هیچ نیگه‌رانیه‌ك له پێشێلكردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی،
نه‌ته‌وه ژێرسته‌مه‌كانی ئێرانی پڕ مه‌ترسی‌تر نیه
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی
ئێران
وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌ییه‌و ئه‌و فره
نه‌ته‌وه‌ییبوونه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باش‌و به‌سووده بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگ‌و به‌هێزبوونی سیاسی.
به‌داخه‌وه رێژیمه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌ته‌نیا
له‌و له‌بارییه بۆ گه‌شه‌كردن‌و هه‌ڵدانی باری
فه‌رهه‌نگی كه‌ڵكیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكوو راستییه‌كی
وا روون‌و بونیادنه‌ریان وه‌ك عامیلێكی ناله‌بار
ناساندووه كه مه‌ترسیهێنه‌ر‌و زیانباره.
هه‌ر
بۆیه له راستای له‌نێوبردن‌و تواندنه‌وه‌ی ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌و فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا هه‌نگاوی
به‌په‌له‌یان ناوه‌و ئیستراتژی درێژماوه‌یان تاقیب
كردووه تا به خه‌یاڵی خۆیان ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی
بكه‌نه یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك فه‌رهه‌نگ‌و یه‌ك زمان‌و له
چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاو‌و سیاسه‌ته له
نێوبه‌رانه‌یه‌شدا له هیچ هه‌وڵێك چ له بواری
فه‌رهه‌نگی‌و چ له بواری ئیداری‌و ته‌نانه‌ت په‌نابردن
بۆ له‌شكه‌ركێشی‌و سه‌ركوت خۆیان نه‌بواردووه‌و زۆر
جاریش وه‌ها سیاسه‌ت‌و كردارێك لایه‌نی یاسایی پێ
دراوه‌و هه‌موو ئه‌و لاساری‌و لارێ‌یانه،
بێعه‌داڵه‌تی‌و سه‌ركوته‌شیان وه‌ك ئه‌مرێكی سروشتی‌و
پێویست بۆ پاراستنی ئێران‌و خزمه‌ت به مانه‌وه‌كه‌ی
نیشان داوه‌و له‌و باره‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی
ژه‌هراوی‌و به‌رده‌وامیان دژ به نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
وه‌ڕێ خستوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی وه‌ها سیاسه‌ت‌و كرده‌وه‌یه‌كدا زۆر
جار دیتراوه كه ژماره‌یه‌ك له رۆڵه‌كانی یه‌كێك له
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی
پیلانی رێژیم له دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه به‌كار
هێندراون تا له لایه‌ك له پێكهاتنی یه‌كیه‌تی له
نێوان نه‌ته‌وه‌كان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و
تواندنه‌وه‌ی رێژیم‌دا پێشگیری بكا‌و له لایه‌كی
دیكه‌وه دوژمنایه‌تی بخاته نێوان نه‌ته‌وه هاوده‌رد‌و
هاوویسته‌كان‌و له كه‌شوهه‌وای دڕدۆنگی‌و ناكۆكیدا به
مه‌به‌سته‌كانی خۆی بگا.
به‌شێك له‌و پڕوپاگه‌نده ژه‌هراوی‌و به‌لاڕێبه‌رانه‌ی
رێژیم، وه‌پاڵدانی تۆمه‌تی جیاوازیخوازی به نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كانی ئێرانی‌و بزووتنه‌وه ئازادیخواز‌و
مافویسته‌كانیانه، شتێك كه له هه‌ر بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ
واقعییه‌ت ناته‌بایه‌و وه‌ها تۆمه‌تێك ته‌نیا به
مه‌به‌ستی حاشاكردن له راستییه‌كان‌و خۆدزینه‌وه له
وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازه به‌رحه‌قه‌كانی ئه‌و
نه‌ته‌وانه دێنێته ئاراوه.
رێژیمه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌رگیز بیریان له
ئاكامی زیانباری حاشاكردن له بوون‌و مافی ئه‌و
نه‌ته‌وانه نه‌كردۆته‌وه‌و هێنانه‌گۆڕی دابڕانی به‌شێك
له خاكی ئێرانیش كه زۆر جار له مێژووی ئێران‌و
ته‌نانه‌ت له نیوسه‌ده‌ی دواییشدا شاهیدی بووین،
نه‌بۆته هۆی ئه‌وه كه رێژیمه‌كان نێوچاوان تێك بنێن‌و
به كرده‌وه نیشانیان داوه كه ئه‌وه‌ی هۆی نیگه‌رانی
ئه‌وانه، نه له‌تبوونی خاك، به‌ڵكوو دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات‌و به‌شداری نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی له
ده‌سه‌ڵات‌و پاراستنی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانه.
