خولیای یه‌كی ره‌زبه‌ر
حه‌سه‌ن ساڵه‌ح زاده ـ مامۆستای قوتابخانه
یه‌كی
ره‌زبه‌ر له ژیانی هه‌مووماندا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
پایداری هه‌یه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هاوته‌مه‌ن‌و هه‌ڤاڵانی
قوتابخانه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی كتێبه نوێیه‌كان،
كڕینی جلوبه‌رگی تازه‌و پێداویستی خویندن، خۆشحاڵی
له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌سپێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی پله‌كانی
خوێندن‌و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی قوتابییان‌و سازماندانی
مامۆستایان بۆ پۆله ده‌رسییه‌كان به‌شێكی بچووك‌و
له‌بیرنه‌كراوی سه‌رده‌می قوتابخانه له یه‌كی
ره‌زبه‌ردان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می خوێندن
سه‌رده‌می گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی لێهاتوویی تاكه‌كانه،
ده‌ورانی قوتابخانه به ده‌ورانێكی زۆر پڕبایه‌خ دێته
ئه‌ژمار. قوتابخانه ئه‌م ناوه‌نده‌یه كه ده‌رفه‌تی
گونجاو‌و شیاو بۆ مرۆڤه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێ تا له سه‌ره‌تای
ده‌سپێكی ژیانیاندا به پێوانه‌ی ئه‌خلاقیی‌و زانیاریی
هه‌ڵسه‌نگێندرێن‌و وزه‌كانیان ده‌ربكه‌وێ. له ئاكامی
ئه‌م به‌راورد‌و هه‌ڵسه‌نگانه‌دایه كه
خاڵه‌به‌هێزه‌كانی هزری‌و جه‌سته‌یی قوتابی گه‌شه
ده‌كه‌ن‌و له داهاتوودا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.
قوتابییان له خاڵێكی هاوبه‌ش به‌ناوی فێركاری یه‌ك
ده‌گرنه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی له ناردنی قوتابی بۆ
خوێندنگا مه‌سه‌له‌ی فێركارییه. هه‌رچه‌ند فێركاریی
مانایه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه، به‌ڵام به گشتی فێركاریی
پێشهاتێكی به‌شه‌ری‌و جیهانیی سامانبه‌خشه كه له
گه‌شه‌كردنی زه‌ینه‌وه به‌ره‌و سه‌رمایه پایداره‌كان
ده‌بزوێت‌و به فێربوونی ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی مرۆڤ
له كۆمه‌ڵگای ئینسانی‌دا له‌گه‌ڕدایه.
له پرۆژه‌ی گرینگی خوێندن ئه‌و كه‌سه پێشه‌نگه كه
له ئه‌نجامی فێركاریدا زۆرترین گۆڕانی به‌سه‌ردا
هاتبێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوتابی پێویستی به كه‌سێكی
پسپۆڕ به‌ناوی مامۆستا هه‌یه. مامۆستا بابه‌ته‌كان بۆ
قوتابی شیكاری ده‌كات‌و بواری گه‌شه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ.
به واتایه‌كی دیكه مامۆستا ئه‌و كه‌سه‌یه كه وه‌ك
فێركار ده‌ور بگێڕێ‌و له شوێنه‌واری گۆڕه‌پانی زانست‌و
ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وه‌ك سه‌رچاوه بناسرێ.
كه‌وابوو مامۆستا‌و قوتابی پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ‌و زۆر
گرینگ‌یان هه‌یه‌و ده‌توانن ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن. واته
مامۆستا وه‌ك توخمه‌ی سه‌ره‌كیی پێوه‌ندی نێوان قوتابی‌و
فێركاری نه‌خشی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌و ده‌بێ ده‌سه‌ڵات‌و
پێداویستییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ دابین بكرێ تا بتوانێ
تاكه‌كانی قوتابی لێهاتوو، خوڵقێنه‌ر‌و داهێنه‌ر رابهێنێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و راستییه بین
كه پرۆسه‌ی فێركاری ته‌نیا به قوتابی‌و مامۆستا
نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند لایه‌نی دیكه‌شی
هه‌یه وه‌ك رێوشوێن، ئیمكانات، كتێب، ئه‌منییه‌ت،
به‌رنامه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی. تێكڕای ئه‌م به‌شانه
سیستمێكی به‌رفراوان پێك دێنن كه به ده‌زگای په‌روه‌رده
ناسراوه. ده‌زگای په‌روه‌رده له به‌ڵگه‌كانی مافی
مرۆڤدا كاروكاردانه‌وه‌یه‌كی ماناداره كه له نێوان
دووجه‌مسه‌ری وه‌گه‌ڕی مامۆستا‌و قوتابیدایه‌و جێی
سه‌رنجی گه‌شه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه.
دیاره سیستم ئه‌و كاته ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوو بێ كه
هه‌موو لایه‌نه‌كانی له به‌رچاو بگیرێ‌و ئاسانكاری‌و
ده‌رفه‌تی جێبه‌جێبوونیان بۆ بڕِه‌خسێ. قوتابی‌و مامۆستا
بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتر تێبگه‌ن‌و به ئامانج بگه‌ن واته
مه‌سه‌له‌ی فێركاری به شێوه‌ی چالاك ئه‌نجام بده‌ن،
پێویستیان به سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی ئاكتیڤ هه‌یه كه
لێره‌دا به كورتی چه‌ند به‌شێكی ده‌خه‌ینه روو:
1ـ
رێوشوێن: له پرسی خوێندندا قوتابخانه وه‌ك ده‌سپێكی
ره‌وتی خوێندن به حیساب ده‌هێنرێت. قوتابخانه ئه‌و
شوێنه‌یه كه ره‌وتی په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌ی
فه‌رمی له‌وێ له‌گه‌ڕدایه. كه وایه ده‌بێ قوتابخانه
وه‌ك ماڵی دووهه‌م بۆ په‌روه‌رده‌ی هزرو گه‌شه‌ی
ئه‌ندێشه‌ی قوتابییان پێویسته هه‌موو ئیستاندارده
جیهانییه‌كانی تێدا ره‌چاو كرابێ‌و فه‌زای فێركاری‌و
وه‌رزشی، ئه‌منییه‌تی موهه‌ندسی‌و به‌رجه‌وه‌نی گونجاو‌و
دڵڕفێنی بۆ مانه‌وه هه‌بێ.
2
ـ ئیمكانات: له دنیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا كه زانست
رۆژبه‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كان
به ئامرازی پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆیی ته‌یار نه‌كرێن،
مه‌سه‌له‌ی فێركاری ناتوانێ وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا بێ. ئیمكاناتی وه‌رزشی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی
فیزیكی، تاقیگه‌و كارگه‌ی شیاو بۆ وانه زانستییه‌كان،
لابراتوار به مه‌به‌ستی راهێنانی به‌شی زمانه‌وانی،
كتێبخانه‌و یاریگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ په‌روه‌رده‌ی
لێهاتوویی قوتابی‌و سیستمی گه‌رماو سه‌رما جێی سه‌رنجن.
3ـ
به‌رنامه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی: ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی
نه‌ته‌نیا له باسی په‌روه‌رده به‌ڵكو له هه‌موو
ئۆرگان‌و ئیداره‌و كارخانه‌كان وه‌ك به‌شێك له زانست
پێناسه ده‌كرێت‌و به مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌ری ئاستی
به‌هره‌وه‌ری‌و چۆنیه‌تیی ره‌وتی كاره‌كان مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. به‌ڕێوه‌به‌ریی له سیستمی
په‌روه‌رده‌دا حاڵه‌تێكی گشتگیر‌و به‌ربڵاوی هه‌یه‌و له
هه‌مان كاتیش‌دا گه‌لێك هه‌ستیاره، هه‌ر بۆیه به‌رنامه‌و
مودیرییه‌تی ئه‌م ده‌زگایه پێویسته به‌دوور بێ له
سیاسه‌تكاری، ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و هه‌رچه‌شنه بیرۆكه‌یه‌كی
ئایدئۆلۆژیكی. به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رییه‌یه كه شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له
خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێ نه له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ‌و
به شێوه‌ی داسه‌پاو.
4ـ
كتێب: كتێبه ده‌رسییه‌كان سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ن بۆ
مامۆستا‌و قوتابی‌و ئه‌وان له رێگه‌ی كتێبه‌كانه‌وه
چالاكییه فێركارییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت
سیستمی په‌روه‌رده‌ش له رێگای ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌وه
ئامانجه‌كانی خۆی پیاده ده‌كاو گه‌ڵاڵه‌و به‌رنامه‌ی بۆ
داده‌ڕێژێ. كتێبه ده‌رسییه‌كان له وه‌ها تواناییه‌ك
به‌هره‌مه‌ندن كه ناوه‌ڕۆكه‌كانیان ده‌توانێ له
كۆمه‌ڵگادا نه‌هادینه بكرێ‌و ببێته داب‌و نه‌ریت.
