ده‌سپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن‌و دیسان په‌راوێزكه‌وتنی
زمانی دایكی
شه‌ریف فه‌لاح
سه‌ره‌تاكانی مانگی ره‌زبه‌ر جارێكی تر قوتابخانه‌كان
له ئێران كرانه‌وه‌و سه‌دان هه‌زار قوتابی له ئێران
چوونه وانه‌كانی خوێندنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی
دایكیی زۆرێك له‌و قوتابیانه فارسی نیه، ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه جیا له‌لایه‌نه ده‌روونی‌و كولتوورییه‌كان
بۆته هۆی دابه‌زینی ئاستی خوێندن‌و تێگه‌یشتنیان‌و
سیستمی په‌روه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامیش كه‌مته‌رخه‌مانه
له‌م پرسه گرینگه ده‌ڕوانێ.
به‌پێی
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌ناو سیستمی
په‌روه‌رده‌ی ئێران‌دا به ئه‌نجام گه‌یشتوون له هه‌ر 20
قوتابیی ئێرانی یه‌كێك ره‌ت ده‌بێته‌وه‌و له خوێندن
وه‌دوا ده‌كه‌وێ. رێژه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ساڵی
پار له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ره‌ت بوونه‌ته‌وه
گه‌یشتۆته 710 هه‌زار كه‌س كه ئه‌مه‌ش له‌ناوچه
جیاجیاكانی ئێران هۆكاری جۆراوجۆری هه‌یه.
ئاخۆ
كێشه‌ی قوتابیانی دوو زمانه ده‌كرێ به په‌روه‌رده‌ی
مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكری؟
كارناسان‌و
توێژه‌رانی بیاڤی خوێندن‌و په‌روه‌رده، نه‌خوێدنی
زمانی زگماكی له‌ناو قوتابخانه‌كان‌و به‌تایبه‌ت له‌و
ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی لێ نیشته‌جێن، به
گرینگ‌ترین هۆكاری دابه‌زینی ئاستی خویندن‌و ده‌رچوونی
قوتابیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. جیا له گیروگرفت بۆ
قوتابیان‌و بنه‌ماڵه‌كان مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ش
له‌گه‌ڵ گرفتی زۆر به‌ره‌وڕوون‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌م
پرسه كولتووری‌و په‌روه‌رده‌یه‌دا ده‌سته‌وداوێن ماون‌و
هه‌تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی جیدی‌و مه‌یدانی بۆ
چاره‌سه‌ریی ئه‌م كێشه نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه
له ئێران لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه‌و له‌لایه‌ن سیستمی
په‌روه‌رده‌و به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و
به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه به ئه‌نفه‌ست پشت گوێ خراوه‌و
ته‌نانه‌ت به‌ندی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كه باس له‌م
پرسه ده‌كات پێشێل كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی
په‌روه‌رده كه‌میی بوودجه‌ی خوێندنی وڵات ده‌كه‌ن
بیانوو بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و راده‌گه‌یه‌ن ناتوانن
ئیمكانات‌و پێداویستیی پێویست بۆ قوتابخانه دوو
زمانه‌كان دابین بكه‌ن كه ئه‌مه له راستیدا
چه‌واشه‌كاریه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
گرفتێكی
دیكه كه‌له ناو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران هه‌یه وتنه‌وه‌ی
وانه‌كانه به زمانی فارسی‌و قسه كردنی مامۆستایه
له پۆلدا، كه قوتابیان به تایبه‌ت قوتابیانی پۆلی
یه‌كه‌م تووشی حه‌په‌سان‌و سه‌رلێشێواویی كولتووری
ده‌بن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێژیم به ئه‌نقه‌ست
مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاری ناوچه‌كانی دیكه‌و به
تایبه‌ت فارس زمانه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه وه‌ك: كوردستان،
به‌لووچستان، خوزستان ( به‌شه عه‌ره‌ب نشینه‌كه‌ی)
هه‌ردوو پارێزگای ئازه‌ربایجان، زه‌نجان، قه‌زوین،
هه‌مه‌دان، به‌شێك له خوراسانی جنووبی‌و به‌تایبه‌ت
ئه‌و ناوچانه‌ی كه كوردی تێدا ده‌ژی‌و هه‌روه‌ها
توركه‌مه‌ن سه‌حرا ده‌نێرێ، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له
سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن‌و حاشا كردنی نه‌ته‌وه‌یی‌و
كولتووری كه رێژیم ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌كان به‌كاری
ده‌هێنێ.
