بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

مه‌لا شێعه‌ کانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ شتێکیان پێ شەرم نیە!!!!

 

هێمن

مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی دوێنی پشتیوانی لە بزووتنەوەی سەوز ئەوڕۆ ژایەتیان، کامیان ڕاستی ئەو مه‌لا ییە؟

كێ خەڵکی بەڵاری برد، موسەوی ومه‌لا کەرووبی یان مه‌لا خاتەمی بناغەداریژەری گوفتۆگۆی چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ى لە ئێران؟

مه‌لا محه‌ممه‌دى خاتەمی سەرۆک کۆماری دوو دەورەی پێشووی داموودەزگای مه‌لاکانی ئێران‌و یەکێک لە سەرکردەکان‌و باوکی جوولانەوەی چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ لە ئێران لە وتارێک لە لەگەڵ "مەڵپەڕی جیهان" دەڵێ‌و پێوایە کە بزوتنەوەی سەوز ڕێبازی چاکسازی لە ئێران بەرەو ڕەوتێکی لاری بردوە‌و ئێمە دەبێ لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی خۆمان بەردەوام بین.

"خاته‌می"گوتوویه‌تی: "ناتوانین له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا به‌ئامانجه‌كانمان بگه‌ین، ته‌نیا رێگای زیندوومانه‌وه‌ی ڕه‌وتی چاكسازی، جودابوونه‌وه‌ له‌و بزووتنه‌وه‌یه"‌.

هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتایی دەست پێکردنی ئیعترازاتی خاڵکی ئیران لە ئاکامی بە فیرۆچوونی ڕییەکانیان‌و رژانی خەلک بۆسەر شەقامەکانی ئێران‌و بە تایبەت تاران ڕوون‌و ئاشکرا بوو هەر یەک لە دوو ڕێبەران موسەوی‌و مه‌لا کەرووبی نە شەهامەت‌و بەوێری وتوانایی ڕێبەریان تێیدا‌و نە لە هەلوێست گرتن‌و راسانیان وەک رێبەرێکی لێهاتووی خۆڵقاوەی خەڵکانی زۆلملێکراو دەچن.

موسەوی‌و مه‌لا کەرووبی زیاتر رۆڵی پێشگری حەرەکەتی خەڵکانی تووڕە لە نیزامیان پێشگرتە بوو تا بە جێ هێنانی ئەرکی ڕێبەری‌و زیاتر نیگەرانی بەردەوامی تاکە نیزامی شێعه‌ى ئێران بوون تاکوو داواکانی خەڵکانی نارازی‌و گۆراناکاریەکی ئەساسی، ئەگەر رووخاندنی نیزام مەبەستی ئەوان نەبووبێ، کە نەبووە.

ڕێبەر دەبێ بەوێر‌و یەک لا لە قسەکردن‌و بڕیاردان‌و روون‌و پێداگر لە سەر داواکانی بێ، نەک سەر لێشێواو‌و بستراوەی سیاسەتەکانی نیزام‌و باوەڕی بە وەلی فەقیی‌و قانوونی ئاساسی جەمهۆری ئیسلامی بێ‌و نیزامی ئیسلامی شێعه‌ى ئیران‌و حکومەتی ئەحمدی نەژاد بە مشرووحییەت بەناسی.

هەر دوو ڕێبەری جووڵانەوەی سەوز جگە لە بێ هەڵوێستی‌و سەرلێشێواوی، ئیمان‌و بڕوایان بە بەردەواومی سایسەتەکانی نیزام‌و شرعی شێعه‌ ی‌و قانوونی ئەساسی ئیسلامی ئێران‌و وەلی فەقیی بوو. کە وابوو مه‌لا کەرووبی‌و حوسێن موسەوی قەت نیان دە توانی رێبەری ئەوە جوڵانە بن.

