به‌رز بێت یادی شه هید كاك هۆمایون ئه‌رده‌ڵان
یه‌دوڵڵا سۆڵتانپه‌نا
له‌م باسه‌دا به بۆنه‌ی هه‌ژده ساڵه‌ی تیرۆری رێبه‌ری
زانای حدكا، دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی، به
ده‌ستی رێژیمی دژی كورد‌و تێرۆریستی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، یادی پێشمه‌رگه‌ی ماندوویی نه‌ناس‌و به‌ئه‌مه‌گی
گه‌له‌كه‌مان، كاك هۆمایون ئه‌رده‌ڵان تازه ده‌كه‌ینه‌وه
كه له‌ڕاستیدا یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی رێگای ئازادی،
ئه‌ركێكی پیرۆزه كه له ئاست لێبردوویی ئه‌وان له
ژیانیان ئه‌كرێته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی كاك هۆمایون له هۆزی گه‌وره‌ی
ئه‌رده‌ڵانه‌كان، پێش چه‌ند سه‌د ساڵ له سنه‌وه،
ناوه‌ندی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان به‌ره‌و سه‌قز كۆچیان
كردووه‌و هه‌ر له‌و كاته‌وه وه‌ك حاكمی شاری سه‌قز له‌م
ناوچه‌یه‌دا ژیاون‌و ده‌سه‌ڵاتدار بوون‌و به‌رده‌وام
پارێزگاری‌یان له شاری سه‌قز‌و ده‌وروبه‌ری كردووه. پێش
شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، سه‌یفه‌دین خان حاكمی سه‌قز،
باپیری كاك هۆمایون له‌گه‌ڵ سه‌رداری بۆكان‌و حه‌مه‌خانی
بانه له ساڵی 1285ی كۆچی له شاری مه‌راغه له لایه‌ن
حكومه‌تی تۆركیه‌ی عۆسمانییه‌وه به پیلانیك له سێداره
ئه‌درێن، وا ده‌ركه‌وتووه كه له سێداره‌دانیان
پێوه‌ندیی به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه هه‌بووه. به‌داوی
ئه‌م ڕووداوه‌دا سه‌یفۆڵاخان ئه‌بیت به حاكمی سه‌قز،
سه‌یفۆڵاخان كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی، تێگه‌یشتوو‌و
پێشكه‌وتنخواز بووه، سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی
ڕه‌زاشا، كاتیك دێت بۆ سه‌قز سه‌یفۆڵاخان میوانداریی
ئه‌كات كه به دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران له ساڵی
1313ی هه تاویدا به ده‌ستوری ناوبراو سه‌یفوڵاخان بۆ
تاران ته‌بعید ئه‌كرێت، تا له خه‌رمانانی ساڵی 1320دا
به‌ره‌و سه‌قز ئه‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵی 1322 بۆ جاری
دووهه‌م له لایه‌ن ئینگلیسییه‌كان‌و حكومه‌تی ئێرانه‌وه
ده‌گیرێت‌و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له به‌ندیخانه‌ی سۆڵتان
ئابادی ئه‌راك له به‌نددا ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌روه‌ها له
به‌ربه‌ره‌كانێی دوكتۆر موسه‌دێق به دژی حه‌مه
ره‌زاشادا لایه‌نگریی د. موسه‌دێق ئه‌كات هه‌ر بۆیه
سه‌یفوڵاخان تا كۆچی دوایی، له سالی 1352ی هه‌تاوی جێگای
متمانه‌ی رێژیمی په‌هله‌وی نه‌بوو
.
كاك هۆمایون له سالی 1329ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز
له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی له‌م
شاره ته‌واو كردووه، دوو ساڵ سپای دانش ئه‌بێت كه
دواتر بۆ درێژه‌ی خوێندن له بواری نه‌وتدا ئه‌چێته
زانكۆی نه‌وت له ئابادان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ‌و نیو، ساڵی
دواتر له زانكۆی سه‌نعه‌تی نه‌وتی تاران درێژه به
خوێندن ئه‌دات. له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران‌دا
ئه‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان‌و له خوێندنگای ناوه‌ندی كچان‌و
هۆنه‌رستانی سه‌قز ئه‌بێته مامۆستای زمانی ئینگلیسی كه
جێگای بڕوا‌و خۆشه‌ویستی هاوكاران‌و قوتابییانی ئه‌بێت،
پاشان له زانكۆی سنه درێژه به خوێندنی ئینگلیسی
ئه‌دا‌و هاوكات وانه‌ش ئه‌ڵێته‌وه. له لایه‌كی‌تره‌وه
چالاكێكی وه‌رزشی بوو، به‌تایبه‌ت له یانه‌ی باسكێتباڵدا
به‌شداریی ئه‌كرد‌و وه‌رزشكارانی سه‌قز به‌گشتی به باشی
ئه‌یانناسی.