بۆیه
ده‌توانین بڵێین كۆماری ئیسلامی‌و سیستمی ئێستای
په‌روه‌رده ناتوانێ به‌و سیاسه‌ته‌وه گرفتی خوێندنی
دوو زمانه‌یی نه‌ته‌وه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
ئاخۆ
چاره‌سه‌ریی سه‌ره‌كی ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ك بێت؟
ئاخۆ
گرفت ئه‌وه‌یه كه له ئێران به فرت‌و فێڵ مامۆستایانێك
بار بهێنرێ كه وتنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی زمانی فارسی
ئاسان بكرێته‌وه؟ یان گرفتی سه‌ره‌كی فێركردنی زمانی
دایكی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێرانه به شێوه‌یه‌كی
تۆكمه‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو؟. ده‌سه‌ڵاتدارانی
نیزام‌و سیستمی په‌روه‌رده كه خه‌ریكن به ته‌واوه‌تی
پێكهاته‌یه‌كی ئیسلامی‌و ئیدئۆلۆژی به‌سه‌ر
ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ده‌سه‌پێنن ته‌نیا ئامانجیان
به‌لاڕێدا بردنی ئه‌سڵ‌و ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كه‌و پشت
گوێ خستن‌و شاردنه‌وه‌یه‌تی له زه‌ین‌و بیروڕای گشتی.
ده‌نا ئه‌مه به‌ستراوه‌ته‌وه به گرفتێكی سه‌ره‌كی‌و
بنه‌مایی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و ئه‌ویش پرسی
مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێرانه كه
یه‌كێك له مافه ره‌وا‌و سه‌ره‌تاییه‌كانیان خوێندن‌و
نووسینه به زمانی زگماكیی خۆیان. كه ئه‌م پرسه‌ش له
زه‌ین‌و جیهانبینیی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا جێگای
نابێته‌وه‌و له‌مێژه حاشای لێكراوه.
ئه‌وه
شتێكی عه‌قڵانی، لۆژیكی‌و مافی سه‌ركی‌و سه‌ره‌تایی
هه‌ر قوتابیه‌كه كه یه‌كه‌م جار كه پێ ده‌نێته
دایه‌نگه‌و قوتابخانه‌وه به زمانی دایكی‌و نه‌وه‌یی
خۆی بار بهێنرێ‌و وانه‌ی پێ فێر بكرێ، ئه‌گه‌ر به
پێچه‌وانه بێت ئه‌وه له‌سه‌ر رۆح‌و هه‌ست‌و
بیركردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ده‌بێت‌و وه‌ك زه‌ربه‌یه‌كی
ده‌روونی‌و پێكناكۆكییه‌كی ژیانی هه‌میشه له‌گه‌لێدا
ده‌بێ، قوتابی ناتوانێ هاوكات له مه‌ودای نێوان قسه
كردن‌و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵ به زمانی دایكی‌و
په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه به زمانێكی تر كه له‌گه‌ڵ
نامۆیه، خۆی بگونجێنێ‌و ئه‌گه‌ریش فێری ببێت له رووی
ناچارییه‌وه‌یه.