هەڵبەت دوبوا هەر واش بێ، چوون موسەوی‌و مه‌لا کەرووبی هیچ یەک لەوان جۆڵقای‌و نەتیجەی زڵم‌و زۆرداری نیزام لە سەر کۆمەڵانی خەڵک نەبوون‌و هەستیان بە زۆڵم‌و سەتەمی نیزام نەدەکردبوو، چوون خۆیان بەشێک لە زۆڵم‌و دەستدرێژکەری‌و سیاسەتی بێ بەزەیی کۆماری فروفێڵی شێعه‌ى لە مەڕ خاڵکانی ژێردەستی ئێران بوون، رووداوەکانی بەندیخانەکانی ساڵی ١٣٦٧ نمونەیەکی ڕوون‌و ئاشکرای بەشداری ئەو دووکەسەن.

موسەوی مه‌لا کەرووبی لە ئاکامی بێ هەڵوێستی‌و سەر لێشێواوی نەک هەر بزووتنەوەی سەوزیان بە لای برد بەڵکوو نشات‌و هەستی خەڵکی ئێرانیان کۆشت‌و بەردەوامی نیزامی ئیسلامی شێعه‌ى ئێرانیان بۆ چەند ساڵی تر گەرانی کردو مشروعییەتیان بە حکومەتی نامشروعی ئەحمدی نەژاد دا.

بابگرێنەوە سەر وتارەکەی مه‌لا محه‌ممه‌دى خاتەمی، چوونە مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی ئێستا بەعەقل هاتوتەوە‌و بم جۆرە لێدوان وقسە لەسەر ڕێبەرانی جووڵانەوەی سەوز دەدا‌و پێوایە کە دەبێ رەوتی چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ لە ڕێبازی موسەوی‌و مه‌لا مەهەدی کەرووبی جیا بکرێتەوە؟

ئایا بڕاستی مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی دوای دوو دەورەی ٤ ساڵەی سەرۆک کۆماری‌و زیاتر لە ٥ ساڵ تێپەربوونی دەورەی رەئیسی جەمهۆری ئەحمدی نەژاد حاڵی بووە، ئەگەر کەسێک تەنانەت بۆ ڕۆژێک پۆستێکی باڵای بەرێوەبەرایەتی لە نیزامی ئیسلامی شێعه‌ى ئێران بەدەستەوە بووبێ جێ متمانە‌و باوەڕ نین؟

یان لە پشت قسەکانی مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی شتی تر شاراوەن کە ئێمە ئاگاداریان نین؟

تۆ بەڵێی مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی بەتەمای خۆ کاندید کردنەوەی دەورەی داهاتووی سەرۆک کۆماری نەبێ کە ئاوا قسان دەکا‌و دەێهەوێت بۆ جاری سێ هەم خەڵک‌و هەستی غەیرە ئیسلامی شێعه‌ یان بە لار بری‌و بەردەوامی بۆ جارێکی تر گەرانتی بکا؟

مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی لە وتارەکەی دا باسی ڕەوتی پێشووی بەرەی چاکسازی دەکا‌و دەڵێ کە بۆ ئەوەی بە ئامانجەکامان بگەین دەبێ لەسەر ڕێبازی پێشوومان حەرەکەت بکەین!!.

کام ڕێباز، کام ڕەوت، مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی باسی چ دەکا مەگەر هەشت سال پێ بوونی متمانەی خەلکانی ئێران بۆ یەک لا کردنی دەسەڵات لە ئێران کافی نەبوو؟

هەرچەند مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی لە وتارەکەدا ئامانجەکان‌و ڕێبازی پێشووی ڕاڤە نکردوە، بڵام بێگمان ئەو مەبستی لە ڕەوتی پێشوو چاکسازی ئیسلامی بە پێی مەوودای‌و قانوونی ئەساسی ئیسلامی شێعه‌ى ئێرانە.