كاك هۆمایون هه‌وڵی ئه‌دا هه‌ر كارێك ده‌یكات له ڕووی
شاره‌زایی‌یه‌وه بێت، بۆیه تێده‌كۆشا زانیارییه‌كانی له
هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رز بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه دوای
ماوه‌یه‌كی كورت له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران
پێوه‌ندیی به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه
ئه‌گرێت‌و به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له لایه‌ن رێژیمی
خۆمه‌ینییه‌وه دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له نه‌ورۆزی 1359ی
هه‌تاوی چه‌كی شه‌ره‌ف ئه‌كاته شان‌و ئه‌بێته ئه‌ندام‌و
پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان. كاك هۆمایون بێ هیچ
چاوه‌ڕوانییه‌ك‌و بێ ماندووبوون كاری حیزبیی ئه‌كرد،
سه‌ره‌تا زۆركات له‌گه‌ڵ تاكه پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناوچه‌كانی
نێوان سه‌قز ـ بانه‌و مه‌ریوانی به پێی پیاده ئه‌پێوا‌و
سیاسه‌تی حیزبی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شی ئه‌كرده‌وه، له
ماوه‌یه‌كی كورتدا باشتر ناسرا‌و بووه جێگای متمانه‌ی
خه‌ڵك‌و به‌رپرسانی حیزبی دێموكرات‌و دواتر ئه‌ركی پێویستی
پێ ئه‌سپێدرا. له كۆتایی ساڵی 1359ی هه‌تاویدا بۆ خۆلێكی
سیاسی ده‌چیته خدراوێ له نێوان پیرانشار‌و سه‌رده‌شت كه
پله‌ی به‌رز‌و سه‌ركه‌وتووانه به‌ده‌ست دێنێ. دواتر
ئه‌بێته جێگری كۆمیته شارستانی سه‌رده شت‌و پاشان
به‌پرسی كۆمیته‌ی میراوێ بووه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی
ته‌شكیلاتی ده‌فته ری سیاسی، ژماره یه‌ك وه‌ئه‌ستۆ
ئه‌گرێت كه بنكه‌كه‌ی له نێوان سه‌رده‌شت‌و مه‌هاباد
هه‌ڵ‌كه‌وتبوو، له كۆنگره‌ی 5ی حیزب له ساڵی 1360ی هه
تاویدا به ئه‌ندامی ڕاوێژكاری كومیته‌ی ناوه‌ندی دیاری
ده‌كرێ‌و له كۆنگره‌ی 6دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێت كه به دوای ئه‌مه‌دا ئه‌بێته
ئه‌ندامی ناوه‌ندی ئاژوان، ماوه‌یه‌كی كورت به‌رپرسی
كۆمیته شارستانی سنه ئه‌بێت، دوایی به هۆی
نه‌خۆشییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌فه‌ری ده‌فته‌ر ئه‌كات،
دواتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌بێت به به‌رپرسی كۆمیته
شارستانی سه‌قز، له ناوه‌ندی ئاژوان له‌گه‌ڵ هیزی
پێشمه‌رگه‌دا جه‌وله‌ی ئه‌كرد، كاتێك دۆژمن له ئاوایی
سه‌رده‌ره گه‌مارۆی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌دات، فه‌رمانده‌ی
پێشمه‌رگه‌كان بریندار ئه‌بێت كاك هۆمایون وه‌ك به‌رپرسی
كۆمیته‌ی شارستانی سه‌قز له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداری ئه‌كات‌و
له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بووه. ئه‌م ئه‌ركه‌ی
له ناوه‌ندی ئاژوان سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام ئه‌دات.
