راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
هاونیشتمانه
به‌ڕێزه‌كان!
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 31ی خه‌رمانانی ساڵی
1389ی هه‌تاوی، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له كاتی
به‌ڕێوه‌چوونی رێژه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی رێژیم
به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی حه‌وتووی "دیفاعی
موقه‌ده‌س" له شاری مه‌هاباد، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له
شوێنی رێژه‌كه‌و له نێو خه‌ڵكی ئاسایی‌دا رووی دا
كه بووه هۆی كوژران‌و برینداربوونی ده‌یان
كه‌س كه له‌نێویاندا ژن‌و منداڵیش ده‌بیندرێن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌و كرده‌وه‌یه وه‌ك
كرده‌وه‌یه‌كی دزێو كه خه‌ڵكی ئاسایی كردۆته
ئامانج‌و گیانی له ژماره‌یه‌ك ژن‌و منداڵ
ئه‌ستاندووه، به‌توندی مه‌حكووم ده‌كا. هاوكات
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری
قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی ئاسایی ده‌كا‌و خۆی به
هاوبه‌شی غه‌می له‌ده‌ستچوونی خۆشه‌ویستانیان
ده‌زانێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
31/6/1389ی
هه‌تاوی (22/9/2010ی زایینی)