باشە مه‌لا محه‌ممه‌د بۆ هۆشیار نەبووتەنەوە کە قانوونی ئەساسە ئیسلامی شێعه‌ى ئیران هەر ئەوەیە کە ئێستا لە لایەن مه‌لاکانی هاو باوەڕی جەجێ دەهێنڕی؟

ئایا مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی نازانی سێ بەشی گرینگ لە خەڵکانی کۆمەڵگای ئێران بە پێی قانوونی ئەساسی ئیسلامی شێعه‌ واتە ژنان‌و کردەکان‌و ئەهلی سوونە لە زۆر پۆستی دەوڵەتی وەلانڕاوەن؟

پرسیار لە مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی کە باس لە بەلار بردنی جووڵانەوەی سەوز لە لایەن موسەوی‌و کەرووبی دەکا ئەوەیە.

ڕێبازی پێشووی تۆی مه‌لا هەڵاوارد‌و جیاوازی لە ئی موسەوی‌و مه‌لا کەرووبی‌و بەرەی حاکم چن کە ئەوان خەڵکیان بە لار بردوە‌و تۆ ئەوکارە نکردوە‌و ڕێبازی پێشووت سەکەوتو بووە؟

دوای هەشت چ گەرانتێک هەیە کە تۆ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆماری تاکە شێعه‌ى ئێران لەسەڕا خەڵک بەلار نەبێ؟

مه‌لا محه‌ممه‌دى خاتەمی لە بیری چووتەوە کە بەرێزیان هەشت ساڵی تەواوی متمانەی خەڵکی پێی بوو‌و دەێتوانی هەموو گۆرانکارییە بکا، بڵام نەک هیچی پێ نەکرا بەڵکوو ڕێباز‌و هەستی چاکسازی گۆرانکاری غەیرە ئیسلامی خەڵکی کۆشت‌و لە بەێنی برد‌و هۆمید‌و ئارەزوکانی خەڵکی لە ژێر شۆعاری چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ ناشت‌و لە پێناوی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی شێعه‌ فیدای کردن.

ئەگەر ڕەوتی ڕێبەرانی جوولانەوەی سەوز هەڵە بوو‌و حۆسێن موسەوی ومه‌لا کەرووبی لە هەڵە دا بوون، مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی باش دازانی کە بناغەی خەتا‌و بەلار بردنی خەڵک‌و جووڵانەوەی ئازادی خوازنە‌و دێموکراتخوازانە لە کاتی سەرۆکۆ کۆماری مه‌لا خاتەمی دا دارژا‌و مشرووعییەتی بە دارودەستەی مه‌لا عەلی‌و مسباح یزدی‌و سەرکردەکانی سپای پاسداران‌و بسیجی درا.

حۆسێن موسەوی‌و مه‌لا مەهدی کەرووبی ئاکامی شۆعارەکانی هەشت ساڵ خزمەتکردنی مه‌لا محه‌ممه‌دى خاتەمی بە تاکە نیزامی شێعه‌ بوو نە ئی کەسێکی تر؟

مه‌لا محه‌ممه‌دى خاتەمی لە ئیدامەی وتارەکەی ئاماژەی بە ڕەوت‌و ڕێبازی جیابوونەی لە بزوتنەوەی سەوزی کردوەو نیگەرانی خۆی لەو پڕۆسەیە دەڕبڕیەو‌و دەڵێ:

" كه‌ده‌بێ له‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌دا ئاگاهانه‌و وردو ده‌قێق كار بكه‌ین، ئه‌گینا بێگومان جه‌سته‌ی ره‌وته‌كه‌مان كه ‌هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا تووشی سه‌رلێشێوان‌و لێكپاشران ده‌بێت"

مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی لەنەکاو دەبێت ئێنسانێکی ماقووڵ‌و هەستی وەرد بینییی ئەو گەشەی دەکا‌و نیگەرانی سەرلێشێوواوی‌و لێکباشرانی خەڵک دێنێتەگۆرێ، بە پێجەوانە، مه‌لا محەمدی خاتەمی لە ئێستارا فێکری پێشگرتنی ئالۆزی‌و تووڕەیی خەڵک دەکا کە مەبادا خەڵک لە ڕەوتی چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ لادەن.

