به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی
ئێران
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
باوكان‌و دایكان، مامۆستایان، قوتابییانی خۆشه‌ویست!
ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن هاوكاته له‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری‌و
په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی‌و كوردستان
به‌تایبه‌تی، هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه‌كی مه‌زن له ئاست
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌ستكردو مه‌ترسیداره
ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌موومان. ئاگادارن هه‌نووكه ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته، تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ئابووری له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوخۆییدا بووه، به چه‌شنێك كه
رێژیمی تووشی سه‌رلێشێواوی‌و په‌نابردنه‌به‌ر شێوازی
توندوتیژ به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتی داخوازییه ره‌واكانی
گه‌لانی ئێران كردووه. مه‌ترسی له گه‌شه‌كردنی بیری
ئازادیخوازی‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی رووناكبیریی
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هۆی په‌ره‌گرتنی زانسته
رامیاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆڤییه‌كان وای كردووه كه
رێبه‌ری نیزام خوێندنی وانه‌كانی زانستی، مرۆڤناسی‌و
مافه‌كانی مرۆڤ له زانستگا‌و قوتابخانه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به مه‌ترسیدار ده‌زانێت‌و له پێناوی
ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌ستی داوه‌ته هێرشی
به‌ربڵاو بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له‌وانه زانستگا‌و
قوتابخانه‌كان.
شێوازی ئه‌و هێرشه دژه مرۆڤانه‌یه به‌تایبه‌ت له
كوردستان له چوارچێوه‌ی له‌سێداره‌دانی مامۆستایانی ئه‌م
گه‌له یه‌ك له‌وان مامۆستای شه‌هید فه‌رزاد كه‌مانگه‌رو
له‌به‌ندكردنی ده‌یان مامۆستای چالاكی بواری په‌روه‌رده‌و
بارهێنان، كه ته‌نیا تاوانیان به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركی
راسته‌قینه‌ی مامۆستایه‌تی له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنی
منداڵان‌و لاوانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه.
شێوازه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م هێرشه بریتین له:
به‌ربه‌ستكردنی وانه‌كانی خوێندن له خشته‌یه‌كی
ئیدئۆڵۆژیك‌و دیاریكراودا به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و ناردنی مه‌لاكان بۆ
قوتابخانه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن به‌سه‌ر ره‌وتی
په‌روه‌رده‌و جموجۆڵی مامۆستایان‌و قوتابیان له
چوارچێوه‌ی هزری ده‌سه‌ڵاتدا.
په‌ره‌دان به‌كه‌شوهه‌وای به‌سیجیگه‌ری له‌قوتابخانه‌كان
به‌دانی ئیمتیازی تایبه‌ت به‌مامۆستایان‌و قوتابیانی
به‌سیجی به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن‌و به‌ربه‌ستكردنی
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی مامۆستایان‌و قوتابیانی
رووناكبیرو دڵسۆز.
سازكردنی كه‌شوهه‌وای دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه‌نانه‌وه له
قوتابخانه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له ده‌ربڕینی بیروڕای
ئازادی مامۆستایان‌و قوتابیان.
دابین نه‌كردنی ئامرازه‌كانی پێویست بۆ خوێندن به‌تایبه‌ت
له قوتابخانه‌كانی كوردستان‌و هه‌ژارهێشتنه‌وه‌ی ده‌زگای
په‌روه‌رده وای كردووه ئاستی خوێندنی قوتابیان به
راده‌یه‌كی زۆر دابه‌زێ.
بێكاریی له‌راده‌به‌ده‌ری قوتابیان له پاش ته‌واوكردنی
پرۆسه‌ی خوێندن‌و هیوابڕاوبوونیان له مسۆگه‌ربوونی پیشه‌ی
داهاتوو به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان‌و
بنه‌ماڵه‌یان.
دابین نه‌كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانێكی ئاسایی بۆ
مامۆستایان‌و كپكردنی داخوازییه‌كانیان، به‌شێوازی
ئێعدام‌و گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌و هه‌ڕه‌شه بۆته هۆی
هیوابڕاوی مامۆستایان‌و به‌داخه‌وه دڵساردبوونه‌وه‌یان
له ره‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركاری قوتابیان له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌كی باش‌و شوێندانه‌ر.
هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا كامه‌ران دانشجو‌و بۆ
خاپووركردنی ئه‌و زانستگایانه‌ی كه به‌رهه‌ڵستی كولتووری
به‌سیجیگه‌ری‌و فه‌رمانه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قیه
ده‌بنه‌وه، ئاماژه‌یه بۆ ترسی ده‌سه‌ڵات له
ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و تۆقینی ئه‌وان له خه‌باتی ئه‌و
ناوه‌ندانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات.
دانانی كه‌سانی به‌كرێگیراو‌و دۆڕاوو ناشاره‌زا له
پۆسته‌گرینگه‌كانی ده‌زگای په‌روه‌رده‌و بارهێنان، ته‌نیا
به‌مه‌به‌ستی كونتڕۆڵی ئه‌و ده‌زگا به‌هێزو به‌رینه له
چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزامی ویلایه‌تی
فه‌قیهدا. ناشاره‌زایی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگای
په‌روه‌رده وای كردووه هه‌ر كام له‌و به‌ناو به‌رپرسانه
ئه‌م ناوه‌نده‌یان كردۆته مه‌كۆی تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه
دواكه‌وتوو‌و سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی خۆیان، به‌چه‌شنێك كه
هه‌نووكه ئه‌م سیستمه تووشی سه‌رلێشێواوی‌و داڕمانی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بووه.
ئه‌مانه‌و ده‌یان بابه‌تی دڵته‌زێن‌و مه‌ترسیداری دیكه
كه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌دا
سه‌پاندوویه‌تی نیشانه‌ی ئه‌م راستییه‌ن كه رێژیم
ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌گشتی وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر
مه‌وجوودییه‌تی خۆی ده‌زانێ. هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌دا
به‌شێوازی جۆراجۆر چالاكییه‌كانی ئه‌وان بێ كه‌ڵك‌و
كونتڕۆڵ بكات، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا به‌هۆی گوشاره‌كانی
بیروڕای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوخۆیی، ناتوانێ ئه‌م
ناوه‌ندانه دابخات‌و به‌ناو شۆڕشی فه‌رهه‌نگییه‌كی دیكه
وه‌ڕێ بخات. هه‌ر بۆیه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته
ده‌ستكردو گه‌ڵاڵه دارێژراوانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێدرا
ده‌یهه‌وێ سیستمێكی خوێندنی دواكه‌وتووانه‌و بێ كه‌ڵك
بسه‌پێنێت تا شوێنه‌واره زانستییه‌كانی ده‌زگای
په‌روه‌رده به‌نیسبه‌ت بارهێنانی بیری ئازایخوازی‌و
مرۆڤدۆستانه له‌ناو هزرو مێشكی تاك تاكی كۆمه‌ڵگادا
پووچه‌ڵ بكاته‌وه. بۆیه ئێمه‌ی باوك‌و دایك‌و مامۆستا‌و
قوتابی به‌تێگه‌یشتنێكی قووڵ‌و سه‌رده‌میانه، ده‌بێ ئه‌م
ترسه‌ی ده‌سه‌ڵات له شوێندانه‌ربوونی پروسه‌ی خوێندن كه
كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیه‌تی بكه‌ینه هه‌وێنی
گیرسانه‌وه‌ی خه‌باتێكی ئازادیخوازانه بۆ دامه‌زراندنی
ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكرات‌و جه‌ماوه‌ری كه له سایه‌ی ئه‌ودا
هه‌موو گه‌لانی به‌شخوراوی ئێران به‌مافه‌كانی خۆیان
بگه‌ن‌و خوێندكارانی وڵاتی ئێمه‌ش له په‌روه‌رده‌و
فێركردنێكی سه‌رده‌میانه به‌هره‌مه‌ند بن.
مامۆستایان‌و قوتابیانی خۆشه‌ویست!
با ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن (90-89) بكه‌ینه
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ درێژه‌دان به خه‌باتێكی توندوتۆڵ له
پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان، ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌و
كاته مسۆگه‌ر ده‌بێ كه مامۆستایان‌و قوتابیان به
یه‌كگرتوویی‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسایه‌تیی زۆره‌وه
پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه مه‌ته‌رێزی خه‌بات دژی
كۆنه‌په‌رستی‌و خورافه‌خوازی. به هیوای سه‌ركه‌وتن له‌و
خه‌باته‌دا، ساڵی نوێی خوێندنتان لێ پیرۆز بێ.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
31/6/1389