پڕوپاگه‌نده‌ی دیكه بۆ به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی
له لایه‌ن رێژیمه‌كانه‌وه، قامكدانان له سه‌ر ئیدیعای
هێندێ كه‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانییه كه
له ئاست چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی جێگای نیشته‌جێبوونیان
زیاده‌ڕه‌وی‌و زیاده‌خوازی ده‌كه‌ن‌و زۆر جار هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌كانی جیرانی خۆیان خه‌وشدار ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه‌ش
كارێكه كه رێژیم به به‌رنامه‌و هه‌ده‌فمه‌ندانه
په‌ره‌ی پێ ده‌دا تا وێڕای پێكهێنانی ناكۆكی
وابنوێنێ كه ئه‌گه‌ر مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئیختیاراتی
ناوچه‌یی ئه‌و نه‌ته‌وانه دابین بكرێ، كێشه‌و ناكۆكی
له سه‌ر شوێنێك یا چه‌ند شوێن كه به‌شێك له رۆڵه‌كانی
دوو یا چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی لێ ده‌ژین سه‌رهه‌ڵده‌دا‌و
رووداوی ناخۆش‌و خوێناوی لێی ده‌كه‌وێته‌وه. له‌و
پێوه‌ندییه‌دا ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین كه هه‌ن كه‌سانێكی
سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی كه چ له‌به‌ر
ده‌مارگرژی زیاده له حه‌د‌و فره‌وانخوازی چ له
چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كێشه‌خولقاندنی رێژیمه‌كاندا، به
شێوه‌یه‌كی ناپێویست وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌ك په‌ره پێ
ده‌ده‌ن‌و ئاو له ئاسیاوی ده‌زگا ته‌بلیغییه‌كانی رێژیم
ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش ناتوانێ بیانوویه‌ك بێ بۆ
نه‌سه‌لماندنی مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه.
توركی، ئازه‌ری‌و كورد له ئێران هه‌م له باری
حه‌شیمه‌ت‌و هه‌م له باری به‌رینایی شوێنی
نیشته‌جێبوونیان، گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌كانی ژێرسته‌می
ئێرانین كه له په‌نا یه‌كتر ده‌ژین‌و پێوه‌ندی
جۆراوجۆری تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه. ره‌وتی
مێژوویی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه نیشانی داوه كه هه‌ركات
هه‌ر دوو نه‌ته‌وه له مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان
بێبه‌ش‌و له ژێر سته‌می رێژیمه‌كانی حاكم به‌سه‌ر
ئێران‌دا بوون، هه‌وڵ دراوه مافیان پێشێل بكرێ، ئه‌و
كێشه‌و ناكۆكییانه زیاتر بوون‌و به‌داخه‌وه له هێندێ
ناوچه‌ش كێشاویه‌ته حاڵه‌تی ناخۆش‌و نه‌ویستراو.
سه‌رنجدان به‌و رووداوانه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا روویان
داوه هه‌موو جارێ ده‌ریخستووه كه سیاسه‌تی
گێره‌شوێنی رێژیمه‌كانی له پشت بووه‌و دنه‌ده‌ران‌و
بكه‌رانی ئه‌و كێشانه ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی
رێَژیمه‌كان بوون، به‌پێچه‌وانه هه‌ركات له بڕگه‌یه‌كی
مێژوویی‌دا ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێرانی له ژێر باری سته‌می رێژیمه‌كان
هاتوونه‌ده‌ر‌و له ئێران‌و له چوارچێوه‌ی زێدی باب‌و
باپیرانیاندا به‌پێی ویست‌و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌كان‌و
شوناسی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی
بوون‌و ده‌ره‌تانی جێگیربوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و
گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگیان بۆ ره‌خساوه، نه‌ته‌نیا مێژوو
وه‌ها كێشه‌و ناكۆكێكی وه‌بیرنایه كه گۆیا هۆی
نیگه‌رانیه، به‌ڵكوو زۆر ساده‌و به دوور له هه‌ر
ئاژاوه‌و ئاڵۆزی‌و ده‌مارگرژییه‌ك، به رێزدانان بۆ
یه‌كتر له په‌نا یه‌كتر ژیاون‌و پێوه‌ندییه‌كی زۆر
سالم‌و بێگرێ‌و گۆڵیان هه‌بووه.
نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و حه‌قیقه‌ته له مێژووی
هاوچه‌رخی وڵاته‌كه‌ماندا پێكهاتنی دوو حكوومه‌ت یانی
حكوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان‌و كۆماری كوردستانه كه
نه‌ته‌نیا ده‌رفه‌تێكیان بۆ ناكۆكی‌و دووبه‌ره‌كی
نه‌هێشتنه‌وه به‌ڵكوو خاوه‌نی یه‌كیه‌تی‌و
وێكهه‌ڵكردنێكی ئه‌وتۆ بوون كه له بیری
ئینساندۆستانه‌و برایه‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه
سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت‌و تا ئه‌و كاتیش كه ئه‌و دوو
حكوومه‌ته له گۆڕێ‌دا بوون نه‌دیترا كه پێكهه‌ڵپڕژانێك
یان ته‌نانه‌ت كێشه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه
ئه‌مڕۆ ده‌كوترێ نیگه‌رانیخولقێنن، رووبدا. ئه‌و راستییه
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شدا وه‌ڕاست
گه‌ڕێ.
