی چه‌كدارانه.
ئه‌و
گۆڕانكاریانه‌ی كه له‌ژێر ناوی " چاخی ریفۆرم " له
توركیه ده‌هاتنه ئاراوه، رۆڵێكی باش وكاریگه‌ریان
له‌سه‌ر بیری حاجی قارد‌و به‌رهه‌مه‌كانی دانابوو كه
به جوانی هه‌ستی له رۆڵی كاریگه‌ر‌و گرینگی
رۆشنگه‌ری له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌یشتبوو.
شاعێر به خولیا‌و ئاواته‌وه له دوایین ده‌سكه‌وته‌كانی
زانست‌و مه‌عریفه له خۆرئاوا دواوه، نه‌ته‌وه‌ی كورد
بۆ فێر بوونی زانستی به كه‌ڵك بانگهێشت ده‌كات:
تۆ وه‌ره { فه‌ننی فێر به } چیته له‌وه
گاوره، هیندووه، وه‌یاخۆ جووه
ئه‌هلی جه‌ننه‌ت نه‌شوان‌و گاوانه
ساحێبی فه‌ن‌و عیلم‌و عیرفانه
شێعری
حاجی قادری كۆیی نیشانده‌ری ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ
بوو له كامڵبوونی ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی كوردیدا. شێعری
حاجی قادری كۆیی شانبه‌شانی هێڵ‌و ره‌وتی گشتیی
شاعێرانی رۆشنگه‌ری رۆژهه‌ڵات هه‌ڵگری چه‌ندین‌و تۆخم‌و
خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به خۆیه‌و به تامه‌زرۆیی‌و شه‌وقی
شۆڕشگێڕانه‌و جیهانگه‌راییه‌كی قووڵه‌وه كه به
پشتیوانی كردن له خه‌بات‌و به‌رخودانه
نه‌ته‌وه‌یه‌كان‌و رزگار بوونی یه‌كجاره‌كیی هه‌موو
گه‌لانی ژێر ده‌ستدا خۆی ده‌رده‌خات.
به‌رهه‌می
شاعێرانێكی وه‌ك: (حه‌مدوون 1915ـ 1834 )و ( ئه‌حمه‌د
جه‌لیلی 1904 ـ 1853 ) كه ره‌نگدانه‌وه‌ی رووداوه
سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵگری‌و وه‌سف‌و په‌سنی
جوانیه‌كانی سروشت بوون. به تایبه‌ت شێعری ( شێخ ره‌زا
تاڵه‌بانی 1910 ـ 1842 ) بنیاتنه‌ری شێعری
هێرشبه‌رانه‌و ره‌خنه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی
تێكه‌ڵاو به ته‌نز‌و هه‌جو‌و ته‌وس‌و پلار لێدان كه به
دژی ده‌سه‌ڵات‌و حاكم‌و نادادپه‌روه‌ریی عوسمانیه‌كان‌و
زۆر جاریش كه‌سایه‌تی‌و ئاغا‌و به‌گ‌و كوێخا‌و مه‌لاش
كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هیرشه شێعریانه‌ی تاڵه‌بانی‌و
ئه‌وپه‌ڕی رق‌و بیزاریی كۆمه‌ڵگای به‌سه‌ردا رشتوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه پێكناكۆكی‌و نه‌گونجانێك له
به‌رهه‌مه‌كانی تاڵه‌بانیدا ده‌بینرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
شێخ ره‌زا كه خۆی كوڕی یه‌كێك له رێبه‌رانی
به‌رجه‌سته‌ی پێڕه‌وی سۆفیگه‌ری بووه، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه شێعره‌كانی به پێداهه‌ڵگوتنی زۆره‌وه
پێشكه‌ش به باره‌گای شێخ‌و سۆفی ده‌كات، هاوكات باس له
درۆ‌و دوو روویی‌و ریاكاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه
مه‌زهه‌ب له راستای ئامانج‌و مه‌به‌سته پڕ له
كینه‌كانی خۆیاندا به‌كار ده‌هێنن‌و به‌گژیاندا
ده‌چێته‌وه‌و بێده‌نگ نابێت:
لازمه بۆ شێخ سبه‌ینان گورگه خه‌و
تا بڵێن شێخ عابیده‌و نانوێ به شه‌و
شێعره
هێرشبه‌رانه‌كانی شێخ ره‌زا رۆڵێكی به‌رچاوی له
كامڵبوونی ئه‌ده‌بیاتی مۆدێڕن‌و دێمۆكراتیكی كوردی‌و
شكڵ گرتنی بیروڕای پێشكه‌وتنخوازانه له كۆمه‌ڵگای
كوردیدا گێڕا. له‌م قۆناغه‌دا به‌ریان‌و مه‌یلی دیكه‌ش
له دووتوێی شاعێرانی كورددا ده‌بینرێ. شاعێرانێكی
وه‌كوو:
(
سالمی سنه 1830 ـ 1849 )، ( مه‌حوی 1909 ـ 1846 )، (
مه‌جدی 1925ـ 1909)، ( مه‌جدی 1925 ـ 1909)، مامۆستای
گه‌وره‌ی غه‌زه‌ل ( حه‌ریق 1865 ـ 1909 )، مامۆستای
شایسته‌و لێهاتووی غه‌زه‌ل كه شێعره‌كانی خاوه‌نی
به‌ها‌و توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی غه‌زه‌لی به‌رزی
هونه‌ری‌و ئه‌ده‌بین‌و هه‌روه‌ها ( میسباحه‌الدیوان
ئه‌ده‌ب 1916ـ 1916 ) كه شێعره‌كانی وێنایه‌كن له
عه‌شقی زه‌وینی، هه‌سته‌وه‌ریی مرۆیی، سروشت‌و شادی
وخۆشییه‌كانی ژیانه كه‌له ریزی ئه‌و ده‌سته له
شاعێرانی كوردد دایه كه‌له چوارچێوه‌ی غه‌زه‌له
تاكه‌كه‌سیه‌كان، مه‌زهه‌بی ـ عیرفانیدا كونجی میحنه‌ت‌و
گۆشه‌گیری‌و دووره‌په‌رێزییان هه‌ڵبژارد‌و دنیای تایبه‌ت
به خۆیان هه‌بووه.
به‌رهه‌می
ئه‌و شاعێرانه ده‌ربڕ‌و نیشانده‌ری ئه‌ركه پیویست‌و
زه‌روورییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی‌و ویست‌و داخوازییه
سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چین‌و توێژێكی تایبه‌ت
نیه.
به‌گشتی،
ئه‌ده‌بیاتی كوردی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی
نۆزده، درێژه‌ی نه‌ریتی ئه‌ده‌بیی قوتابخانه‌ی نالیه
( له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ) كه هاوكات
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌ی هزری رۆشنگه‌رانه،
شێعری هێرشبه‌رانه، دژه مه‌زهه‌بی، مه‌زهه‌ب سالاری،
بیرۆكه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانه، به‌هێزكردنی خه‌سڵه‌ته
كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسییه‌كان، گه‌ڕان‌و بادانه‌وه به‌ره‌و
قۆناغی پاك كردنه‌وه‌و په‌تی كردنی زمانی ئه‌ده‌بیی
كوردی‌و له ئه‌نجامدا رۆح‌و وره‌ی شۆڕشگێڕانه له
به‌رهه‌می شاعێرانی دێمۆكرات‌و ئازادیخوازی كورددا له
سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێ.
ژێده‌ر:
1
ـ دیوانی حاجی قادری كۆیی، لێكۆلێنه‌وه‌و
ساغكردنه‌وه‌ی " محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم" به‌غدا ـ 1989
2
ـ شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی، ( ژیانی ، په‌روه‌رده‌ی،
بیروباوه‌ڕی‌و شێعری) كۆكردنه‌وه‌ی : دوكتور موكه‌ڕه‌م
تاڵه‌بانی، ده‌زگای ئاراس ـ 2001
3
ـ دیوانی حه‌ریق: چاپی سه‌یدیان مه‌هاباد
4
ـ مێژووی ئه‌ده‌بی كورردی: دوكتور مارف خه‌زنه‌دار