په‌پووله‌ی ڕۆح
ڕێناس جاف
په‌پووله‌که‌ی ڕۆحم له‌کوێی
!
نمه‌نه‌ما له دیده‌ما،زوو وه‌ره‌وه
دڵیش ،تامه‌زرۆی هه‌نسکی ڕابردووته
ده خێراکه و زوو بێره‌وه.
په‌پووله‌که‌م! مه‌هێڵه غوربه‌ت
بمکوژێ
کوا من به‌رگه‌ی ئه‌م جیهانه بێ تۆ
ئه‌گرم!!
په‌پووله گیان:
له‌م ته‌نگه‌ڵانه دووره‌دا
تاق و ته‌نیا جێم مه‌هێڵه.
له‌بن نسێی تۆدا نه‌بێ
ئه‌م دڵه‌ی من
کوا ئۆقره‌ی دێ!
گه‌ر تۆ نه‌بی و تۆ نه‌بیته په‌رژین
بۆ ژین
تۆ نه‌بیته که‌پر و که‌لاره‌که‌ی
به‌رین*
ئه‌م ده‌روونه بێ قه‌راره
به چی ئارام که‌م په‌پووله!
ئه‌ی له‌بیرته په‌پووله‌که‌م:
ئه‌وێ ڕۆژان که ده‌یده‌م ئه‌شکی
ئه‌باراند
به‌ده‌یان نه‌مامی ژیان به‌وناوه‌دا
تێراو ئه‌بوون!!
به‌ده‌یان ڕۆح
ئۆقره و سره‌وتیان ئه‌هاتێ!
به‌ده‌یان گیان
ئۆخژنێ دایئه‌گرتن
و
به‌ده‌یان کانییش ، ڕۆحه‌که‌م
وه‌ک سه‌ره‌تای به‌هارانێ
قرمه و شه‌قه‌ی ئاوه‌که‌یان
هه‌تا دوور دوور ڕێگای ئه‌بڕی!!
هیچ له بیرته په‌پووله‌که‌م!
ئه‌وێ ڕۆژان
فێنکایم به دیاریی بۆ دڵان ئه‌برد
سۆزی گیانیش هه‌ر به‌ته‌نیا
بۆ تۆ بوو،تۆ!
ئه‌ی ئه‌مێستا بۆ ناپرسی
!
ئه‌رێ له‌کوێی په‌پووله‌که‌م
نه بهلا‌به‌هار
نه هاوینێ
نه پایز و نه‌ش زستانێ
نه‌ختێ له‌و نمه‌م ناده‌یتێ؟!
په‌پووله‌که‌م ئه‌وا ئێستێ
نه‌ک نمه‌ی چاو
فرمێسکی گیان، گه‌ر لافاو بێ
به‌ڵام به خوا
دوور له سێبه‌ری که‌پره‌که‌ت
وشک و برینگ و بێ زه‌وقه
وشک و برینگ و بێ زه‌وقه.
*
پێشوو، جاران، کۆن
تاران
29ی
خه‌رمانانی 2710 ی کوردی