سه‌رنجێك له مه‌فادی په‌یمانی یه‌كیه‌تی‌و برایه‌تی
كۆماری كوردستان‌و حكوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان كه
له رۆژی سێ شه‌ممه 3ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1325ی
هه‌تاوی سه‌عات 5ی ئێوارێ له بنای میللی
ئازه‌ربایجان به ئاماده‌بوونی هه‌یئه‌تی كۆماری
كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د‌و
هه‌یئه‌تی حكوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان به
سه‌رۆكایه‌تی حاج میرزا عه‌لی شه‌بسته‌ری، سه‌رۆكی
مه‌جلیس‌و سه‌ید جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری، سه‌رۆك وه‌زیر
مۆر كرا، دروستی مه‌سه‌له‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌رده‌خا.
ئێستا ئه‌گه‌ر رێبه‌رانی دوو نه‌ته‌وه له 64 ساڵ پێش
به لێزانی‌و هه‌ست به پێویستی ئه‌و پێوه‌ندییه
دۆستانه‌یه توانییان وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كی به دوور له
ئاڵۆزی به سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی خۆیاندا حاكم بكه‌ن،
دوور له مه‌نتق دێته به‌رچاو كه ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه
له هه‌لومه‌رجێكدا كه ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكراتیك به سه‌ر
ئێرانی داهاتوودا حوكم بكا‌و تاقیكاری 60 ساڵی رابردوو
له به‌رچاو بگیرێ‌و رێگاچاره‌ی شارستانییانه‌ی
مه‌سه‌له‌كان به رێكاری دونیای پێشكه‌وتوو له
ده‌ستووری كاردا بێ، نه‌توانن به‌سه‌ر هه‌ر گرفتێك كه
له‌تمه له به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی بدا زاڵ بن.
جیا له‌وه، حاشاكردن له مافی ئینسانی‌و سیاسی زیاتر
له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران به‌و به‌هانه‌یه كه
دابینبوونی مافه‌كانیان ده‌بێته هۆی ناكۆكی، شتێكی
زۆر دوور له مه‌نتقه، به‌تایبه‌ت كه هیچ ناكۆكییه‌ك له
نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا ناتوانێ گه‌وره‌تر‌و زیانبارتر له‌و
ناكۆكی‌و ناته‌باییه بێ كه ئێستا له نێوان
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به‌گشتی‌و رێژیمه‌كانی حاكم
به‌سه‌ر ئێران‌دا وه‌ك پێشێلكرانی مافی ره‌وای ئه‌و
نه‌ته‌وانه له ئارادایه.
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به گه‌شه‌كردنی بیر‌و
روانینی دروست‌و هه‌ستكردنی قووڵ به مه‌سه‌له‌كانی
ئه‌مڕۆی جیهان‌و هه‌ستكردن به پێویستییه‌كی ته‌واو بۆ
یه‌كیه‌تی‌و هاوكاری‌و هاوهه‌نگاوی له نێوان
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی، له توانایاندا هه‌یه كه له
ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی
شارستانییانه‌و نیازپاكی‌و به‌دوور له ده‌مارگرژی‌و
زیاده‌خوازی چاره‌سه‌ری بكه‌ن‌و له‌و باره‌وه
نیگه‌رانییه‌كی جیددی له گۆڕێ‌دا نیه.
پێكهاتنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به
به‌شداری حیزب‌و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و نه‌ته‌وانه
به‌رهه‌می ئه‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیكردنه‌و ده‌ركی
ئه‌و پێویستییه‌یه بۆ ئه‌و هاوكاری‌و هاوهه‌نگاوییه.
شتێك كه له پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی‌و
هاوده‌نگی ئه‌وان، ئه‌ویش به‌و كۆده‌نگی‌و به‌رنامه‌و
دروشمه‌وه كه هه‌یه‌تی، دیارده‌یه‌كی نوێیه كه
ده‌توانێ هه‌م له ره‌وتی خه‌باتی ئێستای دژی كۆماری
ئیسلامی‌دا شوێندانه‌ر بێ‌و هه‌م له داهاتوودا‌و پاش
سه‌ركه‌وتن ده‌ورێكی كارساز له پێكهێنانی
كه‌شوهه‌وایه‌كی دۆستانه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی‌دا بگێڕێ.
پێویسته ئه‌وه‌شی لێ زیاد بكه‌ین كه تۆمه‌تی
جیاوازیخوازی وه‌ك ئامرازێكی ژه‌نگاوی كه تا ئێستا
ده‌كار هاتووه، ناتوانێ نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
بترسێنێ‌و له داخوازییه‌كانی خۆیان بیانگێڕیته‌وه‌و
هیچ نیگه‌رانییه‌كیش له دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی
ئه‌و نه‌ته‌وانه ناتوانێ له حاشاكردن له
نه‌ته‌وه‌بوون‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی، نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی پڕ مه‌ترسی‌تر بێ.