5ـ
ئه‌منییه‌ت: هه‌م قوتابی پێویستی به ئاسووده‌یی هه‌یه‌و
هه‌م مامۆستا، به‌ڵام له دوولاوه‌و به تایبه‌تمه‌ندیی
جیاواز. ئه‌منیه‌تی قوتابی‌و مامۆستا سنووردار نیه به‌ڵكو
هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی پڕۆژه‌ی خوێندن له‌خۆ
ده‌گرێت. قوتابی ناشێ سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كتێبه
ده‌رسییه‌كان هه‌ست به نامۆیی بكات. بۆ وێنه كاتێك كه
مێژوو ده‌خوێنێ خۆی له‌و رابردووه‌دا ببینێته‌وه،
له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی جوگرافی زێد‌و
نیشتمانی دایه‌گه‌وره‌و بابه‌گه‌وره‌ی وه‌بیر بێته‌وه،
هه‌روه‌ها له هه‌موان گرینگتر كاتێ كه له‌گه‌ڵ وانه‌ی
وێژه رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه هه‌ست به ئارامی بكات‌و
وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی نێوكتێبه‌كه هه‌مان ده‌نگ‌و
ئاوا بن كه له زمانی دایكییه‌وه فێر بووه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه‌ش قوتابی نابێ له لایه‌ن مامۆستا‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌وه به توندوتیژی
هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێ‌و هێمنایه‌تییه‌كه‌ی
بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستا وه‌ك توخمه‌ی سه‌ره‌كی
ده‌زگای په‌روه‌رده، به نیسبه‌ت خۆیه‌وه ئه‌منییه‌تی
پێویسته تا بتوانێ ئه‌ركی گرینگی خۆی به‌جێ
بگه‌یه‌نێ. مامۆستا ده‌بێ له ده‌ربڕینی بیر‌و باوه‌ڕی
خۆیدا ئازاد بێ‌و ئه‌و مافه‌شی هه‌بێ كه له دیاریكردنی
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی
ده‌زگای په‌روه‌رده‌دا نه‌خشی به‌رچاوی هه‌بێ‌و بیر‌و
رایان به‌هێند بگیرێ. مامۆستا‌و قوتابی ده‌بێ ریگه‌یان
پێبدرێ رێخراوو پیكهاته‌ی سینفی دابمه‌زرێنن‌و له ماف‌و
ئازادییه‌كانیان به‌رگری بكه‌ن. سیستمی په‌روه‌رده له‌م
روانگه‌یه‌شدا كاتێك ده‌توانێ به‌هێز بێ كه له
شكڵگرتنی كاری رێخراوه‌یی ناو ده‌زگاكه‌ی نه‌ترسێ‌و
چالاكیی ئه‌وان به مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه نه‌زانێ، به
واتایه‌كی دیكه ده‌بێ روانینی ده‌سه‌ڵات بۆ
مه‌سه‌له‌ی كاروباری رێخراوه‌یی روانینێكی كراوه‌و روون
بێ‌و ئه‌م چالاكییانه به رێخۆشكه‌ر‌و ره‌وا بزانێ.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست! ئێمه تا ئێره باسمان له بایه‌خ‌و
گرینگی (1)ی ره‌زبه‌ر كرد‌و مه‌رجه‌كانی پڕۆژه‌ی
خوێندنمان به كورتی لێكدایه‌وه. ره‌نگه تاوتوێكردنی
هه‌لومه‌رجی فێركاری، قوتابخانه‌و مامۆستایان له مێژووی
پرسی خوێندن له ئێران‌دا قسه‌وباسی زۆر له‌وه زیاتر
هه‌ڵبگرێ‌و له‌م بابه‌ته بچووكه‌شدا ده‌ره‌تانی
ئه‌وه‌مان نیه. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ره‌وتی سیستمی
په‌روه‌رده‌یی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌مه‌نی نگریسی كۆماری
ئیسلامیداو به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی‌و
پێوه‌ره ئیستاندارده جیهانییه‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه تا چ راده‌یه‌ك له به‌هاو پرنسیپه مرۆییه‌كان
به‌دووره‌و جیاوازیی هه‌یه. ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی نێو
سیستمی كۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا هیچ گرینگی‌و
بایه‌خێكی به ویست‌و داخوازی ره‌وای گه‌لانی
سته‌ملێكراوی ئێران نه‌داوه، به‌ڵكوو له‌م رێیه‌وه
كه‌ڵكی خراپی وه‌رگرتووه‌و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆشی
خستۆته‌گه‌ڕ كه ماف‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان بسڕێته‌وه‌و
له بیر كۆمه‌ڵگای بباته‌وه. رژێمی دژی گه‌لی كۆماری
ئیسلامی بۆ سه‌قامگیركردنی روانگه‌ی ئیدئۆلۆژیكی
ویلایه‌تی فه‌قیه به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به
ده‌سه‌ڵات‌و مانه‌وه، به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌م ده‌زگا
هه‌ستیاره‌ی كردۆته ئارمانجی خۆی‌و به ئاشكرا‌و
ته‌نانه‌ت له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له هیچ
جینایه‌تێك خۆی نه‌پاراستووه. به‌رپرسانی سیستمی
په‌روه‌رده هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ره‌زبه‌ریان به
ناوی هه‌فته‌ی دیفاعی پیرۆز ناودێر كردووه تا به‌م
بیانووه خۆشی‌و شادی منداڵانی ئۆگری ئازادی وڵاته
داگیركراوه‌كه‌مان به لاڕێدا ببه‌ن‌و رۆحی شه‌هاده‌ت‌و
خۆكوشتنیان له هه‌مبه‌ر بێگانه‌دا به به‌ردا بكه‌ن. هه‌ر
بۆیه زۆربه‌ی پسپۆر‌و مافناسانی بۆاری په‌روه‌رده‌و
فێركردن لێبڕاوانه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه تا
حكومه‌تی دیكتاتۆری ئیسلامی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ،
هیچ هیوایه‌ك به ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ره‌ِتی له سیستمی
په‌روه‌رده‌دا به‌دی ناكرێ‌و پرۆژه‌ی خوێندن به‌رده‌وام
ده‌بێته قوربانی سیستمی نه‌خۆشینی ویلایه‌تی فه‌قیه.