مه‌لا خاتەمی هەستی بەمەترسی توورەیی خەڵک کردو ودەزانی خەڵکانی توورەی ئێران لە کاتێکی ئاوا دا چیتر لە ڕێبازی چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ى مه‌لا خاتەمی کە ڕێک لە دەگەڵ سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی شێعه‌ى ئیسلامی‌و قانوونی ئەساسی دەێخوێنێتەوە پەیڕەوی ناکەن‌و بۆ هەمیشە نیزامی شێعه‌ى ئیسلامی دەچێتە خانەی بێزاری خەڵکەوە.

مه‌لا خاتەمی نیگەرانی بەلار چوونی ڕەوت‌و ڕێبازی جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکانی ئێران نیە بە پێچەوانە، ئەو زۆرتر لە تێکرووخانی تاکە کۆماری شێعه‌ ئێران دەترسی‌و دڵەکەوەی هەیە.

ئاکام ئەوەیە ئەگەر خەلکانی ئێران‌و ناوەندییەکان‌و رێکخراوە سیاسییەکان‌و حیزبەکان‌و بەتایبەت توێژی ژنان درووست عەمەل نەکەن لە داوی فرۆفێڵەکانی ئەو جارەی مه‌لاکانی جاڕدەر‌و هەڵگری شۆعاری چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ بە پێی‌و مەودای قانوونی ئەساسی ئیسلامی شێعه‌ کەون‌و بۆ هەمیشە نیزامی کۆنە پەرەستی شێعه‌ى ئیسلامی جێگیر دەبێت.

دەبێ ئەوەش بگوتری کە نێوان مه‌لا عەلی خامنەیی، مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی‌و مه‌لا مەهدی کەرووبی‌و سه‌ید میر حۆسێنی موسەوی‌و مه‌لا هاشمی رەفسەنجانی‌و هتد هیچ جیاوازیەک وهەڵاوردێک لە ئارادا نیە‌و هەموویان شێعه‌ ن‌و بە تاکە کۆماری ئیسلامی شێعه‌ى ئێران بڕوایان بووە‌و بڕوایان هەیە‌و هەرواش دەمێنێتەوە‌و بۆ بەردەواومی نیزامی شێعه‌ى ئیسلامی لە هەموو رەفەند‌و درۆو ئمرازێک ئیستەفادە دەکەن‌و شەڕش بۆ بەردەوامی دەکەن.

لە نەهایەتدا دەبێ بگوترێ نە ڕێباز‌و ڕەوتی ڕێبەرانی جووڵانەوەی سەوز سه‌ید حوسێن موسەوی‌و مه‌لا مەهدی کەرووبی‌و چالاک وان‌و چاڕدەری چاکسازی ئیسلامی شێعه‌ لە ئێران مه‌لا محه‌ممه‌د خاتەمی نەچارەسەری کێشە‌و گێروفتەکانی خەڵکانی ئێران‌و قۆرساسی زۆڵم‌و سەتەمی مەزهەبی شێعه‌ لە شان‌و ملی خەڵکانی ئێران کەمدەکاتەوە بە پێچەوانەوە ڕەوت‌و ڕێبازی ئەوان دەبێتە هۆی زیاتر بەردەواومی نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی شێعه‌ لە ئێران.

ڕێگەی رزگاری لە دەستی مه‌لاکانی شێعه‌ لە ئێران خەباتێکی دیموکراتخۆازنەی غەێرە مەزهەبی‌و سیاسەتێکی روون‌و یەک لایی رێکخراوەکانی سیاسیی ئێران لە هەمبەر نیزامی کۆنەپەرەست‌و رێبەرانی جووڵانەوەی سەوز‌و بەرەچاکسازی ئیسلامی شێعه‌‌و مه‌لاکانی بە ئستلاح موخالێفی نیزامەن.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com