دواتر‌و له كۆتاییدا ئه‌بێته به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی
حیزب. له كۆنگره‌ی 7دا خۆی بۆ ئه‌ندامه‌تیی كۆمیته‌ی
ناوه ندی كاندیدا ناكات‌و دوای گرتنی كۆنگره‌ی 8ی حیزب
به پێشنیاری سه‌ركردایه‌تی به هۆی نه‌خۆشییه‌وه
سه‌فه‌ری ئورووپا ده‌كات‌و له كاتی ماڵئاوایی له
هاوڕێیانی چاوی به دوكتور قاسملووی نه‌مر ئه‌كه‌وێت‌و
دواتر تا كۆتایی ژیانی له وڵاتی ئاڵمان ده‌مێنێته‌وه.
له ئاڵمان وه‌ك نوێنه‌ری حیزب له‌م وڵاته دیاری
ئه‌كریت، له‌م ماوه‌دا سه‌فه‌ری چه‌ندین وڵاتی ئورووپایی
ئه‌كات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پێشووی حیزب‌دا وتووێژی ئه‌بێت
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ كار بكه‌نه‌وه‌و حیزب بتوانێت
له ئاستی ئورووپادا زیاتر چالاك بێت. سێ ڕۆژ پێش
شه‌هیدبوونی، پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س
له هاوڕێیانی پێشووی ئه‌گرێت‌و ئه‌ڵێت به‌زوویی له‌گه‌ڵ
د. شه‌ره‌فكه‌ندی سه‌فه‌ری دانمارك ده‌كه‌ن، حه‌ز ئه‌كه‌ن
چاوپێكه‌وتنیان ببێت، به‌ڵام به‌داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه
ئه‌م پێكگه‌یشتنه قه‌د ڕوو نادات‌و له پیلانێكی دژی
مرۆڤایه‌تیدا، سكرتێری گشتیی حیزب د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی
هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه ری حیزب له ئورووپا فه‌تاح
عه‌بدولی، نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان، هۆمایون ئه‌رده‌ڵان‌و
نووری دێهكوردی، چالاكی سیاسیی ئێرانی له لایه‌ن
دژبه‌رانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ، كه هه‌مان
ڕێبه‌رانی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن شه‌هید
ئه‌كرێن. یادیان به‌رز‌و پیرۆز‌و رێگایان پڕ ڕێبوار بێت.
له ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كدا بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی كاك هۆمایون
له ماوه‌ی ژیانیدا ئه‌وه‌ی باس كراوه یان من خۆم له‌م
دواییانه‌دا له هاوڕێیانیم بیستووه به ده‌قی وته‌كانی
ئه‌وان، ناوبراو به كورتی مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ، خه‌ڵكی، پاك،
به‌ڕه‌وشت، به‌وره، ئازا، به ئه‌زموون، هه‌ڵسووڕ، هێمن،
باوه‌ربه‌خۆ‌و دژی كاری خراپ بووه. به زانیارییه‌وه
هاتبووه ناو ڕیزه‌كانی حیزب‌و هه‌ستی چینایه‌تیی نه‌بوو،
له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی له چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاری
سیاسی‌دا ڕێده‌كه‌وت‌و په‌یڕه‌وی بڕیاره‌كان ده‌بوو،
نه‌بیستراوه ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات یان پارته
سیاسییه‌كانی‌تر ڕخنه‌ی ئه‌وتۆیان له هه‌ڵوێستی سیاسی‌و
شێوه‌ی كاركردنی كاك هۆمایون گرتبێت‌و به‌گشتی جێگای
خۆشه‌ویستییان بووه، به‌تایبه‌ت دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی
زۆری خۆش ده‌ویست‌و جێگای باوه‌ڕی بوو كه یارمه‌تیشی دا
بۆ هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ویش دوكتوری زۆر خۆش
ده‌ویست‌و ڕێزی بۆ دائه‌نا. كاك هۆمایون تا دواساته‌كانی
ژیانی له په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی كورد
نه‌وه‌ستا‌و هه‌رده‌م بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد وڵاته داگیركراوه‌كه‌مان تێده‌كۆشا.
یادی به‌ڕێز‌و رێگای به‌رده‌وام بێت
.