به‌یانییه‌ی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدڕاڵ
سه‌باره‌ت به مه‌حكوومكردنی سیاسه‌تی دژه زمانی‌و
فه‌رهه‌نگیی رێژیم
رۆژی
یه‌كه‌می ره‌زبه‌ری هه‌ر ساڵ له ئێران‌دا، له راستیدا
رۆژی چوونی منداڵان له فه‌رهه‌نگی (زمان‌و دینه‌وه)
له‌گه‌ڵ ئه‌وین‌و خۆشه‌ویستیی بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا بۆ
فه‌رهه‌نگی 86 ساڵه‌ی زاڵ، فه‌رمی‌و قۆرخكراوی
كۆمه‌ڵگای ئێرانه.
فێركردن‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی ئه‌گه‌ر هاوته‌ریب
له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی بنه‌ماڵه‌و ده‌وروبه‌ر‌و یاریی
منداڵدا بێ، بابه‌تی فێركردنی هێما خوێندن (پیتی
ده‌نگدار‌و پیتی بێده‌نگ)و فێربوونی خوێندن‌و نووسینی
منداڵان به زمانی دایكی خۆیان كه وشه‌كانیان به باشی
ده‌ناسن، توانا شاراوه‌كانی منداڵان كه سامانی راستی‌و
گه‌ره‌نتیی داهاتووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێكه،
ده‌پشكوێنێ.
به قه‌ولی سه‌عدیی شیرازی: درس معلم گر بود زمزمه‌ی
محبتی جمعه به مکتب آ‌ورد طفل گریز پای را
به‌ڵام منداڵانێك كه فه‌رهه‌نگی (زمان‌و دین)
بنه‌ماڵه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی
فه‌رمی‌و قۆرخكراوی زاڵدا جیاواز بێ‌و رۆژی چوون بۆ
قوتابخانه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك (به‌ڕێوه‌به‌ر، نازم،
مامۆستا) به‌ره‌وڕوو بن كه به جێگای وانه‌ی
خۆشه‌ویستی، به هێمای زۆربێژی‌و زمانی نه‌زانین
(واته زمانی دایكیی منداڵان) خۆیان ده‌رخه‌ن،
كه‌شوهه‌وای فێربوون بۆ منداڵان، جیگای خۆی به
شوێنێكی تێكه‌ڵ به ناكۆكی‌و توند‌وتیژی له نێوان
منداڵ‌و مامۆستادا ده‌دات. به‌و شێوه‌یه قوتابخانه بۆ
منداڵان ده‌بێته ئه‌شكه‌نجه‌گا‌و ژیانی منداڵ‌و
كۆمه‌ڵگاكه‌ی به ته‌واوه‌تی نامۆیه.
سرووشتییه منداڵانێكی وه‌ها تووشی له‌رزۆكیی
كه‌سایه‌تی‌و بێ‌متمانه‌یی له‌مه‌ڕ فه‌رهنگی
بنه‌ماڵه‌یی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌بن. ئاكام‌و
ده‌ره‌نجامی وه‌ها ئامووزشێكی پڕ له توند‌وتیژی‌و
دیكتاتۆرپه‌وه‌ری یان ده‌بێته هۆی ئاسمیلاسیۆنی
قوتابی یان له به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی‌و
فه‌رمیی‌بوونی سیستمی یه‌ك كولتوور، یه‌ك زمان‌و یه‌ك
دینیی، هه‌نووكه‌یی، ئه‌و قوتابییانه ته‌مه‌نێك
له‌گه‌ڵ هه‌ست به گوناهێكی نه‌كراو له نێوان خه‌ڵكێك
به زمان، فه‌رهه‌نگ‌و مه‌زهه‌بی غه‌یره فه‌رمی‌و به
ده‌روون گرێتییه‌وه تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن. یان له باشترین
حاڵه‌تدا دژی دڕنده‌یی ئاشكرای سیاسی ـ فه‌رهه‌نگی،
واته پاوانخوازیی زمانی ـ دینیی زاڵ، یاخی ده‌بن‌و
بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دێموكراسی (ئازادی‌و به‌رابه‌ری)
له پاڵ ئازادیخوازاندا چۆك داناده‌ن. خه‌بات دژی
كوشتنی زمان كه هاوواتای فه‌رهه‌نگ كوژی‌و
نه‌سڵ‌كوژیی هێمنی‌و له‌سه‌ره‌خۆی نه‌ته‌وه‌كانی
دانیشتووی ئێرانه، ئه‌ركی هه‌ر مرۆڤێكی خاوه‌ن ژیار‌و
ئازادیخوازه. ئێمه له كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فێدڕاڵدا درێژه‌ده‌ری خۆمانین‌و ئه‌ركی مرۆڤی‌و
ویژدانی خۆمان به جێ ده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی
هاوڕێیه‌تیی كه‌سایه‌تییه ئازادیخواز‌و ئازادبیره‌كانی
فارس زمان بۆ تێكه‌ڵبوون به بزاڤی فه‌رمیی‌بوونی
ئامووزشی منداڵان به زمانی زگماكی له ئێراندا‌و
لابردنی ئه‌و سووكایه‌تییه 86 ساڵه‌یه‌ی زمان كوژی‌و
دژه فه‌رهه‌نگییه له داوێنیی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌ی
فارسین.
یکی است ترکی و تازی در این معامله حافظ
حدیث
عشق بیان کن به هر زبان که تو دانی
كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدڕاڵ