پاییز وه‌رزی کوشتنی زمانه‌کان
ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی
دیسان ره‌زبه‌ر‌و مانگی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان،دیسان
روو له قوتابخانه کردنی پۆلێکی دیکه له منداڵانی
ئێران‌و دیسان پڕ کردنه‌وه‌ی کۆڵه‌پشتییه‌کان له پرتووکی
جۆراو جۆر به زمانێک که نیوه‌ی منداڵه‌کان له گه‌ڵی
نامۆن هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیستمه
فێرکارییه‌ی که له ئێران دا زاڵه له پێناو ئامانجێکی
نه‌زۆک بۆ یه‌ک زمانه کردنی ئه‌و وڵاته‌دا
مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی سروشتی بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن هزر‌و
ئه‌ندێشه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شه که جیاوازی
داکات له بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه ئه‌م بوونه‌وه‌ره
به‌رهه‌می هزر‌و ئه‌ندێشه‌ی خۆی به شێوه‌ی جۆراوجۆر
وه‌کوو وێنه کێشان ،هێما‌و ئاماژه و… هتد‌و گرینگتر له
هه‌موویان له رێگه‌ی به‌کار هێنانی زمانه‌وه
ده‌رده‌بڕێ،و له‌م پرۆسه‌یه‌ش دا هیچ زمانێک ناتوانێ به
ته‌واوه‌تی ده‌رخه‌ری هه‌موو هه‌ست‌و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و
بوونه‌وه‌ره بێت ،جگه له زمانێک که به شێوه‌ی سروشتی
فێری بووه واته زمانی دایکی
فێربوونی زمانی دایکی گرینگی یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌و رۆڵی
به‌رچاو له بیچم گرتنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان‌و کۆمه‌ڵگا دا
ده‌نوێنێت ،هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه که رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 2000 به‌ملاوه رۆژی 21ی فێوریه‌ی
وه‌کوو رۆژی رێز گرتن له زمانی دایکی ناوزه‌د کردوه‌و‌و
به هه‌موو وڵاته‌کان رایگه‌یاندووه که سیستمی
په‌روه‌رده‌و راهێنانی خۆیان جۆرێک دابڕیژن که زمانی
دایکی له وڵاتانه‌دا دا بپارێزرێت
هه‌روه‌ها رێکخراوی یونسکۆش له‌م پێوه‌ندییه دا
رایگه‌یاندووه که" که‌سێک به خوێنده‌وار ده‌زانێت که
بتوانێ به زمانی دایکی خۆی بنووسێت‌و بخوێنێت"
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که مرۆڤ هه‌ر له
سه‌ره‌تای منداڵی‌و ته‌نانه‌ت پێش له له‌دایکبوونیش له
گه‌ڵ زمانی دایکی خۆی ئاشنا ده‌بێت ،واته گوێی له ده‌نگی
دایکی خۆی ده‌بێت‌و دوای له دایکبوون به بیستنی ئه‌و
ده‌نگانه دژکرده‌وه له خۆی نیشان ده‌دات‌و پاشان هه‌ر
به‌و زمانه‌و به رێکخستنی وشه‌کان ،ره‌سته ساز ده‌کات‌و
له گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه(ده‌ورو به‌رییه کان)دا پێوه‌ندی
ده‌گرێ
له‌م قۆناغه‌دایه که منداڵ هه‌نگاو ده‌نێته نێو
دونیایه‌کی گه‌وره تر‌و له پێناو پێناسه کردنی خۆیدا
رۆژ به رۆژ هه‌وڵده‌دات که شتی زیاتر فێر ببێت‌و زیاتر
که له گه‌ڵ که‌سانی نێو بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگا پێوه‌ندی
ده‌گرێ
له هه‌موو وڵاتانی دونیا منداڵ که ده‌گاته ته‌مه‌نی
6_7ساڵان ده‌نێردرێته قوتابخانه‌و هه‌نگاو ده‌نێته نێو
قۆناغێکی نوێ له ره‌وتی به‌کۆمه‌ڵ بوونی خۆیدا
لێره‌دایه که قوتابخانه رۆڵی پردێکی پێوه‌ندی به
خۆیه‌وه ده‌گڕی‌و ده‌بێته ده‌ستپێک‌و ده‌روازه‌ی یه‌کێک
له گرینگترین‌و هه‌ستیارترین قۆناغه‌کانی ژیانی هه‌ر
منداڵێک
به‌داخه‌وه له هێندێک له وڵاتانی دونیادا‌و یه‌ک له‌وان
له وڵاتی ئێران‌دا ئه‌م ده‌روازه‌یه بۆ گه‌شه‌کردن‌و
بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانیاری منداڵ نیه ،به‌ڵکوو رۆڵی
پردێکی له‌رزۆک ده‌بینێت‌و ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ
پشت‌کردن له زمانی دایکی‌و له ئاکامدا نه‌ته‌وه که‌ی
چونکوو له راستیدا زمان بیرگه‌ی نه‌ته‌وه ده‌پارێزێت‌و
پشت‌کردن له زمانی دایکیش نه‌ته‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێری
نه‌مان ده‌بات بۆیه نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کان بۆ
سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کان زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌که‌نه
ئامانجی هێرشه‌کانی خۆیان
بێ گومان ئه‌گه‌ر زمان له نه‌ته‌وه‌یه‌ک بستێندرێ وه‌ک
ئه‌وه وایه که منداڵێک له دایکی جیا بکرێته‌وه‌و
ده‌توانی به شێوه‌ی دڵخواز باری بهێنی‌و ته‌نانه‌ت
کۆنترۆڵی چۆنییه‌تی بیر کردنه‌وه‌که‌شی به ده‌سته‌وه
بگریت
له‌م پێوه‌ندییه دا ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له نه‌ته‌وه‌ته
بنده‌سته‌کانی ئێران بده‌ینه‌وه ده‌بینین که نه‌ته‌وه‌ی
کورد هه‌رچه‌ند زیاتر له هه‌موویان بوه‌ته ئامانجی
هێر‌شی نیزامی‌و فه‌رهه‌نگی رێژیمه‌کانی حاکم به سه‌ر
ئێران،به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه زیاتر توانیویه‌تی کولتوور‌و زمانی خۆی بپارێزێت
ده‌توانیین ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ به‌رزبوونی ئاستی
زانیاری وشیاری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان‌و بێگومان
یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیشی بوونی هێزه
سیاسی‌و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی‌و وێژه‌ییه کان بووه له
کوردستان دا،که له ئه‌سته‌م ترین هه‌ل ومه‌رجه‌کاندا
هه‌دایان نه‌داوه‌و هه‌میشه له‌مپه‌ڕێکی پته‌و بوون له
هه‌مبه‌ر به ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و پیلانانه دا
به‌داخه‌وه له سه‌ده‌ی 21 دا هێشتا زۆرن ئه‌و حیزب‌و
که‌سایه‌تییه ئێرانیانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار که باس کردن له زمانی دایکی به بڤه
ده‌زانن‌و به بێ سێ‌و دوو مۆرکی جیایی خواز به نێو
چاوانی ئه‌و حیزب‌و رێکخراوانه ده‌ده‌ن که سه‌ر به
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانن‌و لایه‌نگری له خوێندن به زمانی
دایکی ده‌که‌ن
ئه‌م سیاسه‌ته خۆی له خۆیدا هانده‌رێکه بۆ دابه‌شکردنی
ئێران ،چونکوو ئیدی که‌س ئه‌وه قه‌بووڵ ناکات که 20
ملیۆن ئازه‌ری حسێبی نه‌ته‌وه‌یان بۆ نه‌کرێت‌و زمانه
که‌یان به زاراوه له قه‌ڵه‌م بدرێت،به‌ڵام
ئازه‌رییه‌کانی ئه‌ودیوی سنووری ئێران هه‌م نه‌ته‌وه بن‌و
هه‌م زمانه‌که‌شیان سه‌ربه‌خۆ،بۆ کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌مه یانی
ئازه‌ری،کورد،به‌لووچ و هه‌تا له چوارچێوه‌ی ئێران
دا بن هه‌ر ئه‌وه به‌شتانه،ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ وه‌کوو
نه‌ته‌وه بتانناسین‌و دان به بوونتان دابنێن ده‌بێت
ئێوه‌ش وه‌کوو هاوره‌گه‌زه‌کانی دیکه‌تان هه‌وڵبده‌ن له
ئێران جودا ببنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆ بن
له کۆتاییدا رووی قسه‌م له حیزب‌و رۆشنبیره‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌که‌م‌و ئه‌م شێعره‌ی سوهرابیان به بیر
دێنمه‌وه که ده‌ڵێ:((چشمها را باید شست جور دیگر باید
دید))،پێویسته که به خۆیاندا بچنه‌وه‌و به شوێن
سیاسه‌تێک نه‌که‌وه‌ن که نه له‌م ماوه‌یدا
سه‌ر‌که‌وتوه له داهاتووشدا سه‌رده‌که‌وێت چونکوو
باشترین میکانیزم بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئێران به
فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌و ده‌سته‌به‌رکردنی
مافه‌کانیانه له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی فیدراڵ دا،و
له‌راستیدا حاشاکردن له بوونی ئه‌وان باشترین کاتالیزۆره
بۆ پارچه پارچه بوونی وڵاتی ئێران،که گرینگترین‌و
دیارترین سیاسه‌تیش دانی مافی خوێندن به زمانی زگماگی یه
به منداڵانی سه‌ر به‌م نه‌ته‌وانه‌و گه‌ره‌نتییه‌که بۆ
پاراستنی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کان له جوغرافیای ئێران‌دا.