چاره‌سه‌ریی
ئه‌م پرسه كاتێك شایسته‌ی قوتابی‌و توێژی خوێنده‌واری
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، كه یان
كێشه‌ی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێران له‌ناو
سیستمێكی دێمۆكراتیكدا چاره‌سه‌ر بكرێت، یان ئاڵۆگۆڕێكی
وه‌ها له ئێران بێته پێشی‌و گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی
به‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌دا بێته ئاراوه
یان لانیكه‌م به‌نده‌كانی 15و 19ی ئێستای ئه‌و
یاسایه‌ی خۆشیان جێبه‌جێ بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش جێبه‌جی
كردنی له‌لای سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له واقیعه‌وه
به دووره.
دۆخی
زمانی كوردی له كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان:
زمان
وه‌كوو رۆحی نه‌ته‌وه‌و شاده‌ماری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك
له چۆنیه‌تیی فۆرم‌و قه‌واره گرتنی پێكهاته‌ی
نه‌ته‌وه، بیركردنه‌وه‌و جیهانبینییدا ده‌وری سه‌ره‌كی
ده‌گێڕێت. زمانی كوردیش وه‌ك یه‌كێك له توخم‌و هه‌وێنه
سه‌ره‌كییه‌كانی بوونی نه‌ته‌ویی كورد له راگرتنی
كولتوور‌و داب‌و نه‌ریت‌و شوناس‌و ئاگایی سیاسی‌دا ده‌ور‌و
رۆڵی خۆی بینیوه، هه‌رچه‌ند دوژمنانی كولتور‌و زمانی
كورد زۆریان هه‌وڵ بۆ له‌ناو بردن‌و توانه‌وه‌و خه‌وشدار
كردنی داوه، به‌ڵام به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه سروشتی،
زمانه‌وانیه‌كان، دڵسۆزی، خه‌مخۆری‌و ره‌نج‌و تێكۆشانی
بێوچانی ئه‌دیبان‌و نووسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندانی
ده‌روه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له قۆناغه جیاجیاكان
گه‌شه‌ی كردووه‌و داهێنانی پێ هێنراوه‌ته به‌رهه‌م.
نه‌بوونی سیستمیمێك یان ناوه‌ندێك كه پشتگیری له
گه‌شه‌و هه‌ڵكشانی زمانی كوردی بكات، نه‌بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی كه كز‌و لاواز بێت‌و دوژمانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه
به ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كانیان بگه‌ن. له هه‌موو‌و
ده‌رفه‌ت‌و هه‌له ره‌خساوه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی ئه‌م
شاده‌ماره نه‌ته‌وه‌یه كه‌ڵكی پێویستیان وه‌رگرتووه.
زۆر جار ئه‌و هه‌له ره‌نگه له‌لایه‌ن سیستمی
ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ سووكایه‌تی، خه‌وشدار كردن‌و شكاندنی
تینوویه‌تیی جه‌ماوه‌ری تامه‌زرۆی فێربوونی زمانی
كوردی بووبێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به قازانجی زمان‌و
ئه‌ده‌ب‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان شكاوه‌ته‌وه‌و
هه‌وڵه دوژمنكارانه‌و فریوده‌رانه‌كانی كۆماری
ئیسلامیش بوونه‌ته بڵقی سه‌رئاو. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
راستیه‌ش ده‌توانین ئاماژه به ئه‌زموونی دامه‌زراوه‌و
ناوه‌نده‌كان، ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بی‌و
فه‌رهه‌نگییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت دامه‌زرانی ئه‌وNGOو
رێكخراوه مه‌ده‌نیانه بكه‌ین كه له نیوه‌ی دووهه‌می
ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاوییه‌وه دامه‌زران‌و له زۆرێك
له شاره‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو خولی
فێر بوونی زمانی كوردیان كرده‌وه‌و هه‌تا ساڵی 84یش
هه‌ر به‌رده‌وام بوون. كه سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م كاروانه‌ش
هه‌ر ئه‌دیبان‌و نووسه‌ران‌و دڵسۆزانی زمانی كوردی بوون.